مردم یهودا یهوآحاز پسر یوشیا را به جای پدرش در اورشلیم به تخت سلطنت نشاندند. | 1 |
ئینجا گەلی خاکەکە یەهۆئاحازی کوڕی یۆشیایان برد و لە جێی باوکی لە ئۆرشەلیمدا کردیانە پاشا. |
یهوآحاز در سن بیست و سه سالگی پادشاه شد و سه ماه در اورشلیم سلطنت نمود. | 2 |
یەهۆئاحاز گەنجێکی بیست و سێ ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. |
پادشاه مصر او را در اورشلیم معزول کرد و از یهودا حدود ۳٬۴۰۰ کیلوگرم نقره و ۳۴ کیلوگرم طلا باج گرفت. | 3 |
دوای ئەوە پاشای میسر یەهۆئاحازی لە ئۆرشەلیم لابرد و سەرانەی بەسەر یەهودا سەپاند، سەد تالنت زیو و تالنتێک زێڕ. |
پادشاه مصر، اِلیاقیم برادر یهوآحاز را بر تخت سلطنت یهودا در اورشلیم نشاند و نام اِلیاقیم را یهویاقیم گذاشت و یهوآحاز را به مصر به اسیری برد. | 4 |
پاشای میسر ئەلیاقیمی برای یەهۆئاحازی کرد بە پاشای یەهودا و ئۆرشەلیم، ناوەکەی گۆڕی بۆ یەهۆیاقیم، بەڵام نێخۆ یەهۆئاحازی برای ئەلیاقیمی برد و هێنای بۆ میسر. |
یهویاقیم بیست و پنج ساله بود که پادشاه شد و یازده سال در اورشلیم سلطنت کرد. او نسبت به خداوند، خدای خود گناه ورزید. | 5 |
یەهۆیاقیم گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی خراپەکاری کرد. |
نِبوکَدنِصَّر، پادشاه بابِل اورشلیم را گرفت و یهویاقیم را به زنجیر بسته، او را به بابِل برد. | 6 |
نەبوخودنەسری پاشای بابل پەلاماری دا و بە زنجیری بڕۆنز کۆتی کرد هەتا بۆ بابلی ببات. |
نِبوکَدنِصَّر مقداری از اشیاء قیمتی خانهٔ خداوند را گرفته، به بابِل برد و در معبد خود گذاشت. | 7 |
هەروەها نەبوخودنەسر هەندێک لە قاپوقاچاغەکانی پەرستگای یەزدانی هێنا بۆ بابل و خستنییە ناو پەرستگاکەی خۆیەوە لە بابل. |
شرح بقیهٔ رویدادهای دوران سلطنت یهویاقیم و تمام شرارتها و بدیهایی که کرد در کتاب «تاریخ پادشاهان اسرائیل و یهودا» نوشته شده است. پس از او، پسرش یهویاکین پادشاه شد. | 8 |
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆیاقیم و کارە قێزەونەکانی کە کردی و ئەوەی لە ئەودا بینرا، لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون. ئیتر یەهۆیاکینی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. |
یهویاکین هجده ساله بود که پادشاه شد، و سه ماه و ده روز در اورشلیم سلطنت کرد. او نیز نسبت به خداوند گناه ورزید. | 9 |
یەهۆیاکین گەنجێکی هەژدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ و دە ڕۆژ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. |
در فصل بهار نِبوکَدنِصَّر پادشاه او را اسیر کرده همراه اشیاء قیمتی خانهٔ خداوند به بابِل برد. نِبوکَدنِصَّر، صدقیا، عموی یهویاکین را به پادشاهی یهودا و اورشلیم منصوب کرد. | 10 |
لە بەهاری ساڵ نەبوخودنەسر پاشا ناردی بەدوایدا و لەگەڵ قاپوقاچاغە بەنرخەکانی پەرستگای یەزدان هێنای بۆ بابل و سدقیای مامی یەهۆیاکین بوو بە پاشای یەهودا و ئۆرشەلیم. |
صدقیا در سن بیست و یک سالگی پادشاه شد و یازده سال در اورشلیم سلطنت کرد. | 11 |
سدقیا گەنجێکی بیست و یەک ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، |
او نیز نسبت به خداوند، خدای خود گناه ورزید و به پیام ارمیای نبی که از جانب خداوند سخن میگفت، گوش نداد. | 12 |
لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی خراپەکاری کرد، لەبەردەم یەرمیا پێغەمبەر خۆی نزم نەکردەوە کە بە فەرمایشتی یەزدان ئاگاداری کردەوە. |
او هر چند برای نِبوکَدنِصَّر به نام خدا سوگند صداقت و وفاداری یاد کرده بود ولی علیه او قیام کرد. صدقیا با سرسختی به راه خود ادامه داد و نخواست فروتن شود و به سوی خداوند، خدای اسرائیل بازگشت کند. | 13 |
هەروەها لە نەبوخودنەسری پاشا هەڵگەڕایەوە پاش ئەوەی بە خودا سوێندی دا، جا کەللەڕەقی کرد و دڵی کرد بە بەرد لە ئاست گەڕانەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل. |
تمام رهبران، کاهنان و مردم یهودا از اعمال قبیح قومهای بتپرست پیروی کردند و به این طریق خانهٔ مقدّس خداوند را در اورشلیم نجس ساختند. | 14 |
