خداوند میفرماید: «ای قوم برگزیدهٔ من و ای خدمتگزار من اسرائیل، گوش کن. | 1 |
«ئێستا یاقوبی بەندەم، ئیسرائیلی هەڵبژاردەم، گوێ بگرە. |
من همان خداوندی هستم که تو را آفریدم و از بدو تولد یاور تو بودهام. ای اسرائیل، تو خدمتگزار من و قوم برگزیدهٔ من هستی، پس نترس. | 2 |
دروستکەر، یارمەتیدەرت، شێوەکێشت لە سکی دایکەوە، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: مەترسە یاقوبی بەندەم، یەشوروونی هەڵبژاردەم، |
بر زمین تشنهات آب خواهم ریخت و مزرعههای خشک تو را سیراب خواهم کرد. روح خود را بر فرزندانت خواهم ریخت و ایشان را با برکات خود پر خواهم ساخت. | 3 |
چونکە ئاو بەسەر خاکە تینووەکەدا دەڕێژم و لافاو بەسەر زەوییە وشکەکەدا، ڕۆحی خۆم بەسەر نەوەکانتدا دەڕێژم و بەرەکەتم بەسەر توخمت. |
آنان مانند سبزههای آبیاری شده و درختان بید کنار رودخانه رشد و نمو خواهند کرد. | 4 |
جا لەنێو سەوزەگیا سەرهەڵدەدەن وەک شۆڕەبی ڕۆخ جۆگەکان. |
هر یک از آنان لقب”اسرائیلی“را بر خود خواهد گرفت و بر دستهای خویش نام خداوند را خواهد نوشت و خواهد گفت:”من از آن خداوند هستم.“» | 5 |
ئەمەیان دەڵێت:”من سەر بە یەزدانم،“ئەویان بە ناوی یاقوب بانگ دەکرێت، ئەمیان لەسەر دەستی دەنووسێت:”بۆ یەزدانە“و بە ناوی ئیسرائیلەوە نازناوی لێ دەنرێت. |
خداوند لشکرهای آسمان که پادشاه و حامی اسرائیل است چنین میفرماید: «من ابتدا و انتها هستم و غیر از من خدایی نیست. | 6 |
«یەزدان، پاشای ئیسرائیل و ئەوەی دەیکڕێتەوە، یەزدانی سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت: من سەرەتا و من کۆتاییم، لە من بەولاوە هیچ خودایەک نییە. |
چه کسی میتواند کارهایی را که من کردهام انجام بدهد و یا آنچه را که در آینده رخ خواهد داد از اول تا آخر پیشگویی کند؟ | 7 |
کێ وەک منە؟ با بانگەواز بکات، با ڕایبگەیەنێت و بیخاتە بەردەمم لەو کاتەوەی گەلی دێرینم داناوە و داهاتووەکان و ئەوەی لەگەڵ خۆی دەیهێنێت، با پێیان ڕابگەیەنن. |
ای قوم من نترسید، چون آنچه را که میبایست رخ دهد از اول به شما خبر دادم و شما شاهدان من هستید. آیا غیر از من خدای دیگری هست؟» نه! ما صخرهٔ دیگری و خدای دیگری را نمیشناسیم! | 8 |
مەتۆقن و مەترسن. ئەی لە کۆنەوە پێم نەگوتوویت و پێم ڕانەگەیاندوویت؟ ئێوە شایەتی منن، ئایا لە من بەولاوە خودای دیکە هەیە؟ نەخێر، هیچ تاشەبەردێکی دیکە نییە؛ هیچی دیکە ناناسم.» |
چه نادانند کسانی که بت میسازند و آن را خدای خود میدانند. آنها خود شاهدند که بت نه میبیند و نه میفهمد، بنابراین هیچ سودی به آنان نخواهد رساند. کسانی که بت میپرستند عاقبت نومید و شرمسار خواهند شد. | 9 |
شێوەکێشەکانی بت هەموو پووچن، شتە ئارەزوو بەخشەکانیان بێ سوودن. شایەتیدەری خۆیانن کە نابینن و نازانن، لەبەر ئەوە شەرمەزار دەبن. |
کسی که با دستهای خود خدایش را بسازد چه کمکی میتواند از او انتظار داشته باشد؟ | 10 |
کێ شێوەی خودایەکی کێشاوە یان بتێکی داڕشتووە بەبێ سوود؟ |
تمام بتپرستان همراه با کسانی که خود انسانند، ولی ادعا میکنند که خدا میسازند با سرافکندگی در حضور خدا خواهند ایستاد و ترسان و شرمسار خواهند شد. | 11 |
