در این هنگام بنهدد، پادشاه سوریه، لشکر خود را بسیج کرد و با سی و دو پادشاه دیگر متحد شده به کمک ارابههای جنگی و سواره نظام آنها سامره، پایتخت اسرائیل را محاصره کرد. | 1 |
ئەوە بوو بەنهەدەدی پاشای ئارام هەموو هێزەکەی کۆکردەوە و سی و دوو پاشاش بە ئەسپ و گالیسکەوە لەگەڵی بوون، سوپای جوڵاند و سامیرەی گەمارۆ دا و لە دژی جەنگا. |
سپس این پیغام را برای اَخاب، پادشاه اسرائیل به شهر فرستاد: «بنهدد پادشاه از تو میخواهد که هر چه طلا و نقره داری با بهترین زنان و فرزندانت برای او بفرستی.» | 2 |
چەند نێردراوێکی ناردە شارەکە بۆ لای ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل. پێی گوت: «بەنهەدەد ئاوا دەڵێت: |
3 |
”زێڕ و زیوەکەت هی منە، ژن و کوڕە چاکەکانت هی منن.“» |
اَخاب جواب داد: «بسیار خوب قربان، من با هر چه دارم، در اختیار شما هستم.» | 4 |
پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە: «پاشای گەورەم، ئەوەی گوتت وا دەبێت، خۆم و هەموو ئەوانەشی کە هەمە هی تۆن.» |
طولی نکشید که قاصدان بنهدد با پیغامی دیگر برگشتند و به اَخاب گفتند: «بنهدد پادشاه دستور میدهد که نه فقط باید تمام طلا و نقره و زنان و فرزندانت را به من بدهی، | 5 |
نێردراوەکان هاتنەوە و گوتیان: «بەنهەدەد ئەمە دەڵێت:”من چەند نێردراوێکم بۆ لات نارد و گوتم، زێڕ و زیو و ژن و کوڕە چاکەکانت دەدەیتە من، |
بلکه فردا در همین وقت مأموران خود را میفرستم تا کاخ سلطنتی تو و خانههای افراد تو را جستجو کنند و هر چه بخواهند بردارند.» | 6 |
بەڵام سبەینێ لەم کاتەدا کاربەدەستەکانم دەنێرمە لات، کۆشکەکەت و ماڵی کاربەدەستەکانت دەپشکنن. جا هەموو ئەوەی پەسەندە لەبەرچاوی تۆ دەستی بەسەردا دەگرن و دەیبەن.“» |
اَخاب بزرگان اسرائیل را احضار کرد و گفت: «ببینید چگونه این مرد دنبال بهانه است تا جنگ راه بیاندازد! پیش از این به او گفتهام که حاضرم زنان و فرزندان و تمام موجودی طلا و نقرهٔ خود را به او بدهم، ولی او باز ما را در تنگنا گذاشته است.» | 7 |
پاشای ئیسرائیل هەموو پیرانی خاکەکەی بانگکرد و گوتی: «بزانن و ببینن، ئەمە داوای شەڕ دەکات، چونکە ناردی بۆ داواکردنی ژن و کوڕ و زێڕ و زیوەکەم، ڕەتم نەکردەوە.» |
بزرگان قوم، همگی به اَخاب گفتند: «درخواستش را قبول نکن.» | 8 |
هەموو پیران و هەموو گەل وەڵامیان دایەوە: «گوێی لێ مەگرە و ڕازی مەبە.» |
پس اَخاب به فرستادگان بنهدد گفت: «به آقایم پادشاه سوریه بگویید که هر چه را بار اول خواسته است، حاضرم به او بدهم، ولی درخواست دومش را قبول نمیکنم.» قاصدان برگشتند و جواب اَخاب را به بنهدد دادند. | 9 |
ئەویش بە نێردراوەکانی بەنهەدەدی گوت: «بە پاشای گەورەم بڵێن:”منی خزمەتکارت هەموو ئەوە جێبەجێ دەکەم کە لە سەرەتادا داوات کردووە، بەڵام ناتوانم ئەم کارە بکەم.“» ئینجا نێردراوەکان گەڕانەوە و وەڵامەکەیان بۆ بەنهەدەد گێڕایەوە. |
آنگاه بنهدد، پادشاه سوریه برای اَخاب چنین پیغام فرستاد: «خدایان مرا سخت مجازات کنند اگر سامره را چنان با خاک یکسان نکنم که برای پر کردن مشت هر یک از سربازانم کفایت کند!» | 10 |
