رهبران اسرائیل وقتی در مصفه جمع شده بودند، قسم خوردند که هرگز اجازه ندهند دختران آنها با مردان قبیلهٔ بنیامین ازدواج کنند. | 1 |
پێشتر پیاوانی ئیسرائیل لە میچپا سوێندیان خواردبوو و گوتبوویان: «کەس لە ئێمە کچی خۆی ناداتە نەوەی بنیامین بۆ هاوسەرگیری.» |
سپس به بیتئیل آمده تا غروب آفتاب در حضور خدا نشستند. آنها به شدت گریه میکردند و میگفتند: | 2 |
ئینجا گەل چوون بۆ بێتئێل و هەتا ئێوارە لەوێدا لەبەردەم خودا مانەوە و دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، گریانێکی بەکوڵ. |
«ای خداوند، خدای اسرائیل، چرا این حادثه رخ داد و ما یکی از قبایل خود را از دست دادیم؟» | 3 |
گوتیان: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بۆچی ئەمە لە ئیسرائیلدا ڕوویدا، هەتا ئەمڕۆ نەوەی ئیسرائیل هۆزێک لە دەست بدات؟» |
روز بعد، صبح زود برخاسته، مذبحی ساختند و بر روی آن قربانیهای سلامتی و سوختنی تقدیم کردند. | 4 |
بۆ ڕۆژی دواتر گەل زوو هەستا و لەوێدا قوربانگایەکیان دروستکرد و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان پێشکەش کرد. |
آنها میگفتند: «وقتی که برای مشورت در حضور خداوند در مصفه جمع شدیم آیا قبیلهای از اسرائیل بود که به آنجا نیامده باشد؟» (در آن موقع همه با هم قسم خورده بودند که اگر یکی از قبایل، از آمدن به حضور خداوند خودداری نماید، حتماً باید نابود گردد.) | 5 |
ئینجا نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل کێ بۆ کۆبوونەوەکە نەهاتە بەردەم یەزدان؟» لەبەر ئەوەی سوێندیان خواردبوو کە هەرکەسێک نەیەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا، دەبێت بکوژرێت. |
قوم اسرائیل به سبب نابود شدن قبیلهٔ بنیامین، سوگوار و غمگین بودند و پیوسته با خود میگفتند: «از قبایل اسرائیل یک قبیله نابود شد. | 6 |
ئینجا نەوەی ئیسرائیل ئاخیان بۆ بنیامینی برایان هەڵکێشا و گوتیان: «ئەمڕۆ هۆزێک لە ئیسرائیلدا دابڕا. |
اکنون برای آن عدهای که باقی ماندهاند از کجا زن بگیریم؟ زیرا ما به خداوند قسم خوردهایم که دختران خود را به آنها ندهیم؟» | 7 |
بۆ ئەوانەی لێیان ماونەتەوە چی بکەین لەبارەی ژنەوە، چونکە ئێمە سوێندمان بە یەزدان خواردووە کە لە کچەکانمان ژنیان نەدەینێ؟» |
برای اینکه معلوم شود کدام قبیله از قبایل اسرائیل از آمدن به نزد خداوند در مصفه خودداری کرده بود، آنها به شمارش قوم پرداختند. سرانجام معلوم شد که از یابیش جلعاد هیچکس نیامده بود. | 8 |
ئینجا گوتیان: «چ هۆزێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل نەهاتووەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا؟» جا بۆیان دەرکەوت کەس لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بۆ کۆبوونەوەکەی ئۆردوگا نەهاتووە، |
9 |
چونکە کاتێک گەلیان ژمارد، تەماشایان کرد تەنها یەک پیاویش لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد نەهاتووە. |
پس اسرائیلیها دوازده هزار نفر از بهترین جنگاوران خود را فرستادند تا مردم یابیش جلعاد را نابود کنند. آنها رفته، تمام مردان و زنان و بچهها را کشتند و فقط دختران باکره را که به سن ازدواج رسیده بودند باقی گذاردند. تعداد این دختران چهارصد نفر بود که آنها را به اردوگاه اسرائیل در شیلوه آوردند. | 10 |
ئینجا کۆمەڵەکە دوازدە هەزار جەنگاوەریان بۆ ئەوێ نارد و ڕایانسپاردن و گوتیان: «بڕۆن و دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بدەنە بەر شمشێر، بە ژن و منداڵەکانیشەوە. |
11 |
دەبێت ئەمەش بکەن، هەموو نێرێک و هەموو ئافرەتێک لەناو ببەن کە لەگەڵ نێر پاڵکەوتبێت.» |
12 |
جا لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاددا چوار سەد کچی پاکیزەیان بینییەوە کە لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردبوو، ئەوانیان هێنا ئۆردوگاکە لە شیلۆ ئەوەی لە خاکی کەنعان بوو. |
آنگاه اسرائیلیها نمایندگانی جهت صلح نزد بازماندگان قبیلهٔ بنیامین که به صخرهٔ رمون گریخته بودند، فرستادند. | 13 |
