وقتی سارا صد و بیست و هفت سال داشت، | 1 |
هەموو تەمەنی سارا سەد و بیست و حەوت ساڵ بوو. |
در حبرون واقع در سرزمین کنعان درگذشت و ابراهیم در آنجا برای او سوگواری کرد. | 2 |
ئینجا سارا لە قیریەت ئەربەع مرد، کە حەبرۆنە لە خاکی کەنعان. ئیبراهیمیش هات بۆ ئەوەی بۆ سارا بلاوێتەوە و بەسەریدا بگریێت. |
سپس ابراهیم از کنار بدن بیجان سارا برخاسته، به بزرگان حیتّی گفت: | 3 |
ئیبراهیم لەبەردەم مردووەکەی هەستا و لەگەڵ حیتییەکان قسەی کرد و گوتی: |
«من در این سرزمین غریب و مهمانم و جایی ندارم که همسر خود را دفن کنم. خواهش میکنم قطعه زمینی به من بفروشید تا زن خود را در آن به خاک بسپارم.» | 4 |
«من لەنێو ئێوە نامۆ و میوانم. لەلای خۆتان گۆڕێکم بە موڵک بدەنێ، تاکو بتوانم مردووەکەم بنێژم.» |
حیتیها به ابراهیم جواب دادند: | 5 |
حیتییەکان وەڵامی ئیبراهیمیان دایەوە و پێیان گوت: |
«شما سَروَر ما هستید و میتوانید همسر خود را در بهترین مقبرهٔ ما دفن کنید. هیچیک از ما مقبرهٔ خود را از شما دریغ نخواهیم داشت.» | 6 |
«گەورەم، گوێمان لێ بگرە، تۆ لەنێوانمان میرێکی بە توانایت. مردووەکەی خۆت لە باشترین گۆڕی ئێمە بنێژە. هیچ پیاوێکیش لە ئێمە دەست بەو گۆڕەوە ناگرێت کە تۆ مردووەکەتی تێدا دەنێژیت.» |
ابراهیم در برابر آنها تعظیم نموده، | 7 |
ئیبراهیمیش هەستا و کڕنۆشی بۆ حیتییەکان برد کە خەڵکی خاکەکە بوون. |
گفت: «حال که اجازه میدهید همسر خود را در اینجا دفن کنم، تمنا دارم به عفرون پسر صوحار بگویید | 8 |
ئینجا قسەی لەگەڵ کردن و گوتی: «ئەگەر ڕازین بەوەی مردووەکەم بنێژم، ئەوا گوێم لێ بگرن و داوا لە عەفرۆنی کوڕی چۆحەر بکەن کە |
غار مکفیله را که در انتهای مزرعهٔ اوست، به من بفروشد. البته قیمت آن را تمام و کمال در حضور شاهدان خواهم پرداخت تا آن غار مقبرهٔ خانوادگی من بشود.» | 9 |
ئەشکەوتەکەی مەخپێلەم پێ بفرۆشێت کە هی ئەوە و دەکەوێتە کەنار کێڵگەکەی. با بە نرخی تەواوی خۆشی بمداتێ، بۆ ئەوەی لەنێو ئێوەدا بۆ گۆڕ ببێتە موڵکم.» |
عفرون در حضور بزرگان حیتّی که در دروازهٔ شهر جمع شده بودند گفت: | 10 |
عەفرۆنی حیتی لەنێو حیتییەکان دانیشتبوو، لەبەرچاوی هەموو حیتییەکان، هەموو ئەوانەی هاتبوونە ناو دەروازەی شارەکەی، وەڵامی ئیبراهیمی دایەوە: |
«ای سَروَرم، من آن غار و مزرعه را در حضور این مردم به شما میبخشم. بروید و همسر خود را در آن دفن کنید.» | 11 |
«نا گەورەم، گوێت لێم بێت، کێڵگەکەت پێ دەبەخشم بە ئەشکەوتەکەی ناویشییەوە. لەبەرچاوی گەلەکەم پێم بەخشیت. مردووەکەی خۆت بنێژە.» |
ابراهیم بار دیگر در برابر حیتّیها سر تعظیم فرود آورد، | 12 |
ئیبراهیمیش لەبەردەم خەڵکی خاکەکە کڕنۆشی برد و |
و در حضور همه به عفرون گفت: «اجازه بده آن را از تو خریداری نمایم. من تمام بهای مزرعه را میپردازم و بعد همسر خود را در آن دفن میکنم.» | 13 |
لەبەرچاوی خەڵکی خاکەکە بە عەفرۆنی گوت: «بەڵام ئەگەر تۆ ڕازیت، ئەوا حەز دەکەم گوێشم لێ بگریت: نرخی کێڵگەکەت دەدەمێ. لە منی وەربگرە، ئینجا مردووەکەی خۆم لەوێ دەنێژم.» |
عفرون در پاسخ گفت: | 14 |
عەفرۆنیش وەڵامی ئیبراهیمی دایەوە: |
«ای سرورم، قیمت آن چهارصد مثقال نقره است؛ ولی این مبلغ در مقابل دوستی ما چه ارزشی دارد؟ بروید و همسر خود را در آن دفن کنید.» | 15 |
«گوێم لێ بگرە گەورەم، زەوییەکە بایی چوار سەد شاقل زیوە، بەڵام ئەوە لەنێوان من و تۆ چییە! مردووەکەی خۆت بنێژە.» |
پس ابراهیم چهارصد مثقال نقره، یعنی بهایی را که عفرون در حضور همه پیشنهاد کرده بود، تمام و کمال به وی پرداخت. | 16 |
ئیبراهیمیش گوێی لە عەفرۆن گرت و لەبەرچاوی حیتییەکان ئەو بڕە زیوەی بۆ عەفرۆن کێشا. چوار سەد شاقل زیو، بەو کێشانەی لەلای بازرگانەکان باوبوو. |
این است مشخصات زمینی که ابراهیم خرید: مزرعه عفرون واقع در مکفیله نزدیک مِلک ممری با غاری که در انتهای مزرعه قرار داشت و تمامی درختان آن. | 17 |
ئیتر کێڵگەکەی عەفرۆن، ئەوەی لە مەخپێلەیە، ئەوەی لەبەردەم مەمرێیە، کێڵگەکە و ئەشکەوتەکە کە لەناوییەتی، هەروەها هەموو ئەو دارانەی لەناو کێڵگەکەیە و لە سنووری دەوروبەریەتی، بووە |
این مزرعه و غاری که در آن بود در حضور بزرگان حیتّی که در دروازهٔ شهر نشسته بودند، به ملکیت ابراهیم درآمد. | 18 |
موڵکی ئیبراهیم، لەبەرچاوی هەموو حیتییەکان، هەموو ئەوانەی هاتبوونە ناو دەروازەی شارەکە. |
پس ابراهیم همسرش سارا را در غار زمین مکفیله در نزدیکی ممری، که همان حبرون است، در سرزمین کنعان دفن کرد. | 19 |
دوای ئەوە ئیبراهیم سارای ژنی لەناو ئەشکەوتەکەی کێڵگەی مەخپێلە ناشت کە لەبەردەم مەمرێیە، ئەوەش حەبرۆنە لە خاکی کەنعان. |
به این ترتیب، مالکیت آن زمین و غار به ابراهیم واگذار شد تا به عنوان مقبرهٔ خانوادگی از آن استفاده کند. | 20 |
ئیتر حیتییەکان کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی ناویان بە موڵک دا بە ئیبراهیم، بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕستان. |