این است سخنانی که خداوند علیه سرزمین بابِل و مردم آن به ارمیای نبی فرمود: | 1 |
ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان سەبارەت بە بابل و خاکی بابلییەکان لە ڕێگەی یەرمیای پێغەمبەرەوە فەرمووی: |
«به همۀ دنیا اعلام کنید، پرچم را برافرازید و به همه بگویید که بابِل تسخیر خواهد شد! تمثالها و بتهایش شکسته خواهند شد. خدایانش، بِل و مردوک سرافکنده و رسوا خواهند گردید. | 2 |
«لەنێو نەتەوەکان جاڕبدەن و ڕایبگەیەنن، ئاڵا بەرز بکەنەوە و ڕابگەیەنن، هیچ مەشارنەوە، بڵێن،”بابل دەگیرێت، بێل شەرمەزار دەبێت، مەرۆداخ وردوخاش دەبێت. پەیکەرەکانی شەرمەزار و بتەکانی وردوخاش دەبن!“ |
زیرا قومی از سوی شمال بر بابِل هجوم خواهد آورد و آن را ویران خواهد کرد، و دیگر کسی در آن ساکن نخواهد شد بلکه همه، چه انسان و چه حیوان، از آنجا خواهند گریخت. | 3 |
نەتەوەیەک لە باکوورەوە دێتە سەری، خاکەکەی وێران دەکات، ئاوەدانی تێدا نابێت، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ هەڵدێن.» |
«در آن زمان، مردم اسرائیل و یهودا، هر دو گریهکنان خواهند آمد و خداوند، خدای خود را خواهند طلبید. | 4 |
یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانە و لەو سەردەمە، نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پێکەوە دێن، بەدەم ڕێگاوە دەگریێن و ڕوو لە یەزدان دەکەن، خودای خۆیان. |
آنها راه اورشلیم را جویا خواهند شد تا به آنجا بازگردند. ایشان با تمام قلب به سوی من باز خواهند گشت و با من عهدی ابدی خواهند بست و آن را هرگز نخواهند شکست. | 5 |
پرسیاری ڕێگای سییۆن دەکەن و ڕووی تێ دەکەن. دێنەوە و بە پەیمانێکی هەتاهەتایی کە لەبیر نەکرێت، دەچنە پاڵ یەزدانی خۆیان. |
«قوم من مانند گوسفندان گمشده میباشند؛ چوپانانشان ایشان را گمراه کرده و در میان کوهها آواره نمودهاند. گوسفندان نیز راه خود را گم کردهاند و نمیدانند چگونه به آغل بازگردند. | 6 |
«گەلەکەم مەڕی ونبوو بوون، شوانەکانیان گومڕایان کردن، وێڵی ناو چیاکانیان کردن. لەنێو چیا و گردەکان دەگەڕان، جێی حەوانەوەی خۆیان لەبیر کرد. |
دشمنانی که به ایشان برمیخورند، ایشان را میدرند و میگویند:”ما اجازه داریم که با ایشان این گونه رفتار کنیم، چون بر ضد خداوند، خدای عادل که امید اجدادشان بود، گناه کردهاند.“ | 7 |
هەموو ئەوانەی تووشیان دەبوون لووشیان دەدان، دوژمنانیان گوتیان:”ئێمە تاوانبار نین، لەبەر ئەوەی گوناهیان لە دژی یەزدان کرد، کە شوێنی حەوانەوەی ڕاستەقینەیانە، لە دژی یەزدان کە ئومێدی باوباپیرانیانە.“ |
«ولی حال از بابِل فرار کنید! مانند بزهای نر که پیشاپیش گله میروند، قوم مرا به خانه هدایت کنید. | 8 |
«لە بابل ڕابکەن، خاکی بابلییەکان بەجێبهێڵن، وەک نێرییەکانی پێش مێگەل بن، |
زیرا من لشکر بزرگی از قومهای نیرومند شمال را برخواهم انگیخت تا بر بابِل هجوم آورند و نابودش کنند؛ تیرهای آنها همگی به هدف خواهند خورد و خطا نخواهند رفت! | 9 |
چونکە ئەوەتا من کۆمەڵە نەتەوەیەکی گەورە لە خاکی باکوورەوە ڕادەپەڕێنم. ئەوان لە دژی بابل ڕیز دەبەستن، لە باکوور دەیگرن. تیرەکانیان وەک پاڵەوانی شارەزایە، بە دەستبەتاڵی ناگەڕێنەوە. |
