در یکی از آن روزها، عیسی در روز شبّات با شاگردان خود از میان کشتزارهای گندم میگذشت. شاگردانش که گرسنه بودند، شروع به چیدن خوشههای گندم و خوردن دانههای آن کردند. | 1 |
لەو کاتەدا، لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی برسییان بوو، دەستیان کرد بە گوڵەگەنم پرواندن و خواردنی. |
اما فریسیها وقتی این را دیدند، اعتراضکنان گفتند: «ببین، شاگردان تو با خوشهچینی در روز شبّات، احکام مذهبی را زیر پا میگذارند.» | 2 |
کە فەریسییەکان بینییان، پێیان گوت: «بڕوانە، ئەوەی قوتابییەکانت دەیکەن دروست نییە لە شەممەدا بکرێت.» |
عیسی در پاسخ فرمود: «مگر در کتب مقدّس نخواندهاید که وقتی داوود پادشاه و یارانش گرسنه بودند، چه کردند؟ | 3 |
ئەویش پێی فەرموون: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد، کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون برسییان بوو؟ |
او وارد معبد شد و خودش و همراهانش با خوردن گِردههای نان حضور، احکام مذهبی را زیر پا گذاشتند، زیرا فقط کاهنان اجازه داشتند از آن نان بخورند. | 4 |
چۆن چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی خوارد، کە بۆ ئەو و ئەوانەی لەگەڵی بوون دروست نەبوو بیخۆن، تەنها بۆ کاهینان نەبێ؟ |
یا مگر در توراتِ موسی نخواندهاید که کاهنانی که در معبد مشغول خدمت هستند، اجازه دارند حتی در روز شبّات نیز کار کنند؟ | 5 |
یان لە تەوراتدا نەتانخوێندووەتەوە کە هەرچەندە کاهینان بەهۆی ئەرکیان لە پەرستگا لە ڕۆژانی شەممەدا ڕاسپاردەی ڕۆژی شەممە دەشکێنن بەڵام بە بێتاوان دادەنرێن؟ |
به شما میگویم در اینجا کسی هست که از معبد نیز بزرگتر است. | 6 |
پێتان دەڵێم، کەسێک لێرەیە کە لە پەرستگا مەزنترە. |
اما اگر معنی این جمله از کتب مقدّس را درک میکردید که میفرماید:”من از شما انتظار دارم رحم داشته باشید، نه اینکه قربانی تقدیم کنید“، در آن صورت، شاگردان مرا که خطایی نکردهاند محکوم نمیکردید. | 7 |
بەڵام ئەگەر لە واتای ئەمە تێبگەیشتنایە: [من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،] ئەوا بێتاوانتان تاوانبار نەدەکرد، |
زیرا پسر انسان، صاحب اختیار شبّات نیز هست.» | 8 |
چونکە کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.» |
آنگاه عیسی به کنیسۀ آنها رفت، | 9 |
ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و چووە کەنیشتەکەیان، |
و در آنجا مردی را دید که دستش از کار افتاده بود. فریسیها از عیسی پرسیدند: «آیا شریعت به شخص اجازه میدهد در روز شبّات کسی را شفا دهد؟» البته آنها قصد داشتند از پاسخ او بهانهای بیابند تا بر او اتهام وارد سازند. | 10 |
لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستێکی وشک ببوو. بۆ ئەوەی فەریسییەکان بتوانن سکاڵای لێ بکەن، لێیان پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوەی نەخۆش دروستە؟» |
عیسی در پاسخ فرمود: «اگر یکی از شما گوسفندی داشته باشد که در روز شبّات در گودالی بیفتد، آیا برای بیرون آوردن آن، کاری انجام نخواهید داد؟ | 11 |
پێی فەرموون: «کێ لە ئێوە ئەگەر مەڕێکی هەبێت و لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە ناو چاڵێکەوە، نایگرێت و دەریناهێنێت؟ |
اما ارزش انسان چقدر بیشتر از گوسفند است! پس طبق شریعت انجام کار نیک در روز شبّات روا است!» | 12 |
مرۆڤ چەند لە مەڕ بەنرخترە! کەواتە لە شەممەدا چاکەکردن دروستە.» |
آنگاه به آن مرد گفت: «دستت را دراز کن!» و وقتی چنین کرد، آن دستش نیز مانند دست دیگرش سالم شد. | 13 |