ئینجا بەنهەدەد ناردی بۆ لای ئەحاڤ و گوتی: «با خوداوەندەکان توندترین سزام بدەن، ئەگەر خۆڵی سامیرە بەشی مشتی هەموو ئەو گەلە بکات کە دوام کەوتوون.» |
پادشاه اسرائیل به او جواب داد: «جنگاوری که برای جنگ شمشیر به کمر میبندد، نباید مانند جنگاوری که در جنگ پیروز شده، فخر کند!» | 11 |
پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «پێی بڵێن:”شەڕکردن شانازی نییە، بەڵکو سەرکەوتن.“» |
جواب اَخاب وقتی به بنهدد رسید که او با پادشاهان دیگر در خیمههای خود میگساری میکردند. بنهدد به فرماندهان خود دستور داد که آمادهٔ حمله شوند. پس در برابر شهر صفآرایی نمودند. | 12 |
کاتێک بەنهەدەد لەگەڵ پاشاکان لەنێو چادرەکان دەیخواردەوە گوێی لەم قسەیە بوو، بە خزمەتکارەکانی گوت: «ڕیز ببەستن.» ئەوانیش ڕیزیان بەست و بەریان لە شارەکە گرت. |
در همین وقت یک نبی نزد اَخاب پادشاه رفت و این پیغام را از جانب خداوند به او رسانید: «آیا این قوای بزرگ دشمن را میبینی؟ من همین امروز همهٔ آنان را به تو تسلیم میکنم تا بدانی که من خداوند هستم!» | 13 |
ئەوە بوو پێغەمبەرێک لە ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”هەموو ئەو سوپا گەورەیەت بینی؟ ئەوەتا من ئەمڕۆ دەیدەمە دەستی تۆ، تاوەکو بزانیت کە من یەزدانم!“» |
اَخاب پرسید: «خداوند این کار را چگونه انجام میدهد؟» نبی جواب داد: «خداوند میفرماید که بهوسیلۀ فرماندهانی که زیر دست حاکمان اسرائیل هستند این کار را انجام خواهد داد.» اَخاب پرسید: «چه کسی اول باید جنگ را شروع کند؟» نبی جواب داد: «خودت.» | 14 |
ئەحاڤیش گوتی: «بە کێ؟» پێغەمبەرەکەش گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بەو ئەفسەرە گەنجانەی کە لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەکانی هەرێمەکانن.“» ئەویش گوتی: «کێ دەست بە جەنگەکە دەکات؟» پێغەمبەرەکەش گوتی: «تۆ.» |
پس اَخاب فرماندهان را که دویست و سی و دو نفر بودند احضار کرد و سپاه هفت هزار نفری خود را سان دید. | 15 |
لەبەر ئەوە ئەحاڤ ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکانی بانگکرد، دوو سەد و سی و دوو پیاو بوون، پاش ئەوانیش پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیشی کۆکردەوە، کە حەوت هەزار پیاو بوون. |
نزدیک ظهر، در حالی که بنهدد و سی و دو پادشاه همراه او هنوز در خیمهها سرگرم بادهنوشی بودند فرماندهان اسرائیل از پایتخت خارج شدند. دیدهبانان بنهدد به او خبر دادند و گفتند: «عدهای سرباز از سامره بیرون آمدهاند.» | 16 |
لە نیوەڕۆدا بەڕێکەوتن و بەنهەدەدیش لە چادرەکانەوە لەگەڵ سی و دوو پاشاکەی دیکەی هاوپەیمانی دەیانخواردەوە و سەرخۆش بوون. |
17 |
یەکەم جار ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان بەڕێکەوتن. ئەوە بوو بەنهەدەد چەند سووسەکەرێکی ناردبوو، ئەوانیش پێیان ڕاگەیاند: «چەند پیاوێک لە سامیرەوە بە ڕێگاوەن.» |
بنهدد دستور داد: «خواه برای صلح آمده باشند خواه برای جنگ، آنها را زنده دستگیر کنید.» | 18 |
ئەویش گوتی: «ئەگەر بۆ ئاشتی هاتوونەتە دەرەوە بە زیندووێتی بیانگرن، ئەگەر بۆ شەڕیش هاتوونەتە دەرەوە، هەر بە زیندووێتی بیانگرن.» |
