< مرقس 12 >

پس به مثل‌ها به ایشان آغاز سخن نمودکه «شخصی تاکستانی غرس نموده، حصاری گردش کشید و چرخشتی بساخت وبرجی بنا کرده، آن را به دهقانان سپرد و سفر کرد. ۱ 1
عیسا بە نموونە دەستی کرد بە قسەکردن بۆیان: «کابرایەک ڕەزێکی چاند، پەرژینێکی بە دەوریدا کرد، چاڵێکی بۆ ترێ گوشین تێدا هەڵکەند و قوللەیەکی چاودێری بنیاد نا. بە ڕەزەوانانی سپارد و گەشتی کرد.
و در موسم، نوکری نزد دهقانان فرستاد تا ازمیوه باغ از باغبانان بگیرد. ۲ 2
لە وەرزی خۆیدا خزمەتکارێکی بۆ لای ڕەزەوانەکان نارد، تاکو بەرهەمی ڕەزەکە لە ڕەزەوانەکان وەربگرێت.
اما ایشان او را گرفته، زدند و تهی‌دست روانه نمودند. ۳ 3
بەڵام گرتییان و لێیاندا و بە دەستی بەتاڵ ناردییانەوە.
باز نوکری دیگرنزد ایشان روانه نمود. او را نیز سنگسار کرده، سراو را شکستند و بی‌حرمت کرده، برگردانیدندش. ۴ 4
دیسان خزمەتکارێکی دیکەی بۆ لایان نارد، سەری ئەمیشیان شکاند و سووکایەتییان پێ کرد.
پس یک نفر دیگر فرستاده، او را نیز کشتند و بسادیگران را که بعضی را زدند و بعضی را به قتل رسانیدند. ۵ 5
یەکێکی دیکەشی نارد، ئەویشیان کوشت. زۆر خزمەتکاری دیکەشی نارد، لە هەندێکیان دا و هەندێکیان کوشت.
و بالاخره یک پسر حبیب خود راباقی داشت. او را نزد ایشان فرستاده، گفت: پسرمرا حرمت خواهند داشت. ۶ 6
«تەنها کوڕە خۆشەویستەکەی مابوو، لە کۆتاییدا ئەویشی بۆ لایان نارد و گوتی:”ڕێزی کوڕەکەم دەگرن.“
لیکن دهقانان با خودگفتند: این وارث است؛ بیایید او را بکشیم تامیراث از آن ما گردد. ۷ 7
«بەڵام ئەو ڕەزەوانانە بە یەکتریان گوت:”ئەوەتا میراتگر، با بیکوژین، تاکو ببینە میراتگر.“
پس او را گرفته، مقتول ساختند و او را بیرون از تاکستان افکندند. ۸ 8
ئینجا گرتیان و کوشتیان و فڕێیان دایە دەرەوەی ڕەزەکە.
پس صاحب تاکستان چه خواهد کرد؟ او خواهدآمد و آن باغبان را هلاک ساخته، باغ را به دیگران خواهد سپرد. ۹ 9
«خاوەنی ڕەزەکە چی دەکات؟ دێت و ئەم ڕەزەوانانە لەناودەبات و ڕەزەکە دەداتە خەڵکی دیکە.
آیا این نوشته رانخوانده‌اید: سنگی که معمارانش رد کردند، همان سر زاویه گردید؟ ۱۰ 10
ئەم نووسراوە پیرۆزەتان نەخوێندووەتەوە: «[ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە.
این از جانب خداوند شد و در نظر ما عجیب است. ۱۱ 11
ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە]؟»
آنگاه خواستند او را گرفتار سازند، اما از خلق می‌ترسیدند، زیرا می‌دانستند که این مثل رابرای ایشان آورد. پس او را واگذارده، برفتند. ۱۲ 12
کاهینانی باڵا دەیانویست بیگرن، چونکە زانییان نموونەکەی لەسەر ئەوان فەرموو، بەڵام لە خەڵکەکە ترسان، ئیتر وازیان لێ هێنا و ڕۆیشتن.
و چند نفر از فریسیان و هیرودیان را نزدوی فرستادند تا او را به سخنی به دام آورند. ۱۳ 13
کاهینانی باڵا هەندێک لە فەریسییەکان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای عیسا، تاکو بە وشەیەکی تووشی بکەن.
ایشان آمده، بدو گفتند: «ای استاد، ما را یقین است که تو راستگو هستی و از کسی باک نداری، چون که به ظاهر مردم نمی نگری بلکه طریق خدارا به راستی تعلیم می‌نمایی. جزیه دادن به قیصرجایز است یا نه؟ بدهیم یا ندهیم؟ ۱۴ 14
هاتن و پێیان گوت: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و لە کەس سڵ ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت، بەڵکو بە ڕاستی ڕێگای خودا فێر دەکەیت. دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟ بیدەین یان نا؟»
اما اوریاکاری ایشان را درک کرده، بدیشان گفت: «چرامرا امتحان می‌کنید؟ دیناری نزد من آرید تا آن راببینم.» ۱۵ 15
بەڵام عیسا بە دووڕوویی ئەوانی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ دینارێکم بۆ بهێنن با بیبینم.»
