وقتی یابین، پادشاه حاصور، از این وقایع آگاهی یافت، فوراً پیغامهایی به این پادشاهان که بر شهرهای همجوار او حکومت میکردند، فرستاد: یوباب پادشاه مادون، پادشاه شمرون، پادشاه اخشاف، تمام پادشاهان کوهستانهای شمالی، پادشاه درۀ اردن واقع در جنوب دریاچهٔ جلیل، پادشاهانی که در دشتها ساکن بودند، پادشاهان بلندیهای دُر، در غرب، پادشاهانی که در شرق و غرب کنعان بودند، پادشاهان قومهای اموری، حیتی، فرزی و یبوسی که در کوهستانها بودند، پادشاهان قوم حوی که در شهرهای دامنهٔ کوه حرمون در زمین مصفه ساکن بودند. | 1 |
ئینجا کاتێک یاڤینی پاشای حاچۆر ئەمەی بیستەوە، نێردراوی نارد بۆ لای یۆڤاڤی پاشای مادۆن و پاشای شیمرۆن و پاشای ئەکشاف و |
2 |
ئەو پاشایانەی لە باکوور لە چیان و لە دەشتایی عەراڤا خوارووی کینەرەت و لە زوورگەکانی خۆرئاوا و لە بەرزاییەکانی دۆرە لە ڕۆژئاوا، |
3 |
کەنعانییەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ئەمۆری و حیتی و پریزی و یەبوسییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان و حیڤییەکانی بناری حەرمۆن لە خاکی میچپا. |
بدین ترتیب، تمام پادشاهان برای در هم شکستن قوای اسرائیلیها با هم متحد شدند و لشکرهای خود را بسیج کرده، نزد چشمههای مروم اردو زدند، سپاهیان بیشمار آنها با اسبها و ارابههایشان دشتها را پر ساختند. | 4 |
جا خۆیان و هەموو لەشکرەکانیان لەگەڵیان هاتنە دەرەوە، سوپایەکی گەورە وەک لمی کەناری دەریا، بە ئەسپ و گالیسکەیەکی زۆر زۆرەوە. |
5 |
ئینجا هەموو ئەو پاشایانە لە کاتی دیاریکراودا کۆبوونەوە و هاتن، لەلای جۆگەی مێرۆم چادریان هەڵدا بۆ ئەوەی لە دژی ئیسرائیل بجەنگن. |
اما خداوند به یوشع فرمود: «از آنها نترس، چون فردا در همین وقت تمام آنها کشته خواهند شد! شما باید رگ پای اسبانشان را قطع کنید و ارابههایشان را آتش بزنید.» | 6 |
یەزدانیش بە یەشوعی فەرموو: «لێیان مەترسە، چونکە سبەینێ لەم کاتەدا هەموویان بە کوژراوی فڕێدەدەمە بەردەم ئیسرائیل، جا دەماری پێی ئەسپەکانیان ببڕەوە و گالیسکەکانیان بە ئاگر بسووتێنە.» |
یوشع و افراد او خود را به چشمههای مروم رساندند و در یک حملهٔ ناگهانی، لشکر دشمن را غافلگیر کردند. | 7 |
ئینجا یەشوع و هەموو جەنگاوەرەکان لەگەڵیدا لەناکاو لە نزیک جۆگەی مێرۆم هاتنە سەریان. |
خداوند تمام آن سپاه عظیم را به دست اسرائیلیها تسلیم نمود و آنها افراد دشمن را تا صیدون بزرگ و مسرفوتمایم و شرق درهٔ مصفه تعقیب نموده، کشتند. در این جنگ حتی یک نفر از افراد دشمن جان به در نبرد! | 8 |
یەزدانیش ئەوانی دایە دەست ئیسرائیل، ئەوانیش لێیان دان و دەریانپەڕاندن هەتا سەیدائی مەزن و میسرەفۆت مەیم و دۆڵی میچپا لە ڕۆژهەڵات، جا لێیان دان هەتا کەسیان لێیان نەهێشت. |
یوشع و افراد او همانطور که خداوند به ایشان فرموده بود، رگ پای اسبهای دشمن را قطع کردند و تمام ارابههای آنها را آتش زدند. | 9 |
یەشوع ئەوەی پێکردن کە یەزدان پێی فەرموو، دەماری پێی ئەسپەکانی ئەوانی بڕی و گالیسکەکانی سووتاندن. |
یوشع در راه بازگشت، شهر حاصور را نیز تسخیر نمود و پادشاه آن را کشت. (حاصور مهمترین شهر آن نواحی بود.) | 10 |
ئینجا لەو کاتەدا یەشوع گەڕایەوە و شاری حاچۆری گرت و بە شمشێر لە پاشاکەی دا. پێشتر حاچۆر پایتەختی هەموو ئەو پاشایەتییانە بوو. |
یوشع تمام کسانی را که در آن شهر بودند کشت و شهر را به آتش کشید. | 11 |
هەموو گیانێک کە تێیدابوو دایانە بەر زەبری شمشێر، بە تەواوی قڕیان کردن و هەناسەیەکی تێدا نەما، حاچۆریشیان سووتاند. |
سپس یوشع به سایر شهرهای پادشاهان مغلوب حمله برد و چنانکه موسی، خدمتگزار خداوند، به او گفته بود، تمام ساکنان آنجا را قتل عام نمود. | 12 |
ئینجا یەشوع هەموو ئەو شارانەی کە پاشایان هەبوو بە پاشاکانیانەوە گرتی و دایە بەر زەبری شمشێر، بە تەواوی قڕی کردن، هەروەک موسای بەندەی یەزدان فەرمانی دابوو. |
