پس از اینکه وارد سرزمینی شدید که یهوه خدایتان به شما به ملکیت میبخشد، و آن را تصرف کرده، در آن سکونت گزیدید، | 1 |
کاتێک هاتنە ناو ئەو خاکەی کە یەزدانی پەروەردگارتان بە میرات پێتانی دەدات و دەستتان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون، |
باید نوبر برداشت محصول زمین خود را به مکانی که یهوه خدایتان به عنوان عبادتگاه خود برمیگزیند بیاورید و به یهوه خدایتان تقدیم کنید. آن را در سبد گذاشته، به کاهنی که در آن روزها خدمت میکند، بدهید و بگویید: «من اقرار میکنم که خداوند، خدایم مرا به سرزمینی که با سوگند به پدران ما وعده نمود، آورده است.» | 2 |
ئەوا هەرکەسێک یەکەمین بەرهەمی هەموو بەروبوومی زەوییەکە کە دەستی دەکەوێت لە خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات دەیکاتە ناو سەبەتەیەک و دەچێتە ئەو شوێنەی کە یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەوەی ناوی لەوێ بێت. |
3 |
ئینجا دێتە لای ئەو کاهینەی کە لەو کاتەدایە و پێی دەڵێت: «ئەمڕۆ بە یەزدانی پەروەردگارت ڕادەگەیەنم کە من چوومە ناو ئەو خاکەی یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانمان خوارد کە پێمانی بدات.» |
سپس کاهن سبد را از دست شما گرفته، آن را جلوی مذبح خداوند، خدایتان بگذارد. | 4 |
جا کاهینەکەش سەبەتەکە لە دەستی وەردەگرێت و لەبەردەم قوربانگاکەی یەزدانی پەروەردگارتان دایدەنێت، |
بعد شما در حضور خداوند، خدایتان اقرار کرده، بگویید: «جَدّ من اَرامی سرگردانی بود که با تعدادی کم به مصر رفت و در آنجا در غربت زندگی کرد، ولی در آنجا خاندان او به قومی بزرگ تبدیل شد. | 5 |
ئینجا کەسەکە لە بەرامبەر یەزدانی پەروەردگارتان ڕایدەگەیەنێت و دەڵێت: «باوکم ئارامییەکی گەڕۆک بوو، چوو بۆ میسر و لەوێ ئاوارە بوو، چەند کەسێکی کەم بوون، جا لەوێ بوو بە نەتەوەیەکی مەزن و بەهێز و زۆر. |
مصریها با ما بدرفتاری کردند و ما را بردهٔ خود ساختند. | 6 |
ئینجا میسرییەکان خراپەیان دەرهەق کردین و ئازاریان داین و کۆیلایەتییەکی سەختیان بەسەرماندا سەپاند. |
ما نزد خداوند، خدای پدرانمان فریاد برآوردیم و خداوند صدای ما را شنیده، زحمت و مشقت و مشکلاتمان را دید | 7 |
ئیتر کاتێک هاوارمان بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانمان کرد، یەزدان گوێی لە دەنگمان بوو و ناخۆشی و ماندووبوونی و چەوساندنەوەی ئێمەی بینی. |
و ما را با قدرت عظیم خود از مصر بیرون آورد. او در حضور مصریها معجزاتی بزرگ انجام داده، آنها را به وحشت انداخت | 8 |
جا یەزدان بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و ترسی مەزن و نیشانە و پەرجووەوە لە میسر دەریهێناین، |
و ما را به سرزمین حاصلخیزی که در آن شیر و عسل جاری است آورد. | 9 |
ئێمەی هێنایە ناو ئەم شوێنە و ئەم خاکەی پێداین، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. |
اکنون ای خداوند، نگاه کن، من نمونهای از نوبر اولین محصولات زمینی را که به من عطا کردهای برایت آوردهام.» سپس نمونه را در حضور خداوند، خدای خود گذاشته، او را پرستش کنید. | 10 |
ئێستاش ئەی یەزدان، ئەوەتا یەکەمین بەرهەمی ئەو زەوییەم هێناوە کە تۆ بە منت داوە.» ئینجا لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دایدەنێت و لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان کڕنۆش دەبات و |
آنگاه بروید و به سبب تمام نعمتهایی که یهوه خدایتان به شما عطا کرده است او را شکر کنید و با خانوادهٔ خود و با لاویان و غریبانی که در میان شما زندگی میکنند، شادی نمایید. | 11 |
