< Jezekilj 16 >

1 Opet mi doðe rijeè Gospodnja govoreæi:
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 Sine èovjeèji, pokaži Jerusalimu gadove njegove,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئۆرشەلیم ڕووبەڕووی کارە قێزەونەکانی خۆی بکەرەوە و
3 I reci: ovako veli Gospod Gospod Jerusalimu: postanjem i rodom ti si iz zemlje Hananske; otac ti bješe Amorejac a mati Hetejka.
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست بە ئۆرشەلیم ئەمە دەفەرموێت: ڕەچەڵەک و لەدایکبوونت لە خاکی کەنعان بوو. باوکت ئەمۆری بوو، دایکیشت حیتی.
4 A o roðenju tvom, kad si se rodila, nije ti pupak odrezan i nijesi okupana vodom da bi bila èista, niti si solju natrvena ni pelenama povita.
ئەو ڕۆژەی لەدایک بوویت ناوکت نەبڕاوە، بۆ پاکبوونەوە بە ئاو نەشوشترای، بە خوێ سوێر نەکرایت، قۆنداغ نەکرایت.
5 Oko te ne požali da ti uèini što od toga i da ti se smiluje; nego ti bi baèena u polje, jer bijaše mrska duša tvoja onoga dana kad si se rodila.
هیچ چاوێک بە میهرەبانییەوە تەماشای نەکردیت و دڵی پێت نەسووتا هەتا یەکێک لەمانەت بۆ بکات، بەڵکو ئەو ڕۆژەی لەدایک بووی لەبەر بێزلێبوونەوە لە دەشتودەر فڕێدرایت.
6 I iduæi mimo tebe i vidjevši te gdje se valjaš u svojoj krvi, rekoh ti: da si živa u svojoj krvi! i opet ti rekoh: da si živa u svojoj krvi!
«”من بەلاتدا تێپەڕیم و بینیم خەڵتانی خوێنی خۆت بوویت، کە لە خوێنی خۆتدا پاڵکەوتبوویت، پێم فەرموویت:’بژی!‘
7 I uèinih da rasteš na tisuæe kao trava u polju; i ti naraste i posta velika i doðe do najveæe ljepote; dojke ti napupiše, i dlake te probiše; ali ti bijaše gola naga.
وەک ڕووەکی کێڵگە من خزمەتم کردیت بۆ ئەوەی پێ بگەیت، ئیتر گەشەت کرد و گەورە بوویت و گەیشتیت بە تەمەنی هەرزەکاری. مەمکەکانت بناغەیان دانا و مووی لەشت درێژبوو، ئەو کاتە تۆ ڕووتوقووت بوویت.
8 I iduæi mimo tebe pogledah te, i gle, godine ti bijahu godine za ljubljenje; i raširih skut svoj na te, i pokrih golotinju tvoju, i zakleh ti se i uèinih vjeru s tobom, govori Gospod Gospod, i ti posta moja.
«”دیسان بەلاتدا تێپەڕیم و تۆم بینی، ئەوەتا تەمەنی دڵداریتە. ئینجا دامێنی کراسەکەم بەسەرتدا دا و ڕووتی تۆم داپۆشی و سوێندم بۆت خوارد و پەیمانم لەگەڵتدا بەست، لەبەر ئەوە تۆ بوویتە هی من. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
9 I okupah te vodom, i sprah s tebe krv tvoju, i pomazah te uljem.
«”بە ئاو تۆم شوشت و خوێنەکەتم لێت پاککردەوە، ئینجا بە زەیت چەورم کردیت.
10 I obukoh ti vezenu haljinu, i obuh ti crevlje od jazavca, i opasah te tankim platnom i zastrijeh te svilom.
جلێکی نەخشێنراوم لەبەرکردیت و پێڵاوی پێستی مانگای دەریام لە پێ کردیت. کەوایەکی کەتانی ناسکم خستە سەر شانت و بە حەریر تۆم پۆشی.
11 I nakitih te nakitom, i metnuh ti narukvice na ruke i grivnu oko vrata.
بە خشڵ تۆم ڕازاندەوە، بازنم لە دەستت کرد، ملوانکەم لە مل کردیت،
12 I grivnu oko èela metnuh ti, i oboce u uši, slavan vijenac na glavu.
خەزێمم لە لووتت کرد، گوارەشم لە گوێت کرد و تاجی جوانیم لە سەرت نا.
