< Provérbios 15 >

1 A resposta branda desvia o furor, mas a palavra de dôr suscita a ira.
وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە، بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت.
2 A lingua dos sabios adorna a sabedoria, mas a bocca dos tolos derrama a estulticia.
زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە، بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت.
3 Os olhos do Senhor estão em todo o logar, contemplando os maus e os bons.
چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە، چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات.
4 A medicina da lingua é arvore de vida, mas a perversidade n'ella quebranta o espirito.
هێمنی زمان درەختی ژیانە، بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە.
5 O tolo despreza a correcção de seu pae, mas o que observa a reprehensão prudentemente se haverá.
گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات، بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت.
6 Na casa do justo ha um grande thesouro, mas nos fructos do impio ha perturbação.
لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە، بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە.
7 Os labios dos sabios derramarão o conhecimento, mas o coração dos tolos não fará assim.
لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە، بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە.
8 O sacrificio dos impios é abominavel ao Senhor, mas a oração dos rectos é o seu contentamento.
قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان، بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات.
9 O caminho do impio é abominavel ao Senhor, mas ao que segue a justiça amará.
قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە، بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە.
10 Correcção molesta ha para o que deixa a vereda, e o que aborrece a reprehensão morrerá.
تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە، ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت.
11 O inferno e a perdição estão perante o Senhor: quanto mais os corações dos filhos dos homens? (Sheol h7585)
جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن، لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد! (Sheol h7585)
12 Não ama o escarnecedor aquelle que o reprehende, nem se chegará aos sabios.
گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات، بۆ لای دانایان ناچێت.
13 O coração alegre aformosea o rosto, mas pela dôr do coração o espirito se abate.
دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات، بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت.
14 O coração entendido buscará o conhecimento, mas a bocca dos tolos se apascentará de estulticia.
دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت، بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت.
15 Todos os dias do opprimido são maus, mas o coração alegre é um banquete continuo.
هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە، بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە.
16 Melhor é o pouco com o temor do Senhor, do que um grande thesouro, onde ha inquietação.
باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان.
17 Melhor é a comida de hortaliça, onde ha amor, do que o boi cevado, e com elle o odio.
باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت.
18 O homem iracundo suscita contendas, mas o longanimo apaziguará a lucta.
کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت، بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە.
19 O caminho do preguiçoso é como a sebe d'espinhos, mas a vereda dos rectos está bem egualada.
ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە، بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە.
20 O filho sabio alegrará a seu pae, mas o homem insensato despreza a sua mãe.
کوڕی دانا باوکی شاد دەکات، بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات.
21 A estulticia é alegria para o que carece d'entendimento, mas o homem entendido anda rectamente.
گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو، بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات.
22 Os pensamentos se dissipam, quando não ha conselho, mas com a multidão de conselheiros se confirmarão.
پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت، بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت.
23 O homem se alegra na resposta da sua bocca, e a palavra a seu tempo quão boa é!
دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو، قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە!
24 Para o entendido, o caminho da vida vae para cima, para que se desvie do inferno de baixo. (Sheol h7585)
ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە، بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت. (Sheol h7585)
25 O Senhor arrancará a casa dos soberbos, mas estabelecerá o termo da viuva.
یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات، بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ.
26 Abominaveis são ao Senhor os pensamentos do mau, mas as palavras dos limpos são apraziveis.
قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە، بەڵام قسەی شیرین پاکە.
27 O que exercita avareza perturba a sua casa, mas o que aborrece presentes viverá.
ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت.
28 O coração do justo medita o que ha de responder, mas a bocca dos impios derrama em abundancia coisas más.
دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە، بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت.
29 Longe está o Senhor dos impios, mas escutará a oração dos justos.
یەزدان لە بەدکاران دوورە، بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت.
30 A luz dos olhos alegra o coração, a boa fama engorda os ossos.
ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات، مژدەش ئێسک تەندروست دەکات.
31 Os ouvidos que escutam a reprehensão da vida no meio dos sabios farão a sua morada.
ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت.
32 O que rejeita a correcção menospreza a sua alma, mas o que escuta a reprehensão adquire entendimento.
پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات، بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت.
33 O temor do Senhor é a correcção da sabedoria, e diante da honra vae a humildade.
لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات، پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە.

< Provérbios 15 >