در این هنگام سربازان اسرائیلی به دنبال فرماندهانشان از شهر خارج شده، به دشمن حمله کردند و به کشتن آنها پرداختند. سربازان سوریه پا به فرار گذاشتند و اسرائیلیها آنها را تعقیب کردند، ولی بنهدد سوار بر اسب شده، همراه چند سوار دیگر از دست اسرائیلیها فرار کرد. | 19 |
ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان و ئەو هێزەی لە دوایان بوون لە شارەکە هاتنە دەرەوە، |
20 |
هەریەکەیان ئەو پیاوە ئارامییەیان دەکوشت کە دەهاتە بەرامبەریان، ئارامییەکانیش هەڵاتن و ئیسرائیلیش ڕاویان نان، بەنهەدەدی پاشای ئارامیش بە ئەسپ لەگەڵ سوارەکان دەرباز بوو. |
در این جنگ تلفات سنگینی به لشکر سوریه وارد آمد و تمام ارابهها و اسبان ایشان به دست اَخاب افتاد. | 21 |
پاشای ئیسرائیلیش هاتە دەرەوە و لە ئەسپ و گالیسکەکانی دا، زیانێکی گەورەی بە ئارامییەکان گەیاند. |
پس از این پیروزی، آن نبی باز نزد اَخاب آمد و گفت: «سپاه خود را دوباره برای جنگ آماده کن زیرا وقت تحویل سال، پادشاه سوریه باز به تو حمله خواهد کرد.» | 22 |
پاشان پێغەمبەرەکە لە پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و پێی گوت: «بڕۆ خۆت بەهێز بکە و بزانە و ببینە چی دەکەیت، چونکە لە بەهاری ساڵدا پاشای ئارام پەلامارت دەداتەوە.» |
مقامات سوری به بنهدد گفتند: «خدایان اسرائیلی خدایان کوهها هستند و به همین علّت اسرائیلیها پیروز شدند. ولی ما میتوانیم در دشتهای هموار، آنها را به آسانی شکست بدهیم. | 23 |
هەر لەو ماوەیەدا کاربەدەستەکانی پاشای ئارام بەم جۆرە ئامۆژگاری پاشایان کرد و گوتیان: «خوداوەندەکانیان خوداوەندی شاخن، لەبەر ئەوە لە ئێمە بەهێزتر بوون. بەڵام با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین! |
این بار فرماندهی جنگ را به جای آن سی و دو پادشاه، به سرداران بسپار. | 24 |
بۆ ئەم کارەش ئەمە بکە، هەریەک لە پاشاکان لە شوێنەکانیان لاببە و سەرکردەکان لە جێیاندا دابنێ. |
سپاه دیگری به جای سپاه از دست رفته فراهمآور و به تعداد قبلی اسب و ارابه آماده کن تا در دشتهای هموار با آنها بجنگیم. بدون شک آنان را شکست خواهیم داد.» بنهدد، پادشاه سوریه طبق پیشنهاد آنان عمل کرد. | 25 |
ئیتر بۆ خۆت سوپایەک وەک ئەو سوپایەی کە لە دەستت دا، پێکدەهێنیتەوە، ئەسپ لە جێی ئەسپ و گالیسکە لە جێی گالیسکە. با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین!» ئەویش گوێی لە قسەکەیان گرت و بەم جۆرەی کرد. |
او در آغاز سال جدید، لشکر سوریه را بسیج کرد و باز به جنگ اسرائیل رفت. ولی این بار دشت افیق را برای جنگ انتخاب کرد. | 26 |
ئەوە بوو لە بەهاری ساڵدا، بەنهەدەد ئارامییەکانی کۆکردەوە و سەرکەوت بۆ ئەفێق بۆ جەنگ لە دژی ئیسرائیل. |
اسرائیل هم سپاه خود را بسیج کرده، به میدان جنگ فرستاد. اسرائیلیها در برابر سپاه بزرگ سوریه که سراسر آن دشت را پر کرده بود، مثل دو گله کوچک بزغاله به نظر میرسیدند. | 27 |
نەوەی ئیسرائیلیش کۆکرانەوە و پێداویستییان پێدرا و چوون بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، نەوەی ئیسرائیل وەک دوو مێگەلی بچووکی بزن وابوون بەرامبەریان، ئارامییەکانیش دەشتەکەیان پڕکردبوو. |
