< لاویان 13 >

و خداوند موسی و هارون را خطاب کرده، گفت: ۱ 1
هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو:
«چون شخصی را درپوست بدنش آماس یا قوبا یا لکه‌ای براق بشود، وآن در پوست بدنش مانند بلای برص باشد، پس او را نزد هارون کاهن یا نزد یکی از پسرانش که کهنه باشند بیاورند. ۲ 2
«ئەگەر کەسێک ئاوسانێک، یان لیرێک یان لەکەیەکی بریقەدار لەسەر پێستی لەشی هەبوو، کە گومانی نەخۆشی گواستراوەی پێستی لێ بکرێت، ئەوا ئەو کەسە دەهێنرێتە لای هارونی کاهین، یان یەکێک لە کوڕە کاهینەکانی.
و کاهن آن بلا را که درپوست بدنش باشد ملاحظه نماید. اگر مو در بلاسفید گردیده است، و نمایش بلا از پوست بدنش گودتر باشد، بلای برص است، پس کاهن او راببیند و حکم به نجاست او بدهد. ۳ 3
ئەگەر کاهینەکە پشکنی زامەکە لە پێستی لەشە و ئەو مووانەی لەناو زامەکەن سپین و زامەکە لە پێستی لەش قووڵترە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە. کاتێک کاهینەکە پشکنی، بەپێی ڕێوڕەسم ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە.
و اگر آن لکه براق در پوست بدنش سفید باشد، و از پوست گودتر ننماید، و موی آن سفید نگردیده، آنگاه کاهن آن مبتلا را هفت روز نگاه دارد. ۴ 4
بەڵام ئەگەر لەکەیەکی بریقەداری سپی بوو لە پێستی لەش و لە پێست قووڵتر نەبوو و ئەو مووانەی لەناو لەکەکەن سپی نەببوون، ئەوا کاهینەکە کەسی تووشبوو حەوت ڕۆژ لە خەڵک جیا دەکاتەوە.
و روزهفتم کاهن او را ملاحظه نماید، و اگر آن بلا درنظرش ایستاده باشد، و بلا در پوست پهن نشده، پس کاهن او را هفت روز دیگر نگاه دارد. ۵ 5
ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی زامەکە وەک خۆیەتی و لە پێستی تەشەنەی نەکردووە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژی دیکەش جیای دەکاتەوە.
و درروز هفتم کاهن او را باز ملاحظه کند، و اگر بلا کم رنگ شده، و در پوست پهن نگشته است، کاهن حکم به طهارتش بدهد. آن قوبا است. رخت خودرا بشوید و طاهر باشد. ۶ 6
ئەگەر کاهینەکە دووبارە لە ڕۆژی حەوتەم پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینییەوە زامەکە کاڵ بووەتەوە و لە پێستی تەشەنەی نەکردووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە، واتە ئەوە لیرە. ئەو کەسە جلەکانی دەشوات و پاک دەبێت.
و اگر قوبا در پوست پهن شود بعد از آن که خود را به کاهن برای تطهیرنمود، پس بار دیگر خود را به کاهن بنماید. ۷ 7
بەڵام ئەگەر لیرەکە لە پێستی تەشەنەی کرد لەدوای ئەوەی پیشانی کاهینەکە درا بۆ پاککردنەوەی، دەبێت دیسان پیشانی کاهینەکە بدرێتەوە.
وکاهن ملاحظه نماید، و هرگاه قوبا در پوست پهن شده باشد، حکم به نجاست او بدهد. این برص است. ۸ 8
ئەگەر کاهینەکە پشکنی لیرەکە لە پێستی تەشەنەی کردووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە ئەو کەسە گڵاو بووە، ئەوە نەخۆشییەکی گواستراوەیە.
و چون بلای برص در کسی باشد او را نزدکاهن بیاورند. ۹ 9
«ئەگەر کەسێک نەخۆشی گواستراوەی پێستی هەبێت، ئەوا دەهێنرێتە لای کاهین.