چون آن را حاضر کردند، بدیشان گفت: «این صورت و رقم از آن کیست؟» وی راگفتند: «از آن قیصر.» ۱۶ 16
هێنایان و پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەر.»
عیسی در جواب ایشان گفت: «آنچه از قیصر است، به قیصر رد کنید وآنچه از خداست، به خدا.» و از او متعجب شدند. ۱۷ 17
عیساش پێی فەرموون: «هی قەیسەر بدەنە قەیسەر، هی خوداش بدەنە خودا.» ئیتر زۆر پێی سەرسام بوون.
و صدوقیان که منکر هستند نزد وی آمده، از او سوال نموده، گفتند: ۱۸ 18
سەدوقییەکان، ئەوانەی کە دەڵێن هەستانەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد:
«ای استاد، موسی به ما نوشت که هرگاه برادر کسی بمیرد و زنی بازگذاشته، اولادی نداشته باشد، برادرش زن او رابگیرد تا از بهر برادر خود نسلی پیدا نماید. ۱۹ 19
«مامۆستا، موسا بۆی نووسیوین، ئەگەر یەکێک براکەی بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی لەپاش خۆی بەجێهێشت، ئەوا براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە.
پس هفت برادر بودند که نخستین، زنی گرفته، بمرد واولادی نگذاشت. ۲۰ 20
حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد.
پس ثانی او را گرفته، هم بی‌اولاد فوت شد و همچنین سومی. ۲۱ 21
دووەم خواستییەوە و بە وەجاخکوێری مرد، سێیەمیش ئاوا.
تا آنکه آن هفت او را گرفتند و اولادی نگذاشتند و بعد ازهمه، زن فوت شد. ۲۲ 22
هەر حەوتەکە وەجاخکوێر بوون، لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد.
پس در قیامت چون برخیزند، زن کدام‌یک از ایشان خواهد بود ازآنجهت که هر هفت، او را به زنی گرفته بودند؟» ۲۳ 23
ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کامیان؟ چونکە ژنی هەر حەوتیان بووە.»
عیسی در جواب ایشان گفت: «آیا گمراه نیستید از آنرو که کتب و قوت خدا را نمی دانید؟ ۲۴ 24
عیساش پێی فەرموون: «ئایا ئێوە هەڵە نین، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا؟
زیرا هنگامی که از مردگان برخیزند، نه نکاح می‌کنند و نه منکوحه می‌گردند، بلکه مانندفرشتگان، در آسمان می‌باشند. ۲۵ 25
کاتێک لە مردن هەڵدەستێنرێنەوە، نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن.
اما در باب مردگان که برمی خیزند، در کتاب موسی در ذکربوته نخوانده‌اید چگونه خدا او را خطاب کرده، گفت که منم خدای ابراهیم و خدای اسحاق وخدای یعقوب. ۲۶ 26
بەڵام دەربارەی مردووان کە هەڵدەستنەوە، ئایا لە پەڕتووکی موسادا نەتانخوێندووەتەوە، چۆن لە دەوەنەکەدا خودا پێی فەرموو: [من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم]؟
و او خدای مردگان نیست بلکه خدای زندگان است. پس شما بسیار گمراه شده‌اید.» ۲۷ 27
ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە. زۆر بە هەڵەدا چوونە!»
و یکی از کاتبان، چون مباحثه ایشان را شنیده، دید که ایشان را جواب نیکو داد، پیش آمده، از او پرسید که «اول همه احکام کدام است؟» ۲۸ 28
یەکێک لە مامۆستایانی تەورات هات، گوێی لە گفتوگۆکەیان بوو، بینی عیسا وەڵامێکی باشی دانەوە، لێی پرسی: «چ ڕاسپاردەیەک لە هەموویان گرنگترە؟»
عیسی او را جواب داد که «اول همه احکام این است که بشنو‌ای اسرائیل، خداوندخدای ما خداوند واحد است. ۲۹ 29
عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: [ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە،
و خداوندخدای خود را به تمامی دل و تمامی جان وتمامی خاطر و تمامی قوت خود محبت نما، که اول از احکام این است. ۳۰ 30
جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.]
و دوم مثل اول است که همسایه خود را چون نفس خود محبت نما. بزرگتر از این دو، حکمی نیست.» ۳۱ 31
لەدوای ئەویش ئەمەیە، [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،] هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.»
