این کتاب شامل رؤیاهایی است که اشعیا پسر آموص دربارهٔ یهودا و پایتخت آن اورشلیم دید. او این رؤیاها را در دوران سلطنت عُزیا، یوتام، آحاز و حِزِقیا، پادشاهان سرزمین یهودا دید. | 1 |
خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد. |
ای آسمان و زمین، به آنچه خداوند میفرماید گوش کنید: «فرزندان پروردم و بزرگ کردم، اما آنها بر ضد من برخاستند. | 2 |
ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە، چونکە یەزدان دەفەرموێت: «چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن، بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون. |
گاو مالک خود را و الاغ صاحب خویش را میشناسد، اما قوم من فهم ندارد و اسرائیل خدای خود را نمیشناسد.» | 3 |
گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت و گوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی، بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت، گەلی من تێناگات.» |
وای بر شما قوم گناهکار که پشتتان زیر بار گناهانتان خم شده است. وای بر شما مردم شرور و فاسد که از خداوند، قدوس اسرائیل روگردانده و او را ترک گفتهاید. | 4 |
قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار، بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە، توخمی بەدکاران، کوڕانی گەندەڵین! وازیان لە یەزدان هێنا، بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد، پشتیان لێی کرد. |
چرا باز کاری میکنید که صدمه ببینید؟ آیا به اندازهٔ کافی مجازات نشدهاید؟ ای اسرائیل، فکر و دلت تماماً بیمار است. | 5 |
بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟ بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟ تەواوی سەر نەخۆشە و هەموو دڵ بیمارە. |
از سر تا پا مجروح و مضروب هستی؛ جای سالم در بدنت نمانده است. زخمهایت باز مانده و عفونی شده، کسی آنها را بخیه نزده و مرهم نمالیده است. | 6 |
لە بنی پێ هەتا تەوقی سەر کوا تەندروستی تێیدا؟ بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە، لێدانی تەڕ و تازە کە نەگوشراوە و نەبەستراوە و بە ڕۆن نەرم نەکراوە. |
ای قوم اسرائیل، سرزمینتان ویران گشته و شهرهایتان به آتش کشیده شده است. بیگانگان در برابر چشمانتان سرزمینتان را غارت میکنند و آنچه میبینند به نابودی میکشند. | 7 |
خاکەکەتان وێرانە، شارەکانتان سووتاوە، لەبەرچاوتان زەوییەکەتان بێگانەکان دەیخۆن، وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت. |
اورشلیم همچون کلبهای در تاکستان و مانند آلونکی در بوستان خیار، بیدفاع و تنها مانده است. | 8 |
سییۆنی کچ ماوەتەوە، وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا، وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا، وەک شارێکی ئابڵوقەدراو. |
اگر خداوند لشکرهای آسمان باقیماندگانی برایمان نمیگذاشت مانند اهالی سدوم و عموره به کلی از بین رفته بودیم. | 9 |
ئەگەر یەزدانی سوپاسالار کەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە، وەک سەدۆممان لێ دەهات، لە عەمۆرا دەچووین. |
ای حاکمان و ای مردم اورشلیم که چون اهالی سدوم و عموره فاسد هستید، به کلام خداوند گوش دهید. | 10 |
گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم! گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان، ئەی گەلی عەمۆرا! |
او میفرماید: «از قربانیهای شما بیزارم. دیگر قربانیهای سوختنی به حضور من نیاورید. قوچهای فربهٔ شما را نمیخواهم. دیگر مایل نیستم خون گاوها و برهها و بزغالهها را ببینم. | 11 |
یەزدان دەفەرموێت: «بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟ تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان و لە چەوری دابەستەکان، دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان. |
چه کسی از شما خواسته که وقتی به حضور من میآیید این قربانیها را با خود بیاورید؟ چه کسی به شما اجازه داده که اینچنین آستان خانهٔ مرا پایمال کنید؟ | 12 |
کە دێن بۆ بینینی ڕووم، کێ داوای ئەمەی لێکردوون، کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟ |
دیگر این هدایای باطل را نیاورید. من از بخوری که میسوزانید نفرت دارم و از اجتماعات مذهبی و مراسمی که در اول ماه و در روز شَبّات بجا میآورید بیزارم. نمیتوانم این اجتماعات گناهآلود را تحمل کنم. | 13 |
چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن! بخوور قێزەونە بۆ من. سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە، بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم. |
از جشنهای ماه نو و اعیاد مذهبی شما متنفرم و تحمل دیدن هیچکدام را ندارم. | 14 |
سەرەمانگ و جەژنەکانتان گیانم ڕقی لێیانە. بوون بە بارگرانی بۆم، لێیان بێزار بووم. |
هرگاه دستهایتان را به سوی آسمان دراز کنید، روی خود را از شما برخواهم گرداند و چون دعای بسیار کنید، اجابت نخواهم نمود؛ زیرا دستهای شما به خون آلوده است. | 15 |
کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە، چاوم لادەدەم لەسەرتان، تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن، من گوێ ناگرم. «دەستتان بە خوێن سوور بووە! |
«خود را بشویید و طاهر شوید! گناهانی را که در حضور من مرتکب شدهاید از خود دور کنید. | 16 |
«خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە. خراپەی کردەوەکانتان لەبەرچاوم لاببەن! وازبهێنن لە خراپەکاری، |
نیکوکاری را بیاموزید و با انصاف باشید. به ستمدیدگان کمک کنید، به داد یتیمان برسید و از حق بیوهزنان دفاع کنید.» | 17 |
فێری چاکە بن! بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن، ستەملێکراوان هانبدەن. دادوەری هەتیو بکەن، پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.» |
خداوند میفرماید: «بیایید این موضوع را بین خود حل کنیم: اگرچه لکههای گناهانتان به سرخی خون باشد، اما من آنها را مانند پشم پاک میکنم و شما را همچون برف سفید میسازم! | 18 |
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە. ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت، وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ ئەگەر وەک قرمز سوور بێت، وەک خوری لێدێت. |
کافی است مرا اطاعت کنید تا شما را از محصول زمین سیر کنم. | 19 |
ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن، خێروبێری خاکەکە دەخۆن. |
اما اگر به سرپیچی از من ادامه دهید، به دم شمشیر دشمن کشته خواهید شد.» این کلام خداوند است. | 20 |
بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن، بە شمشێر دەخورێن،» چونکە دەمی یەزدان فەرمووی. |
ای اورشلیم، زمانی تو نسبت به خداوند وفادار بودی، اما اینک همچون یک فاحشه به دنبال خدایان دیگر میروی. زمانی شهر عدل و انصاف بودی، اما اکنون شهر جنایتکاران شدهای. | 21 |
«چۆن شارە دڵسۆزەکە بوو بە لەشفرۆش! پڕ دادوەری بوو، ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە، بەڵام ئێستا پیاوکوژان! |
زمانی چون نقره خالص بودی، ولی اینک فلزی بیمصرف شدهای. زمانی همچون شراب ناب بودی، ولی اکنون با شرابی آمیخته با آب شدهای. | 22 |
زیوت بوو بە خڵت و شەرابت ئاوی تێکراوە. |
رهبرانت شورشگر و شریک دزدانند؛ همه رشوهخوارند و هدیه میگیرند؛ از یتیمان حمایت نمیکنند و به دادخواهی بیوهزنان گوش نمیدهند. | 23 |
میرەکانت یاخین و دۆستی دزانن، هەموو حەزیان لە بەرتیلە و دوای پاداشت کەوتوون. دادوەری بۆ هەتیو ناکەن، سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.» |
بنابراین خداوند، خداوند لشکرهای آسمان، خداوند متعال اسرائیل، به آنها میگوید: «شما دشمن من هستید؛ تا از شما انتقام نگیرم آرام نمیشوم. | 24 |
لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت: «ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم و تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە. |
دست خود را به ضد شما بلند میکنم و شما را مثل فلز در کوره میگدازم تا از ناخالصی خود پاک شوید. | 25 |
دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم، بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە، هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە. |
«مانند گذشته، رهبران و مشاورانی لایق به شما خواهم بخشید تا اورشلیم را به شهر عدالت و امانت مشهور سازند.» | 26 |
ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار و ڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا. پاش ئەمە پێت دەگوترێت”شاری ڕاستودروستی“،”شاری دڵسۆز“.» |
صَهیون به انصاف نجات خواهد یافت و اهالی توبهکار آن به عدالت احیا خواهند شد. | 27 |
بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە، تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی. |
اما گناهکاران و عصیانگران را به هلاکت خواهد رساند و کسانی را که او را ترک کنند نابود خواهد کرد. | 28 |
بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت، وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن. |
شما از بتپرستی خود در زیر درختان بلوط باغهایتان خجل و شرمسار خواهید شد، | 29 |
«شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەی ئارەزووتان کرد، تەریق دەبنەوە بەو باخچانەی هەڵتانبژارد. |
و مانند بلوطی خشک و باغی بیآب، از بین خواهید رفت. | 30 |
وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت و وەک باخچەیەک ئاوی نەبێت. |
مردان زورمند شما با اعمالشان مانند کاه در آتش خواهند سوخت و کسی قادر نخواهد بود آنها را نجات دهد. | 31 |
مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ و ئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر، جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن و کەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.» |