پیغامی دیگر از جانب خداوند بر من نازل شد: | 1 |
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: |
«ای پسر انسان، اهالی جنایتکار اورشلیم را محکوم کن! گناهان کثیفشان را آشکارا اعلام نما! | 2 |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا حوکم دەدەیت، حوکم بەسەر شارە خوێنڕێژەکە دەدەیت؟ بەڵکو شارەکە ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی خۆی بکەرەوە. |
بگو خداوند یهوه چنین میفرماید: «ای شهر جنایتکاران که محکوم و ملعون هستی، ای شهر بتها که نجس و آلودهای، | 3 |
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی ئەو شارەی کە لەناوەڕاستیدا خوێن دەڕێژێت، نەهامەتی بەسەر خۆیدا دەهێنێت، بە دروستکردنی بت خۆی گڵاو دەکات، |
گناه تو آدمکشی و بتپرستی است! بنابراین، روز هلاکت تو نزدیک شده و پایان زندگیات فرا رسیده است؛ تو را نزد قومهای جهان مسخره و رسوا خواهم نمود. | 4 |
بەو خوێنەی ڕشتت تاوانبار بوویت، خۆتت گڵاوکرد بەو بتانەی دروستت کردوون. بەو جۆرە ڕۆژگاری خۆتت کورت کردەوە و کۆتاییت بەسەر خۆتدا هێنا، لەبەر ئەوە لەلای نەتەوەکان تۆم کرد بە شورەیی، جێگای تانە و تەشەری هەموو خاکەکان. |
ای شهر بدنام و سرکش، قومهای دور و نزدیک تو را به باد مسخره خواهند گرفت. | 5 |
ئەی شاری بەد ناو، ئەی پڕ لە ئاژاوە، ئەوەی لێت نزیکە و ئەوەی لێت دوورە گاڵتەت پێ دەکات. |
«تمام بزرگان اسرائیل در اورشلیم از قدرت خود برای آدمکشی استفاده میکنند. | 6 |
«”سەیر بکە چۆن هەریەکە لەو میرانەی ئیسرائیل کە لەناو تۆدان دەسەڵاتی خۆی بۆ خوێنڕشتن بەکاردەهێنێت. |
در این شهر، پدر و مادر احترامی ندارند؛ غریبان مظلوم میشوند و یتیمان و بیوهزنان مورد ظلم و ستم قرار میگیرند؛ | 7 |
لەناو تۆدا سووکایەتییان بە دایک و باوک کردووە. لەناو تۆدا بە ستەم هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئاوارەدا کردووە. لەناو تۆدا هەتیو و بێوەژنیان چەوساندووەتەوە. |
اماکن مقدّس مرا خوار میشمارند و حرمت روزهای شَبّات را نگاه نمیدارند؛ | 8 |
تۆ سووکایەتیت بە شتە پیرۆزکراوەکانی من کردووە و شەممەکانی منت گڵاو کردووە. |
مردم را به ناحق زندانی و محکوم به مرگ میکنند! «بر هر کوهی، بتخانهای دیده میشود؛ شهوتپرستی و ناپاکی در همه جا به چشم میخورد؛ | 9 |
لەناو تۆدان پیاوانی دووزمان و بوختانکەر بۆ خوێنڕشتن، لەناو تۆدان ئەوانەی لە نزرگەی سەر چیاکان دەخۆن و بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن. |
عدهای با زن پدر خود زنا میکنند بعضی دیگر با زن خود در دوره قاعدگیاش همبستر میشوند! | 10 |
لەناو تۆدان ئەوانەی کە ناموسی باوکیان دەبەن، لەناو تۆدان ئەوانەی کە دەست درێژ دەکەنە سەر ژن لە کاتی گڵاوییەکەی بەهۆی خوێنلێچوونی مانگانەی. |
زنا با زن همسایه، با عروس و با خواهر ناتنی، امری عادی و رایج گشته است. | 11 |
پیاو لەگەڵ ژنی نزیکەکەی کاری قێزەونی ئەنجام دەدات، پیاوی دیکەش بووکی خۆی بە بەدڕەوشتی گڵاو دەکات. لەناو تۆدا مرۆڤ دەست درێژ دەکاتە سەر خوشکی خۆی، کچی باوکی. |
این شهر پر است از آدم کشیهای مزدور، رباخواران و آنانی که به زور مال مردم را غصب میکنند و میخورند. ایشان مرا کاملاً به فراموشی سپردهاند. | 12 |