و کاهن ملاحظه نماید اگر آماس سفید در پوست باشد، و موی را سفید کرده، وگوشت خام زنده در آماس باشد، ۱۰ 10
ئەگەر کاهینەکە پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی ئاوسانێکی سپی لە پێست هەیە و مووی سپی کردووە و لە شوێنی ئاوسانەکە گۆشتی ڕووت بە دەرەوەیە،
این درپوست بدنش برص مزمن است. کاهن به نجاستش حکم دهد و او را نگاه ندارد زیرا که نجس است. ۱۱ 11
ئەوا نەخۆشی پێستی درێژخایەنە لە پێستی لەشی، ئیتر کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، دوورەپەرێزی ناکات، چونکە گڵاوە.
و اگر برص در پوست بسیار پهن شده باشد وبرص، تمامی پوست آن مبتلا را از سر تا پا هرجایی که کاهن بنگرد، پوشانیده باشد، ۱۲ 12
«بەڵام ئەگەر نەخۆشییەکە تەشەنەی کردبێت و هەموو پێستی داگرتبوو، لە سەرییەوە هەتا پێیەکانی، بەگوێرەی هەموو ئەوەی چاوی کاهینەکە دەیبینێت،
پس کاهن ملاحظه نماید اگر برص تمام بدن را فروگرفته است، به تطهیر آن مبتلا حکم دهد. چونکه همه بدنش سفید شده است، طاهر است. ۱۳ 13
کاهینەکە پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی وا نەخۆشییەکە هەموو لەشی داگرتووە، ئەوا ڕایدەگەیەنێت کە تووشبووەکە پاکە، لەو کاتەوە هەمووی سپی بووە، ئەوە پاکە.
لیکن هر وقتی که گوشت زنده در او ظاهر شود، نجس خواهد بود. ۱۴ 14
بەڵام هەر کاتێک گۆشتی ڕووتی تێدا بینی، ئەوا گڵاو دەبێت.
و کاهن گوشت زنده را ببیند وحکم به نجاست او بدهد. این گوشت زنده نجس است زیرا که برص است. ۱۵ 15
کاتێک کاهینەکە گۆشتە ڕووتەکەی بینی، ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. گۆشتی ڕووت گڵاوە، ئەوا کەسەکە نەخۆشییەکی گواستراوەی هەیە.
و اگر گوشت زنده به سفیدی برگردد نزد کاهن بیاید. ۱۶ 16
ئەگەر گۆشتە ڕووتەکە جارێکی دیکە سپی بووبێتەوە، ئەوا دێتەوە لای کاهینەکە.
و کاهن او راملاحظه کند و اگر آن بلا به سفیدی مبدل شده است، پس کاهن به طهارت آن مبتلا حکم دهدزیرا طاهر است. ۱۷ 17
ئینجا کە کاهینەکە پشکنی وا شوێنە تووشبووەکە سپی بووە، کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە تووشبووەکە پاکە، ئەوا کەسەکە پاکە.
«و گوشتی که در پوست آن دمل باشد وشفا یابد، ۱۸ 18
«ئەگەر کەسێک لە پێستەکەی دومەڵێک بووبێت و چاک بووبێتەوە،
و در جای دمل آماس سفید یا لکه براق سفید مایل به‌سرخی پدید آید، آن را به کاهن بنماید. ۱۹ 19
لە شوێنی دومەڵەکەش ئاوسانێکی سپی یان لەکەیەکی بریقەداری سپی سوورباو هەبێت، ئەوا پیشانی کاهینەکە دەدرێت.
و کاهن آن را ملاحظه نماید و اگراز پوست گودتر بنماید و موی آن سفید شده، پس کاهن به نجاست او حکم دهد. این بلای برص است که از دمل درآمده است. ۲۰ 20
ئەگەر کاهینەکە پشکنی لە پێست قووڵترە و مووەکانی سپی بووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە کە لە دومەڵەکە بڵاوبووەتەوە.