13 I ti bijaše okiæena zlatom i srebrom, i odijelo ti bijaše od tankoga platna i od svile i vezeno, jeðaše bijelo brašno i med i ulje, i bijaše vrlo lijepa, i prispje do carstva.
جا بە زێڕ و زیو خۆتت ڕازاندەوە، کەتانی ناسک و حەریر و قوماشی نەخشێنراو بەرگت بوو. باشترین ئارد و هەنگوین و زەیتت خوارد. زۆر زۆر جوان بوویت، شیاوی ئەوە بوویت ببیتە شاژن.
14 I razide se glas o tebi po narodima radi ljepote tvoje, jer bješe savršena krasotom mojom, koju metnuh na te, govori Gospod Gospod.
لەبەر جوانیت ناوبانگت لەنێو نەتەوەکان دەرکرد، چونکە بەهۆی شکۆمەندییەکەم کە پێم بەخشیبوویت جوانییەکەت تەواو بوو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
15 Ali se ti osloni na ljepotu svoju, i prokurva se s glasa svojega, te si prosipala kurvarstvo svoje svakome koji prolažaše, i bivala si njegova.
«”بەڵام تۆ پشتت بە جوانییەکەت و بە ناوبانگت بەست، لەشفرۆشیت کرد و لەشفرۆشییەکەتت بەسەر هەموو ڕێبوارێکدا ڕشت و جوانییەکەت بووە هی ئەو.
16 I uzevši od haljina svojih naèinila si šarene visine, i kurvala si se na njima, kako nigda nije bilo niti æe biti.
لە جلوبەرگەکەی خۆتت برد و نزرگە ڕازاوەکانی سەر بەرزاییەکانت بۆ خۆت دروستکرد و لەسەری لەشفرۆشیت کرد، شتێک کە نە بووە و نە دەبووایە ببێت.
17 I uzevši krasni nakit svoj od moga zlata i od moga srebra što ti dadoh, naèinila si sebi muške likove, i kurvala si se s njima.
کەلوپەلی جوانییەکەت لە زێڕ و زیوەکەی من برد کە پێم دایت و لەوان بتی نێرینەت دروستکرد و تۆ لەشفرۆشیت لەگەڵ کردن.
18 I uzevši vezene haljine svoje zaodjela si ih, i ulje moje i kad moj stavila si pred njih.
جلە نەخشێنراوەکانی خۆتت برد و ئەوانت پێ داپۆشی و زەیت و بخووری منت لەبەردەمیان دانا.
19 I hljeb moj, koji ti dadoh, bijelo brašno i ulje i med, èim te hranjah, postavila si pred njih za miris ugodni. Tako je bilo, govori Gospod Gospod.
هەروەها ئەو خواردنەی کە بە تۆم دا، لە باشترین ئارد و زەیت و هەنگوین، تۆ لەبەردەم ئەو بتانە وەک بخووری بۆنخۆش پێشکەشت کرد، ئەمەش ئەوەیە کە ڕوویداوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
20 I uzimala si sinove svoje i kæeri svoje koje si rodila, i njih si im prinosila da se spale. Malo li bješe kurvarstva tvojega,
«”ئەو کوڕ و کچانەت برد کە بۆ منت ببوو، سەرت بڕین و بۆ بتەکانت کردە قوربانی، وەک خواردن پێشکەشی بتەکانت کردن. ئایا لەشفرۆشییەکەت بەس نەبوو؟
21 Te si i sinove moje klala i davala si ih da im se provedu kroz oganj?
هاتیت و منداڵەکانی منیشت سەربڕی و بە ئاگر سووتاندنت بۆ بتەکان؟
22 I uza sve gadove svoje i kurvarstva svoja nijesi se opominjala dana mladosti svoje kad si bila gola i naga i valjala se u krvi svojoj.
لە هەموو نەریتە قێزەونەکانت و لەشفرۆشییەکەت، سەردەمی لاویێتیت بەبیر نەهاتەوە، ئەو کاتەی کە ڕووتوقووت بوویت و خەڵتانی خوێنی خۆت بوویت.
