بار دیگر خشم خداوند بر قوم اسرائیل شعلهور شد، پس او برای تنبیه ایشان داوود را بر آن داشت تا اسرائیل و یهودا را سرشماری کند. | 1 |
دووبارە تووڕەیی یەزدان لە ئیسرائیل جۆشا و داودی لێ هاندان و فەرمووی: «بڕۆ سەرژمێری ئیسرائیل و یەهودا بکە.» |
پادشاه به یوآب فرماندهٔ سپاه خود گفت: «از مردان جنگی سراسر کشور، یعنی از دان تا بئرشبع، سرشماری به عمل آور تا بدانم تعدادشان چقدر است.» | 2 |
پاشا بە یۆئاب و بەو فەرماندانەی سوپای گوت کە لەلای بوون: «ئێستا بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا بگەڕێن، لە دانەوە هەتا بیری شابەع، جەنگاوەران تۆمار بکەن بۆ ئەوەی ژمارەیان بزانم.» |
اما یوآب جواب داد: «خداوند، خدایت به تو عمر طولانی دهد تا آن روزی را به چشم ببینی که او سپاهت را به صد برابر افزایش داده باشد. چرا سرورم میخواهد دست به سرشماری بزند؟» | 3 |
یۆئابیش بە پاشای گوت: «با یەزدانی پەروەردگارت جەنگاوەران سەد ئەوەندە زیاتر بکات و پاشای گەورەم بە چاوی خۆی ئەوە ببینێت، بەڵام بۆچی پاشای گەورەم ئەم کارەی پێ باشە؟» |
اما پادشاه نظرش را عوض نکرد و یوآب و سایر فرماندهان سپاه را واداشت تا بروند و مردان جنگی را بشمارند. | 4 |
لەگەڵ ئەوەشدا پاشا بڕیارەکەی خۆی بەسەر یۆئاب و سەرکردەکانی سوپادا سەپاند، ئیتر ئەوان لەبەردەم پاشا چوونە دەرەوە تاوەکو جەنگاوەرانی ئیسرائیل تۆمار بکەن. |
پس، آنها از رود اردن عبور کردند و در عروعیر واقع در جنوب شهری که در میان دره جاد، نزدیک یعزیر است، اردو زدند. | 5 |
دوای ئەوەی لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، لە نزیکی عەرۆعێر لەلای باشووری شارۆچکەکە کە لەناو دەربەندەکەیە چادریان هەڵدا. پاشان چوونە ناو خاکی گاد و دوای ئەوەش بەردەوام بوون هەتا شارۆچکەی یەعزێر. |
آنگاه به جلعاد و تَحتیم حُدشی رفتند و از آنجا به دان یَعَن رفته، به طرف صیدون دور زدند. | 6 |
پاشان چوونە گلعاد و ناوچەی تەحتیم حۆدشی و ئینجا چوونە دان یەعەن و سووڕانەوە بۆ سەیدا. |
پس از آن به قلعه صور رفتند و سپس تمام شهرهای حویها و کنعانیها و جنوب یهودا تا بئرشبع را سرکشی کردند. | 7 |
دوای ئەوە چوونە قەڵای سور و هەموو شارۆچکەکانی حیڤی و کەنعانییەکان. لە کۆتاییدا چوونە نەقەبی یەهودا بۆ بیری شابەع. |
آنها در عرض نه ماه و بیست روز سراسر مملکت را پیمودند و به اورشلیم بازگشتند. | 8 |
بەناو هەموو خاکەکەدا گەڕان و دوای نۆ مانگ و بیست ڕۆژ گەڕانەوە ئۆرشەلیم. |
یوآب گزارش کار را تقدیم پادشاه کرد. تعداد مردان جنگی اسرائیل هشتصد هزار و مردان جنگی یهودا پانصد هزار نفر بودند. | 9 |
یۆئاب ئەنجامی سەرژمێرییەکەی دایە پاشا: لە ئیسرائیل هەشت سەد هەزار پیاوی بە توانا لە بەکارهێنانی شمشێر هەبوون، لە یەهوداش پێنج سەد هەزار هەبوون. |
