برای رهبر سرایندگان. مزمور داوود. با صبر و شکیبایی انتظار خداوند را کشیدم، و او به سوی من توجه نمود و فریادم را شنید. | 1 |
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان زەبوورێکی داود. بە پشوودرێژییەوە چاوەڕێی یەزدانم کرد، ئاوڕی لێ دامەوە و گوێی لە هاوارم بوو. |
او مرا از چاه هلاکت و از گل و لای بیرون کشید و در بالای صخره گذاشت و جای پایم را محکم ساخت. | 2 |
لەناو چاڵی لەناوچوون هەڵیکێشامە دەرەوە، لەناو قوڕ و زەلکاو دەریهێنام. پێیەکانمی لەسەر تاشەبەرد دانا و هەنگاوەکانی منی توندوتۆڵ کرد. |
او به من آموخت تا سرودی تازه بخوانم، سرودی در ستایش خدایمان! بسیاری چون این را ببینند خواهند ترسید و بر خداوند توکل خواهند کرد. | 3 |
گۆرانییەکی نوێی خستە ناو دەمم، سروودێکی ستایش بۆ خودامان. زۆر کەس ئەمە دەبینن و دەترسن و پشت بە یەزدان دەبەستن. |
چه خوشبختند کسانی که بر خداوند توکل دارند و از اشخاص متکبر و خدایان دروغین پیروی نمیکنند. | 4 |
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت، ڕوو لە لووتبەرزان ناکات، لەوانەی ڕوویان وەرگێڕاوە بەرەو درۆ. |
ای خداوند، خدای ما، تو کارهای شگفتانگیز بسیاری برای ما انجام دادهای و پیوسته به فکر ما بودهای؛ تو بینظیری! کارهای شگفتانگیز تو چنان زیادند که زبانم از بیان آنها قاصر است. | 5 |
ئەی یەزدان، خودای من، زۆرن ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە کردووتە. ئەو شتانەی بۆ ئێمە نەخشەت کێشاوە کەس ناتوانێت بیانژمێرێت بۆت، ئەگەر باسیان بکەم و بیانگێڕمەوە، ئەوەندە زۆرن نایەنە ژماردن. |
تو به قربانی و هدیه رغبت نداشتی؛ بلکه گوشهایم را باز کردی؛ قربانی سوختنی و قربانی گناه را نطلبیدی. | 6 |
بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو گوێی منت کردەوە، داوای قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەکرد. |
آنگاه گفتم: «اینک میآیم! در کتاب دربارۀ من نوشته شده است: | 7 |
ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە. |
اشتیاق من، ای خدا، انجام ارادۀ توست، زیرا دستورهای تو در دلم جای دارد.» | 8 |
ئەی خودای من، شادمانیم لەوەدایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم، فێرکردنی تۆ لە ناخی دڵمدایە.» |
در اجتماع بزرگ قوم تو، به عدالت نجاتبخش تو بشارت دادهام. از سخن گفتن نترسیدهام، چنانکه تو، ای خداوند آگاهی. | 9 |
لەناو کۆمەڵی گەورە ڕاستودروستی ڕادەگەیەنم، ئەی یەزدان، تۆ خۆت دەزانیت، دەمی خۆم ناگرم. |
عدالت نجاتبخش تو را در دل خود پنهان نکردهام. از امانت و قدرت نجاتبخش تو سخن گفتهام. در اجتماع بزرگ قوم تو، پیوسته از محبت و وفاداری تو سخن گفتهام. | 10 |
ڕاستودروستیت لەناو دڵم کپ ناکەمەوە، باسی دڵسۆزیت و ڕزگاریت دەکەم. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و ڕاستییەکەت لەناو کۆمەڵی گەورە ناشارمەوە. |
ای خداوند، لطف و رحمت خود را از من دریغ مدار. محبت و وفاداری تو همواره مرا حفظ کند. | 11 |
ئەی یەزدان، بەزەیی خۆتم لەسەر لامەبە، با خۆشەویستییە نەگۆڕ و ڕاستییەکەت هەمیشە بمپارێزێت، |
بلایای بیشماری مرا احاطه کرده و گناهان زیادم بر من سنگینی میکند به طوری که نمیتوانم سرم را بلند کنم. در دل خود آرامش ندارم. | 12 |
چونکە بەڵای بێشومار دەوری داوم، گوناهەکانم بە شێوەیەک گرفتاریان کردووم ناتوانم ببینم. لە مووی سەرم زیاترن، ورەم بەرداوە. |
ای خداوند، رحم کن و مرا از این وضعیت نجات ده! به کمک من بشتاب! | 13 |
یەزدان، ڕازیبە بۆ دەربازکردنم، یەزدان، خێرابە بۆ یارمەتیدانم. |
بگذار خجل و سرافکنده شوند آنانی که قصد جانم را دارند؛ مغلوب و رسوا گردند کسانی که به دشمنی با من برخاستهاند؛ | 14 |
با هەموو شەرمەزار و سووک بن، ئەوانەی گیانی منیان دەوێت بۆ لەناوبردنی. ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت. |
خوار و پریشان شوند آنانی که مرا تحقیر و مسخره میکنند. | 15 |
با لە شەرمەزارییان بپەشۆکێن، ئەوانەی بە من دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!» |
اما طالبان تو، ای خداوند، شاد و خوشحال شوند؛ و آنانی که نجات تو را دوست دارند پیوسته بگویند که خداوند بزرگ است! | 16 |
بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت یەزدان!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن. |
من فقیر و درماندهام، اما خداوند برای من فکر میکند. ای خدای من، تو مددکار و رهانندهٔ من هستی، پس تأخیر نکن. | 17 |
بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، با پەروەردگار بایەخم پێبدات. یارمەتی و دەربازکەرم تۆی، ئەی خودای من، دوا مەکەوە. |