< 1 Coríntios 7 >

1 Ora, quanto ás coisas, que me escrevestes, bom seria que o homem não tocasse mulher;
سەبارەت بەو شتانەی کە بۆ منتان نووسیوە: «باشە بۆ پیاو ژن نەهێنێت.»
2 Mas, por causa da fornicação, cada um tenha a sua propria mulher, e cada uma tenha o seu proprio marido.
بەڵام لەبەر داوێنپیسی، با هەر پیاوێک ژنی خۆی هەبێت و هەر ژنێک مێردی خۆی هەبێت.
3 O marido pague á mulher a devida benevolencia, e da mesma sorte a mulher ao marido.
مێرد لەسەریەتی ئەرکی سەرشانی بۆ ژنەکەی بەجێبگەیەنێت، هەروەها ژنیش بۆ مێرد.
4 A mulher não tem poder sobre o seu proprio corpo, mas tem-o o marido; e tambem da mesma maneira o marido não tem poder sobre o seu proprio corpo, mas tem-o a mulher.
ژن دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی مێردەکەیەتی. هەروەها مێردیش دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی ژنەکەیەتی.
5 Não vos defraudeis um ao outro, senão por consentimento de ambos por algum tempo, para vos applicardes á oração: e depois ajuntae-vos outra vez, para que Satanás vos não tente pela vossa incontinencia.
خۆتان لە یەکتری بێبەش مەکەن، مەگەر بە ڕێککەوتن بۆ ماوەیەک تاکو بۆ نوێژکردن دەست بەتاڵ بن و دواتر بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی ژن و مێردایەتی، نەوەک بەهۆی بەسەرخۆدا زاڵنەبوونتانەوە شەیتان تاقیتان بکاتەوە.
6 Digo, porém, isto por permissão e não por mandamento.
بەڵام ئەمەی دەیڵێم، وەک ڕێگادانە نەک فەرمان.
7 Porque quizera que todos os homens fossem como eu mesmo: mas cada um tem de Deus o seu proprio dom, um d'uma maneira e outro d'outra.
هیوادارم هەموو خەڵک وەک من بن، بەڵام هەریەکە لەلایەن خوداوە بەهرەی خۆی هەیە، هی یەکێک ئاوایە و ئەوەی دیکەش ئاوا.
8 Digo, porém, aos solteiros e ás viuvas, que lhes é bom se ficarem como eu
بەڵام ئەوانەی هاوسەرگیرییان نەکردووە و بێوەژنانیش، پێیان دەڵێم: بۆیان باشە ئەگەر وەک من بمێننەوە.
9 Mas, se não podem conter-se, casem-se. Porque é melhor casar-se do que abrazar-se.
بەڵام ئەگەر خۆیان ڕانەگرت، با هاوسەرگیری بکەن، چونکە هاوسەرگیری لە گڕگرتن باشترە.
10 Porém aos casados, mando, não eu mas o Senhor, que a mulher se não aparte do marido.
بەڵام بۆ هاوسەران، ڕایاندەسپێرم، من نیم بەڵکو مەسیحی باڵادەست ڕایاندەسپێرێت: با ژن لە مێردەکەی جیا نەبێتەوە،
11 Se, porém, se apartar, que fique sem casar, ou que se reconcilie com o marido; e que o marido não deixe a mulher.
بەڵام ئەگەر لێی جیا بووەوە، با بێ مێرد بمێنێتەوە یان مێردەکەی ئاشت بکاتەوە. مێردیش با ژنەکەی تەڵاق نەدات.
12 Mas aos outros digo eu, não o Senhor: Se algum irmão tem mulher descrente, e ella consente em habitar com elle, não a deixe.
ئەوانی دیکە من پێیان دەڵێم نەک مەسیحی باڵادەست: ئەگەر برایەک ژنێکی بێباوەڕی هەبوو، ژنەش ڕازی بوو لەگەڵیدا بژیێت، با تەڵاقی نەدات.
13 E, se alguma mulher tem marido descrente, e elle consente em habitar com ella, não o deixe.
ئەگەر ژنێک مێردێکی بێباوەڕی هەبوو، مێردەکە ڕازی بوو لەگەڵیدا بژیێت، با ژنەکە لێی جیا نەبێتەوە،
14 Porque o marido descrente é sanctificado pela mulher: e a mulher descrente é sanctificada pelo marido; d'outra sorte os vossos filhos seriam immundos; porém agora são sanctos.
چونکە مێردە بێباوەڕەکە لە ژندا پیرۆزکراوە و ژنی بێباوەڕ لە پیاودا پیرۆزکراوە، ئەگینا منداڵتان گڵاوە، بەڵام ئێستا پیرۆزە.