ولی بعد از این سرشماری، وجدان داوود ناراحت شد. پس به خداوند گفت: «با این کاری که کردم گناه بزرگی مرتکب شدهام. التماس میکنم این حماقت مرا ببخش.» | 10 |
پاش سەرژمێریکردنی گەل، داود تووشی ئازاری ویژدان بوو، بە یەزدانی گوت: «زۆر گوناهم کرد لەوەی کە کردم. ئێستاش ئەی یەزدان، لە تاوانی خزمەتکارەکەت خۆشبە، چونکە ڕەفتارێکی زۆر گێلانەم کرد.» |
صبح روز بعد، قبل از اینکه داوود از خواب بیدار شود، کلام خداوند به جاد، نبی داوود نازل شد. | 11 |
پێش ئەوەی داود بەیانی لە خەو هەستێت، فەرمایشتی یەزدان بۆ گادی پێغەمبەر هاتبوو، ئەوەی پەیامی خودای بە داود ڕادەگەیاند، پێی فەرمووبوو: |
خداوند به جاد فرمود: «به داوود بگو که من سه چیز پیش او میگذارم و او میتواند یکی را انتخاب کند.» | 12 |
«بڕۆ بە داود بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من سێ هەڵبژاردە دەخەمە بەردەمت و تۆش یەکێکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەم لەسەرت.“» |
پس جاد نزد داوود آمده، پیام خداوند را به او رساند و گفت: «بین این سه، یکی را انتخاب کن: سه سال قحطی در کشور، سه ماه فرار از دست دشمنانت یا سه روز مرض مهلک در سرزمینت؟ در این باره فکر کن و به من بگو که به خدا چه جوابی بدهم.» | 13 |
ئیتر گاد چوو بۆ لای داود و پێی گوت: «ئایا لە خاکەکەتدا سێ ساڵ قاتوقڕیت بەسەربێت؟ یان سێ مانگ لەبەردەم دوژمنەکانت هەڵبێیت و ئەوانیش ڕاوت بنێن؟ یان سێ ڕۆژ دەرد لە خاکەکەتدا بڵاو ببێتەوە؟ ئێستا بزانە و ببینە، چی وەڵامی خودا بدەمەوە کە منی ناردووە.» |
داوود گفت: «در تنگنا هستم. بهتر است به دست خداوند بیفتم تا به دست انسان، زیرا رحمت خداوند عظیم است.» | 14 |
داودیش بە گادی گوت: «زۆر لە تەنگانەدام، با بکەوینە دەستی یەزدان، چونکە ئەو بەزەیی زۆرە، بەڵام با نەکەوینە ژێر دەستی مرۆڤەوە.» |
بنابراین خداوند آن صبح بیماری مهلک طاعون بر اسرائیل فرستاد که تا سه روز ادامه داشت و هفتاد هزار نفر در سراسر کشور، یعنی از دان تا بئرشبع، مردند. | 15 |
لەبەر ئەوە یەزدان لە بەیانییەوە هەتا کاتی دیاریکراو دەردی خستە ناو ئیسرائیلەوە، ئیتر لە دانەوە هەتا بیری شابەع حەفتا هەزار پیاو مردن. |
ولی وقتی فرشته به پایتخت نزدیک میشد، خداوند منصرف شد و به فرشته فرمود: «کافی است! دست نگه دار.» در این موقع فرشته به زمین خرمنکوبی ارونهٔ یبوسی رسیده بود. | 16 |
فریشتەکە دەستی بۆ ئۆرشەلیم درێژکرد بۆ ئەوەی وێرانی بکات، بەڵام یەزدان کارەساتەکەی ڕاگرت، بەو فریشتەیەی فەرموو کە گەلی لەناودەبرد: «بەسە! ئێستا دەست هەڵبگرە!» لەو کاتەدا فریشتەکەی یەزدان لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی بوو. |
داوود وقتی فرشته را دید، به خداوند گفت: «من مقصر و گناهکار هستم، اما این مردم بیچاره چه کردهاند؟ مرا و خاندان مرا مجازات کن!» | 17 |