و اگر کاهن آن راببیند و اینک موی سفید در آن نباشد و گودتر ازپوست هم نباشد و کم رنگ باشد، پس کاهن او راهفت روز نگاه دارد. ۲۱ 21
بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی مووی سپی تێدا نییە و لە پێست قووڵتر نییە و ڕەنگی ئاساییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ جیای دەکاتەوە،
و اگر در پوست پهن شده، کاهن به نجاست او حکم دهد. این بلا می‌باشد. ۲۲ 22
بەڵام ئەگەر لە پێست تەشەنەی کردبێت، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە گواستراوەیە.
و اگر آن لکه براق در جای خود مانده، پهن نشده باشد، این گری دمل است. پس کاهن به طهارت وی حکم دهد. ۲۳ 23
بەڵام ئەگەر لەکە بریقەدارەکە لە شوێنی خۆی مایەوە و تەشەنەی نەکردووە، ئەوە شوێنەواری دومەڵەکەیە و کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە.
یا گوشتی که درپوست آن داغ آتش باشد و از گوشت زنده آن داغ، لکه براق سفید مایل به‌سرخی یا سفید پدیدآید، ۲۴ 24
«ئەگەر کەسێک لە پێستیدا شوێنێکی سووتاوی بە ئاگر هەبێت، گۆشتە ڕووتەکەی شوێنە سووتاوەکە لەکەیەکی بریقەداری سپی سوورباو یان سپی هەبێت،
پس کاهن آن را ملاحظه نماید. اگر مو درلکه براق سفید گردیده، و گودتر از پوست بنمایداین برص است که از داغ درآمده است. پس کاهن به نجاست او حکم دهد زیرا بلای برص است. ۲۵ 25
کاهینەکە پشکنی وا مووی لەکە بریقەدارەکە سپی بووە و لە پێست قووڵترە، ئەوە نەخۆشییەکی گواستراوەیە و لە شوێنە سووتاوەکە بڵاوبووەتەوە. کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە.
و اگر کاهن آن را ملاحظه نماید و اینک در لکه براق موی سفید نباشد و گودتر از پوست نباشد وکم رنگ باشد، کاهن او را هفت روز نگه دارد. ۲۶ 26
بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی لە لەکە بریقەدارەکە مووی سپی نییە و لە پێست قووڵتر نییە و ڕەنگی ئاساییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ جیای دەکاتەوە.
و در روز هفتم کاهن او را ملاحظه نماید. اگر درپوست پهن شده، کاهن به نجاست وی حکم دهد. این بلای برص است. ۲۷ 27
کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم دەیبینێت، ئەگەر بە پێستدا تەشەنەی کردبێت، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە.
و اگر لکه براق در جای خود مانده، در پوست پهن نشده باشد و کم رنگ باشد، این آماس داغ است. پس کاهن به طهارت وی حکم دهد. این گری داغ است. ۲۸ 28
بەڵام ئەگەر لەکە بریقەدارەکە لە شوێنی خۆی مایەوە و لە پێست تەشەنەی نەکردبێت و ڕەنگی ئاسایی بوو، ئەوا ئاوسانی سووتانەکەیە، کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە، چونکە شوێنەواری سووتانەکەیە.
«و چون مرد یا زن، بلایی در سر یا در زنخ داشته باشد، ۲۹ 29
«هەروەها ئەگەر ئافرەتێک یان پیاوێک زامێک لە سەری یان لە چەناگەی هەبێت،
کاهن آن بلا را ملاحظه نماید. اگرگودتر از پوست بنماید و موی زرد باریک در آن باشد، پس کاهن به نجاست او حکم دهد. این سعفه یعنی برص سر یا زنخ است. ۳۰ 30
کاهینەکە زامەکەی پشکنی وا لە پێست قووڵترە و مووی زەردی وردی تێدایە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە کەچەڵییە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی سەر یان چەناگەیە.