لەناو تۆدان ئەوانەی کە بەرتیل وەردەگرن بۆ خوێنڕشتن، هەروەها تۆ سوو و قازانج لە گرانکردنی نرخی شتومەک وەردەگریت. بە ستەم نزیکەکانی خۆتت ڕووتاندووەتەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانەش منت لەبیر کردووە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. |
«پس اکنون، من به این سودهای نامشروع و خونریزیها پایان میدهم! | 13 |
«”لەبەر ئەو خوێنەی لەناو تۆدا ڕژا، سەیر بکە مشتم دەوەشێنم لەو قازانجە ناڕەوایەی کردووتە. |
آیا تصور میکنید در روز داوری من، تاب و توانی در ایشان باقی بماند؟ من یهوه این سخنان را گفتهام و آنها را عملی خواهم ساخت! | 14 |
ئایا دڵت بەرگە دەگرێت یان دەستت بەهێز دەبێت لەو ڕۆژانەی هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەم؟ من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم. |
ایشان را در سراسر جهان پراکنده خواهم کرد و شرارتها و گناهانی را که در میان ایشان است، از بین خواهم برد. | 15 |
بەنێو نەتەوەکان پەرتەوازەت دەکەم، بەسەر خاکەکاندا بڵاوت دەکەمەوە، گڵاوییەکانت لێ دادەماڵم. |
آنها در میان قومها بیآبرو خواهند شد تا بدانند که من یهوه هستم.» | 16 |
ئەو کاتەی لەبەرچاوی نەتەوەکان خۆتت گڵاو کردووە، ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم.“» |
سپس خداوند فرمود: | 17 |
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: |
«ای پسر انسان، قوم اسرائیل مانند تفاله بیارزشی هستند که پس از ذوب نقره باقی میماند. آنان مس و روی، آهن و سرب هستند که در کوره از نقره جدا میشود. چون تفالههای بیارزشی هستند، از این رو من ایشان را به کورهٔ زرگری خود در اورشلیم خواهم آورد تا با آتش خشم خود ذوبشان کنم. | 18 |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بنەماڵەی ئیسرائیل بۆم بوون بە خڵت، هەموویان مس و تەنەکە و ئاسن و قورقوشمن لەناوەڕاستی کوورە بەجێماون، بوون بە خڵتی زیو. |
19 |
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی ئێوە هەموو بوون بە خڵت، من لەناو ئۆرشەلیم کۆتان دەکەمەوە. |
20 |
وەک چۆن زیو و مس و ئاسن و قورقوشم و تەنەکە لەناو کوورەدا کۆ دەکرێنەوە، فوو بە ئاگرەکەی ژێریدا دەکرێت هەتا بێتە جۆش و بیتوێنێتەوە، منیش بە هەمان شێوە بە تووڕەیی و هەڵچوونی خۆم لەناو شارەکە کۆتان دەکەمەوە و داتاندەنێم و دەتانتوێنمەوە. |
آتش خشم خود را بر آنان خواهم دمید، | 21 |
جا کۆتان دەکەمەوە و لەناو ئاگری تووڕەییم فووتان لێ دەکەم و لەناویدا دەتوێنەوە. |
و همچون نقره، در کورهٔ آتش گداخته خواهند شد تا بدانند که من یهوه خشم خود را بر ایشان افروختهام.» | 22 |
وەک زیو چۆن لەناو کوورەدا دەتوێنرێتەوە، ئێوەش بە هەمان شێوە لەناویدا دەتوێنەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، تووڕەیی خۆمم بەسەرتاندا ڕژاندووە.“» |
بار دیگر خداوند با من سخن گفت و فرمود: | 23 |
دیسان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: |