بابِل را غارت خواهند کرد و غنیمت فراوان نصیب غارتکنندگان خواهد شد. من، خداوند، این را میگویم.» | 10 |
خاکی بابل دەبێتە دەستکەوت، ئەوەی دەستی بکەوێت لێی تێر دەبێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
«ای مردم بابِل، ای غارتکنندگان قوم من، شما شادید و همچون گاوهای پروار در چراگاههای سبز و خرم میچرید و مانند اسبهای نر شیهه میزنید و سرمستید! | 11 |
«ئەی تاڵانکەرانی میراتەکەم، لەبەر ئەوەی دڵخۆش و شادمان بوون، وەک مانگایەک گەنم بکوتێت هەڵدەبەزنەوە و وەک ئەسپ حیلاندتان، |
ولی بدانید که شهر پرآوازهٔ شما نیز تحقیر و رسوا خواهد شد. بابِل سرزمینی خواهد شد بیاهمیت، با بیابانهای خشک و متروک. | 12 |
دایکتان زۆر شەرمەزار دەبێت، ئەوەی ئێوەی بووە ڕیسوا دەبێت. دەبێتە دوایین نەتەوە، دەبێتە چۆڵەوانی و بیابان و دەشتی ڕووت. |
در اثر خشم و غضب من، بابِل متروک و به کلی ویران خواهد شد و هر که از آنجا عبور کند، مبهوت و متحیر خواهد گردید. | 13 |
لەبەر تووڕەیی یەزدان ئاوەدان نابێتەوە و هەمووی دەبێتە چۆڵەوانی. هەرکەسێک بە بابلدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت و فیکە لێدەدات، لەبەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە. |
«ای قومهای اطراف، برای جنگ با بابِل آماده شوید! ای تیراندازان، همۀ تیرهایتان را به سوی او رها کنید، چون به من گناه ورزیده است. | 14 |
«ئەی هەموو کەوان ڕاکێشان، لە چواردەوری بابل ڕیز ببەستن. تیربارانی بکەن! دەست مەپارێزن، چونکە لە دژی یەزدان گوناهی کرد. |
از هر سو بر او فریاد جنگ برآورید. بنگرید! تسلیم میشود! دیوارهای بابِل فرو میریزد! این انتقام من است! همان بلایی را که بر سر دیگران آورد، بر سر او بیاورید. | 15 |
لە هەموو لایەکەوە نەعرەتەی بەسەردا بکێشن! خۆی بەدەستەوە دەدا، قوللەکانی دەکەون، شووراکانی دەڕووخێن. لەبەر ئەوەی ئەمە تۆڵەی یەزدانە، تۆڵەی لێ بکەنەوە، چی کرد، ئەوەی پێ بکەنەوە. |
نگذارید برزگرها در آنجا تخم بکارند و دروکنندگان درو نمایند؛ همهٔ غریبانی که در آنجا هستند به سرزمین خود فرار کنند، چون شمشیر دشمن امان نخواهد داد. | 16 |
وەرزێر لە بابل ببڕنەوە و داس بەدەست لە کاتی دروێنە. لە ڕووی شمشێری ستەمکار، با هەریەکە بەرەو گەلەکەی خۆی بگەڕێتەوە، با هەریەکە بەرەو خاکی خۆی هەڵبێت. |
«قوم اسرائیل مانند گوسفندانی هستند که مورد حملهٔ شیران قرار گرفتهاند. اول پادشاه آشور آنها را درید، سپس نِبوکَدنِصَّر، پادشاه بابِل، استخوانهای ایشان را خرد کرد. | 17 |
«ئیسرائیل مێگەلێکی پەرتەوازەیە، شێرەکان ڕاویان ناوە. سەرەتا پاشای ئاشور لووشی دا، ئینجا ئەمەی دوایی، نەبوخودنەسری پاشای بابل، ئێسکەکانی هاڕی.» |
از این رو من، خداوند لشکرهای آسمان، خدای اسرائیل، پادشاه بابِل و سرزمین او را مجازات خواهم کرد، همانطور که پادشاه آشور را مجازات نمودم؛ | 18 |
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «من پاشای بابل و خاکەکەی سزا دەدەم، وەک چۆن پاشای ئاشورم سزا دا. |
و قوم اسرائیل را به سرزمین خودشان باز خواهم گرداند تا مانند گوسفندان در چراگاههای کرمل و باشان چرا کنند و بار دیگر در کوههای افرایم و جلعاد شادی نمایند. | 19 |