و چون کاهن بلای سعفه را ببیند، اگر گودتر از پوست ننماید و موی سیاه در آن نباشد، پس کاهن آن مبتلای سعفه را هفت روز نگاه دارد. ۳۱ 31
بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی تووشبوون بە کەچەڵییەکە لە پێست قووڵتر نییە، بەڵام مووی ڕەشی تێدا نییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ کەسی تووشبوو جیا دەکاتەوە.
و در روزهفتم کاهن آن بلا را ملاحظه نماید. اگر سعفه پهن نشده، و موی زرد در آن نباشد و سعفه گودتر ازپوست ننماید، ۳۲ 32
ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم کەچەڵییەکەی پشکنی، وا تەشەنەی نەکردووە و مووی زەردی تێدا نییە و کەچەڵییەکە لە پێست قووڵتر نییە،
آنگاه موی خود را بتراشد لیکن سعفه را نتراشد و کاهن آن مبتلای سعفه را بازهفت روز نگاه دارد. ۳۳ 33
با بتاشرێت، بەڵام کەچەڵییەکە نا، کاهینەکەش حەوت ڕۆژی دیکە کەسی تووشبوو جیا دەکاتەوە.
و در روز هفتم کاهن سعفه را ملاحظه نماید. اگر سعفه در پوست پهن نشده، و از پوست گودتر ننماید، پس کاهن حکم به طهارت وی دهد و او رخت خود را بشوید وطاهر باشد. ۳۴ 34
ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم کەچەڵییەکەی پشکنی، وا کەچەڵییەکە لە پێستدا تەشەنەی نەکردووە و لە پێست قووڵتر نییە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە کەسی تووشبوو پاکە، جا جلەکانی دەشوات و پاک دەبێت.
لیکن اگر بعد از حکم به طهارتش سعفه در پوست پهن شود، ۳۵ 35
بەڵام ئەگەر کەچەڵییەکە لە پێستدا تەشەنەی کردبێت لەدوای ئەوەی ڕاگەیەنرا کە پاکە،
پس کاهن او راملاحظه نماید. اگر سعفه در پوست پهن شده باشد، کاهن موی زرد را نجوید، او نجس است. ۳۶ 36
کاهینەکەش پشکنی وا کەچەڵییەکە لە پێست تەشەنەی کردووە، ئەوا کاهینەکە لەدوای مووی زەرد ناگەڕێت، ئەوە گڵاوە.
اما اگر در نظرش سعفه ایستاده باشد، و موی سیاه از آن در‌آمده، پس سعفه شفا یافته است. اوطاهر است و کاهن حکم به طهارت وی بدهد. ۳۷ 37
بەڵام ئەگەر وەک خۆی مایەوە و مووی ڕەشی تێدا ڕوا، ئەوا کەچەڵییەکە چاک بووەتەوە، ئەوە پاکە و کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە.
«و چون مرد یا زن در پوست بدن خودلکه های براق یعنی لکه های براق سفید داشته باشد، ۳۸ 38
«ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک لە پێستیدا لەکەی سپی هەبوو،
کاهن ملاحظه نماید. اگر لکه‌ها در پوست بدن ایشان کم رنگ و سفید باشد، این بهق است که از پوست درآمده. او طاهر است. ۳۹ 39
کاهینەکەش پشکنی ئەوا لە پێستی لەشی لەکەی ڕەنگ ئاسایی سپی هەیە، ئەوە لیری بێ زیانە، لە پێستدا تەشەنەی کردووە، ئەوا کەسەکە پاکە.
وکسی‌که موی سر او ریخته باشد، او اقرع است، وطاهر می‌باشد. ۴۰ 40
«ئەگەر کەسێک مووی سەری ڕووتایەوە، ئەوە کەچەڵە، ئەو پاکە.
و کسی‌که موی سر او از طرف پیشانی ریخته باشد، او اصلع است، و طاهرمی باشد. ۴۱ 41
ئەگەر مووی سەری لەلای پێشەوە ڕووتایەوە، ئەوە سەر ڕووتاوە، ئەو پاکە.
