و بعد از وبا، خداوند موسی و العازاربن هارون کاهن را خطاب کرده، گفت: | ۱ 1 |
لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو: |
«شماره تمامی بنیاسرائیل را برحسب خاندان آبای ایشان، از بیست ساله و بالاتر، یعنی جمیع کسانی را که از اسرائیل به جنگ بیرون میروند، بگیرید.» | ۲ 2 |
«ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.» |
پس موسی و العازار کاهن ایشان را درعربات موآب، نزد اردن در مقابل اریحا خطاب کرده، گفتند: | ۳ 3 |
ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: |
«قوم را از بیست ساله و بالاتربشمارید، چنانکه خداوند موسی و بنیاسرائیل را که از زمین مصر بیرون آمدند، امر فرموده بود.» | ۴ 4 |
«سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.» نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن: |
روبین نخست زاده اسرائیل: بنی روبین: ازحنوک، قبیله حنوکیان. و از فلو، قبیله فلوئیان. | ۵ 5 |
نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل: بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان، بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان، |
واز حصرون، قبیله حصرونیان. و از کرمی، قبیله کرمیان. | ۶ 6 |
بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان، بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان. |
اینانند قبایل روبینیان و شمرده شدگان ایشان، چهل و سه هزار و هفتصد و سی نفر بودند. | ۷ 7 |
ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون. |
و بنی فلو: الیاب. | ۸ 8 |
ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو، |
و بنی الیاب: نموئیل و داتان و ابیرام. اینانند داتان و ابیرام که خواندهشدگان جماعت بوده، با موسی و هارون در جمعیت قورح مخاصمه کردند، چون با خداوند مخاصمه نمودند، | ۹ 9 |
نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد. |
و زمین دهان خود را گشوده، ایشان رابا قورح فرو برد، هنگامی که آن گروه مردند وآتش، آن دویست و پنجاه نفر را سوزانیده، عبرت گشتند. | ۱۰ 10 |
زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند. |
لکن پسران قورح نمردند. | ۱۱ 11 |
بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان. |
و بنی شمعون برحسب قبایل ایشان: ازنموئیل، قبیله نموئیلیان و از یامین، قبیله یامینیان و از یاکین، قبیله یاکینیان. | ۱۲ 12 |
نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە نەموئێل خێڵی نەموئێلییەکان، لە یامین خێڵی یامینییەکان، لە یاکین خێڵی یاکینییەکان، |
و از زارح قبیله زارحیان و از شاول قبیله شاولیان. | ۱۳ 13 |
لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان، لە شائوول خێڵی شائوولییەکان. |
اینانندقبایل شمعونیان: بیست و دو هزار و دویست نفر. | ۱۴ 14 |
ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون. |
و بنی جاد برحسب قبایل ایشان: از صفون قبیله صفونیان و از حجی قبیله حجیان و از شونی قبیله شونیان. | ۱۵ 15 |
نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان، لە حەگی خێڵی حەگییەکان، لە شونی خێڵی شونییەکان، |
و از ازنی قبیله ازنیان و از عیری، قبیله عیریان. | ۱۶ 16 |
لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان، لە عێری خێڵی عێرییەکان، |
و از ارود قبیله ارودیان و ازارئیلی قبیله ارئیلیان. | ۱۷ 17 |
لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان، لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان. |
اینانند قبایل بنی جادبرحسب شماره ایشان، چهل هزار و پانصد نفر. | ۱۸ 18 |
ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون. |
و بنی یهودا عیر و اونان. و عیر و اونان درزمین کنعان مردند. | ۱۹ 19 |
ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن. |
و بنی یهودا برحسب قبایل ایشان اینانند: از شیله قبیله شیلئیان و از فارص قبیله فارصیان و از زارح قبیله زارحیان. | ۲۰ 20 |
نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شالەح خێڵی شالەحییەکان، لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان، لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان، |
وبنی فارص اینانند: از حصرون قبیله حصرونیان واز حامول قبیله حامولیان. | ۲۱ 21 |
نەوەکانی پێرێزیش: لە حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان، لە حامول خێڵی حامولییەکان. |
اینانند قبایل یهودابرحسب شمرده شدگان ایشان، هفتاد و شش هزارو پانصد نفر. | ۲۲ 22 |
ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون. |
و بنی یساکار برحسب قبایل ایشان: از تولع قبیله تولعیان و از فوه قبیله فوئیان. | ۲۳ 23 |
نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان، لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان، |
و از یاشوب قبیله یاشوبیان و از شمرون قبیله شمرونیان. | ۲۴ 24 |
لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان، لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان. |
اینانند قبایل یساکار برحسب شمرده شدگان ایشان، شصت و چهار هزار و سیصد نفر. | ۲۵ 25 |
ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون. |
و بنی زبولون برحسب قبایل ایشان: از ساردقبیله ساردیان و از ایلون قبیله ایلونیان و ازیحلیئیل قبیله یحلیئیلیان. | ۲۶ 26 |
نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان، لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان، لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان. |
اینانند قبایل زبولونیان برحسب شمرده شدگان ایشان، شصت هزار و پانصد نفر. | ۲۷ 27 |
ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون. |
و بنی یوسف برحسب قبایل ایشان: منسی و افرایم. | ۲۸ 28 |
کوڕانی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم: |
و بنی منسی: از ماکیر قبیله ماکیریان وماکیر جلعاد را آورد و از جلعاد قبیله جلعادیان. | ۲۹ 29 |
نەوەی مەنەشە: لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو، لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان. |
اینانند بنی جلعاد: از ایعزر قبیله ایعزریان، ازحالق قبیله حالقیان. | ۳۰ 30 |
ئەمانە نەوەی گلعادن: لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛ لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛ |
از اسریئیل قبیله اسریئیلیان، از شکیم قبیله شکیمیان. | ۳۱ 31 |
لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛ لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛ |
ازشمیداع قبیله شمیداعیان و از حافر قبیله حافریان. | ۳۲ 32 |
لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛ لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان. |
و صلحفاد بن حافر را پسری نبودلیکن دختران داشت و نامهای دختران صلحفاد محله و نوعه و حجله و ملکه و ترصه. | ۳۳ 33 |
بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو. |
اینانندقبایل منسی و شمرده شدگان ایشان، پنجاه ودوهزار و هفتصد نفر بودند. | ۳۴ 34 |
ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون. |
و اینانند بنی افرایم برحسب قبایل ایشان: از شوتالح قبیله شوتالحیان و از باکر قبیله باکریان و از تاحن قبیله تاحنیان. | ۳۵ 35 |
ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان، لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان، لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان، |
و بنی شوتالح اینانند: از عیران قبیله عیرانیان. | ۳۶ 36 |
ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن: لە عیران خێڵی عیرانییەکان. |
اینانند قبایل بنی افرایم برحسب شمرده شدگان ایشان، سی و دو هزار وپانصد نفر. و بنی یوسف برحسب قبایل ایشان اینانند. | ۳۷ 37 |
ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون. ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان. |
و بنی بنیامین برحسب قبایل ایشان: از بالع قبیله بالعیان از اشبیل قبیله اشبیلیان و از احیرام قبیله احیرامیان. | ۳۸ 38 |
نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان، لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان، لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان. |
از شفوفام قبیله شفوفامیان ازحوفام قبیله حوفامیان. | ۳۹ 39 |
لە شوفام خێڵی شوفامییەکان، لە حوفام خێڵی حوفامییەکان. |
و بنی بالع: ارد و نعمان. از ارد قبیله اردیان و از نعمان قبیله نعمانیان. | ۴۰ 40 |
نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون: لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان. |
اینانند بنی بنیامین برحسب قبایل ایشان وشمرده شدگان ایشان، چهل و پنج هزار و ششصدنفر بودند. | ۴۱ 41 |
ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون. |
اینانند بنی دان برحسب قبایل ایشان: ازشوحام قبیله شوحامیان. اینانند قبایل دان برحسب قبایل ایشان. | ۴۲ 42 |
ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوحام خێڵی شوحامییەکان. ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان، |
جمیع قبایل شوحامیان برحسب شمرده شدگان ایشان، شصت وچهارهزار و چهارصد نفر بودند. | ۴۳ 43 |
هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون. |