(از شهرهایی که بر بالای تپهها بنا شده بودند، یوشع فقط شهر حاصور را سوزانید و بقیه را سالم باقی گذاشت.) | 13 |
بەڵام ئیسرائیل ئەو شارانەی نەسووتاند کە لەسەر گردەکان بوون، تەنها حاچۆر، یەشوع بە تەنها ئەوی سووتاند. |
قوم اسرائیل تمام چارپایان و ثروت شهرهای ویران شده را به غنیمت بردند، و همهٔ اهالی آنجا را کشتند. | 14 |
نەوەی ئیسرائیل هەموو دەستکەوتەکانی ئەو شارانە و ئاژەڵە ماڵییەکانیان بۆ خۆیان تاڵان کرد. بەڵام هەموو دانیشتووانەکانیان دایە بەر شمشێر هەتا بە تەواوی لەناویانبردن، هیچ زیندووێکیان تێدا نەهێشتەوە. |
یوشع تمام دستورهای موسی را که خداوند به او داده بود بدون کم و کاست انجام داد. | 15 |
هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسای بەندەی کردبوو، موساش ئاوا فەرمانی بە یەشوع کرد و یەشوعیش ئاوای کرد، هیچ شتێکی پشتگوێ نەخست، لە هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو. |
پس یوشع تمام سرزمین را تصرف کرد یعنی همهٔ نواحی کوهستانی صحرای نگب، تمام سرزمین جوشن، دشتها، دره اردن، و دشتها و کوههای اسرائیل. | 16 |
جا یەشوع هەموو ئەو خاکانەی گرت: ناوچە شاخاوییەکە و هەموو نەقەب و هەموو خاکی گۆشەن و زوورگەکانی خۆرئاوا و دەشتایی عەراڤا و چیاکانی ئیسرائیل و زوورگەکانی، |
به این ترتیب، وسعت سرزمین اسرائیل از کوه حالق نزدیک سعیر در جنوب، تا بعل جاد در وادی لبنان در دامنهٔ کوه حرمون در شمال میرسید. یوشع تمام پادشاهان این ممالک را کشت. | 17 |
لە کێوی حالاقەوە کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت هەتا بەعلگاد لە دۆڵی لوبنان لە بناری چیای حەرمۆن، هەموو پاشاکانیشی گرتن و لێیدان و کوشتنی. |
قوم اسرائیل چندین سال جنگیدند تا توانستند این سرزمین را که خدا به آنها وعده داده بود تصرف نمایند. | 18 |
یەشوع ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەو پاشایانەدا جەنگا، |
تنها شهری که با اسرائیل پیمان صلح بست، جبعون بود که در آن قوم حوی ساکن بودند. بقیهٔ شهرها در جنگ به تصرف اسرائیل درآمدند. | 19 |
هیچ شارێک پەیمانی ئاشتیی لەگەڵ ئیسرائیلدا نەبەست، تەنها حیڤییەکانی دانیشتووی گبعۆن نەبێت، بەڵکو هەموویانی بە جەنگ گرت، |
خداوند دشمنان را بر آن داشت تا به جای اینکه خواستار صلح باشند، با قوم اسرائیل بجنگند. در نتیجه، همهٔ آنها بدون ترحم کشته شدند و این درست همان بود که خداوند به موسی امر فرموده بود. | 20 |
چونکە یەزدان خۆی دڵیانی ڕەقکردبوو، هەتا لە جەنگدا بەرەنگاری ئیسرائیل ببنەوە، جا قڕ بکرێن و بەزەییان بەسەرەوە نەبێت، بەڵکو بە تەواوی لەناویان ببات، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو. |
در طی این مدت، یوشع عناقیها را که در کوهستانهای حبرون، دبیر، عناب، یهودا و اسرائیل زندگی میکردند از بین برد و تمام شهرهایشان را ویران کرد. | 21 |
لەو کاتەدا یەشوع چوو و عەناقییەکانی لە کێوی حەبرۆن و دەڤیر و عەناڤ و هەموو ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا و هەموو ناوچە شاخاوییەکانی ئیسرائیل بنبڕ کرد. یەشوع لەگەڵ شارۆچکەکانیاندا بە تەواوی قڕی کردن. |
همهٔ عناقیهایی که در سرزمین اسرائیل بودند از بین رفتند و فقط عدهٔ کمی از آنها در غزه، جت و اشدود باقی ماندند. | 22 |
جا لە خاکی نەوەی ئیسرائیلدا عەناقییەکان نەمان، بەڵام هەندێکیان لە غەزە و گەت و ئەشدۆد مانەوە. |
پس یوشع تمام آن سرزمین را، چنانکه خداوند به موسی فرموده بود، تصرف کرد و آن را بین قبایل اسرائیل تقسیم نمود و به ایشان به ملکیت بخشید. سرانجام در آن سرزمین پس از سالها جنگ، صلح و آرامش حکمفرما شد. | 23 |
ئینجا یەشوع هەموو خاکەکەی گرت، بەپێی هەموو ئەوەی یەزدان بە موسای فەرمووبوو، یەشوع بەگوێرەی بەش و هۆزەکانیان بە میرات بە ئیسرائیلی دا. ئینجا خاکەکە لە جەنگ پشووی دا. |