ئینجا بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و چاک بووەوە، وەکو ئەوەی دیکە. |
پس از آن فریسیها بیرون رفتند و جلسه تشکیل دادند تا برای قتل او توطئه بچینند. | 14 |
بەڵام فەریسییەکان کە هاتنە دەرەوە، تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن. |
اما عیسی که از توطئۀ آنان آگاه بود، آن ناحیه را ترک گفت، و عدهٔ زیادی به دنبال او روانه شدند. او تمام بیماران ایشان را شفا بخشید، | 15 |
عیساش کە بەمەی زانی لەوێ ڕۆیشت و خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن، ئەویش هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە. |
اما با تأکید از آنها خواست تا به دیگران نگویند که او کیست. | 16 |
ئاگاداری کردنەوە لەلای کەس باسی نەکەن، |
و به این ترتیب، پیشگویی اشعیای نبی دربارۀ او به انجام رسید، که میفرماید: | 17 |
تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێت: |
«این است خدمتگزار من، که او را برگزیدهام. او محبوب من است و مایۀ خشنودی من. روح خود را بر او خواهم نهاد، و او عدل و انصاف را به قومها اعلان خواهد کرد. | 18 |
[ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی هەڵمبژاردووە، ئەو خۆشەویستەم کە پێی دڵشادم، ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر، جاڕی دادپەروەری بۆ نەتەوەکان دەدات. |
او نخواهد جنگید و فریاد نخواهد زد و صدایش را در کوی و برزن بلند نخواهد کرد. | 19 |
شەڕ ناکات و هاوار ناکات، کەسیش لە شەقامدا دەنگی نابیستێت. |
نِیِ خردشده را نخواهد شکست، و شعلۀ شمعی را که سوسو میزند، خاموش نخواهد کرد. او سرانجام عدل و انصاف را به پیروزی خواهد رساند. | 20 |
قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت، پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە، تاکو دادپەروەری بە سەرکەوتن دەگەیەنێت. |
و نامش مایهٔ امید همۀ قومها خواهد بود.» | 21 |
نەتەوەکان هیوایان بە ناوی ئەو دەبێت.] |
سپس، مرد دیوزدهای را نزدش آوردند که هم کور بود و هم لال. عیسی او را شفا بخشید، بهطوری که توانست هم حرف بزند و هم ببیند. | 22 |
ئینجا پیاوێکیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تێدابوو، نابینا و لاڵ بوو، ئەویش چاکیکردەوە بە جۆرێک کە توانی قسە بکات و ببینێت. |
مردم همه تعجب کردند و گفتند: «آیا ممکن است که عیسی، همان پسر داوود و مسیح موعود باشد؟» | 23 |
خەڵکەکە هەموو سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە کوڕی داود نییە؟» |
اما وقتی خبر این معجزه به گوش فریسیان رسید، گفتند: «او ارواح پلید را به قدرت شیطان، رئیس ارواح پلید، بیرون میراند.» | 24 |
بەڵام فەریسییەکان کە ئەمەیان بیست، گوتیان: «ئەمە ڕۆحی پیس دەرناکات، مەگەر بە بەعلزەبولی شای ڕۆحە پیسەکان نەبێت.» |
عیسی از افکار ایشان آگاهی یافت و فرمود: «هر مملکتی که دچار جنگ داخلی شود، نابودیاش حتمی است. شهر یا خانهای نیز که در آن در اثر دشمنیها تفرقه ایجاد گردد، از هم فرو خواهد پاشید. | 25 |
بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەی ئەوانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، وێران دەبێت، هەر شارێک یان ماڵێک دووبەرەکی تێدابێت، خۆی ڕاناگرێت. |
حال اگر شیطان بخواهد شیطان را بیرون کند، به این معنی است که تجزیه شده و با خودش میجنگد. پس چگونه حکومتش پایدار خواهد ماند؟ | 26 |
