< Jeremiasza 11 >

1 Słowo, które się stało do Jeremijasza od Pana mówiąc:
ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:
2 Słuchajcie słów przymierza tego, którebyście mówili do mężów Judzkich i do obywateli Jeruzalemskich;
«گوێ لە بەندەکانی ئەو پەیمانە بگرن و لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم پێی بدوێن.
3 A rzeczesz do nich: Tak mówi Pan, Bóg Izraelski: Przeklęty ten człowiek, któryby nie usłuchał słów przymierza tego,
پێیان دەڵێیت کە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی گوێڕایەڵی بەندەکانی ئەو پەیمانە نابێت،
4 Którem przykazał ojcom waszym dnia, któregom ich wywiódł z ziemi Egipskiej, z pieca żelaznego, mówiąc: Słuchajcie głosu mojego, a czyńcie to wszystko, co wam rozkazuję, i będziecie ludem moim, a Ja będę Bogiem waszym;
کە من فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد، لەو ڕۆژەی لە خاکی میسر، لەناو کوورەی ئاسن دەرمهێنان.“فەرمووم:”گوێم لێ بگرن و کاریان پێ بکەن بەپێی هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکەم. جا دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئێوە،
5 Abym spełnił przysięgę, którąm przysiągł ojcom waszym, że im dam ziemię opływającą mlekiem i miodem: jako się to dziś okazuje. Któremu odpowiedziawszy rzekłem: Amen, Panie!
بۆ ئەوەی ئەو سوێندە بەجێبهێنم کە بۆ باوباپیرانتان خواردم کە خاکێکیان بدەمێ شیر و هەنگوینی لێ بڕژێتەوە،“هەروەک ئەو خاکەی ئەمڕۆ تێیدان.» منیش وەڵامم دایەوە: «ئامین، ئەی یەزدان!»
6 I rzekł Pan do mnie: Obwoływaj wszystkie te słowa w miastach Judzkich i po ulicach Jeruzalemskich, mówiąc: Słuchajcie słów przymierza tego, a czyńcie je.
ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەواوی ئەم پەیامە لەناو شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم ڕابگەیەنە و بڵێ:”گوێ لە بەندەکانی ئەم پەیمانە بگرن و کاریان پێ بکەن،
7 Bo oświadczając oświadczałem się przed ojcami waszymi ode dnia, któregom ich wywiódł z ziemi Egipskiej, aż do dnia tego; rano wstawając i oświadczając się, mawiałem: Słuchajcie głosu mego.
چونکە لەو ڕۆژەوە کە باوباپیرانی ئێوەم لە خاکی میسرەوە هێنایە دەرەوە هەتا ئەمڕۆ، بە تەواوی و بەردەوام ئاگادارم کردوونەتەوە و بە ڕوونی فەرموومە:’گوێم لێ بگرن.‘
8 Ale nie usłuchali, ani nakłonili ucha swego; owszem każdy szedł za uporem serca swego złego. Przetożem przywiódł na nich wszystkie słowa przymierza tego, którem rozkazał, aby czynili; ale oni nie czynili.
نە گوێیان گرت و نە گوێیان شل کرد، هەریەکە بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی کەوت، جا منیش هەموو نەفرەتەکانی ئەم پەیمانەم بەسەریاندا هێنا، ئەوەی فەرمانم پێکردن کە کاری پێ بکەن، بەڵام نەیانکرد.“»
9 I rzekł Pan do mnie: Znalazło się sprzysiężenie miedzy mężami Judzkimi, i między obywatelami Jeruzalemskimi;
ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «بە پیلانگێڕیم زانیوە لەنێو پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم.
10 Obrócili się do nieprawości ojców swoich pierwszych, którzy nie chcieli słuchać słów moich; także i ci chodzą za bogami cudzymi, służąc im; zgwałcili dom Izraelski i dom Judzki przymierze moje, którem był postanowił z ojcami ich.
گەڕانەوە سەر تاوانی باوباپیرانی پێشوویان، کە ڕەتیان کردەوە گوێ لە پەیامەکەم بگرن، کەوتنە دوای خوداوەندەکانی دیکە بۆ ئەوەی بیانپەرستن. بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا ئەو پەیمانەیان شکاند کە لەگەڵ باوباپیرانیان بەستم.
11 Dlatego tak mówi Pan: Oto Ja przywiodę na nich złe, z którego nie będą mogli wyjść; choćby wołali do mnie, nie wysłucham ich.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا من بەڵایەکیان بەسەردا دەهێنم کە نەتوانن لێی دەرباز بن، جا هاوارم بۆ دەکەن و منیش گوێیان لێ ناگرم.
12 I pójdą miasta Judzkie i obywatele Jeruzalemscy, a będą wołali do bogów, którym kadzą; ale ich żadnym sposobem nie wybawią czasu utrapienia ich.
شارۆچکەکانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەچن و هاوار دەبەن بۆ ئەو خوداوەندانەی بخووریان بۆ دەسووتێنن، بەڵام ئەوان لە کاتی بەڵایان ڕزگاریان ناکەن.
