ای رهبران بنیاسرائیل، گوش کنید! شما کسانی هستید که باید مفهوم عدالت را بدانید، | 1 |
گوتم: «ئەی سەرکردەکانی یاقوب، ئەی ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن. ئایا بۆ ئێوە نییە زانینی دادپەروەری؟ |
ولی در عوض از خوبی متنفرید و بدی را دوست میدارید. شما پوست قوم مرا میکنید و گوشتی بر بدنشان باقی نمیگذارید. | 2 |
ئێوە کە ڕقتان لە چاکەیە و حەز لە خراپە دەکەن، پێستی گەلەکەم دادەماڵن و گۆشتیان لە ئێسکەکانیان جیا دەکەنەوە؛ |
آنها را میبلعید، پوست از تنشان جدا میکنید و استخوانهایشان را مانند گوشتی که تکهتکه کرده در دیگ میریزند، خرد میکنید، | 3 |
ئێوە کە گۆشتی گەلەکەم دەخۆن، کەوڵیان دەکەن، ئێسکیان دەشکێنن، پارچەپارچەیان دەکەن وەک بۆ ناو مەنجەڵ، وەک گۆشتی ناو تاوە.» |
پس زمانی که از خداوند کمک بخواهید او به دعای شما گوش نخواهد داد. او روی خود را از شما برخواهد گرداند، زیرا مرتکب کارهای زشت شدهاید. | 4 |
ئینجا هاوار بۆ یەزدان دەکەن، بەڵام وەڵامیان ناداتەوە. لەو کاتەدا ڕووی خۆی لێیان دەشارێتەوە، لەبەر ئەو خراپانەی کردیان. |
خداوند میفرماید: «ای انبیای دروغگو که قوم مرا گمراه کرده، برای کسی که به شما مزد میدهد با صدای بلند سلامتی میطلبید و کسی را که مزد نمیدهد تهدید میکنید؛ | 5 |
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «سەبارەت بە پێغەمبەرەکان، ئەوانەی گەلەکەم گومڕا دەکەن، بانگەوازی ئاشتی دەکەن بۆ ئەوانەی تێریان دەکەن، بەڵام جەنگ لە دژی ئەوانە بەرپا دەکەن کە تێریان ناکەن. |
تاریکی شب شما را فرو خواهد گرفت تا دیگر رؤیا نبینید و پیشگویی نکنید. آفتاب بر شما غروب خواهد کرد و روزتان تاریک خواهد شد. | 6 |
لەبەر ئەوە شەوێکتان بەسەردا دێت کە هیچ بینینێکتان بۆ ئاشکرا ناکرێت، تاریکییەکی بێ فاڵگرتنەوە. خۆر لە پێغەمبەرەکان ئاوا دەبێت، ڕۆژیان لێ تاریک دادێت. |
انبیا و پیشگویان شما روی خود را از خجالت خواهند پوشاند، زیرا دیگر از جانب خدا جوابی برای شما نخواهد آمد.» | 7 |
پێشبینیکەران شەرمەزار دەبن، فاڵگرەوەکان ڕیسوا دەبن، هەموویان چاوەڕوویان نەماوە، چونکە خودا وەڵامیان ناداتەوە.» |
و اما من از قدرت روح خداوند پر شدهام تا بدون ترس، گناهان قوم اسرائیل را به آنها اعلام کنم. | 8 |
بەڵام سەبارەت بە من، پڕم لە هێز، پڕ لە ڕۆحی یەزدان، لە دادپەروەری و پاڵەوانیێتی، تاکو یاخیبوونەکەی یاقوب بە خۆی ڕابگەیەنم، بە ئیسرائیلیش گوناهەکەی. |
پس ای رهبران اسرائیل که از عدالت نفرت دارید و بیانصافی میکنید، به من گوش دهید! | 9 |
ئەی سەرکردەکانی بنەماڵەی یاقوب، ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەمە بگرن، ئێوە کە قێزتان لە دادپەروەری دەبێتەوە و هەموو ڕاستییەک خواروخێچ دەکەن، |
ای کسانی که اورشلیم را از خون و ظلم پر ساختهاید، | 10 |
ئێوە سییۆن بە خوێن بنیاد دەنێن و ئۆرشەلیم بە ستەم. |
ای رهبران رشوهخوار، ای کاهنان و انبیایی که تا به شما مزد ندهند موعظه نمیکنید و نبوّت نمینمایید، ولی وانمود میکنید که به خدا توکل دارید و میگویید: «خداوند در میان ماست، پس هیچ آسیبی به ما نخواهد رسید.» | 11 |
ڕابەرەکانی بە بەرتیل دادوەری دەکەن، کاهینەکانی بە کرێ خەڵکی فێردەکەن، پێغەمبەرەکانی بە پارە فاڵ دەگرنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە یەزدان دەبەستن و دەڵێن: «ئایا یەزدان لەنێوانماندا نییە؟ هیچ بەڵایەکمان بەسەردا نایەت.» |
به خاطر شما اورشلیم با خاک یکسان شده، به صورت تودهای سنگ در خواهد آمد و کوهی که خانهٔ خداوند بر آن قرار دارد به جنگل تبدیل خواهد شد. | 12 |
لەبەر ئەوە بەهۆی ئێوەوە سییۆن وەک کێڵگە دەکێڵدرێت، ئۆرشەلیم کاول دەبێت، گردەکەی پەرستگاش دەبێتە دارستانێکی بێ کەڵک. |