بەڵام ئیسرائیل دەگەڕێنمەوە ناو پاوانەکەی خۆی، جا لە کارمەل و باشان دەلەوەڕێت، لە شاخەکانی ئەفرایم و گلعادیش تێر دەخوات.» |
در آن زمان در اسرائیل و یهودا گناهی پیدا نخواهد شد، چون گناه بازماندگانشان را خواهم آمرزید. | 20 |
یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا و لەو سەردەمەدا، بەدوای تاوانی ئیسرائیلدا دەگەڕێن، بەڵام نییەتی، هەروەها بەدوای گوناهی یەهودا دەگەڕێن، بەڵام هیچ نادۆزنەوە، چونکە ئەوانەی کە دەیانهێڵمەوە لێیان خۆشدەبم.» |
«ای مردان جنگی، بر ضد سرزمین مراتایم و اهالی فقود برخیزید! همچنانکه دستور دادهام، همه را بکشید و از بین ببرید. | 21 |
یەزدان دەفەرموێت: «پەلاماری خاکی میراتەیم و دانیشتووانی پەقۆد بدە. ڕایانماڵە و بیانکوژە و بە تەواوی بیانبڕەوە، هەموو ئەوەی فەرمانم پێکردیت بیکە. |
بگذارید فریاد جنگ و نالهٔ نابودی از آن سرزمین برخیزد! | 22 |
لە خاکەکە دەنگی جەنگە، دەنگی تێکشکانێکی مەزن! |
بابِل، مانند چکشی تمام جهان را خرد کرد، ولی حال، آن چکش، خود شکسته و خرد شده است. بابِل در میان قومها مطرود و منزوی گردیده است! | 23 |
چۆن تێکشکا و تەفروتونا بوو، چەکوشی هەموو زەوی! بابل چۆن وێران بوو لەنێو نەتەوەکان! |
ای بابِل، بدون آنکه بدانی، در دامی که برایت گذاشته بودم گرفتار شدهای، چون با من دشمنی نمودی! | 24 |
ئەی بابل، تەڵەم بۆت نایەوە، بەبێ ئەوەی بزانی پێوەبوویت. دۆزرایتەوە و گیرایت، چونکە دژایەتی یەزدانت کرد. |
«خداوند اسلحهخانهٔ خود را گشوده و اسلحهٔ خشم و غضب خود را بیرون آورده است. زیرا خداوند لشکرهای آسمان با مردم بابِل کار دارد. | 25 |
یەزدان جبەخانەکەی خۆی کردەوە و چەکەکانی تووڕەیی خۆی دەرهێنا، چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، کارێکی هەیە لە خاکی بابلییەکان. |
از سرزمینهای دور دست به جنگ بابِل بیایید! انبارهای غلهاش را خالی کنید؛ دیوارهایش را فرو ریزید، خانههایش را ویران سازید؛ همه جا را با خاک یکسان کنید؛ چیزی باقی نگذارید! | 26 |
لەوپەڕەوە وەرنە سەری! ئەمبارەکانی بکەنەوە، وەک کۆمەی دەغڵودان کەڵەکەی بکەن. بە تەواوی قڕی بکەن، پاشماوەی نەمێنێتەوە! |
سربازانش را بکشید، همه را از دم تیغ بگذرانید. وای برحال بابِلیها! زمان نابودیشان فرا رسیده است! | 27 |
هەموو جوانەگاکانی بکوژن، با بۆ سەربڕین ببردرێن! قوڕبەسەریان! چونکە ڕۆژیان هات، کاتی سزادانیان. |
«ولی قوم من از بابِل جان به در خواهند برد. ایشان به سرزمین خود باز خواهند گشت تا خبر دهند که من چگونه از کسانی که خانهام را خراب کردهاند، انتقام گرفتهام. | 28 |
لە خاکی بابلەوە گوێ لە دەنگی هەڵاتووان و دەربازبووان بگرن لە سییۆن ڕایبگەیەنن چۆن یەزدانی پەروەردگارمان تۆڵەی سەندەوە، تۆڵەی پەرستگاکەی. |
«کمانداران و تیراندازان را جمع کنید تا به بابِل بیایند و شهر را محاصره کنند، طوری که هیچکس نتواند بگریزد. همان بلایی را که بابِل بر سر دیگران آورد، بر سرش بیاورید، چون از روی تکبر، به من، خداوند مقدّس اسرائیل بیاحترامی کرده است. | 29 |