بە هەموو ئەو خێروبێرە دڵخۆش دەبن کە یەزدانی پەروەردگارتان بە خۆتان و ماڵەکەتانی داوە، ئێوە و لێڤییەکان و ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان. |
هر سه سال یک بار، سال مخصوص دهیک است. در آن سال باید تمام دهیکهای محصول خود را به لاویان، غریبان، یتیمان و بیوهزنان شهرتان بدهید تا بخورند و سیر شوند. | 12 |
کاتێک لە دەرهێنانی دەیەکی هەموو داهاتەکەتان تەواو بوون لە ساڵی سێیەم کە ساڵی دەیەکە، داتانە لێڤی و نامۆ و هەتیو و بێوەژنان، لە شارۆچکەکانتاندا خواردیان و تێر بوون، |
سپس در حضور خداوند، خدایتان اعلام کنید: «ای خداوند، همانگونه که امر فرمودی تمام دهیکهایم را به لاویان، غریبان، یتیمان و بیوهزنان دادهام و از هیچکدام از قوانین تو سرپیچی ننموده آنها را فراموش نکردهام. | 13 |
لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دەڵێن: «بەشی تەرخانکراوی خودام لە ماڵەکەم دەرهێنا و هەروەها بە لێڤی و نامۆ و هەتیو و بێوەژنم دا، بەگوێرەی هەموو فەرمانەکەت کە فەرمانت پێکردم، لە فەرمانەکانت دەرنەچووم و لە یادم نەکرد. |
زمانی که نجس بودم و وقتی که عزادار بودم، دست به دهیک نزدهام و چیزی از آن را برای مردگان هدیه نکردهام. از تو اطاعت کردهام و تمام احکام تو را بجا آوردهام. ای خداوند، از آسمان که جایگاه مقدّس توست نظر انداخته، قوم خود اسرائیل را برکت بده. این سرزمین حاصلخیز را نیز که برای اجداد ما سوگند خوردی که به ما بدهی، برکت عطا فرما.» | 14 |
لە ماتەمداریمدا لە بەشە تەرخانکراوەکەم نەخوارد و لە گڵاویمدا لێم نەبرد و هیچم لێی نەداوە بۆ مردوو، بەڵکو گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارم بووم و بەگوێرەی هەموو ئەوەم کرد کە فەرمانت پێکردم. |
15 |
لە نشینگەی پیرۆزی خۆتەوە، لە ئاسمانەوە بڕوانە و گەلی خۆت ئیسرائیل و ئەو خاکە بەرەکەتدار بکە کە بە ئێمەت داوە، وەک سوێندت بۆ باوباپیرانمان خوارد، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت.» |
امروز یهوه خدایتان امر میفرماید که تمام فرایض و قوانین او را اطاعت کنید؛ پس شما با تمامی دل و جان آنها را بجا آورید. | 16 |
ئەمڕۆ یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن کە کار بەم فەرز و یاسایانە بکەن، جا پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە بەجێی بهێنن و پەیڕەوی بکەن، |
امروز اعلام کردهاید که یهوه خدای شماست و قول دادهاید از او پیروی نموده، فرایض و فرامین و قوانین او را به جا آورید. | 17 |
ئەمڕۆ ڕاتانگەیاند بۆ یەزدان کە ببێت بە خوداتان و ڕێگاکانی ئەو بگرنەبەر و فەرز و فەرمانەکان و یاساکانی بەجێبهێنن و گوێڕایەڵی دەنگی ببن، |
خداوند امروز طبق وعدهاش اعلام فرموده است که شما قوم خاص او هستید و باید تمامی فرمانهای او را اطاعت کنید. | 18 |
یەزدانیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە ئێوە گەلی ئەون، گەنجینەیەکی تایبەتی ئەو، وەک بەڵێنی پێدان و هەموو فەرمانەکانی بپارێزن. |
اگر چنین کنید او شما را از همهٔ قومهای دیگر بزرگتر ساخته، اجازه خواهد داد عزت، احترام و شهرت بیابید؛ اما برای کسب این عزت و احترام باید قومی مقدّس برای یهوه خدای خود باشید. | 19 |
لە سەرووی هەموو ئەو نەتەوانەی دروستی کردوون داتان دەنێت، لە ستایش و ناوبانگ و ڕێزدا، ببنە گەلێکی پیرۆز بۆ یەزدانی پەروەردگارتان وەک بەڵێنی دا. |