کاتێک داود فریشتە لەناوبەرەکەی گەلی بینی، بە یەزدانی گوت: «من گوناه و تاوانم کردووە، بەڵام ئەم مەڕانە چییان کردووە؟ تکایە با سزاکەت بۆ من و بنەماڵەکەم بێت.» |
آن روز جاد نبی نزد داوود آمد و گفت: «برو، برای خداوند مذبحی در خرمنگاه ارونهٔ یبوسی بنا کن.» | 18 |
لەو ڕۆژەدا گاد چوو بۆ لای داود و پێی گوت: «سەربکەوە و لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی قوربانگایەک بۆ یەزدان دابمەزرێنە.» |
پس داوود رفت تا به دستور خداوند عمل کند. | 19 |
داودیش بەپێی قسەکەی گاد، هەروەک یەزدان فەرمانی دابوو سەرکەوت. |
وقتی ارونه، پادشاه و همراهانش را دید که به طرف او میآیند، جلو رفت و به خاک افتاده، | 20 |
کاتێک ئەرەونا تەماشای کرد و بینی وا پاشا و خزمەتکارەکانی دێنە لای، ئەرەونا چووە دەرەوە، کڕنۆشی بۆ پاشا برد و سەری خستە سەر زەوی. |
از پادشاه پرسید: «قربان برای چه به اینجا آمدهاید؟» داوود جواب داد: «آمدهام خرمنگاه تو را بخرم و در آن مذبحی برای خداوند بسازم تا مرض رفع شود.» | 21 |
ئەرەونا گوتی: «پاشای گەورەم بۆچی هاتووە بۆ لای خزمەتکارەکەی؟» داودیش گوتی: «بۆ ئەوەی جۆخینەکەت لێ بکڕم تاکو قوربانگایەک بۆ یەزدان بنیاد بنێم و دەردەکە لە کۆڵ گەل ببێتەوە.» |
ارونه به پادشاه گفت: «همه چیز در اختیار شماست: گاو برای قربانی، و خرمنکوب و یوغ گاوها برای روشن کردن آتش قربانی. | 22 |
ئەرەوناش بە داودی گوت: «با پاشای گەورەم ئەوەی بەلایەوە باشە بیبات و بیکاتە قوربانی. تەماشا بکە. ئەوە گا بۆ قوربانی سووتاندن و جەنجەڕ و نیری گایەکان بۆ دار. |
همه را به پادشاه تقدیم میکنم. خداوند قربانی شما را قبول کند.» | 23 |
ئەی پاشا، ئەرەونای خاوەنیان هەمووی دەداتە پاشا.» هەروەها ئەرەونا بە پاشای گوت: «یەزدانی پەروەردگارت لێت ڕازی بێت.» |
اما پادشاه به ارونه گفت: «نه، من پیشکش قبول نمیکنم، آنها را میخرم؛ چون نمیخواهم برای خداوند، خدای خود چیزی قربانی کنم که برایم مفت تمام شده باشد.» پس داوود آن زمین و گاوها را به پنجاه مثقال نقره خرید. | 24 |
بەڵام پاشا بە ئەرەونای گوت: «نەخێر، بەڵکو بە نرخ لە تۆی دەکڕم و قوربانی سووتاندنی بە خۆڕایی بۆ یەزدانی پەروەردگارم سەر ناخەم.» لەبەر ئەوە داود جۆخینەکە و گایەکانی بە پەنجا شاقل زیو کڕی. |
سپس داوود در آنجا مذبحی برای خداوند ساخت و قربانیهای سوختنی و قربانیهای سلامتی به او تقدیم کرد. آنگاه خداوند دعای داوود را مستجاب فرمود و مرض قطع شد. | 25 |
داود لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان بنیاد نا و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی سەرخست. ئیتر یەزدانیش لەبەر خاکەکە وەڵامی دایەوە و دەردەکە لە ئیسرائیل دوورکەوتەوە. |