آنگاه دو نبی به اسامی حَجَّی و زکریا (پسر عِدّو) شروع کردند به دادن پیغام خدای اسرائیل به یهودیان اورشلیم و یهودا. | 1 |
حەگەی پێغەمبەر و زەکەریای پێغەمبەر لە نەوەی عیدۆ، بە ناوی خودای ئیسرائیل کە دەسەڵاتی بەسەریانەوە هەبوو پەیامی خودایان بۆ ئەو جولەکانە ڕاگەیاند کە لە یەهودا و ئۆرشەلیم بوون. |
وقتی زروبابِل و یهوشع پیغام آنها را شنیدند، به بازسازی خانهٔ خدا در اورشلیم مشغول شدند و این دو نبی نیز به آنان کمک کردند. | 2 |
ئیتر زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوعی کوڕی یۆچاداق هەستان و دەستیان بە بنیادنانەوەی ماڵەکەی خودا کرد لە ئۆرشەلیم، پێغەمبەرەکانی خوداش لەگەڵیان بوون و یارمەتییان دەدان. |
ولی در این هنگام تَتِنایی، استاندار غرب رود فرات و شِتَربوزِنای و همدستان آنها به اورشلیم آمدند و گفتند: «چه کسی به شما اجازه داده است خانهٔ خدا را بسازید و ساختمانش را تکمیل کنید؟» | 3 |
لەو کاتەدا تەتەنەیی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات و شەتاربوزەنەی و یاوەرەکانیان چوونە لایان و لێیان پرسین: «کێ ڕێگای پێدان ئەم پەرستگایە بنیاد بنێنەوە و ئەم تەلارە تەواو بکەن؟» |
سپس از آنها خواستند نام تمام کسانی را که مشغول ساختن خانۀ خدا بودند، به ایشان بدهند. | 4 |
هەروەها لێیان پرسین: «ئەو پیاوانە ناویان چییە کە ئەم تەلارە بنیاد دەنێنەوە؟» |
ولی از آنجا که خدا مراقب سرپرستان یهودی بود، آنها نتوانستند از کار ایشان جلوگیری کنند. پس تَتِنایی، شِتَربوزِنای و همدستان ایشان که مقامات غرب رود فرات بودند جریان را طی نامهای به اطلاع داریوش پادشاه رسانیدند و منتظر جواب ماندند. | 5 |
بەڵام پیرانی جولەکەش خودای خۆیان چاودێری دەکردن، ئیتر لە کارەکە ڕایاننەگرتن هەتا هەواڵەکە بە داریوش گەیشتەوە، ئینجا بە نامەیەک دەربارەی ئەمە وەڵامیان دایەوە. |
6 |
ئەمەش وێنەیەکی ئەو نامەیەی تەتەنەی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات و شەتاربوزەنەی و یاوەرەکانیان، ئەوانەی کە کاربەدەستەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات بوون، بۆ داریوشیان نارد. |
متن نامه چنین بود: «درود بر داریوش پادشاه! | 7 |
ئەو هەواڵەی کە بۆیان نارد بەم شێوەیە نووسرابوو: بۆ داریوشی پاشا: سڵاوێکی گەرم. |
به آگاهی میرساند که ما به محل ساختمان خانهٔ خدای بزرگ یهودیان رفتیم و دیدیم این خانه را با سنگهای بزرگ میسازند و تیرهای چوبی در دیوار آن کار میگذارند. کار به تندی و با موفقیت پیش میرود. | 8 |
با لەلای پاشا زانراو بێت کە ئێمە چووینە ناوچەی یەهودا، بۆ پەرستگای خودای گەورە، بینیمان بە بەردی گەورە بنیاد دەنرێتەوە و کاریتە لەناو دیوارەکانی دادەنرێت، ئەم کارەش بە وردی دەکرێت و لەژێر سەرپەرشتییان سەرکەوتووانەیە. |
ما از سرپرستان ایشان پرسیدیم که چه کسی به آنها اجازهٔ این کار را داده است. | 9 |
پرسیارمان لەو پیرانە کرد و لێمان پرسین: «کێ ڕێگای پێداون ئەم پەرستگایە بنیاد بنێنەوە و ئەم تەلارە تەواو بکەن؟» |
