حِزِقیا در سن بیست و پنج سالگی پادشاه یهودا شد و بیست و نه سال در اورشلیم سلطنت کرد. (مادرش ابیا نام داشت و دختر زکریا بود.) | 1 |
حەزقیا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، بیست و نۆ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی ئەبیای کچی زەکەریا بوو. |
او مانند جدش داوود مطابق میل خداوند رفتار میکرد. | 2 |
بە هەمان شێوەی داودی باپیرە گەورەی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی. |
حِزِقیا در همان ماه اول سلطنت خود، درهای خانهٔ خداوند را دوباره گشود و آنها را تعمیر کرد. | 3 |
لە یەکەم مانگی ساڵی یەکەمی پاشایەتییەکەی دەرگاکانی پەرستگای یەزدانی چاککردەوە و دەرگاکانی کردەوە. |
او کاهنان و لاویان را احضار کرد تا در حیاط شرقی خانهٔ خدا با او ملاقات کنند. | 4 |
کاهین و لێڤییەکانی بردە ژوورەوە و لە گۆڕەپانەکەی ڕۆژهەڵاتدا کۆی کردنەوە و |
وقتی در آنجا جمع شدند به ایشان گفت: «ای لاویان به من گوش دهید. خود را تقدیس کنید و خانهٔ خداوند، خدای اجدادتان را پاک نمایید و هر چیز ناپاک را از قدس بیرون بریزید. | 5 |
پێی گوتن: «ئەی لێڤییەکان گوێم لێ بگرن، ئێستا خۆتان تەرخان بکەن و پەرستگای یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان تەرخان بکەن. گڵاوی لە پیرۆزگا دەربکەن، |
زیرا پدران ما در حضور خداوند، خدایمان مرتکب گناه بزرگی شدهاند. آنها خداوند و خانهٔ او را ترک نمودند و به عبادتگاه او اهانت کردند. | 6 |
چونکە باوباپیرانمان ناپاکییان کرد و لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارمان خراپەکارییان کرد و بەجێیان هێشت. ڕوویان لە نشینگەی یەزدان وەرگێڕا و پشتیان تێکرد، |
درهای خانهٔ خدا را بستند و چراغهایش را خاموش کردند. در آنجا برای خدای اسرائیل بخور نسوزاندند و قربانی تقدیم نکردند. | 7 |
هەروەها دەرگاکانی هەیوانەکەیان داخست و چراکەیان کوژاندەوە و بخووریان نەسووتاند و هیچ قوربانی سووتاندنیان لە پیرۆزگادا بۆ خودای ئیسرائیل نەکرد. |
بنابراین، به طوری که با چشمان خود مشاهده میکنید، خداوند بر یهودا و اورشلیم خشمناک شده و ما را چنان مجازات کرده که برای دیگران درس عبرت شدهایم. | 8 |
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هاتە خوارەوە، ئەویش کردنی بە پەند و مایەی سەرسوڕمان و تانە و تەشەر، هەروەک بە چاوی خۆتان دەیبینن. |
پدران ما در جنگ کشته شدهاند و زنان و فرزندان ما در اسارت هستند. | 9 |
لەبەر ئەمە باوباپیرانمان بە شمشێر کوژران و کوڕ و کچ و ژنەکانمان دیلن. |
«ولی اینک من تصمیم دارم با خداوند، خدای اسرائیل عهد ببندم تا او از خشم خود که نسبت به ما دارد، برگردد. | 10 |
ئێستاش لە دڵمدایە پەیمانێک لەگەڵ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ببەستم، بەڵکو گڕی تووڕەییەکەی لە ئێمە دابمرکێتەوە. |
ای فرزندان من، در انجام وظیفهٔ خود غفلت نکنید، زیرا خداوند شما را انتخاب کرده تا او را خدمت نمایید و در حضورش بخور بسوزانید.» | 11 |
کوڕەکانم، ئێستا کەمتەرخەمی مەکەن، چونکە یەزدان ئێوەی هەڵبژارد هەتا لەبەردەمی ڕابوەستن و خزمەتی بکەن و ببن بە خزمەتکار و بخوور بسووتێن بۆی.» |