23 I poslije sve zloæe svoje, teško, teško tebi! govori Gospod Gospod, )
«”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: قوڕبەسەر! قوڕبەسەر تۆ! دوای هەموو خراپەکانت،
24 Sagradila si sebi kuæu kurvarsku, i naèinila si sebi visine na svakoj ulici,
تۆ بۆ خۆت گومەز و نزرگەی بەرزت لە هەموو گۆڕەپانێکدا دروستکرد.
25 Na svakoj rasputici naèinila si sebi visinu, i nagrdila si svoju ljepotu, i razmetala si noge svoje svakome koji prolažaše, i umnožila si kurvarstvo svoje.
لەسەر هەموو ڕێگایەک نزرگەی بەرزی خۆتت بنیاد نا و جوانییەکەتت گڵاوکرد، ناوگەڵت بۆ هەموو ڕێبوارێک کردەوە و لەشفرۆشیت زۆر کرد.
26 Kurvala si se sa sinovima Misirskim, susjedima svojim velika tijela, i umnožila si kurvarstvo svoje da bi me razgnjevila.
لەگەڵ خەڵکی میسری دراوسێت کە هەوەسبازن لەشفرۆشیت کرد و بە زیادکردنی بەدڕەوشتییەکەت پەستت کردم.
27 Zato, gle, digoh ruku svoju na te i umalih obrok tvoj, i dadoh te na volju nenavidnicima tvojima, kæerima Filistejskim, koje bješe stid od sramotnoga puta tvojega.
لەبەر ئەوە منیش دەستم بۆ ئێوە درێژ کرد و بەشە خاکەکەی تۆم کەم کردەوە و تۆم دایە دەست چاوبرسییەکان، ئەوانەی ڕقیان لێتە، کچانی فەلەستییەکان، کە شەرمیان لە ڕەفتاری تۆ دەکرد.
28 Kurvala si se sa sinovima Asirskim, jer se ne mogaše nasititi; kurvala si se s njima, i opet se nijesi nasitila.
بەڵام کە تێر نەبوویت، هاتیت و لەگەڵ ئاشورییەکانیشدا لەشفرۆشیت کرد، لەگەڵ ئەوەشدا هەر تێر نەبوویت.
29 I umnožila si kurvarstvo svoje u zemlji Hananskoj dori do Haldejske, i ni tako se nijesi nasitila.
سەرەڕای ئەوەش لەشفرۆشییەکەتت هەتا خاکی بازرگانە بابلییەکان فراوان کرد، بەمەش هەر تێر نەبوویت.
30 Kako je iznemoglo srce tvoje, govori Gospod Gospod, kad èiniš sve što èini najgora kurva,
«”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: دڵت چەند نەخۆشە، کە هەموو ئەم کارانەت کرد، وەک کردەوەی لەشفرۆشێکی بەڕەڵا.
31 Kad si gradila kurvarsku kuæu na svakoj rasputici i èinila visinu na svakoj ulici! A ni kao kurva nijesi, jer nijesi marila za platu;
گومەزی خۆتت لەسەر هەموو ڕێگایەک بنیاد نا، نزرگەی بەرزیشت لە هەموو گۆڕەپانێک، بەڵام تۆ بە پێچەوانەی لەشفرۆشانەوە بوویت، چونکە کرێت ڕەت دەکردەوە.
32 Nego kao žena preljuboèinica, koja mjesto muža svoga prima druge.
«”ئەی ژنی بەدڕەوشت، ئەوەی کە لە جێی مێردەکەی بێگانان دەبات!
33 Svijem kurvama daje se plata, a ti si davala platu svijem milosnicima svojim i darivala si ih da dolaze k tebi sa svijeh strana da se kurvaju s tobom.
هەموو لەشفرۆشێک کرێ وەردەگرێت، بەڵام تۆ دیاریت دایە هەموو دۆستەکانی خۆت، بەرتیلت دانێ هەتا لە هەموو لایەکەوە بێن و داوێنپیسیت لەگەڵ بکەن.
34 I tako je u tebe naopako prema ženama u tvom kurvarstvu: jer niko ne ide za tobom da se kurva, i ti daješ platu, a ne daje se tebi plata; to je naopako.
