< Psalmów 53 >

1 Przedniejszemu śpiewakowi na Machalat pieśń Dawidowa nauczająca. Głupi rzekł w sercu swem: Niemasz Boga. Popsowali się, i obrzydliwą czynią nieprawość; niemasz, ktoby czynił dobrze.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ساز، هۆنراوەیەکی داود. گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.» ئەوانە گەندەڵن و خراپەکانیان پیسە، کەس نییە چاکە بکات.
2 Bóg z niebios spojrzał na synów ludzkich, aby obaczył, byłliby kto rozumny i szukający Boga.
خودا لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات، تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت، کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.
3 Aleć oni wszyscy odstąpili, jednako się nieużytecznymi stali: niemasz, ktoby czynił dobrze, niemasz, i jednego.
هەموو هەڵگەڕانەوە، هەموو گەندەڵ بوون، کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە.
4 Azaż nie wiedzą wszyscy czyniciele nieprawości, że pożerają lud mój, jako więc chleb jedzą? ale Boga nie wzywają.
ئایا گوناهباران فێر نەبن؟ ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و ئەوانەی لە خودا ناپاڕێنەوە.
5 Tam się bardzo ulękną, gdzie niemasz strachu; albowiem Bóg rozproszy kości tych, którzy cię oblegli; ty ich pohańbisz, bo ich Bóg wzgardzi.
لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت، کە هیچ ترسی لێ نەبوو. خودا ئێسقانی ئەوانە پەرشوبڵاو دەکاتەوە کە گەمارۆیان داویت، ڕیسوایان دەکەیت، چونکە خودا ڕەتی کردنەوە.
6 Któż da z Syonu wybawienie Izraelowi? Gdy Bóg przywróci z więzienia lud swój, rozraduje się Jakób, rozweseli się Izrael.
با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت! کاتێک خودا گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە، با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!

< Psalmów 53 >