از لاویانی که در آنجا بودند این عده آمادگی خود را اعلام کردند: از طایفهٔ قهات، محت (پسر عماسای) و یوئیل (پسر عزریا)؛ از طایفهٔ مراری، قیس (پسر عبدی)، و عزریا (پسر یهللئیل)؛ از طایفهٔ جرشون، یوآخ (پسر زمه) و عیدن (پسر یوآخ)؛ از طایفهٔ الیصافان، شمری و یعیئیل؛ از طایفهٔ آساف، زکریا و متنیا؛ از طایفهٔ هیمان، یحیئیل و شمعی؛ از طایفهٔ یِدوتون، شمعیا و عزیئیل. | 12 |
ئینجا ئەم لێڤییانە هەستان بە خزمەتەکەیان: لە نەوەی قەهاتییەکان، مەحەتی کوڕی عەماسەی و یۆئێلی کوڕی عەزەریا؛ لە نەوەی مەراری، قیشی کوڕی عەبدی و عەزەریای کوڕی یەهەلەلئێل؛ لە گێرشۆنییەکانیش، یۆئاحی کوڕی زیما و عەدەنی کوڕی یۆئاح؛ |
13 |
لە نەوەی ئەلیچافان، شیمری و یەعیێل؛ لە نەوەی ئاساف، زەکەریا و مەتەنیا؛ |
14 |
لە نەوەی هێیمان، یەحیێل و شیمعی؛ لە نەوەی یەدوتون، شەمەعیا و عوزیێل. |
اینها لاویان همکار خود را جمع کردند و همگی خود را تقدیس نمودند و همانطور که پادشاه در پیروی از کلام خداوند به ایشان دستور داده بود، شروع به پاکسازی خانهٔ خداوند کردند. | 15 |
کاتێک برا لێڤییەکانیان کۆکردبووەوە و خۆیان تەرخان کردبوو، بە فەرمانی پاشا چوونە ژوورەوە بۆ ئەوەی بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان پەرستگاکە پاک بکەنەوە. |
کاهنان داخل خانهٔ خداوند شدند و آنجا را پاک کردند و همهٔ اشیاء ناپاک را که در آنجا بود به حیاط آوردند و لاویان آنها را به خارج شهر بردند و به درهٔ قدرون ریختند. | 16 |
کاهینەکان چوونە ناو پیرۆزگای یەزدانەوە بۆ ئەوەی پاکی بکەنەوە و هەموو ئەو گڵاوییەی لەناو پەرستگای یەزداندا دۆزییانەوە، بردیانە دەرەوە بۆ حەوشەی پەرستگای یەزدان و لێڤییەکانیش هەڵیانگرت بۆ ئەوەی دەریبکەنە دەرەوە بۆ دۆڵی قدرۆن. |
این کار، در روز اول ماه اول شروع شد و هشت روز طول کشید تا به حیاط بیرونی رسیدند و هشت روز دیگر هم صرف پاکسازی حیاط نمودند. پس کار پاکسازی خانهٔ خداوند رویهمرفته شانزده روز طول کشید. | 17 |
لە ڕۆژی یەکەمی مانگی یەکدا دەستیان بە تەرخانکردنەکە کرد و لە ڕۆژی هەشتی مانگدا گەیشتنە هەیوانەکەی پەرستگای یەزدان. لەپاش ئەوە هەشت ڕۆژی دیکەش پەرستگای یەزدانیان تەرخان کرد و لە ڕۆژی شازدەی مانگی یەکدا کۆتاییان پێهێنا. |
سپس لاویان به کاخ سلطنتی رفتند و به حِزِقیای پادشاه گزارش داده، گفتند: «ما کار پاکسازی خانهٔ خداوند و مذبح قربانیهای سوختنی و لوازم آن و همچنین میز نان حضور و لوازم آن را تمام کردهایم. | 18 |
ئینجا چوونە ژوورەوە بۆ لای حەزقیای پاشا و گوتیان: «هەموو پەرستگای یەزدان و قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی و مێزی نانی تەرخانکراو و هەموو قاپوقاچاغەکانیمان پاککردەوە، |
تمام اسباب و اثاثیهای که آحاز پادشاه، هنگام بستن خانهٔ خدا از آنجا بیرون برده بود، ما آنها را دوباره سرجای خود گذاشته، تقدیس کردیم و اکنون در کنار مذبح خداوند قرار دارند.» | 19 |
لەگەڵ هەموو ئەو قاپوقاچاغانەی کە ئاحازی پاشا فڕێیدا لە سەردەمی پاشایەتییەکەیدا لە ناپاکییەکەی، ئامادە و تەرخانمان کردوون و ئێستا لەبەردەم قوربانگاکەی یەزدانن.» |