سپس نامهای آنها را پرسیدیم تا به آگاهی شما برسانیم که سرپرستان ایشان چه کسانی هستند. | 10 |
هەروەها پرسیاری ناوەکانیانمان لێکردن تاوەکو بتوانین ناوی ڕابەرەکانیان بۆ زانیاریت بنووسین. |
جوابشان این بود:”ما خدمتگزاران خدای آسمان و زمین هستیم و اکنون خانۀ خدا را که قرنها پیش بهوسیلۀ پادشاه بزرگ اسرائیل بنا شد، دوباره میسازیم. | 11 |
بەم شێوەیە وەڵامیان داینەوە و گوتیان: «ئێمە خزمەتکارانی خودای ئاسمان و زەوین، ئەم پەرستگایە بنیاد دەنێینەوە کە پێش ساڵانێکی زۆر بنیاد نرابوو، پاشایەکی گەورەی ئیسرائیل بنیادی نا و تەواوی کرد. |
اجداد ما خدای آسمان را به خشم آوردند، پس خدا ایشان را به دست نِبوکَدنِصَّر، پادشاه بابِل تسلیم کرد و او این خانه را خراب نمود و قوم اسرائیل را اسیر کرده، به بابِل برد. | 12 |
بەڵام دوای ئەوەی باوباپیرانمان خودای ئاسمانیان تووڕە کرد، ئەوانی دا بەدەست نەبوخودنەسری پاشای بابلی کلدانییەوە، ئەوەی کە ئەم پەرستگایەی وێران کرد و گەلەکەی بۆ بابل ڕاپێچ کرد. |
اما کوروش پادشاه، فاتح بابِل، در سال اول سلطنتش فرمانی صادر کرد که خانۀ خدا از نو ساخته شود. | 13 |
«بەڵام لە یەکەم ساڵی کۆرشی پاشای بابل، کۆرشی پاشا فەرمانی دەرکرد بۆ بنیادنانەوەی ئەم ماڵەی خودا. |
همچنین او تمام ظروف طلا و نقرهای را که نِبوکَدنِصَّر از خانۀ خدا از اورشلیم گرفته و در بتخانهٔ بابِل گذاشته بود، دوباره به خانهٔ خدا بازگرداند. کوروش این ظروف را به شِیشبَصَّر که خودش او را به سمت فرمانداری یهودا تعیین کرده بود، سپرد | 14 |
کۆرشی پاشا تەنانەت قاپوقاچاغەکانی ئەم پەرستگایەی خودای لە پەرستگای بابلەوە دەرهێنا، کە لە زێڕ و زیوە، ئەوەی نەبوخودنەسر لەم پەرستگایەی ئۆرشەلیمی دەرهێنابوو و بۆ ئەو پەرستگایەی بردبوو کە لە بابلە. ئینجا کۆرشی پاشا قاپوقاچاغەکانی دایە یەکێک کە ناوی شێشبەچەر بوو، ئەوەی کردییە پارێزگار. |
و به او دستور داد که ظروف را به محل خانهٔ خدا در اورشلیم بازگرداند و خانهٔ خدا را در آن محل دوباره بنا کند. | 15 |
پێی گوت:”ئەم قاپوقاچاغە ببە، بڕۆ و باری بکە بەرەو ئەو پەرستگایەی لە ئۆرشەلیمە، با پەرستگای خودا لە شوێنەکەی خۆیدا بنیاد بنرێتەوە.“ |
پس شِیشبَصَّر به اورشلیم آمد و پایههای خانهٔ خدا را گذاشت؛ و از آن وقت تا به حال ما مشغول بنای آن هستیم، ولی کار هنوز تمام نشده است.“ | 16 |
«لەبەر ئەوە ئەم شێشبەچەرە هات و بناغەکەی ماڵی خودای دانا ئەوەی لە ئۆرشەلیمە، لەو کاتەوە بنیاد دەنرێتەوە، بەڵام هەتا ئێستا تەواو نەکراوە.» |
حال اگر پادشاه صلاح میدانند امر فرمایند تا در کتابخانهٔ سلطنتی بابِل تحقیق کنند و ببینند که آیا به درستی کوروش پادشاه چنین فرمانی داده است یا نه؟ سپس پادشاه خواست خود را به ما ابلاغ فرمایند.» | 17 |
ئێستاش ئەگەر پاشا پێی باشە، با لەنێو ئەرشیفی شاهانەدا بگەڕێن کە لە بابلە، بۆ ئەوەی بزانین بەڕاستی لە کۆرشی پاشاوە فەرمان دەرچووە بۆ بنیادنانەوەی ئەم ماڵەی خودا کە لە ئۆرشەلیمە؟ با پاشا لەم کارەدا خواستی خۆیمان بۆ بنێرێت. |