تەنانەت هەموو کاهینە باڵاکان و گەل ناپاکی زۆریان کرد بەپێی هەموو نەریتە قێزەونەکانی نەتەوەکان، ئەو پەرستگایەی یەزدانیان گڵاوکرد کە یەزدان لە ئۆرشەلیمدا تەرخانی کردبوو. |
خداوند، خدای اجدادشان، انبیای خود را یکی پس از دیگری فرستاد تا به ایشان اخطار نمایند، زیرا بر قوم و خانهٔ خود شفقت داشت. | 15 |
یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان بەردەوام لە ڕێگەی نێردراوەکانییەوە پەیامی بۆ دەناردن، چونکە بەزەیی بە گەلەکەی و بە ماڵەکەیدا هاتەوە. |
ولی بنیاسرائیل انبیای خدا را مسخره کرده، به پیام آنها گوش ندادند و به ایشان اهانت نمودند تا اینکه خشم خداوند بر آنها افروخته شد به حدی که دیگر برای قوم چارهای نماند. | 16 |
بەڵام گاڵتەیان بە نێردراوەکانی خودا کرد و نرخیان بۆ وشەکانی ئەو دانەنا و سووکایەتییان بە پێغەمبەرەکانی کرد، هەتا تووڕەیی یەزدان لە گەلەکەی ورووژا، بە ڕادەیەک کە چارەسەر نەبوو. |
پس خداوند پادشاه بابِل را بر ضد ایشان برانگیخت و تمام مردم یهودا را به دست او تسلیم کرد. او به کشتار مردم یهودا پرداخت و به پیر و جوان، دختر و پسر، رحم نکرد و حتی وارد خانهٔ خدا شد و جوانان آنجا را نیز کشت. | 17 |
ئیتر پاشای بابلییەکانی ناردە سەریان و لە پیرۆزگاکەیاندا گەنجەکانی ئەوانی بە شمشێر کوشت و بەزەیی بە کوڕ و کچی گەنج و پیر و ڕیش سپیدا نەهاتەوە، بەڵکو هەموویانی دا بە دەستی نەبوخودنەسرەوە. |
پادشاه بابِل اشیاء قیمتی خانهٔ خدا را، از کوچک تا بزرگ، همه را برداشت و خزانهٔ خانهٔ خداوند را غارت نمود و همراه گنجهای پادشاه و درباریان به بابِل برد. | 18 |
هەموو قاپوقاچاغەکانی پەرستگای خودا لە گەورە و بچووک، گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان، گەنجینەکانی پاشا و کاربەدەستەکانی، هەمووی بۆ بابل هێنا. |
سپس سپاهیان او خانهٔ خدا را سوزاندند، حصار اورشلیم را منهدم کردند، تمام قصرها را به آتش کشیدند و همهٔ اسباب قیمتی آنها را از بین بردند. | 19 |
پەرستگای خودایان سووتاند و شووراکەی ئۆرشەلیمیان ڕووخاند و هەموو کۆشکەکانیان سووتاند و هەموو قاپوقاچاغە بەهادارەکانیان لەناوبرد. |
آنانی که زنده ماندند به بابِل به اسارت برده شدند و تا به قدرت رسیدن حکومت پارس، اسیر پادشاه بابِل و پسرانش بودند. | 20 |
ئەوانەی مانەوە و بە شمشێر نەکوژران، ڕاپێچی کردن بۆ بابل، جا بۆ خۆی و بۆ کوڕەکانی بوون بە خزمەتکار هەتا کاتی بەهێزبوونی شانشینی فارس. |
به این طریق، کلام خداوند که بهوسیلۀ ارمیای نبی گفته شده بود به حقیقت پیوست که سرزمین اسرائیل مدت هفتاد سال استراحت خواهد کرد تا سالهایی را که در آنها قوم اسرائیل قانون شَبّات را شکسته بود جبران کند. | 21 |
زەوییەکە بە تەواوی پشووی دا؛ لە ماوەی کاولبوونیدا پشووی دا هەتا تەواوبوونی حەفتا ساڵ، بەمەش فەرمایشتەکەی یەزدان هاتە دی کە لەسەر زاری یەرمیا فەرمووبووی. |
در سال اول سلطنت کوروش، پادشاه پارس، خداوند آنچه را که توسط ارمیای نبی فرموده بود، به انجام رسانید. خداوند کوروش را بر آن داشت تا فرمانی صادر کند و آن را نوشته، به سراسر قلمرو خود بفرستد. این است متن آن فرمان: | 22 |
لە ساڵی یەکەمی کۆرشی پاشای فارس، بۆ بەدیهێنانی پەیامی یەزدان کە لەسەر زاری یەرمیاوە فەرمووبووی، یەزدان ڕۆحی کۆرشی پاشای فارسی هەژاند. ئینجا بانگەوازێکی بەناو هەموو شانشینەکەیدا ڕاگەیاند، هەروەها بە نووسراویش فەرمانی دا: |
«من، کوروش، پادشاه پارس اعلام میدارم که یهوه، خدای آسمانها تمام ممالک جهان را به من بخشیده و به من امر فرموده است که برای او در شهر اورشلیم که در سرزمین یهوداست خانهای بسازم. بنابراین، از تمام یهودیانی که در سرزمین من هستند، کسانی که بخواهند میتوانند به آنجا بازگردند. خداوند، خدای اسرائیل همراه ایشان باشد!» | 23 |
«کۆرشی پاشای فارس ئاوا دەڵێت: «”یەزدان، خودای ئاسمان هەموو شانشینەکانی زەوی داوەتە دەستم، ڕایسپاردووم پەرستگایەکی لە ئۆرشەلیمی یەهودا بۆ بنیاد بنێم. هەرکەسێک لە ئێوە کە سەر بە گەلەکەی ئەوە، با یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵ بێت و بڕوات.“» |