روز بعد، صبح زود حِزِقیای پادشاه و مقامات شهر به خانهٔ خداوند رفتند | 20 |
بەیانی زوو حەزقیای پاشا هەستا و کاربەدەستەکانی شاری کۆکردەوە و چوو بۆ پەرستگای یەزدان. |
و هفت گاو، هفت قوچ، هفت بره و هفت بز نر برای کفارهٔ گناهان خاندان سلطنت و قوم یهودا و نیز تقدیس خانهٔ خدا آوردند. حِزِقیا به کاهنان که از نسل هارون بودند دستور داد حیوانات را روی مذبح خداوند قربانی کنند. | 21 |
حەوت گا و حەوت بەران و حەوت بەرخی نێر و حەوت گیسکی نێریان هێنا بۆ قوربانی گوناه لە پێناوی پاشایەتییەکە و پیرۆزگا و یەهودا. فەرمانی بە کاهینەکان کە لە نەوەی هارون بوون کرد سەریان بخەنە سەر قوربانگاکەی یەزدان. |
پس گاوها، قوچها و برهها را سر بریدند و کاهنان خون حیوانات را بر مذبح پاشیدند. | 22 |
ئیتر گایەکانیان سەربڕی و کاهینەکان خوێنەکەیان وەرگرت و بەسەر قوربانگاکەدا پرژاندیان؛ دواتر بەرانەکانیان سەربڕی و خوێنەکەیان پرژاندە سەر قوربانگاکە؛ ئینجا بەرخەکانیان سەربڕی و خوێنەکەیان پرژاندە سەر قوربانگاکە. |
سپس بزهای نر را جهت کفارهٔ گناه به حضور پادشاه و مقامات شهر آوردند و ایشان دستهای خود را بر آنها گذاشتند. | 23 |
پاشان گیسکەکانی قوربانی گوناهیان بردە بەردەم پاشا و کۆمەڵ و ئەوانیش دەستیان لەسەر دانان. |
کاهنان بزهای نر را سر بریدند و خون آنها را جهت کفارهٔ گناه تمام قوم اسرائیل بر مذبح پاشیدند زیرا پادشاه گفته بود که باید برای تمام بنیاسرائیل قربانی سوختنی و قربانی گناه تقدیم شود. | 24 |
ئینجا کاهینەکان سەریان بڕین و خوێنەکەیان پێشکەش کردە سەر قوربانگاکە وەک قوربانی گوناه و کەفارەتیان بۆ هەموو ئیسرائیل کرد، چونکە پاشا گوتی، قوربانی سووتاندن و قوربانییەکەی گوناه بۆ هەموو ئیسرائیلە. |
طبق دستوری که خداوند توسط جاد و ناتان نبی به داوود پادشاه داده بود، حِزِقیا لاویان نوازنده را با سنجها، بربطها و عودها در خانهٔ خداوند گماشت. | 25 |
ئینجا لێڤییەکانی لە پەرستگای یەزدان ڕاگرت، بە سەنج و قیسارە و سازەوە، بەگوێرەی فەرمانی داود و گاد کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند و ناتانی پێغەمبەریش، چونکە فەرمانەکە لەلایەن یەزدانەوە بوو لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانییەوە. |
لاویان با آلات موسیقی داوود پادشاه، و کاهنان با شیپورها آماده ایستادند. | 26 |
ئیتر لێڤییەکان بە ئامێرە مۆسیقییەکانی داودەوە و کاهینەکانیش بە کەڕەناوە ڕاوەستان. |
آنگاه حِزِقیا دستور داد قربانیهای سوختنی را به خداوند تقدیم کنند. هنگامی که قربانی سوختنی تقدیم میشد، سرودِ خداوند نیز با همراهی شیپور و سازهای داوود پادشاه اسرائیل آغاز شد. | 27 |
حەزقیاش فەرمانی دا بە سەرخستنی قوربانی سووتاندنەکە بۆ سەر قوربانگاکە و لە کاتی دەستپێکردنی قوربانی سووتاندنەکەدا، ستایشی یەزدان دەستی پێ کرد لەگەڵ لێدانی کەڕەنا و ئامێرە مۆسیقییەکانی داودی پاشای ئیسرائیل. |
تا پایان مراسم قربانی، دستهٔ سرایندگان همراه با صدای شیپورها سرود خواندند و تمام جماعت، خدا را پرستش کردند. | 28 |