کاتب وی راگفت: «آفرین‌ای استاد، نیکو گفتی، زیرا خداواحد است و سوای او دیگری نیست، ۳۲ 32
مامۆستاکەی تەوراتیش پێی گوت: «ڕاستە مامۆستا، ڕاستت فەرموو کە یەک خودا هەیە و بێجگە لە ئەو هیچ خودایەکی دیکە نییە.
و او رابه تمامی دل و تمامی فهم و تمامی نفس و تمامی قوت محبت نمودن و همسایه خود را مثل خودمحبت نمودن، از همه قربانی های سوختنی وهدایا افضل است.» ۳۳ 33
خۆشویستنی ئەویش بە هەموو دڵ و بە هەموو تێگەیشتن و بە هەموو تواناوە، هەروەها خۆشویستنی نزیکەکەت وەک خۆت، لە هەموو جۆرە قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوێک باشترە.»
چون عیسی بدید که عاقلانه جواب داد، به وی گفت: «از ملکوت خدادور نیستی.» و بعد از آن، هیچ‌کس جرات نکردکه از او سوالی کند. ۳۴ 34
عیسا بینی بە داناییەوە وەڵامی دایەوە، پێی فەرموو: «لە پاشایەتی خوداوە دوور نیت.» ئیتر کەس نەیوێرا هیچ پرسیارێکی دیکەی لێ بکات.
و هنگامی که عیسی در هیکل تعلیم می‌داد، متوجه شده، گفت: «چگونه کاتبان می‌گویند که مسیح پسر داود است؟ ۳۵ 35
کاتێک عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا خەڵکی فێر دەکرد فەرمووی: «مامۆستایانی تەورات چۆن دەڵێن:”مەسیح کوڕی داودە“؟
و حال آنکه خود داود در روح‌القدس می‌گوید که خداوند به خداوند من گفت برطرف راست من بنشین تا دشمنان تو را پای انداز تو سازم؟ ۳۶ 36
داود خۆی بە سروشی ڕۆحی پیرۆز گوتی: «[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“]
خودداود او را خداوند می‌خواند؛ پس چگونه او راپسر می‌باشد؟» و عوام الناس کلام او را به خشنودی می‌شنیدند. ۳۷ 37
داود خۆی پێی دەڵێ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟» خەڵکەکە زۆر بە خۆشییەوە گوێیان لێی دەگرت.
پس در تعلیم خود گفت: «از کاتبان احتیاطکنید که خرامیدن در لباس دراز و تعظیم های دربازارها ۳۸ 38
لە فێرکردنەکەیدا دەیفەرموو: «ئاگاداری مامۆستایانی تەورات بن، حەز دەکەن بە جلی شۆڕەوە بگەڕێن و پێیان خۆشە لە بازاڕدا سڵاویان لێ بکرێت،
و کرسی های اول در کنایس و جایهای صدر در ضیافت‌ها را دوست می‌دارند. ۳۹ 39
لە کەنیشتەکان ڕیزی پێشەوە بگرن و لە میوانیشدا لای سەرەوە.
اینان که خانه های بیوه‌زنان را می‌بلعند و نماز را به ریاطول می‌دهند، عقوبت شدیدتر خواهند یافت.» ۴۰ 40
ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن و بۆ خۆدەرخستن نوێژەکانیان درێژ دەکەنەوە. ئەمانە سزایان گەورەترە.»
و عیسی در مقابل بیت‌المال نشسته، نظاره می‌کرد که مردم به چه وضع پول به بیت‌المال می‌اندازند؛ و بسیاری از دولتمندان، بسیارمی انداختند. ۴۱ 41
عیسا بەرامبەر گەنجینەی پەرستگا دانیشت و سەیری کرد چۆن خەڵکی پارەیان دەخەنە ناو گەنجینەکەوە، زۆرێک لە دەوڵەمەندەکان پارەی زۆریان دادەنا.
آنگاه بیوه‌زنی فقیر آمده، دوفلس که یک ربع باشد انداخت. ۴۲ 42
بێوەژنێکی هەژار هات و دوو فلسی دانا کە نیو عانەیە.
پس شاگردان خود را پیش خوانده، به ایشان گفت: «هرآینه به شما می‌گویم این بیوه‌زن مسکین از همه آنانی که در خزانه انداختند، بیشتر داد. ۴۳ 43
قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم بێوەژنە هەژارە، لە هەموو ئەوانەی دیکە پارەی زیاتر خستە ناو گەنجینەکە،
زیرا که همه ایشان از زیادتی خود دادند، لیکن این زن ازحاجتمندی خود، آنچه داشت انداخت، یعنی تمام معیشت خود را.» ۴۴ 44
چونکە هەمووان لە زیادەی خۆیان بەخشییان، بەڵام ئەم بێوەژنە، سەرەڕای هەژارییەکەی هەموو بژێوییەکەی بەخشی.»

< مرقس 12 >