ئەگەر شەیتان، شەیتان دەربکات، ئەوا دووبەرەکییان تێدایە، کەواتە چۆن شانشینەکەی خۆی ڕادەگرێت؟ |
و اگر قدرت من از شیطان است، تکلیف مریدان شما چه خواهد شد، زیرا ایشان نیز ارواح پلید اخراج میکنند؟ از این رو، ایشان شما را به خاطر حرفی که زدید، محکوم خواهند ساخت! | 27 |
ئەگەر من بە بەعلزەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی شوێنکەوتەکانی ئێوە بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان دەبنە دادوەرتان. |
اما اگر من بهوسیلهٔ روح خدا، ارواح پلید را بیرون میکنم، پس بدانید که ملکوت خدا به میان شما آمده است. | 28 |
بەڵام ئەگەر من بە ڕۆحی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان. |
و نیز چگونه امکان دارد شخص به خانۀ مردی قوی مانند شیطان داخل شود و اموال او را غارت کند؟ فقط شخصی نیرومندتر از او میتواند چنین کند، کسی که بتواند او را ببندد و بعد خانهاش را غارت کند. | 29 |
«یان چۆن کەسێک دەتوانێ بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات؟ |
«هر که با من نباشد، بر ضد من است، و هر که با من کار نکند، در واقع علیه من کار میکند. | 30 |
«ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە. |
«پس به شما میگویم، هر نوع گناه و هر کفری قابل بخشایش است – بهجز کفر به روحالقدس که هرگز آمرزیده نخواهد شد. | 31 |
لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام کفرکردن سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز نابەخشرێت. |
هر سخنی که برضد پسر انسان گفته شود، قابل بخشایش است، اما هر که برضد روحالقدس سخن گوید، هرگز آمرزیده نخواهد شد، نه در این دنیا، و نه در دنیای بعد. (aiōn g165) | 32 |
ئەوەی قسە لە دژی کوڕی مرۆڤ بکات، دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی قسە لە دژی ڕۆحی پیرۆز بکات، نابەخشرێت، نە لەم دنیا و نە لەو دنیا. (aiōn g165) |
«درخت را از میوهاش میتوان شناخت. اگر درخت خوب باشد، میوهاش نیز خوب خواهد بود. و اگر درخت بد باشد، میوهاش هم بد خواهد بود. | 33 |
«دار بە بەرهەمەکەی دەناسرێتەوە. ئەگەر دار باش بێت، بەرهەمی باش دەدات، ئەگەر دار خراپ بێت، بەرهەمی خراپ دەدات. |
ای افعیزادهها! شما که باطنتان اینقدر بد است، چگونه میتوانید سخنان نیکو و درست بر زبان بیاورید؟ زیرا زبان از آنچه دل از آن پر است، سخن میگوید. | 34 |
ئەی بێچووە ماران، کە ئێوە خراپ بن، چۆن دەتوانن بە چاکە بدوێن؟ دەم ئەوە دەڵێت کە لە دڵەوە هەڵدەقوڵێت. |
شخص نیکو از خزانۀ دل نیکویش، چیزهای نیکو بیرون میآوَرَد، و انسان شریر از خزانۀ دل بدش، چیزهای شریرانه. | 35 |
مرۆڤی چاک لە گەنجینەی چاکی ناخیدا، شتی چاک دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە گەنجینەی خراپی ناخیدا، شتی خراپ دەردەهێنێت. |
این را نیز به شما میگویم که انسان برای هر سخن پوچ که بر زبان میراند، باید در روز داوری به خدا حساب پس بدهد. | 36 |
بەڵام پێتان دەڵێم: هەر وشەیەکی پووچ کە خەڵک پێی دەدوێ، لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا حیسابی خۆی هەیە، |
پس گفتههایتان یا شما را تبرئه خواهند کرد، یا محکوم.» | 37 |
چونکە بە وشەکانی خۆت بێتاوان دەکرێیت، بە وشەکانی خۆشت تاوانبار دەکرێیت.» |
روزی برخی از علمای دین و عدهای از فریسیها نزد عیسی آمدند و گفتند: «استاد، میخواهیم آیتی به ما نشان بدهی تا اقتدار خود را ثابت کنی.» | 38 |
ئینجا هەندێک مامۆستای تەورات و فەریسی وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «مامۆستا، دەمانەوێ نیشانەیەکت لێ ببینین.» |