هەموو کۆمەڵەکەش کڕنۆشیان دەبرد و گۆرانیبێژەکان گۆرانییان دەگوت و کەڕەنا لێدەرەکانیش فوویان بە کەڕەناکانیاندا دەکرد، هەر هەموو بەردەوام بوون هەتا قوربانی سووتاندنەکە کۆتایی پێهات. |
در خاتمهٔ مراسم، پادشاه و تمام حاضرین زانو زده، خداوند را ستایش نمودند. | 29 |
لە کاتی تەواوبوونی قوربانی سووتاندنەکە، پاشا و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون چەمانەوە و کڕنۆشیان برد. |
پس از آن حِزِقیای پادشاه و بزرگان قوم به لاویان دستور دادند که با مزمورهای داوود و آساف نبی در وصف خداوند بسرایند. لاویان با شادی سرود خواندند و زانو زده خداوند را پرستش کردند. | 30 |
حەزقیای پاشا و کاربەدەستەکان بە لێڤییەکانیان گوت کە بە وشەکانی داود و ئاسافی پێشبینیکەر ستایشی یەزدان بکەن، ئەوانیش بە خۆشییەوە ستایشیان کرد و چەمانەوە و کڕنۆشیان برد. |
حِزِقیا به مردم گفت: «حال که خود را برای خداوند تقدیس کردهاید، قربانیها و هدایای شکرگزاری خود را به خانهٔ خداوند بیاورید.» پس مردم قربانیها و هدایای شکرگزاری آوردند و بعضی نیز داوطلبانه حیواناتی برای قربانی سوختنی تقدیم کردند. | 31 |
ئینجا حەزقیا گوتی: «ئێستا خۆتان بۆ یەزدان تەرخان کردووە، وەرنە پێش و قوربانی سەربڕاو و قوربانی سوپاسگوزاری بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن.» پاشان کۆمەڵەکە قوربانی سەربڕاو و قوربانی سوپاسگوزارییان هێنا و هەرکەسێکیش لە دڵەوە ئارەزووی کرد قوربانی سووتاندنی هێنا. |
رویهمرفته هفتاد گاو، صد قوچ و دویست بره برای قربانی سوختنی و ششصد گاو و سه هزار گوسفند به عنوان هدایای شکرگزاری تقدیم شد. | 32 |
ژمارەی ئەو قوربانی سووتاندنانەی کە کۆمەڵەکە هێنایان، حەفتا گا و سەد بەران و دوو سەد بەرخی نێر بوو، هەموو ئەمانە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان بوون. |
33 |
ئاژەڵە تەرخانکراوەکانیش شەش سەد گا و سێ هەزار مەڕ و بزن بوون. |
ولی تعداد کاهنانِ آماده کم بود، بنابراین تا آماده شدن کاهنان دیگر، لاویان ایشان را کمک کردند تا تمام قربانیهای سوختنی را ذبح کنند. (لاویان بیشتر از کاهنان برای خدمت آمادگی داشتند.) | 34 |
بەڵام کاهینەکان کەم بوون و نەیانتوانی هەموو قوربانی سووتاندنەکان کەوڵ بکەن، لەبەر ئەوە برا لێڤییەکانیان یارمەتییان دان، هەتا کارەکە تەواو بوو و هەتا کاهینی دیکەش خۆیان تەرخان کرد، چونکە لێڤییەکان بۆ خۆتەرخانکردن لە کاهینەکان دڵسۆزتر بوون. |
علاوه بر قربانیهای سوختنی فراوان، قربانیهای سلامتی و هدایای نوشیدنی تقدیم شد. به این ترتیب، خانهٔ خداوند دوباره برای عبادت آماده شد. | 35 |
هەروەها قوربانی سووتاندنەکان زۆر بوون بە پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی و بە شەرابی پێشکەشکراوی قوربانی سووتاندنەکان. بەم شێوەیە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان جارێکی دیکە بەردەوامی پێدرایەوە. |
حِزِقیا و تمام قوم از اینکه توانسته بودند به کمک خدا به این زودی کار را تمام کنند، بسیار خوشحال بودند. | 36 |
حەزقیا و هەموو گەلیش دڵشاد بوون لەبەر ئەوەی خودا گەلی ئامادە کرد، چونکە کارەکە کتوپڕ بوو. |