باز همان نبی با پیام خداوند نزد اَخاب، پادشاه اسرائیل آمد و چنین گفت: «چون سوریها میگویند: خداوند شما، خدای کوههاست نه خدای دشتها، بنابراین، من بار دیگر تو را یاری میکنم این سپاه بزرگ دشمن را شکست دهی تا بدانید که من خداوند هستم!» | 28 |
ئینجا پیاوەکەی خودا هاتە پێشەوە و بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی ئارامییەکان گوتیان، یەزدان خوداوەندێکی شاخەکانە و خوداوەندی دۆڵەکان نییە، ئەم هەموو کۆمەڵە گەورەیە دەدەمە دەستی تۆ، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» |
نیروهای دو طرف هفت روز در برابر هم اردو زدند و در روز هفتم جنگ را شروع کردند. قوم اسرائیل در همان روز اول جنگ تعداد صد هزار سرباز پیادهٔ سوری را کشتند. | 29 |
حەوت ڕۆژ بەرامبەر بە یەکتر دامەزران، لە ڕۆژی حەوتەم جەنگەکە هەڵگیرسا، نەوەی ئیسرائیل لە ئارامییەکانیان دا، سەد هەزار پیادەیان لە یەک ڕۆژدا لێ کوشتن. |
بقیهٔ سربازان سوریه به شهر افیق گریختند. ولی در آنجا حصار شهر به روی آنها افتاد و بیست و هفت هزار سرباز دیگر نیز هلاک شدند. ولی بنهدد توانست به داخل شهر فرار کند و در اتاق خانهای پنهان شود. | 30 |
پاشماوەکەیان بۆ شاری ئەفێق هەڵاتن، لەوێش شوورای شارەکە بەسەر بیست و حەوت هەزار پیاویان داڕما، بەنهەدەدیش هەڵات و چووە ناو شارەکە، لە ژووری دواوەی ماڵێک خۆی شاردەوە. |
افراد بنهدد به او گفتند: «ما شنیدهایم که پادشاهان اسرائیل بسیار باگذشت و مهربان هستند. پس اجازه بده پلاس بر کمر و ریسمانها به دور گردن ببندیم و نزد اَخاب، پادشاه اسرائیل برویم تا شاید از کشتن تو چشمپوشی کند.» | 31 |
کاربەدەستەکانی پێیان گوت: «تەماشا بکە، بیستوومانە کە پاشاکانی بنەماڵەی ئیسرائیل پاشای بەخشندەن، با گوش بە کەمەرمانەوە ببەستین و گوریس لەسەر سەرمان دابنێین و بچینە دەرەوە بۆ لای پاشای ئیسرائیل، لەوانەیە دەستت لێ بپارێزێت.» |
پس پلاس بر کمر و ریسمان به دور گردن بستند و نزد اَخاب، پادشاه اسرائیل رفتند و به او گفتند: «بندهٔ تو بنهدد تقاضا میکند که او را نکشید.» اَخاب، پادشاه اسرائیل جواب داد: «مگر او هنوز زنده است؟ او برادر من است!» | 32 |
ئینجا جلوبەرگی گوشیان پۆشی و بەستیان بە کەمەریانەوە و گوریسیش بەسەریانەوە، هاتنە لای پاشای ئیسرائیل و گوتیان: «بەنهەدەدی خزمەتکارت دەڵێت:”با گیانم بپارێزێت.“» ئەویش گوتی: «هێشتا زیندووە؟ ئەو برامە!» |
افراد بنهدد این را به فال نیک گرفتند و گفتند: «بله، بنهدد برادر شماست!» پادشاه اسرائیل به ایشان گفت: «بروید او را بیاورید.» وقتی بنهدد پیش اَخاب آمد، اَخاب او را سوار ارابهٔ مخصوص خود کرد. | 33 |
پیاوەکانیش گەشبین بوون و بە پەلە دەستیان بەم وشەیەوە گرت و گوتیان: «بەڵێ، بەنهەدەد براتە!» پاشاکەش گوتی: «بڕۆنە ژوورەوە و بیهێنن.» کە بەنهەدەد هاتە دەرەوە بۆ لای، ئەحاڤ سەری خستە سەر گالیسکەکەی. |
بنهدد به او گفت: «شهرهایی را که پدر من از پدرت گرفته به تو پس میدهم. تو هم میتوانی در دمشق برای خود مراکز تجارت ایجاد کنی، همانطور که پدرم این کار را در سامره کرد.» اَخاب این پیشنهاد را پذیرفت و با بنهدد پیمان بست و او را رها کرد. | 34 |