15 Mas, se o descrente se apartar, aparte-se; porque n'este caso o irmão, ou irmã, não está sujeito á servidão; mas Deus chamou-nos para a paz
بەڵام ئەگەر بێباوەڕەکە خۆی جیا کردەوە، با جیا بێتەوە. لە باری ئاوادا براکە یان خوشکەکە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو خودا بۆ ئاشتی بانگی کردووین،
16 Porque, d'onde sabes tu ó mulher, se salvarás o marido? ou, d'onde sabes tu, ó marido, se salvarás a mulher?
چونکە ئەی ژن چۆن دەزانی ئاخۆ مێردەکەت ڕزگار دەکەیت؟ یان ئەی مێرد چۆن دەزانی ئاخۆ ژنەکەت ڕزگار دەکەیت؟
17 Porém cada um ande assim como Deus lhe repartiu, cada um como o Senhor o chamou. E assim ordeno em todas as egrejas.
لەگەڵ ئەوەشدا، با هەر یەکێک بەپێی ئەو بەشەی مەسیحی خاوەن شکۆ پێیداوە و بەو شێوەیەی کە خودا بانگی کردووە بژیێت، لە هەموو کڵێساکان ئاوا فەرمان دەدەم.
18 É alguem chamado estando já circumcidado? fique circumcidado. É alguem chamado estando incircumcidado? não se circumcide.
ئەوەی بە خەتەنەکراوی بانگکراوە، با نەبێتەوە خەتەنە نەکراو. ئەوەش بە خەتەنە نەکراوی بانگکراوە، با خەتەنە نەکات.
19 A circumcisão é nada e a incircumcisão nada é, mas sim a observancia dos mandamentos de Deus.
خەتەنەکردن هیچ نییە، خەتەنەنەکردنیش هیچ نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی خودا گرنگە.
20 Cada um fique na vocação em que foi chamado.
با هەر یەکێک لەو بارودۆخەدا بمێنێتەوە کە تێیدا بووە کاتێک خودا بانگی کردووە.
21 Foste chamado sendo servo? não te dê cuidado; e, se ainda podes ser livre, antes aproveita-te.
ئایا بە کۆیلەیی بانگکرایت؟ گوێی مەدەرێ. بەڵام ئەگەر توانیت ئازاد بیت، بیکە،
22 Porque o que é chamado pelo Senhor, sendo servo, é liberto do Senhor; e da mesma maneira tambem o que é chamado sendo livre, servo é de Christo.
چونکە ئەوەی کۆیلە بووە کاتێک یەزدان بانگی کردووە ئەوە دەبێتە ئازادکراوی یەزدان. بە هەمان شێوە ئەوەشی ‏کە ئازاد بووە، کاتێک بانگکراوە ئەوە دەبێتە کۆیلەی مەسیح.
23 Fostes comprados por preço; não vos façaes servos dos homens.
ئێوە بە نرخێک کڕاون، مەبنە کۆیلەی خەڵک.
24 Irmãos, cada um fique diante de Deus no estado em que foi chamado.
خوشکان، برایان، با هەر کەسێک بەو شێوەیە لەگەڵ خودا بمێنێتەوە کە تێیدا بووە لەو کاتەی بانگکراوە.
25 Ora, quanto ás virgens, não tenho mandamento do Senhor; dou, porém, o meu parecer, como quem tem alcançado misericordia do Senhor para ser fiel.
دەربارەی کچان و کوڕان، هیچ فەرمانێکم لە مەسیحی باڵادەستەوە نییە، بەڵام من بۆچوونی خۆمتان پێ دەڵێم وەک یەکێک یەزدان بەزەیی پێدا هاتبێتەوە کە جێی متمانە بێت.
26 Tenho pois isto por bom, por causa da instante necessidade, que é bom para o homem o estar assim.
وابزانم، لەبەر ئەم تەنگانەیەی ئێستا، باشە بۆ مرۆڤ ئاوا بمێنێتەوە.
27 Estás ligado á mulher? não busques separar-te. Estás livre de mulher? não busques mulher.
ئایا تۆ بە ژنەوە بەستراویتەوە؟ داوای جیابوونەوە مەکە. ئایا تۆ بە ژنەوە نەبەستراویتەوە؟ داوای ژن مەکە.
28 Mas, se tambem casares, não peccas; e, se a virgem se casar, não pecca. Todavia os taes terão tribulações na carne; porém eu vos poupo
بەڵام ئەگەر ژن بهێنیت گوناهت نەکردووە، ئەگەر پاکیزەش مێرد بکات گوناهی نەکردووە. بەڵام ئەوانە لەم ژیانەدا تووشی کێشە و گرفت دەبن، جا من دەمەوێ تووشتان نەکەم.