و اگر در سر کل او یا پیشانی کل اوسفید مایل به‌سرخی باشد، آن برص است که ازسر کل او یا پیشانی کل او در‌آمده است. ۴۲ 42
بەڵام ئەگەر لە کەچەڵییەکە یان ڕووتاوییەکە لەکەی سپی سوورباو هەبوو، ئەوا نەخۆشی گواستراوەیە و لە کەچەڵییەکەی یان ڕووتاوییەکەی تەشەنەی کردووە.
پس کاهن او را ملاحظه کند. اگر آماس آن بلا در سرکل او یا پیشانی کل او سفید مایل به‌سرخی، مانندبرص در پوست بدن باشد، ۴۳ 43
ئەگەر کاهینەکە ئەوەی پشکنی و بینی وا ئاوساوی تووشبوونەکە سپی سوورباوە لە کەچەڵییەکەی یان لە ڕووتاوییەکەی وەک نەخۆشی گواستراوەی پێست،
او مبروص است، ونجس می‌باشد. کاهن البته حکم به نجاست وی بدهد. بلای وی در سرش است. ۴۴ 44
ئەوە کەسێکی نەخۆش و گڵاوە. کاهینەکەش ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، سەری تووش بووە.
و اما مبروص که این بلا را دارد، گریبان او چاک شده، و موی سراو گشاده، و شاربهای او پوشیده شود، و ندا کندنجس نجس. ۴۵ 45
«ئەو کەسە تووش بووە، جلی دڕاو لەبەر دەکات و سەری دانەپۆشراو دەبێت و سمێڵی دادەپۆشێت و هاوار دەکات:”گڵاو! گڵاو!“
و همه روزهایی که بلا دارد، البته نجس خواهد بود، و تنها بماند و مسکن او بیرون لشکرگاه باشد. ۴۶ 46
هەموو ئەو ڕۆژانەی نەخۆشییەکەی پێوەیە گڵاو دەبێت، گڵاوە و بە تەنها دەژیێت، دەرەوەی ئۆردوگا دەبێتە جێی مانەوەی.
«و رختی که بلای برص داشته باشد، خواه رخت پشمین خواه رخت پنبه‌ای، ۴۷ 47
«بەڵام ئەگەر جلوبەرگێک کەڕوو لێی دابوو، جلوبەرگی خوری یان کەتان،
خواه در تارو خواه در پود، چه از پشم و چه از پنبه و چه ازچرم، یا از هر چیزی که از چرم ساخته شود، ۴۸ 48
ئەوەی ڕستراو بێت یان چنراو، لە کەتان و لە خوری، یان لە چەرم، یان لە هەر دروستکراوێک لە چەرم،
اگر آن بلا مایل به سبزی یا به‌سرخی باشد، دررخت یا در چرم، خواه در تار خواه در پود یا درهر ظرف چرمی، این بلای برص است. به کاهن نشان داده شود. ۴۹ 49
لێدانەکەش سەوزباو یان سوورباو بوو، لە جلەکە یان لە چەرمەکە، لە ڕستراو یان لە چنراو یان لە هەر شتێک لە چەرم بێت، ئەوە لێدانی کەڕووە، جا پیشانی کاهین دەدرێت.
و کاهن آن بلا را ملاحظه نماید و آن چیزی را که بلا دارد هفت روز نگاه دارد. ۵۰ 50
کاهینەکەش کەڕووەکە دەپشکنێت و لێدراوە تووشبووەکە حەوت ڕۆژ جیا دەکاتەوە.
و آن چیزی را که بلا دارد، در روز هفتم ملاحظه کند. اگر آن بلا در رخت پهن شده باشد، خواه در تار خواه در پود، یا در چرم در هر کاری که چرم برای آن استعمال می‌شود، این برص مفسد است و آن چیز نجس می‌باشد. ۵۱ 51
جا کە لە ڕۆژی حەوتەم لێدانەکەی پشکنی وا لە جلەکە بڵاوبووەتەوە، لە ڕستراو یان لە چنراو یان لە چەرم، لە هەموو ئەوانەی لە چەرم دروستدەکرێت بۆ بەکارهێنان، ئەوا لێدانەکە کەڕووە و زیان بەخشە، گڵاوە.