جا لە لەشفرۆشییەکەتدا پێچەوانەی لەشفرۆشانی دیکە بوویت، چونکە بەدوای تۆ نەدەکەوتن بۆ لەشفرۆشی، بەڵکو تۆ کرێت دەدا و هیچ کرێیەک بە تۆ نەدەدرا، جا بە پێچەوانەوە بوویت.
35 Zato, kurvo, èuj rijeè Gospodnju.
«”جا ئەی لەشفرۆش، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە،
36 Ovako veli Gospod Gospod: što se otrov tvoj prosu, i što se u kurvanju tvom otkrivala golotinja tvoja tvojim milosnicima i svijem gadnijem idolima tvojim, i za krv sinova tvojih, koje si im dala,
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی پەردەی شەرمی خۆتت دادڕی و لە لەشفرۆشییەکەت لەگەڵ دۆستانت ڕووتیت دەرکەوت، هەروەها لەبەر هەموو بتە قێزەونەکانت کەوا خوێنی منداڵەکانت پێشکەش بە ئەوان کرد،
37 Zato, evo, ja æu skupiti sve milosnike tvoje, s kojima si se milovala, i sve koje si ljubila, i sve na koje si mrzila, skupiæu ih sve oko tebe, i otkriæu im golotinju tvoju da vide svu golotinju tvoju.
من هەموو دۆستانت کۆدەکەمەوە ئەوانەی بەچێژ بوویت بۆیان، لەگەڵ هەموو ئەوانەی خۆشت ویستن و هەموو ئەوانەی ڕقت لێیان بوو، هەموویان لەسەرت کۆدەکەمەوە و ڕووتیت بۆیان دەردەخەم، هەتا تەماشای هەموو ڕووتییەکەت بکەن.
38 I sudiæu ti kako se sudi onima koje èine preljubu i onima koje krv proljevaju, i daæu te na smrt gnjevu i revnosti.
من حوکمی ژنە داوێنپیسەکان و خوێنڕێژەکانت بەسەردا دەدەم و خوێنی تووڕەیی تۆڵەسێنەر و دڵگەرمی هەڵچوونی خۆمتان بەسەردا دەهێنم.
39 I predaæu te u njihove ruke, te æe razoriti tvoju kuæu kurvarsku i raskopati visine tvoje, i svuæi æe haljine s tebe, i uzeæe ti krasni nakit i ostaviæe te golu nagu.
دەتدەمە دەستی دۆستەکانت، ئینجا گومەز و نزرگە بەرزەکانت دەڕووخێنن و جلەکانت لەبەر دادەکەنن. کەرەستەی خۆڕازاندنەوەکەت دەبەن و بە ڕووتوقووتی جێت دەهێڵن.
40 I dovešæe na te ljudstvo, te æe te zasuti kamenjem, i izbošæe te maèevima svojim.
چەتە دەهێننە سەرت و بەردبارانت دەکەن و بە شمشێرەکانیان لەتوپەتت دەکەن.
41 I popaliæe kuæe tvoje ognjem, i izvršiæe na tebi sud pred mnogim ženama, i uèiniæu te æeš se okaniti kurvanja i neæeš više davati plate.
خانووەکانت بە ئاگر دەسووتێنن و لەبەرچاوی زۆر ئافرەتان سزات دەدەن، لە لەشفرۆشی ڕات دەگرم و چیتر کرێ نادەیتە دۆستەکانت.
42 I namiriæu gnjev svoj nad tobom, i revnost æe se moja ukloniti od tebe, i umiriæu se, i neæu se više gnjeviti.
دوای ئەوە تووڕەیی خۆم لەسەرت هێور دەکەمەوە، جا ئیرەییم لەسەرت نامێنێت و هێمن دەبمەوە و چیتر تووڕە نابم.
43 Zato što se nijesi opominjala dana mladosti svoje, nego si me dražila svijem tijem, zato, evo, i ja æu obratiti put tvoj na tvoju glavu, govori Gospod Gospod, te neæeš èiniti grdila niti kakvih gadova svojih.