«ای پسر انسان، به قوم اسرائیل بگو که سرزمینشان ناپاک است و از این رو من خشم خود را بر ایشان فرو خواهم ریخت. | 24 |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێی بڵێ:”تۆ ئەو خاکەی کە پاک نەبوویتەوە، لە ڕۆژی تووڕەییدا بارانی لێ نەباریوە.“ |
بزرگانشان توطئه میچینند و همچون شیری که غرشکنان شکار را میدرد، بسیاری را میکشند، اموال مردم را غصب میکنند و از راه زور و تجاوز، ثروت میاندوزند و باعث افزایش شمار بیوهزنان میگردند. | 25 |
پیلانگێڕی میرەکانی لەناوەڕاستیدایە وەک شێر دەنەڕێنێت و نێچیرەکەی لەتوپەت دەکات. مرۆڤ دەخۆن، گەنجینە دەبڕن و شتی گرانبەها دەبەن، لەناوەڕاستیدا بێوەژن زۆر دەکەن. |
کاهنانشان احکام و قوانین مرا میشکنند، خانه مقدّس مرا نجس میسازند؛ فرقی بین مقدّس و نامقدّس قائل نمیشوند؛ فرق میان نجس و طاهر را تعلیم نمیدهند و حرمت روز شَبّات را نگاه نمیدارند. به همین جهت، نام مقدّس من در میان آنها بیحرمت شده است. | 26 |
کاهینەکانی سەرپێچی فێرکردنەکانی من دەکەن و شتە پیرۆزکراوەکانی من گڵاو دەکەن، جیاوازی لەنێوان پیرۆز و پیرۆزنەکراو ناکەن، جیاوازی لەنێوان گڵاو و پاک ناکەن و چاو لە شەممەکانم دەپۆشن، جا لەنێویاندا گڵاو بووم. |
رهبرانشان مانند گرگ شکار خود را میدرند و برای نفع خود دست به جنایت میزنند، | 27 |
کاربەدەستەکانی ناوی وەک گورگن، نێچیر لەتوپەت دەکەن و خوێن دەڕێژن و خەڵک دەکوژن بۆ ئەوەی بە ناڕەوایی قازانج بەدەستبهێنن. |
انبیایشان از فکر خود رؤیاهایی تعریف میکنند و به دروغ میگویند که پیامهایشان از جانب خداوند است؛ حال آنکه من حتی کلمهای نیز با ایشان سخن نگفتهام. با این کار، گناهان را میپوشانند تا زشتی آن دیده نشود، همانگونه که دیوار را با گچ میپوشانند. | 28 |
پێغەمبەرەکانیان کارە خراپەکانیان بۆ دادەپۆشن و بە بینینی پووچ و فاڵگرتنەوەی درۆ بە گەچ بۆیان سواخ دەدەن و دەڵێن:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت،“لەگەڵ ئەوەی یەزدان هیچ قسەی نەکردووە. |
حتی مردم عادی نیز مال یکدیگر را میخورند، فقرا و نیازمندان را ظالمانه غارت میکنند و اموال اشخاص غریب و بیگانه را با بیانصافی از دستشان میگیرند. | 29 |
گەلی خاکەکە ستەمکاری و تاڵانی دەکەن، هەژار و نەدار و نامۆش دەچەوسێننەوە و لە دادپەروەری بێبەشیان دەکەن، هەژار و نەداریان چەوساندەوە و بە ناڕەوا ستەمیان لە ئاوارە کرد. |
«اما من کسی را جستجو میکردم که بار دیگر دیوار عدالت را در این سرزمین بنا کند؛ کسی را میجستم که بتواند در شکاف دیوار شهر بایستد تا به هنگام ریزش غضب من، از شهر دفاع کند. ولی کسی را نیافتم! | 30 |
«لەنێویاندا بەدوای پیاوێکدا گەڕام شووراکە بنیاد بنێتەوە و لە پێناوی خاکەکە لە کەلێنی شووراکەوە لەبەردەمم ڕابوەستێت، بۆ ئەوەی وێرانی نەکەم، بەڵام دەستم نەکەوت. |
بنابراین، خشم خود را بر آنها خواهم ریخت و در آتش غضب خود هلاکشان خواهم ساخت، و آنها را به سزای همه گناهانشان خواهم رساند.» این را خداوند یهوه میگوید. | 31 |
لەبەر ئەوە هەڵچوونی خۆمیان بەسەردا هەڵدەڕێژم، بە ئاگری تووڕەییم لەناویان دەبەم، کردەوەکانی خۆیان بەسەر خۆیاندا دەهێنمەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» |