«تیرهاوێژەکان بانگ بکەن لە دژی بابل، هەموو کەوان بەدەستەکان. لە هەموو لایەکەوە دابەزنە سەری، با کەس دەرباز نەبێت. بەگوێرەی کردەوەکەی سزای بدەن، هەموو ئەوەی کردی پێی بکەنەوە، چونکە لە ڕووی یەزدان وەستایەوە، لە ڕووی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل. |
بنابراین جوانان او در کوچهها افتاده، خواهند مرد و همهٔ مردان جنگیاش کشته خواهند شد.» | 30 |
لەبەر ئەوە لاوەکانی لە گۆڕەپانەکاندا دەکوژرێن و لەو ڕۆژەدا هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
خداوند لشکرهای آسمان میفرماید: «ای قوم مغرور، من بر ضد تو هستم، چون روز مکافاتت رسیده است. | 31 |
«ئەی بێ چاوەڕوو، ئەوەتا من لە دژی تۆم، چونکە ڕۆژت هات، کاتی سزادانت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار. |
ای سرزمین متکبر، تو لغزیده، فرو خواهی افتاد و هیچکس تو را بر پا نخواهد کرد. من در شهرهای بابِل آتشی خواهم افروخت که همه چیز را در اطراف خود بسوزاند.» | 32 |
«جا بێ چاوەڕووەکە ساتمە دەکات و دەکەوێت، کەس هەڵیناستێنێتەوە، منیش ئاگر بەردەدەمە شارۆچکەکانی و هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.» |
خداوند لشکرهای آسمان میفرماید: «بر مردم اسرائیل و یهودا ظلم شده است. آنانی که ایشان را اسیر کردهاند، سخت مراقبشان هستند و نمیگذارند رهایی یابند. | 33 |
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «نەوەی ئیسرائیل چەوسێنراوەن، هەروەها نەوەی یەهوداش. هەموو ئەوانەی ڕاپێچیان کردن ئەوانیان گرت، ڕازی نەبوون بەڕەڵایان بکەن. |
ولی من که نجاتدهندۀ ایشان میباشم، نیرومندم و نامم خداوند لشکرهای آسمان میباشد و از ایشان حمایت نموده، آرامش و آزادی را به ایشان باز خواهم گرداند. اما اهالی بابِل، هرگز روی آرامش را نخواهند دید!» | 34 |
بەڵام ئەوەی دەیانکڕێتەوە بەهێزە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. بە چالاکی داکۆکی لە کێشەکەیان دەکات، هەتا خاکەکە دەحەسێنێتەوە، بەڵام دانیشتووانی بابل هەراسان دەکات.» |
خداوند میفرماید: «شمشیر هلاکت بر ساکنان بابِل و بر بزرگان و حکیمانش فرو خواهد آمد. | 35 |
یەزدان دەفەرموێت: «شمشێر لە دژی بابلییەکانە! لە دژی دانیشتووانی بابلە و لە دژی میر و پیاوە داناکانییەتی! |
تمام حکیمان دروغینش، احمق خواهند شد! در دل مردان شجاع جنگیاش ترس و هراس خواهد افتاد! | 36 |
شمشێر لە دژی قسە پووچەکانە! جا گێل دەبن. شمشێر لە دژی پاڵەوانەکانییەتی! جا دەتۆقن. |
اسبها و ارابههایش در جنگ از بین خواهند رفت و سربازان مزدورش مانند زنان، از ترس ضعف خواهند کرد. خزانههایش نیز همه غارت خواهند شد؛ | 37 |
شمشێر لە دژی ئەسپ و گالیسکەکانییەتی، لە دژی هەموو سەربازە بێگانەکان لە ڕیزەکانی ئەو! جا دەبن بە ژن. شمشێر لە دژی گەنجینەکانییەتی! جا تاڵان دەکرێن. |
حتی ذخایر آبش نیز از بین خواهند رفت. چون تمام سرزمین از بتها پر است و مردم دیوانهوار به آنها عشق میورزند. | 38 |
وشکەساڵی لە دژی ئاوەکانییەتی! جا وشک دەبن، چونکە خاکی بتەکانە، ئەو بتانەی شێتی و تۆقین دەهێنن. |