پس آن رخت را بسوزاند، چه تار و چه پود، خواه در پشم خواه در پنبه، یا در هر ظرف چرمی که بلا در آن باشد، زیرا برص مفسد است. به آتش سوخته شود. ۵۲ 52
جا جلەکە یان ڕستراوەکە یان چنراوەکە لە خوری بێت یان کەتان یان لە هەر شتێکی چەرم دەیسووتێنێت، ئەوەی لێدانەکەی تێدایە، چونکە کەڕووی زیان بەخشە بە ئاگر دەسووتێنرێ.
اما چون کاهن آن را ملاحظه کند، اگر بلادر رخت، خواه در تار خواه در پود، یا در هرظرف چرمی پهن نشده باشد، ۵۳ 53
«بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی وا کەڕووەکە لە جلەکە یان ڕستراوەکە یان چنراوەکە یان شتە چەرمەکە بڵاونەبووەتەوە،
پس کاهن امرفرماید تا آنچه را که بلا دارد بشویند، و آن راهفت روز دیگر نگاه دارد. ۵۴ 54
ئەوا کاهینەکە فەرمان دەدات ئەوەی لێدانەکەی تێدایە بشۆن و حەوت ڕۆژی دیکە جیای دەکاتەوە.
و بعد از شستن آن چیز که بلا دارد کاهن ملاحظه نماید. اگر رنگ آن بلا تبدیل نشده، هر‌چند بلا هم پهن نشده باشد، این نجس است. آن را به آتش بسوزان. این خوره است، خواه فرسودگی آن در درون باشد یا دربیرون. ۵۵ 55
ئەگەر کاهینەکە دوای شوشتنی لێدانەکە پشکنی کەڕووەکە دیمەنی نەگۆڕاوە و بڵاونەبووەتەوە، ئەوا گڵاوە. دەبێت بە ئاگر بیسووتێنیت، جا لەناوەوەی بێت یان لە دەرەوەی.
و چون کاهن ملاحظه نماید، اگر بلا بعداز شستن آن کم رنگ شده باشد، پس آن را ازرخت یا از چرم خواه از تار خواه از پود، پاره کند. ۵۶ 56
بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی شوێنی کەڕووەکە ڕەنگی ئاساییە پاش شوشتنی، ئەوا لە جلەکە یان چەرمەکە، ڕستراوەکە یان چنراوەکە دەیدڕێنێت.
و اگر باز در آن رخت خواه در تار خواه در پود، یا در هر ظرف چرمی ظاهر شود، این برآمدن برص است. آنچه را که بلا دارد به آتش بسوزان. ۵۷ 57
بەڵام ئەگەر لە جلەکە، لە ڕستراوەکە یان چنراوەکە یان لە شتە چەرمەکە دەرکەوتەوە، ئەوا بڵاوبووەتەوە، ئەوەی کەڕووەکەی تێدایە بە ئاگر دەیسووتێنێت.
و آن رخت خواه تار و خواه پود، یا هر ظرف چرمی را که شسته‌ای و بلا از آن رفع شده باشد، دوباره شسته شود و طاهر خواهد بود.» ۵۸ 58
بەڵام هەر جلێک، ڕستراو یان چنراو، یان شتێکی چەرم، ئەوەی دەیشۆیت و کەڕووەکەی تێدا نامێنێت، ئەوا دووبارە دەشۆردرێتەوە و پاک دەبێتەوە.»
این است قانون بلای برص در رخت پشمین یا پنبه‌ای خواه در تار خواه در پود، یا در هر ظرف چرمی برای حکم به طهارت یا نجاست آن. ۵۹ 59
ئەوانە ڕێنماییەکان بوون دەربارەی کەڕوولێدان، لە جلی خوری یان لە کەتان، لە ڕستراو یان لە چنراو یان هەر شتێکی چەرم، بۆ ڕاگەیاندن کە پاکە یان گڵاوە.

< لاویان 13 >