در پایان هر هفت سال، باید تمام قرضهای بدهکاران خود را ببخشید. | 1 |
هەر حەوت ساڵ جارێک، لە قەرزەکانتان خۆش بن. |
هر که از همسایه یا برادر یهودی خود طلبی داشته باشد باید آن طلب را لغو نماید. او نباید در صدد پس گرفتن طلبش باشد، زیرا خود خداوند این طلب را لغو نموده است. | 2 |
ئەمەش چۆنیەتی بەتاڵکردنەوەیە، هەموو خاوەن قەرزەکان پێویستە لەو قەرزەی بە نزیکەکەی داوە بەتاڵی بکاتەوە. لە نزیکەکەی یان براکەی داوا ناکاتەوە، چونکە کاتی یەزدان بۆ بەتاڵکردنەوەی قەرزەکان بانگەواز کراوە. |
ولی این قانون شامل حال بدهکاران غیریهودی نمیشود. | 3 |
لە بیانی داوا دەکرێت، بەڵام ئەو قەرزەی لەلای براکەت هەتبوو، ئەوا پێویستە بەتاڵی بکەیتەوە. |
اگر به دقت، تمام دستورهای خداوند، خدایتان را اطاعت کنید و اوامری را که امروز به شما میدهم اجرا نمایید در سرزمینی که خداوند به شما میدهد برکت زیادی خواهید یافت، به طوری که فقیری در میان شما نخواهد بود. | 4 |
هەرچەندە پێویستە لەنێوتان کەس هەژار نەبێت، چونکە یەزدان بەرەکەتدارتان دەکات لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات هەتا وەک میرات دەستی بەسەردا بگرن، |
5 |
ئەگەر گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بوون، هەتا هەموو ئەو فەرمانانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، بپارێزن و کاریان پێ بکەن. |
یهوه خدایتان چنانکه وعده داده است برکتتان خواهد داد، به طوری که به قومهای زیادی پول قرض خواهید داد، ولی هرگز احتیاجی به قرض گرفتن نخواهید داشت. بر قومهای بسیاری حکومت خواهید کرد، ولی آنان بر شما حکومت نخواهند نمود. | 6 |
یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتدارتان دەکات وەک بەڵێنی پێدان، جا قەرز بە زۆربەی نەتەوەکان دەدەن و ئێوە قەرز ناکەن، بەسەر زۆربەی نەتەوەکاندا دەسەڵاتتان دەبێت و ئەوان بەسەرتانەوە دەسەڵاتدار نابن. |
وقتی به سرزمینی که یهوه خدایتان به شما میدهد وارد شدید، اگر در بین شما اشخاص فقیری باشند نسبت به آنان دست و دل باز باشید، | 7 |
ئەگەر هەژارێک لەنێوتان بوو، یەکێک لە برایانتان لە شارۆچکەیەکی خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات، ئەوا دڵتان ڕەق مەکەن و لە ئاست برا هەژارەکانتان دەستتان دامەخەن، |
و هر قدر احتیاج دارند به ایشان قرض بدهید. | 8 |
بەڵکو دەستتانی بۆ بکەنەوە و ئەوەی پێویستی بە قەرزە بیدەنێ. |
این فکر پلید را به خود راه ندهید که سال بخشیدن قرض بهزودی فرا میرسد و در نتیجه از دادن قرض خودداری کنید؛ زیرا اگر از دادن قرض خودداری کنید و مرد محتاج پیش خداوند ناله کند این عمل برای شما گناه محسوب خواهد شد. | 9 |
ئاگاداربن لەوەی بیرێکی خراپتان لە دڵدا بێت و بڵێن، «ئەوا ساڵی حەوتەم نزیک بووەتەوە، ساڵی بەتاڵکردنەوەی قەرزەکانە،» ئیتر بە خراپی ڕەفتار لەگەڵ هەژار بکەن و نەیدەنێ، جا ئەویش بۆ یەزدان هاوار دەکات سەبارەت بە ئێوە و دەبێتە گوناه بەسەرتانەوە. |
باید آنچه نیاز دارد، از صمیم قلب به او بدهید و یهوه خدایتان هم به خاطر این امر، شما را در هر کاری برکت خواهد داد. | 10 |
بە دڵفراوانییەوە پێی ببەخشن و با بە نابەدڵی نەبێت کاتێک دەیدەنێ، چونکە بەهۆی ئەم شتەوە یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتدارتان دەکات لە هەموو کارەکانتان و لە هەموو ئەوەی دەستی بۆ دەبەن. |
در میان شما همیشه فقیر وجود خواهد داشت به همین دلیل است که به شما فرمان میدهم که با گشادهدستی به فقیران و برادران نیازمند خود قرض بدهید. | 11 |