ئەوەتا هەموو هاوڕێیەکانی شەرمەزار دەبن. وەستاکانی لە مرۆڤن، هەموو کۆدەبنەوە و ڕادەوەستن، پێکەوە دەتۆقن و شەرمەزار دەبن. |
آنها آهن را از کوره در میآورند و به نیروی بازوی خود آنقدر با پتک بر آن میکوبند تا ابزاری از آن بسازند. در حین کار گرسنه و تشنه و خسته میشوند. | 12 |
ئاسنگەر بە ئامێرەکانی پارچە ئاسن لەناو خەڵووز سوور دەکاتەوە. بە چەکوش شێوەی دەکات، بە هێزی بازووی دروستی دەکات. برسی دەبێت هێزی نییە، ئاوی نەخواردووەتەوە و ماندوو بوو. |
سپس تکه چوبی برداشته، آن را اندازه میگیرند و با قلم نشان میگذارند و آن را با ابزاری که ساختهاند میتراشند و از آن بُتی به شکل انسان میسازند بُتی که حتی نمیتواند از جایش حرکت کند! | 13 |
دارتاش گوریسی پێوانەی ڕاکێشا، نیشانی کرد بە نیشانکەر، بە ئەسکەنە دروستی دەکات. بە پرگال وێنەی دەکێشێت، جا وەک شێوەی پیاو دروستی دەکات، وەک جوانی مرۆڤ بۆ ئەوەی لە نزرگە جێگیر بێت. |
برای تهیهٔ چوب از درختان سرو یا صنوبر یا بلوط استفاده میکنند، و یا درخت شمشاد در جنگل میکارند تا باران آن را نمو دهد. | 14 |
دار ئورزی بۆ خۆی بڕییەوە، یان داری سەروو یاخود داری بەڕووی برد، بەجێی هێشت کە لەنێو دارەکانی دارستان گەشە بکات، یاخود دار سنەوبەرێکی ڕواند و باران گەورەی کرد. |
قسمتی از درخت را برای گرم کردن خود و پختن نان میسوزانند، و با باقیماندهٔ آن خدایی میسازند و در برابرش سجده میکنند. | 15 |
جا بۆ مرۆڤ دەبێت بۆ سووتاندن، لێی دەبات و گەرم دەبێتەوە، دایدەگیرسێنێت و نانی پێ دەبرژێنێت. بەڵام خوداوەندێکیش دروستدەکات و کڕنۆشی بۆ دەبات، دەیکات بە پەیکەر و ڕوو لە زەوی دەکات بۆی. |
با قسمتی از چوب درخت غذا میپزند و با قسمت دیگر آتش درست میکنند و خود را گرم کرده، میگویند: «بهبه! چه گرم است!» | 16 |
نیوەی بە ئاگر دەسووتێنێت، لەسەر نیوەی خواردن ئامادە دەکات، گۆشت دەبرژێنێت و تێردەبێت. هەروەها گەرم دەبێتەوە و دەڵێت: «ئەها! گەرم بوومەوە، ئاگرم بینی.» |
آنگاه با تکه چوبی که باقی مانده برای خود بُتی میسازند و در برابرش زانو زده، عبادت میکنند و نزد آن دعا کرده، میگویند: «تو خدای ما هستی، ما را نجات ده!» | 17 |
پاشماوەکەشی خوداوەندێکی لێ دروستکرد، بتە داتاشراوەکەی، ڕوو لە زەوی دەکات بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبات. نوێژی بۆ دەکات و دەڵێت: «ڕزگارم بکە، چونکە تۆ خودای منی.» |
آنها فهم و شعور ندارند، زیرا چشم باطن خود را نسبت به حقیقت بستهاند. | 18 |
نازانن و تێناگەن، چونکە چاوەکانیان داخراوە لە بینین و مێشکیان لە تێگەیشتن. |
کسی که بت میسازد آنقدر شعور ندارد که بگوید: «قسمتی از چوب را سوزاندم تا گرم شوم و با آن نانم را پختم تا سیر شوم و گوشت را روی آن کباب کرده، خوردم، حال چگونه میتوانم با بقیهٔ همان چوب خدایی بسازم و آن را سجده کنم؟» | 19 |
لە دڵی خۆیدا بیری لێ ناکاتەوە و زانین و تێگەیشتنی نییە هەتا بڵێت: «بە نیوەی ئاگرم خۆشکرد، بە پشکۆیەکەشی نان و گۆشتم برژاند و خواردم. ئەو کاتە پاشماوەکەی بکەم بە قێزەون، بۆ قەدی دارێک ڕوو لە زەوی بکەم؟» |
