قِیس از مردان ثروتمند و بانفوذ قبیلهٔ بنیامین بود. قیس پسر ابیئیل بود و ابیئیل پسر صرور، صرور پسر بکورت و بکورت پسر افیح. | 1 |
پیاوێکی بنیامینی هەبوو ناوی قیشی کوڕی ئەبیێلی کوڕی چەڕۆری کوڕی بەخۆرەتی کوڕی ئەفییەحی بنیامینی بوو، بە توانا و دەوڵەمەند بوو. |
قیس پسری داشت به نام شائول که خوشاندامترین مرد اسرائیل بود. وقتی او در میان مردم میایستاد، یک سر و گردن از همه بلندتر بود. | 2 |
کوڕێکی گەنج و قۆزی هەبوو ناوی شاول بوو، هیچ پیاوێک لەنێو نەوەی ئیسرائیل نەبوو لەو قۆزتر بێت، لە هەموو گەل هیچ کەس باڵای نەدەگەیشتە سەر شانی. |
روزی الاغهای قیس گم شدند، پس او یکی از نوکران خود را همراه شائول به جستجوی الاغها فرستاد. | 3 |
چەند ماکەرێکی قیشی باوکی شاول بزر بوون و قیشیش بە شاولی کوڕی گوت: «تکایە یەکێک لە خزمەتکارەکان لەگەڵ خۆتدا ببە و هەستە و بڕۆ بەدوای ماکەرەکاندا بگەڕێ.» |
آنها تمام کوهستان افرایم، زمین شلیشه، نواحی شعلیم و تمام سرزمین بنیامین را گشتند، ولی نتوانستند الاغها را پیدا کنند. | 4 |
ئەوانیش لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و بە دەوروبەری شالیشادا تێپەڕین، بەڵام نەیاندۆزینەوە. ئینجا لە زەوی شەعەلیم پەڕینەوە، بەڵام دیار نەبوون. ئینجا لە خاکی بنیامین پەڕینەوە، بەڵام نەیاندۆزینەوە. |
سرانجام پس از جستجوی زیاد وقتی به صوف رسیدند، شائول به نوکرش گفت: «بیا برگردیم، الان پدرمان برای ما بیشتر نگران است تا برای الاغها!» | 5 |
کاتێک گەیشتنە ناو ناوچەی چوف، شاول بە خزمەتکارەکەی گوت ئەوەی کە لەگەڵیدا بوو: «وەرە با بگەڕێینەوە، نەوەک باوکم خەمی ماکەرەکان لەبیر بکات و لە خەمی ئێمەدا بێت.» |
اما نوکرش گفت: «صبر کن! در این شهر مرد خدایی زندگی میکند که مردم احترام زیادی برایش قائلند، زیرا هر چه میگوید، درست درمیآید. بیا پیش او برویم شاید بتواند به ما بگوید که از کدام راه برویم.» | 6 |
بەڵام خزمەتکارەکەش پێی گوت: «وا پیاوێکی خودا لەم شارۆچکەیەیە، پیاوێکی ڕێزدارە و هەموو ئەوەی دەیڵێت، دەبێت. با ئێستا بچین بۆ ئەوێ، بەڵکو پێمان بڵێت کام ڕێگا بگرینەبەر.» |
شائول جواب داد: «ولی ما چیزی نداریم به او بدهیم، حتی خوراکی هم که داشتیم تمام شده است.» | 7 |
شاولیش بە خزمەتکارەکەی گوت: «بەڵام ئەگەر بچین، چی بۆ پیاوەکە ببەین؟ نان لەناو هەگبەکانماندا نەماوە و هیچ دیارییەک نییە بیبەین بۆ پیاوەکەی خودا، چیمان پێیە؟» |
نوکر گفت: «من یک سکهٔ کوچک نقره دارم. میتوانیم آن را به او بدهیم تا ما را راهنمایی کند.» | 8 |
خزمەتکارەکەش وەڵامی شاولی دایەوە گوتی: «ئەوەتا من چارەکە شاقلێکی زیوم پێیە، دەیدەم بە پیاوەکەی خودا و ڕێگاکەی خۆمان پێ دەڵێت.» |
(در آن زمان به نبی، رایی میگفتند. پس هر که میخواست از خدا سؤال کند، میگفت: «بیایید نزد رایی برویم.») | 9 |
(پێشتر لە ئیسرائیل هەر کاتێک پیاوێک بۆ زانینی خواستی خودا دەچوو، وای دەگوت: «بڕۆ با بچین بۆ لای پێشبینیکەرەکە،» چونکە پێغەمبەری ئەمڕۆ پێشتر پێشبینیکەری پێ دەگوترا.) |
شائول موافقت کرد و گفت: «بسیار خوب، برویم.» آنها روانۀ شهری شدند که مرد خدا در آن زندگی میکرد. | 10 |