اینانند بنی اشیر برحسب قبایل ایشان: ازیمنه قبیله یمنئیان، از یشوی قبیله یشویان، ازبریعه قبیله بریعئیان، | ۴۴ 44 |
نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یمنە خێڵی یمنییەکان، لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان، لە بەریعە خێڵی بریعییەکان، |
از بنی بریعه، از حابر قبیله حابریان، از ملکیئیل قبیله ملکیئیلیان. | ۴۵ 45 |
لە نەوەی بەریعە: لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان، لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان، |
و نام دختر اشیر، ساره بود. | ۴۶ 46 |
کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو. |
اینانند قبایل بنی اشیربرحسب شمرده شدگان ایشان، پنجاه و سه هزار وچهارصد نفر. | ۴۷ 47 |
ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون. |
اینانند بنی نفتالی برحسب قبایل ایشان: ازیاحصئیل، قبیله یاحصئیلیان، از جونی قبیله جونیان. | ۴۸ 48 |
نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان، لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان، |
از یصر قبیله یصریان از شلیم قبیله شلیمیان. | ۴۹ 49 |
لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان، لە شلێم خێڵی شلێمییەکان. |
اینانند قبایل نفتالی برحسب قبایل ایشان و شمرده شدگان ایشان، چهل و پنج هزار وچهارصد نفر بودند. | ۵۰ 50 |
ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون. |
اینانند شمرده شدگان بنیاسرائیل: ششصدو یکهزار و هفتصد و سی نفر. | ۵۱ 51 |
ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی. |
و خداوند موسی را خطاب کرده، گفت: | ۵۲ 52 |
یەزدان بە موسای فەرموو: |
«برای اینان برحسب شماره نامها، زمین برای ملکیت تقسیم بشود. | ۵۳ 53 |
«خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت. |
برای کثیر، نصیب او رازیاده کن و برای قلیل، نصیب او را کم نما، به هرکس برحسب شمرده شدگان او نصیبش داده شود. | ۵۴ 54 |
بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ، |
لیکن زمین به قرعه تقسیم شود، و برحسب نامهای اسباط آبای خود در آن تصرف نمایند. | ۵۵ 55 |
بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن، |
موافق قرعه، ملک ایشان در میان کثیر و قلیل تقسیم شود.» | ۵۶ 56 |
لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.» |
و اینانند شمرده شدگان لاوی برحسب قبایل ایشان: از جرشون قبیله جرشونیان، ازقهات قبیله قهاتیان، از مراری قبیله مراریان. | ۵۷ 57 |
ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان: بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان، بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان، بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان. |
اینانند قبایل لاویان: قبیله لبنیان و قبیله حبرونیان و قبیله محلیان و قبیله موشیان و قبیله قورحیان. اما قهات، عمرام را آورد. | ۵۸ 58 |
ئەمە خێڵەکانی لێڤییە: خێڵی لیبنییەکان، خێڵی حەبرۆنییەکان، خێڵی مەحلییەکان، خێڵی موشییەکان، خێڵی قۆرەحییەکان. عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو. |
و نام زن عمرام، یوکابد بود، دختر لاوی که برای لاوی درمصر زاییده شد و او برای عمرام، هارون و موسی و خواهر ایشان مریم را زایید. | ۵۹ 59 |
ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو. |
و برای هارون ناداب و ابیهو و العازار و ایتامار زاییده شدند. | ۶۰ 60 |
هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو. |
ناداب و ابیهو چون آتش غریبی به حضورخداوند گذرانیده بودند، مردند. | ۶۱ 61 |
بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن. |
وشمرده شدگان ایشان یعنی همه ذکوران از یک ماهه و بالاتر، بیست و سه هزار نفر بودند زیرا که ایشان در میان بنیاسرائیل شمرده نشدند، چونکه نصیبی در میان بنیاسرائیل به ایشان داده نشد. | ۶۲ 62 |
تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا. |
اینانند آنانی که موسی و العازار کاهن شمردند، وقتی که بنیاسرائیل را در عربات موآب نزد اردن در مقابل اریحا شمردند. | ۶۳ 63 |
ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد. |
و درمیان ایشان کسی نبود از آنانی که موسی و هارون کاهن، شمرده بودند وقتی که بنیاسرائیل را دربیابان سینا شمردند. | ۶۴ 64 |
ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد. |
زیرا خداوند درباره ایشان گفته بود که البته در بیابان خواهند مرد، پس از آنهایک مرد سوای کالیب بن یفنه و یوشع بن نون باقی نماند. | ۶۵ 65 |
لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت. |