< Hebreus 1 >

1 Havendo Deus antigamente fallado muitas vezes, e em muitas maneiras, aos paes, pelos prophetas, a nós fallou-nos n'estes ultimos dias pelo Filho,
لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە،
2 A quem constituiu herdeiro de todas as coisas, por quem fez tambem o mundo. (aiōn g165)
بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. (aiōn g165)
3 O qual, sendo o resplendor da sua gloria, e a expressa imagem da sua pessoa, e sustentando todas as coisas, pela palavra do seu poder, havendo feito por si mesmo a purificação dos nossos peccados, assentou-se á dextra da magestade nas alturas;
کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی پاکسازیی بۆ گوناه کرد لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت.
4 Feito tanto mais excellente do que os anjos, quanto herdou mais excellente nome do que elles.
بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.
5 Porque, a qual dos anjos disse jámais: Tu és meu Filho, hoje te gerei? E outra vez: Eu lhe serei por Pae, e elle me será por Filho?
ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: [تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت]؟ هەروەها: [من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من]؟
6 E outra vez, quando introduziu no mundo o primogenito, diz: E todos os anjos de Deus o adorem.
دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت: [با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.]
7 E, quanto aos anjos, diz: O que a seus anjos faz espiritos, e a seus ministros labareda de fogo.
لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ: [خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن، خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.]
8 Mas, quanto ao Filho, diz: Ó Deus, o teu throno subsiste pelos seculos dos seculos: sceptro de equidade é o sceptro do teu reino: (aiōn g165)
بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت: [ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. (aiōn g165)
9 Amaste a justiça e aborreceste a iniquidade; por isso Deus, o teu Deus, te ungiu com oleo de alegria mais do que a teus companheiros.
تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە، بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.]
10 E: Tu, Senhor, no principio fundaste a terra, e os céus são obra de tuas mãos:
هەروەها: [تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.
11 Elles perecerão, porém tu permanecerás; e todos elles, como roupa, se envelhecerão,
ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن.
12 E como uma manta os enrolarás, e mudar-se-hão, porém tu és o mesmo, e os teus annos não acabarão.
وەک کەوا دەیپێچیتەوە، وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن، بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.]
13 E a qual dos anjos disse jámais: Assenta-te á minha dextra até que ponha a teus inimigos por escabello de teus pés?
ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: [لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت]؟
14 Não são porventura todos elles espiritos ministradores, enviados para servir a favor d'aquelles que hão de herdar a salvação?
ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟

< Hebreus 1 >