شاولیش بە خزمەتکارەکەی گوت: «قسەکەت باشە، وەرە با بڕۆین.» جا ڕۆیشتن بۆ ئەو شارۆچکەیەی کە پیاوەکەی خودای لێبوو. |
در حالی که از تپهای که شهر در بالای آن قرار داشت بالا میرفتند، دیدند چند دختر جوان برای کشیدن آب میآیند. از آنها پرسیدند: «آیا رایی در شهر است؟» | 11 |
کاتێک ئەوان لە هەورازەکە بۆ شارۆچکەکە سەردەکەوتن، چەند کچێکیان بینی کە بۆ ئاوکێشان هاتبوونە دەرەوە و لێیان پرسین: «ئایا پێشبینیکەرەکە لێرەیە؟» |
دخترها گفتند: «بله! اگر از همین راه بروید به او خواهید رسید. او امروز به شهر آمده تا در مراسم قربانی که در بالای تپه برگزار میشود، شرکت کند. | 12 |
ئەوانیش وەڵامیان دانەوە و گوتیان: «بەڵێ، ئەوەتا لەپێشتانە، ئێستا خێرا بکەن، چونکە ئەمڕۆ بۆ شارۆچکەکە هاتووە، چونکە ئەمڕۆ گەل لە نزرگەکەی سەر بەرزایی قوربانی سەردەبڕن. |
تا او نیاید و قربانی را برکت ندهد، مردم چیزی نخواهند خورد. پس عجله کنید تا قبل از آنکه به تپه برسد او را ببینید.» | 13 |
کە دەچنە ناو شارۆچکەکە دەستبەجێ دەیدۆزنەوە، بەر لەوەی سەربکەوێتە نزرگەی سەر بەرزاییەکە بۆ ئەوەی نان بخوات، چونکە گەل نان ناخۆن هەتا ئەو دێت، چونکە ئەو داوای بەرەکەت بۆ قوربانییەکە دەکات. پاش ئەوە بانگهێشتکراوەکان نان دەخۆن. ئێستاش سەربکەون چونکە لەم کاتەدا چاوتان پێی دەکەوێت.» |
پس آنها وارد شهر شدند و به سموئیل که به سمت تپه میرفت برخوردند. | 14 |
ئینجا سەرکەوتن بۆ شارۆچکەکە و کاتێک کە چوونە ناوی، ساموئێل بەرەو ڕوویان هات تاکو بۆ نزرگەی سەر بەرزاییەکە سەربکەوێت. |
خداوند روز قبل به سموئیل چنین گفته بود: | 15 |
بە ڕۆژێک بەر لە هاتنی شاول، یەزدان بۆ ساموئێلی ئاشکرا کردبوو و فەرمووبووی: |
«فردا همین موقع مردی را از سرزمین بنیامین نزد تو خواهم فرستاد. او را به عنوان رهبر قوم من با روغن تدهین کن. او ایشان را از دست فلسطینیها خواهد رهانید، زیرا من ناله و دعای ایشان را شنیدهام.» | 16 |
«سبەینێ لەم کاتەدا لە خاکی بنیامینەوە پیاوێکت بۆ دەنێرم، تۆش بە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەم دەستنیشانی دەکەیت، جا گەلەکەم لە دەست فەلەستییەکان ڕزگار دەکات، چونکە تەماشای گەلەکەمم کرد، لەبەر ئەوەی هاواریان گەیشتە لای من.» |
وقتی سموئیل شائول را دید، خداوند به سموئیل گفت: «این همان مردی است که دربارهاش با تو صحبت کردم. او بر قوم من حکومت خواهد کرد.» | 17 |
جا کە ساموئێل شاولی بینی، یەزدان پێی فەرموو: «ئەوەتا ئەو پیاوەی کە پێم فەرموویت، ئەمە حوکمڕانی گەلەکەم دەکات.» |
کنار دروازهٔ شهر، شائول به سموئیل رسید و از او پرسید: «آیا ممکن است بگویید که خانهٔ رایی کجاست؟» | 18 |
ئینجا شاول لەناوەڕاستی دەروازەکە بەرەو ساموئێل چووە پێش و پێی گوت: «تکایە، پێم بڵێ ماڵی پێشبینیکەرەکە لەکوێیە؟» |
سموئیل پاسخ داد: «من همان شخص هستم. جلوتر از من به بالای آن تپه بروید تا امروز در آنجا با هم غذا بخوریم. فردا صبح آنچه را که میخواهی بدانی خواهم گفت و شما را مرخص خواهم کرد. | 19 |
ساموئێلیش وەڵامی شاولی دایەوە و گوتی: «من پێشبینیکەرەکەم. لەپێشمەوە سەربکەون بۆ نزرگەی سەر بەرزاییەکە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ نانم لەگەڵ بخۆن و بەیانی ڕێگات دەدەم بڕۆیت و هەموو ئەوەی لە دڵتدایە پێتی دەڵێم. |