لەبەر ئەوەی هەژار لە خاکەکەدا کۆتایی نایەت، بۆیە من فەرمانتان پێدەدەم و دەڵێم: «دەستی یارمەتیتان بکەنەوە بۆ برای نەدارتان و بۆ هەژاران لە خاکەکەتان.» |
هرگاه یکی از برادران عبرانیِ شما، خواه مرد و خواه زن، به شما فروخته شود، و شش سال شما را خدمت کند، سال هفتم او را آزاد کرده، بگذارید از نزد شما برود. | 12 |
ئەگەر برایەک یان خوشکێکی عیبرانیت پێ فرۆشرا و شەش ساڵ خزمەتی کردیت، ئەوا لە ساڵی حەوتەم لەلای خۆت ئازادی دەکەیت. |
او را دست خالی روانه نکنید، | 13 |
کاتێک ئازادیشی دەکەیت، بە دەستبەتاڵی ئازادی ناکەیت. |
بلکه هدیهای از گله و غله و شراب مطابق برکتی که خداوند، خدایتان به شما بخشیده است به وی بدهید. | 14 |
بەڵکو بە دڵفراوانییەوە لە مێگەلەکەت و جۆخینەکەت و گوشەرەکەتی پێدەدەیت، بەو شێوەیەی یەزدانی پەروەردگارت بەرەکەتداری کردوویت، پێی دەدەیت. |
به خاطر بیاورید که در سرزمین مصر بَرده بودید و خداوند، خدایتان شما را نجات داد. به همین دلیل است که امروز این فرمان را به شما میدهم. | 15 |
لە یادت بێت تۆش لە خاکی میسر کۆیلە بوویت، جا یەزدانی پەروەردگارت تۆی کڕییەوە، بۆیە من ئەمڕۆ فەرمانی ئەمەت پێ دەکەم. |
ولی اگر غلام عبرانی شما نخواهد برود و بگوید شما و خانوادهتان را دوست دارد و از بودن در خانهٔ شما لذت میبرد، | 16 |
بەڵام ئەگەر گوتی، «واز لە تۆ ناهێنم،» چونکە خۆت و ماڵەکەتی خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی لەلای تۆ لە خۆشیدا بووە، |
آنگاه او را کنار در خانه قرار دهید و با درفشی گوشش را سوراخ کنید تا از آن پس، همیشه غلام شما باشد. با کنیزان خود نیز چنین کنید. | 17 |
ئەوا درێشە ببە و لەلای دەرگاکە گوێی کون بکە، جا بۆ هەتاهەتایە دەبێتە کۆیلەت، ئاواش بۆ کارەکەرەکەت دەکەیت. |
اما وقتی که بردهای را آزاد میکنید نباید ناراحت شوید، زیرا طیِ شش سال به اندازۀ دو برابر دستمزد یک کارگر شما را خدمت کرده است. یهوه خدایتان شما را در هر کاری که بکنید، برکت خواهد داد. | 18 |
بە لاتەوە گران نەبێت خزمەتکارەکەت ئازاد بکەیت، چونکە شەش ساڵ خزمەتی کردوویت، دوو هێندەی کرێگرتەیەک، جا یەزدانی پەروەردگارت بەرەکەتدارت دەکات لە هەموو ئەوەی کە دەیکەیت. |
باید تمامی نخستزادههای نر گلهها و رمههایتان را برای یهوه خدایتان وقف کنید. از نخستزادههای رمههایتان جهت کار کردن در مزارع خود استفاده نکنید و پشم نخستزادههای گلههای گوسفندتان را قیچی نکنید. | 19 |
هەموو نۆبەرەیەکی نێرینەی مانگا و مەڕەکانت بۆ یەزدانی پەروەردگارت تەرخان دەکەیت، کار بە نۆبەرەی مانگاکەت مەکە و خوری نۆبەرەی مەڕەکانت مەبڕەوە. |
به جای آن، شما و خانوادهتان هر ساله گوشت این حیوانات را در حضور خداوند، خدایتان در محلی که او تعیین خواهد کرد بخورید. | 20 |
ساڵ بە ساڵ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارت دەیخۆیت لەو شوێنەی یەزدان هەڵیدەبژێرێت، خۆت و ماڵەکەت. |
ولی اگر حیوان نخستزاده معیوب باشد، مثلاً لنگ یا کور بوده، یا عیب دیگری داشته باشد، نباید آن را برای یهوه خدایتان قربانی کنید. | 21 |
بەڵام ئەگەر ئاژەڵێک کەموکوڕییەکی تێدابێت، وەک شەلی یان کوێری، هەر کەموکوڕییەکی خراپ، ئەوا بۆ یەزدانی پەروەردگارت سەری مەبڕە، |
در عوض از آن برای خوراک خانوادهٔ خود در منزل استفاده کنید. هر کس میتواند آن را بخورد، حتی اگر نجس باشد، درست همانطور که غزال یا آهو را میخورد؛ | 22 |
لە شارۆچکەی خۆتدا دەیخۆیت، کەسی گڵاو و پاک بەپێی ڕێوڕەسم وەک یەک، وەک چۆن مامز و ئاسک دەخۆن. |
ولی خون آن را نخورید، بلکه آن را مثل آب بر زمین بریزید. | 23 |
بەڵام خوێنەکەی نەخۆیت، وەک ئاو دەیڕێژیتە سەر زەوی. |