ئینجا هەموو کۆمەڵەکە ناردیان و لەگەڵ نەوەی بنیامین ئەوانەی لە تاشەبەردی ڕیمۆندا بوون قسەیان کرد و بانگیان کردن بۆ ئاشتبوونەوە. |
مردان قبیلهٔ بنیامین به شهر خود بازگشتند و اسرائیلیها آن چهارصد دختر را که از یابیش جلعاد بودند به ایشان دادند. ولی تعداد این دختران برای آنها کافی نبود. | 14 |
جا لەو کاتەدا نەوەی بنیامین گەڕانەوە و ئەو کچانەیان دانێ کە لە یاڤێش گلعاد بە زیندوویی هێشتبوونیانەوە، بەڵام هێشتا بەشی هەموو پیاوەکانی نەوەی بنیامینی نەکرد. |
قوم اسرائیل برای قبیلهٔ بنیامین غمگین بود، زیرا خداوند در میان قبایل اسرائیل جدایی به وجود آورده بود. | 15 |
گەلیش ئاخیان بۆ نەوەی بنیامین هەڵکێشا، چونکە یەزدان کەلێنی کردە ناو هۆزەکانی ئیسرائیلەوە. |
رهبران اسرائیل میگفتند: «برای باقی ماندگان از کجا زن بگیریم، چون همهٔ زنان قبیلهٔ بنیامین مردهاند؟ باید در این باره چارهای بیندیشیم تا نسل این قبیله از بین نرود و قبیلهای از اسرائیل کم نشود. | 16 |
ئینجا پیرانی کۆمەڵەکە گوتیان: «ژن لە نەوەی بنیامین نەماوە، چی بۆ ئەوانی دیکە بکەین لەبارەی ژنانەوە؟ |
17 |
پێویستە دەربازبووەکانی بنیامین میراتگریان هەبێت، تاکو هیچ هۆزێک لە ئیسرائیل نەسڕێتەوە. |
ولی ما نمیتوانیم دختران خود را به آنها بدهیم، چون کسی را که دختر خود را به قبیلهٔ بنیامین بدهد لعنت کردهایم.» | 18 |
ئێمەش ناتوانین لە کچەکانمان ژنیان بدەینێ، چونکە نەوەی ئیسرائیل سوێندیان خواردووە و گوتوویانە،”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی ژن دەدات بە نەوەی بنیامین.“ |
ولی بعد به یاد آوردند که هر سال در شیلوه عیدی برای خداوند برگزار میشود. (شیلوه در سمت شرقی راهی که از بیتئیل به شکیم میرود در میان لبونه و بیتئیل واقع شده بود.) | 19 |
ئەوەتا هەموو ساڵێک لە شیلۆدا جەژن دەگێڕن بۆ یەزدان، لە باکووری بێتئێل لە ڕۆژهەڵاتی ئەو ڕێگایەی لە بێتئێلەوە سەردەکەوێت بۆ شەخەم و لە باشووری لەڤۆنە.» |
پس به مردان بنیامینی گفتند: «بروید و خود را در تاکستانها پنهان کنید. | 20 |
ئینجا فەرمانیان دا بە نەوەی بنیامین و گوتیان: «بڕۆن و لە ڕەزەمێوەکاندا بۆسە بنێنەوە و |
وقتی دختران شیلوه برای رقصیدن بیرون آیند، شما از تاکستانها بیرون بیایید و آنها را بربایید و به زمین بنیامین ببرید تا همسران شما گردند. | 21 |
چاوەڕێ بکەن هەتا کچانی شیلۆ دەچنە ناو سەماکردن، ئینجا ئێوە لە ڕەزەمێوەکانەوە وەرنە دەرەوە و هەریەکە و کچێک لە کچەکانی شیلۆ بۆ خۆتان بڕفێنن، بگەڕێنەوە بۆ خاکی بنیامین. |
اگر پدران و برادران آنها برای شکایت نزد ما بیایند به ایشان خواهیم گفت: آنها را ببخشید و بگذارید دختران شما را پیش خود نگه دارند؛ زیرا در این جنگ آنها بدون زن مانده بودند و شما نیز نمیتوانستید برخلاف عهد خود رفتار کرده، به آنها زن بدهید.» | 22 |
جا ئەگەر باوک و براکانیان هاتن بۆ ئەوەی سکاڵامان لەلا بکەن، پێیان دەڵێین:”لەبەر ئێمە بەزەییتان پێیاندا بێتەوە، چونکە لە جەنگدا بۆ هەریەکیان ژنێکمان دەست نەکەوت. ئێوەش تاوانبار نین لە شکاندنی سوێندتان، چونکە بە ڕەزامەندی خۆتان کچەکانتان نەدانێ.“» |
پس مردان بنیامینی چنین کردند و از میان دخترانی که در شیلوه میرقصیدند، هر یک برای خود زنی گرفته، به سرزمین خود برد. سپس ایشان شهرهای خود را از نو بنا کرده، در آنها ساکن شدند. | 23 |
ئینجا نەوەی بنیامین ئاوایان کرد و بەپێی ژمارەیان ژنیان بۆ خۆیان لەو سەماکەرانە ڕفاند، ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ میراتەکەیان و شارۆچکەکانیان بنیاد ناوە و تێیاندا نیشتەجێ بوون. |
بنیاسرائیل پس از این واقعه، آن مکان را ترک گفته، هر یک به قبیله و خاندان و ملک خود بازگشتند. | 24 |
ئینجا لەو کاتەدا نەوەی ئیسرائیل هەریەکە گەڕایەوە بۆ هۆزەکەی و خێڵەکەی. هەریەکە لەوێوە چووە دەرەوە بۆ میراتەکەی. |
در آن زمان بنیاسرائیل پادشاهی نداشت و هر کس هر چه دلش میخواست میکرد. | 25 |
لەو سەردەمەدا هیچ پاشایەک لەناو ئیسرائیلدا نەبوو و هەرکەس ئەوەی دەکرد کە لەبەرچاوی خۆی ڕاست بوو. |