برای الاغهایی که سه روز پیش گم شدهاند نگران نباش، چون پیدا شدهاند. در ضمن، بدان که امید تمام قوم اسرائیل بر تو و بر خاندان پدرت است.» | 20 |
ئەو ماکەرانەش کە سێ ڕۆژە لێت بزر بوون، دڵت لەلایان نەبێت، چونکە دۆزراونەتەوە. ئەی هەموو خواستی ئیسرائیل بۆ کێیە؟ ئایا بۆ تۆ و بۆ هەموو ماڵی باوکت نییە؟» |
شائول گفت: «ولی من از قبیلهٔ بنیامین هستم که کوچکترین قبیلهٔ اسرائیل است و خاندان من هم کوچکترین خاندان قبیلهٔ بنیامین است. چرا این سخنان را به من میگویی.» | 21 |
شاولیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئایا من بنیامینی نیم، لە بچووکترین هۆزی ئیسرائیلدا و خێڵەکەشم لە هەموو خێڵەکانی دیکەی هۆزی بنیامین بچووکتر نییە؟ ئیتر بۆچی بەو شێوەیە قسەم لەگەڵدا دەکەیت؟» |
سموئیل، شائول و نوکرش را به تالار مراسم قربانی آورد و آنها را بر صدر دعوتشدگان که نزدیک به سی نفر بودند، نشاند. | 22 |
ئینجا ساموئێل شاول و خزمەتکارەکەی برد و هەردووکیانی بۆ ناو دیوەخانەکە بردە ژوورەوە و لە سەرووی هەموو بانگهێشتکراوان داینان کە نزیکەی سی پیاو دەبوون. |
آنگاه سموئیل به آشپز گفت: «آن قسمت از گوشتی را که به تو گفتم نزد خود نگاه داری، بیاور.» | 23 |
ساموئێل بە چێشتلێنەرەکەی گوت: «ئەو بەشە بهێنە کە پێم دایت و پێم گوتی، لەلای خۆت هەڵیبگرە.» |
آشپز ران را با مخلفاتش آورده، جلوی شائول گذاشت. سموئیل گفت: «بخور! این گوشت را برای تو نگاه داشتهام تا همراه کسانی که دعوت کردهام از آن بخوری.» پس سموئیل و شائول با هم خوراک خوردند. | 24 |
چێشتلێنەرەکەش ڕانەکە و ئەوەی لەسەری بوو بەرزی کردەوە و لەبەردەم شاول داینا، ساموئێل گوتی: «ئەوەتا ئەوەی ماوەتەوە، بیخەرە بەردەمت و بخۆ، چونکە لە کاتی بانگهێشتی میواندارییەکەمەوە هەتا ئەم کاتە بۆ تۆ هەڵگیراوە.» جا شاول لەو ڕۆژەدا لەگەڵ ساموئێل نانی خوارد. |
پس از پایان مراسم قربانی، مردم به شهر برگشتند و سموئیل، شائول را به پشت بام خانهٔ خود برد و با او به گفتگو پرداخت. | 25 |
ئینجا لە نزرگەکەی سەر بەرزاییەوە بۆ شارۆچکەکە دابەزین و ساموئێل لە سەربان لەگەڵ شاول قسەی کرد. |
روز بعد، صبح زود سموئیل، شائول را که در پشت بام خوابیده بود صدا زد و گفت: «بلند شو، وقت رفتن است!» پس شائول برخاست و همراه سموئیل خانه را ترک کردند. | 26 |
زوو لە خەو هەستان و نزیکی بەرەبەیان ساموئێل لە سەربانەکە بانگی شاولی کرد و گوتی: «هەستە تاکو بەڕێت بکەم.» شاولیش هەستا، هەردووکیان، شاول و ساموئێل پێکەوە چوونە دەرەوە. |
چون به بیرون شهر رسیدند، سموئیل به شائول گفت: «به نوکرت بگو که جلوتر از ما برود.» نوکر جلوتر رفت. آنگاه سموئیل به شائول گفت: «من از جانب خدا برای تو پیغامی دارم؛ بایست تا آن را به تو بگویم.» | 27 |
کاتێک هەردووکیان بەرەو کەناری شارۆچکەکە دادەبەزین، ساموئێل بە شاولی گوت: «بە خزمەتکارەکەت بڵێ با لەپێشمانەوە بڕوات.» ئەویش لەپێشیانەوە ڕۆیشت. ساموئێل پێی گوت: «بەڵام تۆ ئێستا ڕابوەستە بۆ ئەوەی پەیامی خودات پێ ڕابگەیەنم.» |