اما عیسی پاسخ داد و فرمود: «نسل شریر و زناکار آیتی میطلب! اما تنها آیتی که به ایشان میدهم، آیت یونس نبی است. | 39 |
کەچی وەڵامی دانەوە: «نەوەیەکی بەدکار و داوێنپیس داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونسی پێغەمبەر. |
زیرا همانطور که یونس سه روز و سه شب در شکم آن ماهی بزرگ ماند، پسر انسان نیز سه روز و سه شب در دل زمین خواهد ماند. | 40 |
هەروەک چۆن یونس سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو سکی ماسییەکی گەورەدا بوو، ئاواش کوڕی مرۆڤ سێ شەو و سێ ڕۆژ لە ناخی زەویدا دەمێنێتەوە. |
در روز داوری، مردم نینوا بر ضد این نسل به پا خاسته، آن را محکوم خواهند ساخت، زیرا ایشان با شنیدن موعظهٔ یونس توبه کردند. و اکنون کسی بزرگتر از یونس در اینجا هست، اما حاضر نیستید توبه کنید. | 41 |
خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە. |
در روز داوری، ملکهٔ سبا برخواهد خاست و مردم این دوره و زمانه را محکوم خواهد ساخت، زیرا او با زحمت فراوان، راهی دراز را پیمود تا بتواند سخنان حکیمانۀ سلیمان را بشنود. اما شخصی برتر از سلیمان در اینجاست، اما چه کم هستند کسانی که به او گوش میدهند. | 42 |
شاژنی باشوور لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستێتەوە و تاوانباری دەکات، چونکە لەوپەڕی زەوییەوە هات بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان. ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە. |
«وقتی یک روح پلید، کسی را ترک میکند، به صحراهای بیآب میرود تا جایی برای استراحت بیابد، اما نمییابد. | 43 |
«کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت. |
پس میگوید:”به شخصی که از او درآمدم، باز میگردم.“پس باز میگردد و میبیند که خانۀ قبلیاش خالی، جاروشده و مرتب است. | 44 |
ئینجا دەڵێت:”دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە بەجێمهێشت.“کاتێک دەگەڕێتەوە دەبینێت چۆڵە و گسکدراوە و ڕێکخراوە. |
سپس هفت روح دیگر پیدا میکند که از خودش هم پلیدتر هستند، و وارد آن شخص شده، در آنجا زندگی میکنند. به این ترتیب، وضع آن شخص بدتر از قبل میشود. تجربۀ این نسل شریر نیز چنین خواهد بود.» | 45 |
ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت، دەچنەوە نێو مرۆڤەکە و لەناویدا دەژین. ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت. بۆ ئەم نەوە بەدکارەش، ئاوا دەبێت.» |
در همان حال که عیسی با جماعت سخن میگفت، مادر و برادرانش بیرون ایستاده بودند و میخواستند با او صحبت کنند. | 46 |
لە کاتێکدا کە عیسا قسەی بۆ خەڵکەکە دەکرد، دایک و براکانی لە دەرەوە ڕاوەستابوون، داوایان دەکرد لەگەڵی بدوێن. |
پس شخصی به او گفت: «مادر و برادرانت بیرون ایستادهاند و میخواهند با تو صحبت کنند.» | 47 |
کەسێک هات و پێی گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ لەگەڵت بدوێن.» |
عیسی در پاسخ فرمود: «مادر من کیست؟ برادرانم چه کسانی هستند؟» | 48 |
ئەویش وەڵامی دایەوە و فەرمووی: «دایکم کێیە و براکانم کێن؟» |
سپس به شاگردانش اشاره کرد و گفت: «اینها هستند مادر و برادران من. | 49 |
ئینجا دەستی بۆ قوتابییەکانی ڕاکێشا و فەرمووی: «ئەوەتا دایک و براکانم، |
هر که ارادۀ پدر آسمانی مرا بهجا آوَرَد، او برادر و خواهر و مادر من است!» | 50 |
چونکە ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام بدات کە لە ئاسمانە، خوشک و برا و دایکمە.» |