13 Aczkolwiek ile jest miast twoich, tyle bogów twoich, o Judo! a ile ulic Jeruzalemskich, tyleście nastawiali ołtarzów obrzydliwości, ołtarzów do kadzenia Baalowi.
ئەی یەهودا، خوداوەندەکانت هێندەی ژمارەی شارۆچکەکانت بوون، قوربانگاتان هێندەی ژمارەی شەقامەکانی ئۆرشەلیم بوون بۆ بخوور سووتاندن بۆ خوداوەندی بەعلی شەرمەزاری.“
14 Przetoż się ty nie módl za tym ludem, ani podnoś za nimi głosu i modlitwy; bo Ja ich nie wysłucham natenczas, gdy do mnie zawołają w utrapieniu swojem.
«تۆش لە پێناوی ئەم گەلە نوێژ مەکە و لە پێناویان پاڕانەوە و نزا بەرز مەکەرەوە، چونکە لە کاتی هاوارکردنیان بۆم لەبەر بەڵاکەیان گوێیان لێ ناگرم.
15 Cóż miłemu memu do domu mego? ponieważ bez wstydu pacha złości z wieloma, a ofiary święte odeszły od ciebie; i że się w złości swojej radujesz.
«ئەی ئەویندارەکەم، لە پەرستگاکەم چی دەکەیت، پلانگێڕیت لەگەڵ زۆر لایەن داڕشتووە، ئایا گۆشتی قوربانی پیرۆزکراو سزات لەسەر لادەبات؟ کاتێک خراپە دەکەیت، ئینجا دڵخۆش دەبیت.»
16 Oliwą zieloną, piękną, dla owocu ślicznego nazwał był Pan imię twoje; ale z szumem burzy wielkiej zapali ją ogniem z góry, gdy połamie gałęzie jej.
یەزدان ناوی لێنایت زەیتوونی سەوز لەگەڵ بەروبووم بە شێوەی جوان، بەڵام بە دەنگی هاتوهەرایەکی گەورە ئاگری لەسەر کردەوە جا لقەکانی دەشکێنرێن.
17 Bo Pan zastępów, który cię był wszczepił, wyrzekł złe przeciwko tobie dla złości domu Izraelskiego i domu Judzkiego, które czynili między sobą, aby mię draźnili, kadząc Baalowi.
یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی تۆی چاند، بڕیاری دا تووشی بەڵاتان بکات، لەبەر خراپەکەی بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا، کە بخووریان بۆ بەعل سووتاند، بەو خراپەیە پەستیان کردم.
18 Pan zaiste oznajmił mi, i dowiedziałem się; tedyś mi ukazał przedsięwzięcia ich,
یەزدان پیلانی ئەوانی بۆ من ئاشکرا کرد، جا زانیم، لەم کاتەدا کردارەکانی ئەوانی پیشاندام.
19 Gdym był jako baranek i wół, którego wiodą na rzeź; bom nie wiedział, aby przeciwko mnie rady zmyślali mówiąc: Popsujemy drzewo z owocem jego, a wykorzeńmy go z ziemi żyjących, aby imię jego nie było więcej wspomniane.
منیش وەک بەرخێکی دەستەمۆ بۆ سەربڕین ببردرێت، نەمزانی پیلانیان لە دژی من گێڕاوە و دەڵێن: «با دارەکە بە بەرەکەیەوە لەناو ببەین، با لە خاکی زیندووان بیبڕینەوە، ئیتر یادی ناوی ناکرێتەوە.»
20 Ale, o Panie zastępów! który sprawiedliwie sądzisz, a doświadczasz nerek i serca, niech widzę pomstę twoję nad nimi; bom ci objawił sprawę moję.
بەڵام تۆ، ئەی یەزدانی سوپاسالار، دادوەری ڕاستودروست، تاقیکەرەوەی مێشک و دڵ، با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم، چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد.
21 Dlatego tak mówi Pan o mężach z Anatot, którzy szukają duszy twojej, a mówią: Nie prorokuj w imieniu Pańskiem, abyś nie umarł od rąk naszych:
«لەبەر ئەوە فەرمایشتی یەزدان ئەمەیە سەبارەت بە پیاوانی عەناتۆت، ئەوانەی داوای گیانی تۆ دەکەن و دەڵێن:”بە ناوی یەزدانەوە پەیام ڕامەگەیەنە، با بە دەستی خۆمان نەتکوژین.“
22 A przetoż tak mówi Pan zastępów: Oto ja nawiedzę ich; młodzieńcy ich pomrą od miecza, synowie ich i córki ich pomrą głodem.
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”من سزایان دەدەم، لاوان بە شمشێر دەمرن و کوڕ و کچیشیان بە قاتوقڕی دەمرن.
23 I nic nie zostanie z nich; bo przywiodę złe na mężów z Anatot roku nawiedzenia ich.
پاشماوەشیان بۆ نامێنێتەوە، چونکە لە ساڵی سزادانیان بەڵا بەسەر پیاوانی عەناتۆتدا دەهێنم.“»

< Jeremiasza 11 >