بەنهەدەدیش پێی گوت: «ئەو شارانەی باوکم لە باوکتی سەندبوو دەیگەڕێنمەوە، بۆ خۆت لە دیمەشق بازاڕیش دابنێ، وەک ئەوەی باوکم لە سامیرە داینا.» ئەحاڤیش گوتی: «منیش بەم پەیمانە ئازادت دەکەم.» ئەویش پەیمانی لەگەڵ بەست و ئازادی کرد. |
روزی یکی از انبیا به فرمان خداوند به دوستش گفت: «مرا بزن!» ولی آن مرد این کار را نکرد. | 35 |
ئەندامێک لە کۆمەڵی پێغەمبەران بە هاوڕێکەی گوت: «بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان، لێم بدە.» هاوڕێکەش ڕازی نەبوو لێی بدات. |
پس آن نبی به او گفت: «چون دستور خداوند را اطاعت نکردی، وقتی از اینجا بروی، شیری تو را خواهد درید.» و همینطور هم شد. | 36 |
پێغەمبەرەکەش گوتی: «لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمایشتی یەزدان نەبوویت، کاتێک لەلای من دەڕۆیت، شێرێک پەلامارت دەدات.» ئەویش لەلای ڕۆیشت و شێرێکی لێ پەیدابوو و پەلاماری دا. |
بعد آن نبی به یک نفر دیگر گفت: «ضربهای به من بزن!» آن مرد ضربهای به او زد و مجروحش کرد. | 37 |
پاشان پیاوێکی دیکەی بینییەوە و پێی گوت: «لێم بدە!» پیاوەکەش لێیدا و برینداری کرد. |
سپس آن نبی با دستمالی صورتش را پوشاند تا شناخته نشود و سر راه پادشاه منتظر ایستاد. | 38 |
ئینجا پێغەمبەرەکە ڕۆیشت و لەسەر ڕێگاکە بۆ پاشا ڕاوەستا، بە دەمامکێک ڕوخساری خۆی شاردەوە. |
وقتی اَخاب پادشاه رسید، آن نبی او را صدا زد و گفت: «ای پادشاه، من در میدان جنگ بودم که سربازی، اسیری را پیش من آورد و گفت: مواظب این مرد باش. اگر فرار کرد یا باید هفتاد و چهار کیلو نقره بدهی یا کشته خواهی شد. | 39 |
کاتێک پاشا تێپەڕی هاواری بۆ پاشا کرد و گوتی: «خزمەتکارەکەت چووە ناو جەرگەی شەڕەکە، جەنگاوەرێک لەناکاو دیلێکی بۆ هێنام و گوتی:”ئاگات لەم پیاوە بێت! ئەگەر بزر بێت، ئەوا گیانت لە جیاتی گیانی ئەو دەبێت یان تالنتێک زیو دەدەیت.“ |
وقتی سرگرم کارهایم بودم، آن اسیر فرار کرد.» پادشاه گفت: «تو مقصری و خودت مجازات خود را تعیین کردی.» | 40 |
ئەوە بوو خزمەتکارەکەت لەم لا و ئەو لاوە سەرقاڵ بوو، پیاوەکە دیار نەما.» پاشای ئیسرائیلیش پێی گوت: «حوکمت وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، چونکە خۆت بڕیارت داوە.» |
آنگاه آن نبی دستمال را از صورتش برداشت و پادشاه او را شناخت که یکی از انبیاست. | 41 |
پێغەمبەرەکەش خێرا پەڕۆکەی لەسەر چاوی لابرد، پاشای ئیسرائیلیش ناسییەوە کە لە پێغەمبەرەکانە. |
او به پادشاه گفت: «خداوند میفرماید: چون بنهدد را که من میخواستم هلاک شود آزاد کردی، باید خودت به جای او کشته شوی و افراد تو به جای افراد او نابود شوند.» | 42 |
ئەویش بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی هێشتت پیاوێک لە دەستت بڕوات کە من بۆ قڕبوونم دانا، گیانت لە جیاتی گیانی دەبێت و گەلەکەشت لە جیاتی گەلەکەی.“» |
پس اَخاب غمگین و ناراحت به کاخ سلطنتی خود که در شهر سامره بود، بازگشت. | 43 |
ئینجا پاشای ئیسرائیل بە دڵتەنگی و پەستییەوە چوو بۆ کۆشکەکەی لە سامیرە. |