برای رهبر سرایندگان. مزمور داوود، دربارۀ زمانی که ناتان نبی پس از همبستر شدن داوود با بَتشِبَع، نزد او رفت. خدایا، بخاطر محبتت بر من رحم فرما. بخاطر رحمت بیکرانت گناهانم را محو کن. | 1 |
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان. زەبوورێکی داودە. کاتێک ناتانی پێغەمبەر هاتە لای دوای ئەوەی داود لەگەڵ بەتشەبەع جووتبوو. ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە، بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. |
مرا از عصیانم کاملاً شستشو ده و مرا از گناهم پاک ساز. | 2 |
بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و لە گوناهم پاکم بکەرەوە، |
به عمل زشتی که مرتکب شدهام اعتراف میکنم؛ گناهم همیشه در نظر من است. | 3 |
چونکە من یاخیبوونم دەزانم، هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. |
به تو ای خداوند، بله، تنها به تو گناه کردهام و آنچه را که در نظر تو بد است، انجام دادهام. حکم تو علیه من عادلانه است و در این داوری، تو مصون از خطا هستی. | 4 |
لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت. |
من از بدو تولد گناهکار بودهام، بله، از لحظهای که نطفهٔ من در رحم مادرم بسته شد آلوده به گناه بودهام. | 5 |
ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە. |
تو از ما قلبی صادق و راست میخواهی؛ پس فکر مرا از حکمتت پُر ساز. | 6 |
ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت، لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت. |
گناه مرا از من دور کن تا پاک شوم؛ مرا شستشو ده تا سفیدتر از برف شوم. | 7 |
بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم، بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم. |
ای که مرا در هم کوبیدهای، شادی مرا به من بازگردان تا جان من بار دیگر مسرور شود. | 8 |
با گوێم لە شادی و خۆشی بێت، با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن. |
از گناهانم چشم بپوش و همهٔ خطاهایم را محو کن. | 9 |
چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و هەموو خراپەکانم بسڕەوە. |
خدایا، دلی پاک در درون من بیافرین و از نو، روحی راست به من عطا کن. | 10 |
ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە. |
مرا از حضور خود بیرون نکن و روح پاک خود را از من نگیر. | 11 |
لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە، ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە. |
شادی نجات از گناه را به من بازگردان و کمکم کن تا با میل و رغبت تو را اطاعت کنم. | 12 |
شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە، بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە. |
آنگاه احکام تو را به گناهکاران خواهم آموخت و آنان به سوی تو بازگشت خواهند نمود. | 13 |
ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم، گوناهباران دەگەڕێنەوە لات. |
ای خدایی که نجاتدهندۀ من هستی، وجدان مرا از این گناه خونریزی پاک کن تا بتوانم در وصف عدالت تو سرود بخوانم. | 14 |
ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە، هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت. |
خداوندا، کمکم کن تا بتوانم دهانم را بگشایم و تو را ستایش کنم. | 15 |
ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت. |
تو از من قربانی حیوانی نخواستی، و گرنه آن را تقدیم میکردم. | 16 |
تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم، بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت. |
قربانی من این قلب شکسته و این روح توبهکار من است که به تو تقدیم میکنم؛ خدایا، میدانم که این هدیهٔ مرا خوار نخواهی شمرد. | 17 |
قوربانییەکان بۆ خودا ڕۆحی شکاوە، ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت. |
خدایا، به لطف خود صهیون را کامیاب ساز و دیوارهای اورشلیم را دوباره بنا کن. | 18 |
بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە، شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە. |
آنگاه بر مذبح تو گاوها ذبح خواهند شد و تو از انواع قربانیهایی که بر مذبح تو تقدیم میشوند خشنود خواهی گردید. | 19 |
ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت، ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت. |