«”لەبەر ئەوەی سەردەمی لاویێتیت بەبیر نەهاتەوە، بەڵکو بە هەموو ئەمانە تووڕەت کردم، جا منیش بێگومان کردەوەکانت بەسەر خۆتدا دەهێنمەوە. ئایا لەسەر هەموو نەریتە قێزەونەکانت بێ شەرمیت نەکردووە؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
44 Gle, ko god govori prièe, govoriæe o tebi prièu, i reæi æe: kaka mati, taka joj kæi.
«”هەموو ئەوانەی بە پەند دەدوێن، لەبارەی تۆوە پەندێک دەهێننەوە و دەڵێن:’دایک چۆن بێت کچیش وایە.‘
45 Ti si kæi matere svoje, koja se odmetnula muža svojega i djece svoje, i sestra si sestara svojih, koje se odmetnuše muževa svojih i djece svoje, mati vam je Hetejka a otac Amorejac.
تۆ کچی دایکی خۆتیت کە ڕقی لە مێرد و منداڵەکانییەتی، هەروەها تۆ خوشکی خوشکەکانی خۆتیت کە ڕقیان لە مێرد و منداڵەکانی خۆیان بوو. دایکت حیتی بوو و باوکت ئەمۆری.
46 A starija ti je sestra Samarija s kæerima svojim, koja ti sjedi s lijeve strane, a mlaða ti je sestra koja ti sjedi s desne strane Sodom sa kæerima svojim.
خوشکە گەورەکەت سامیرە بوو، کە لەگەڵ کچەکانی لای باکوورت نیشتەجێ بوو، خوشکە بچووکەکەشت سەدۆم بوو، کە لەگەڵ کچەکانی لای باشوورت نیشتەجێ بوو.
47 A ti ni njihovijem putem nijesi hodila, niti si èinila po njihovijem gadovima, kao da ti to bješe malo, nego si bila gora od njih na svijem putovima svojim.
تۆ بە ڕێگای ئەواندا ڕۆیشتیت و وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەوانت کرد، بەڵام وەک ئەوەی تەنها ئەوەندە کەم بێت، جا لە هەموو کارەکانت زووتر لەوان گەندەڵتر بوویت.
48 Tako ja živ bio, govori Gospod Gospod, sestra tvoja Sodom i kæeri njezine nijesu èinile kako si èinila ti i tvoje kæeri.
یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، سەدۆمی خوشکت و کچەکانی هەرگیز وەک تۆ و کچەکانی تۆیان نەکرد.
49 Evo, ovo bješe bezakonje sestre tvoje Sodoma: u ponosu, u izobilju hljeba i bezbrižnom miru bješe ona i kæeri njezine, a ne pomagahu siromahu i ubogome;
«”ئەمە تاوانی سەدۆمی خوشکت بوو: خۆی و کچەکانی لووتبەرز، زۆرخۆر، بێ خەم و کەمتەرخەم بوون، یارمەتی هەژار و نەداریان نەدەدا.
50 Nego se ponašahu i èinjahu gadove preda mnom, zato ih zatrh kad vidjeh.
جا لە خۆیان بایی بوون و کارە قێزەونەکانیان لەبەردەمم ئەنجام دا، لەبەر ئەوە منیش هەروەک بینیت، ئەوانم داماڵی.
51 Samarija nije zgriješila ni pola koliko ti, jer si poèinila gadova svojih više nego one, te si opravdala sestre svoje svijem gadovima svojim koje si uèinila.
سامیرەش بە نیوەی گوناهەکانی تۆ گوناهی نەکرد، بەڵکو لەوان زیاتر کاری قێزەونت کرد و بە هەموو ئەو گڵاوییانەی کە کردت وات کرد خوشکەکانت لە چاو تۆدا ڕاستودروست بن.
52 I ti dakle, koja si sudila sestrama svojim, nosi sramotu svoju za grijehe svoje, kojima si postala grða od njih; one su pravednije od tebe; i ti se dakle stidi i nosi sramotu, kad si opravdala sestre svoje.
ئەی ئەوەی خەریک بووی خوشکەکانت بێتاوان بکەیت، تۆش بەرگەی ئابڕووچوون بگرە. بە گوناهەکانت کە زیاتر لەوان پێیان گڵاو بوویت، خوشکەکانت لە تۆ ڕاستودروستترن، هەروەها شەرمەزاربە و دەست بە ئابڕووی خۆتەوە بگرە، چونکە وات کرد خوشکەکانت لە چاو تۆدا ڕاستودروست بن.