«از این رو بابِل، لانهٔ شترمرغها و شغالها و مسکن حیوانات وحشی خواهد شد. دیگر هرگز انسانی در آن زندگی نخواهد کرد و برای همیشه ویران خواهد ماند. | 39 |
«لەبەر ئەوە دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار تێیدا دەژین، کوندەپەپووی تێدا دەژیێت. ئیتر هەرگیز کەسی تێدا نیشتەجێ نابێت، نەوە دوای نەوە ئاوەدان نابێتەوە. |
همانگونه که شهرهای سدوم و عموره و آبادیهای اطراف آنها را از بین بردم، بابِل را نیز ویران خواهم ساخت و دیگر کسی در آنجا زندگی نخواهد کرد.» این است فرمودۀ خداوند. | 40 |
وەک چۆن خودا سەدۆم و عەمۆرای سەرەوژێر کرد لەگەڵ شارۆچکەکانی دەوروبەری، هیچ مرۆڤێک لەوێدا نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک بۆ ئەوێ ئاوارە نابێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. |
«بنگرید! سپاهی بزرگ از طرف شمال میآید! پادشاهان بسیار از سرزمینهای مختلف برای جنگ مهیا میشوند. | 41 |
«ئەوەتا! سوپایەک لە باکوورەوە دێت، نەتەوەیەکی مەزن و چەندین پاشا، لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێن. |
آنها سلاحهای خود را برداشتهاند و برای کشتار آمادهاند. ایشان سنگدلند و به کسی رحم نمیکنند! فریاد آنان مانند خروش دریاست. ای بابِل، ایشان سوار بر اسب، به تاخت به جنگ تو میآیند. | 42 |
کەوان و ڕمیان بە دەستەوەیە، دڵڕەقن و بەزەییان نییە. دەنگیان وەک دەریا هاژەی دێت و سواری ئەسپ دەبن، وەک یەک پیاو ڕیز دەبەستن بۆ هێرشکردنە سەر تۆ، ئەی شاری بابل. |
«وقتی خبر به پادشاه بابِل برسد، دستهایش سست شده، زانوهایش خواهد لرزید و همچون زنی که درد زایمان داشته باشد، به خود خواهد پیچید. | 43 |
پاشای بابل هەواڵی ئەوانی بیست، ورەی ڕووخا، تووشی تەنگانە بوو، تووشی ئازار بوو وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو. |
«همانگونه که شیری از جنگلهای اردن بیرون میآید و ناگهان به گوسفندان در حال چریدن هجوم میآورد، من نیز ناگهان بر بابِلیها هجوم آورده، ایشان را از سرزمینشان بیرون خواهم راند. آنگاه شخص مورد نظر خود را تعیین خواهم نمود تا بر ایشان حکومت کند. زیرا کیست که مثل من باشد و کیست که بتواند از من بازخواست کند؟ کدام رهبر است که با من مخالفت نماید؟ | 44 |
ئەوەتا وەک شێرێک لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردونەوە سەردەکەوێت، بەرەو لەوەڕگا دەوڵەمەندەکان، ئاوا لە چاوتروکانێکدا لەوێ بابلییەکان ڕاودەنێم. کێ هەڵبژێردراوە کە بیکەم بە سەرپەرشتیاری؟ کێ وەک منە و کێ کێشمەکێشم لەگەڵ دەکات؟ ئەو شوانە کێیە کە دەتوانێ لە ڕووی من بوەستێتەوە؟» |
بنابراین، ارادهٔ من دربارهٔ بابِل و مردم آن این است که دشمن، آنها و حتی کودکانشان را به زور ببرد، و همه چیزشان را نابود کند. | 45 |
لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی بابل داڕشتووە، مەبەستی چی بووە لە دژی خاکی بابلییەکان بیکات: بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن، بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات. |
از صدای شکست بابِل، زمین خواهد لرزید و قومها فریاد مردم آن را خواهند شنید.» | 46 |
لە دەنگی گرتنی بابل زەوی دەلەرزێت، قیژەیان دەگاتە ناو نەتەوەکان. |