29 Isto, porém, vos digo, irmãos, que o tempo se abrevia; o que resta é que tambem os que teem mulheres sejam como se as não tivessem;
خوشکان، برایان، ئەمە دەڵێم: کاتمان کەمە، لەمەودوا ئەوانەی ژنیان هەیە دەبێت بە جۆرێک بژین وەکو ئەوەی کە نەیانبێت،
30 E os que choram, como se não chorassem; e os que folgam, como se não folgassem; e os que compram, como se não possuissem;
ئەوانەی دەگریێن وەک نەگریێن، ئەوانەی شادن وەک شاد نەبن، ئەوانەی دەکڕن وەک موڵکیان نەبێت،
31 E os que usam d'este mundo, como se d'elle não abusassem, porque a apparencia d'este mundo passa.
ئەوانەی جیهان بەکاردەهێنن وەک هەر بەکارینەهێنن، چونکە وێنەی ئەم جیهانە ڕووەو نەمانە.
32 E bem quizera eu que estivesseis sem cuidado. O solteiro cuida nas coisas do Senhor, em como ha de agradar ao Senhor:
جا دەمەوێ ئێوە بێ خەم بن. ئەوەی ژنی نەهێناوە بایەخ بە کاروباری پەروەردگار دەدات، چۆن پەروەردگار ڕازی بکات.
33 Mas o que é casado cuida nas coisas do mundo, em como ha de agradar á mulher.
بەڵام هاوسەردار بایەخ بە کاروباری جیهان دەدات، چۆن ژنەکەی ڕازی بکات.
34 Ha differença entre a mulher casada e a virgem: a solteira cuida nas coisas do Senhor para ser sancta, assim do corpo como do espirito; porém a casada cuida nas coisas do mundo, em como ha de agradar ao marido.
ئەو کابرایە دڵی بەشکراوە. ژنی بێ مێرد و پاکیزە گرنگی بە کاروباری پەروەردگار دەدەن، چۆن دەتوانێت جەستە و ڕۆحی خۆی بۆ یەزدان تەرخان بکات. بەڵام شووکردوو بایەخ بە کاروباری جیهان دەدات، چۆن مێرد ڕازی بکات.
35 Porém digo isto para proveito vosso, não para vos enlaçar, mas para vos guiar ao que é decente e conveniente, para vos unirdes ao Senhor sem distracção alguma.
ئەمە بۆ چاکەتان دەڵێم، نەک تووشی کۆتێکتان بکەم، بەڵکو بۆ ڕێز و تەرخانکراوییە بۆ مەسیحی خاوەن شکۆ، بێ پەشێوی.
36 Mas, se alguem julga que trata sem decoro a sua filha virgem, se tiver passado a flor da idade, e assim convier que se case, faça o tal o que quizer; não pecca; casem-se.
بەڵام ئەگەر کەسێک نیگەرانە لەوەی کە بە شێوەیەکی شیاو لەگەڵ دەستگیرانە پاکیزەکەی هەڵسوکەوت ناکات، ئەگەر حەز و ئارەزووی زۆر بوو و پێویست بوو هاوسەرگیری بکەن، چی حەز لێیە با ئەوە بکات، با هاوسەرگیری بکەن، گوناهی نەکردووە.
37 Porém o que está firme em seu coração, não tendo necessidade, mas tem poder sobre a sua propria vontade, e isto resolveu no seu coração, guardar a sua virgem, faz bem.
بەڵام ئەوەی لە دڵەوە بڕیاری دابێت و ناچار نەبێت، بەڵکو بەسەر خواستی خۆیدا زاڵ بێت، ئەو بڕیارەش کە لە دڵەوە داویەتی کە دەستگیرانە پاکیزەکەی نەگوازێتەوە، ئەوا چاک دەکات.
38 De sorte que, o que a dá em casamento, faz bem; mas o que a não dá em casamento faz melhor.
کەواتە ئەو کەسەی هاوسەرگیری دەکات، چاک دەکات، ئەوەش کە هاوسەرگیری ناکات، چاکتر دەکات.
39 A mulher casada está ligada pela lei todo o tempo que o seu marido vive; mas, se fallecer o seu marido, fica livre para casar com quem quizer, comtanto que seja no Senhor.
ژن ئەوەندە بە مێردەوە دەبەسترێتەوە هەتا مێردەکەی زیندووە. بەڵام ئەگەر مێردەکەی مرد، ئەوا ئازادە شوو بە هەر پیاوێک بکات کە دەیەوێت، بە مەرجێک باوەڕی بە مەسیحی خاوەن شکۆ هەبێت.
40 Porém será mais bemaventurada se ficar assim, segundo o meu parecer, e tambem eu cuido que tenho o Espirito de Deus.
بەڵام بە بۆچوونی من، بەختەوەرترە ئەگەر ئاوا بمێنێتەوە، وا بزانم منیش ڕۆحی خودام هەیە.

< 1 Coríntios 7 >