53 Ako dovedeš natrag njihovo roblje, roblje Sodomsko i kæeri njezinijeh, i roblje Samarijsko i kæeri njezinijeh, dovešæu i tvoje roblje iz ropstva meðu njima,
«”لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپێچکراوان و بەختیاری سەدۆم و سامیرە و کچەکانیان دەگەڕێنمەوە، هەروەها ڕاپێچکراوان و بەختیاری تۆش لەنێو ئەواندا دەگەڕێنمەوە،
54 Da nosiš sramotu svoju i da se stidiš za sve što si èinila, i da im budeš utjeha.
بۆ ئەوەی بەرگەی ئابڕووچوونت بگریت و شەرمەزار بیت لە هەموو ئەوەی کردت کە دڵنەوایی ئەوانت کرد.
55 Ako se sestre tvoje, Sodom i kæeri njezine povrate kao što su bile, i ako se Samarija i kæeri njezine povrate kao što su bile, povratiæeš se i ti i kæeri tvoje kao što ste bile.
خوشکەکانت، سەدۆم و کچەکانی و سامیرە و کچەکانی دەگەڕێنەوە دۆخی جارانیان. تۆ و کچەکانیشت دەگەڕێنەوە دۆخی جارانتان.
56 Jer usta tvoja ne pominjaše Sodoma sestre tvoje u vrijeme oholosti tvoje,
لە ڕۆژی فیزلێدانت بە دەمتدا نەدەهات باسی سەدۆمی خوشکت بکەیت،
57 Prije nego se otkri zloæa tvoja kao u vrijeme sramote od kæeri Sirskih i od svijeh što su oko njih, kæeri Filistejskih, koje te sramoæahu sa svijeh strana.
بەر لە ئاشکرابوونی خراپەکاریت، وەک لە سەردەمی ڕیسوایی کچانی ئەدۆم و هەموو ئەوانەی دەوروبەری، کچانی فەلەستییەکان ئەوانەی لە هەموو لایەکەوە سووکایەتیت پێ دەکەن.
58 Nosi nevaljalstvo svoje i gadove svoje, govori Gospod.
خۆت ئەنجامی بێ شەرمی و نەریتە قێزەونەکانت دەگریتە ئەستۆ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
59 Jer ovako veli Gospod Gospod: uèiniæu ti kako si ti uèinila prezrevši zakletvu i prestupivši zavjet.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە شایستەی ڕەفتارەکەت هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەم، لەبەر ئەوەی بە شکاندنی پەیمانەکەم سووکایەتیت بە سوێندی من کرد.
60 Ali æu se ja opomenuti zavjeta svojega koji sam uèinio s tobom u vrijeme mladosti tvoje, i utvrdiæu ti vjeèan zavjet.
بەڵام من پەیمانەکەی خۆمت بەبیر دەهێنمەوە کە لە سەردەمی لاویێتیت لەگەڵ تۆدا گرێم دابوو، ئێستاش پەیمانێکی هەتاهەتاییت لەگەڵ دەبەستم.
61 Tada æeš se opomenuti putova svojih i postidjeæeš se kad primiš sestre svoje starije od sebe i mlaðe, koje æu ti dati za kæeri, ali ne po tvom zavjetu.
ئینجا کردەوەکانی خۆت بیردەکەوێتەوە و شەرمەزار دەبیت کاتێک خوشکە گەورەکانت و خوشکە بچووکەکانت وەردەگریت، دەیانکەم بە کچی تۆ، بەڵام نەک بەگوێرەی پەیمانەکەی من لەگەڵ تۆ.
62 I ja æu utvrditi svoj zavjet s tobom, i poznaæeš da sam ja Gospod.
بەم جۆرە من پەیمانی خۆم لەگەڵ تۆدا دەبەستم، ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم.
63 Da se opomeneš i postidiš i da ne otvoriš više usta od sramote, kad ti oprostim sve što si uèinila, govori Gospod Gospod.
ئەو کاتەی کەفارەت بۆ هەموو کردەوەکانت دەکەم، ئینجا بیرت دەکەوێتەوە و شەرمەزار دەبیت، ئیتر لەبەر شەرمەزارییەکەت هەرگیز دەمت ناکەیتەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»

< Jezekilj 16 >