برای رهبر سرایندگان: در مایۀ گیتّیت. مزمور آساف. خدای اسرائیل را که قوت ماست با سرودهای شاد ستایش کنید! | 1 |
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت. بۆ ئاساف. هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە، بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب. |
با دف و بربط دلنواز و رباب سرود بخوانید. | 2 |
ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن، سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە. |
شیپورها را در روز عید به صدا درآورید در اول ماه و در ماه تمام. | 3 |
لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان، |
زیرا این فریضهای است در اسرائیل و حکمی است از جانب خدای یعقوب. | 4 |
چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل، حوکمی خودای یاقوبە. |
او این عید را به هنگام بیرون آمدن بنیاسرائیل از مصر، برای آنها تعیین کرد. صدایی ناآشنا شنیدم که میگفت: | 5 |
لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا، کە لە خاکی میسر دەریهێنا. گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین: |
«بار سنگین بردگی را از دوش تو برداشتم. دستهایت را از حمل سبدها رها ساختم. | 6 |
«بارم لەسەر شانەکانی لادا، دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون. |
وقتی در زحمت بودی دعا کردی و من تو را رهانیدم. از میان رعد و برق به تو پاسخ دادم و در کنار چشمههای”مریبه“ایمان تو را آزمایش کردم. | 7 |
لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت، لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە، لە مێرگی مەریبا تاقیم کردیتەوە. |
«ای قوم خاص من بشنو، به تو اخطار میکنم! ای اسرائیل، به من گوش بده! | 8 |
ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە. ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت! |
هرگز نباید خدای دیگری را پرستش نمایی. | 9 |
لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت، کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت. |
من یهوه خدای تو هستم، که تو را از بردگی در مصر رهانیدم. دهان خود را باز کن و من آن را از برکات خود پر خواهم ساخت. | 10 |
من یەزدانی پەروەردگاری تۆم، کە لە خاکی میسر دەرمهێنای، دەمت بکەوە و پڕی دەکەم. |
«اما بنیاسرائیل سخن مرا نشنیدند و مرا اطاعت نکردند. | 11 |
«بەڵام گەلەکەم گوێی لە قسەم نەگرت، ئیسرائیل منی نەویست. |
پس من هم ایشان را رها کردم تا به راه خود روند و مطابق میل خود زندگی کنند. | 12 |
منیش ئەوانم دایە دەست کەللەڕەقییەکەی خۆیان، بە ڕاوێژی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن. |
«اما ای کاش به من گوش میدادند و مطابق دستورهای من زندگی میکردند. | 13 |
«خۆزگە گەلەکەم بە قسەی منیان دەکرد، ئەگەر ئیسرائیل ڕێگای منیان دەگرتەبەر، |
آنگاه بهزودی دشمنانشان را شکست میدادم و همهٔ مخالفانشان را مغلوب میساختم؛ | 14 |
هەر زوو دوژمنەکانم بۆ زەلیل دەکردن، دەستم درێژ دەکردە سەر ناحەزانیان! |
کسانی که از من نفرت داشتند در حضور من به خاک میافتادند و گرفتار عذاب ابدی میشدند؛ | 15 |
ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن، هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت. |
و من اسرائیل را با بهترین گندم و عسل میپروراندم.» | 16 |
باشترین گەنمم دەرخوارد دەدایت، لە تاشەبەردەوە تێر هەنگوینم دەکردیت.» |