کسی که چنین کاری میکند مانند آن است که به جای نان، خاکستر بخورد! او چنان اسیر افکار احمقانهٔ خود است که قادر نیست بفهمد که آنچه انسان با دستهای خود میسازد نمیتواند خدا باشد. | 20 |
لەسەر خۆڵەمێش دەلەوەڕێت، دڵی هەڵخەڵەتا و چەواشەی کرد. گیانی خۆی ڕزگار ناکات، ناڵێت: «ئایا ئەمە درۆ نییە لەنێو دەستی ڕاستم؟» |
خداوند میفرماید: «ای اسرائیل، به خاطر داشته باش که تو خدمتگزار من هستی. من تو را به وجود آوردهام و هرگز تو را فراموش نخواهم کرد. | 21 |
«ئەمەت لەبیر بێت، ئەی یاقوب، ئەی ئیسرائیل، چونکە تۆ بەندەی منیت، شێوەی تۆم کێشا، تۆ بەندەی منیت. ئەی ئیسرائیل، لەبیرم ناچیت. |
گناهانت را محو کردهام؛ آنها مانند شبنم صبحگاهی، به هنگام ظهر ناپدید شدهاند! بازگرد، زیرا بهای آزادی تو را پرداختهام.» | 22 |
یاخیبوونەکانی تۆم وەک هەوری تار سڕییەوە، گوناهەکانیشت وەک تەمی بەیانییان. بگەڕێوە بۆ لام، چونکە تۆم کڕییەوە.» |
ای آسمانها سرود بخوانید. ای اعماق زمین بانگ شادی برآورید! ای کوهها و جنگلها و ای تمام درختان، ترنم نمایید، زیرا خداوند بهای آزادی اسرائیل را پرداخته و با این کار عظمت خود را نشان داده است. | 23 |
ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە، چونکە یەزدان ئەمەی کرد؛ ئەی ناخی زەوی، هاوار بکەن! هاواری خۆشی بکەن، ئەی چیاکان، ئەی دارستان و هەموو دارێک کە تێیدایە، چونکە یەزدان یاقوبی کڕییەوە و لە ئیسرائیل شکۆدارە. |
خداوند که آفریننده و حامی اسرائیل است میفرماید: «من خداوند هستم. همه چیز را من آفریدهام. من به تنهایی آسمانها را گسترانیدم و زمین و تمام موجودات آن را به وجود آوردم. | 24 |
«یەزدان، ئەوەی دەتکڕێتەوە، شێوەکێشت لە سکی دایکەوە، ئەمە دەفەرموێت: «من یەزدانم، دروستکەری هەموو، بە تەنها ئاسمانم لێککردەوە، زەویم ڕاخست، کەسم لەگەڵ نەبوو، |
من همان کسی هستم که دروغ جادوگران را برملا میسازم و خلاف پیشگویی رمالان عمل میکنم؛ سخنان حکیمان را تکذیب کرده، حکمت آنان را به حماقت تبدیل میکنم. | 25 |
نیشانەی پێغەمبەرانی درۆزنم پوکاندەوە، فاڵگرەوەم گێل کرد. دانام گەڕاندەوە دواوە، زانینەکەی ئەوانم کردە نەزانی. |
«اما سخنگویان و رسولان من هر چه بگویند، همان را انجام میدهم. آنان گفتهاند که خرابههای اورشلیم بازسازی خواهد شد و شهرهای یهودا بار دیگر آباد خواهد شد. پس بدانید که مطابق گفتهٔ ایشان انجام خواهد شد. | 26 |
وشەی خزمەتکارەکەی بەجێدەهێنێت، پلانی نێردراوەکانی تەواو دەکات، سەبارەت بە ئۆرشەلیم دەڵێت:”ئاوەدان دەبێتەوە،“بە شارۆچکەکانی یەهوداش:”بنیاد دەنرێنەوە،“سەبارەت بە کەلاوەکانیش:”نۆژەنیان دەکەمەوە،“ |
وقتی من به دریا میگویم خشک شود، خشک میشود. | 27 |
بە دەریا دەڵێت:”وشک بە، منیش ڕووبارەکانت وشک دەکەم،“ |
اکنون نیز دربارهٔ کوروش میگویم که او رهبری است که من برگزیدهام و خواست مرا انجام خواهد داد. او اورشلیم را بازسازی خواهد کرد و خانهٔ مرا دوباره بنیاد خواهد نهاد.» | 28 |
سەبارەت بە کۆرش دەڵێت:”ئەو شوانی منە، هەموو ئەوەی دڵم پێی خۆشە دەیهێنێتە دی. سەبارەت بە ئۆرشەلیمیش دەڵێت:’با بنیاد بنرێتەوە،‘بە پەرستگاش دەڵێت:’با دابمەزرێتەوە.‘“» |