و یربعل که جدعون باشد با تمامی قوم که باوی بودند صبح زود برخاسته، نزد چشمه حرود اردو زدند، و اردوی مدیان به شمال ایشان نزد کوه موره در وادی بود. | ۱ 1 |
ئیتر یەروبەعل، واتە گدعۆن، هەروەها هەموو ئەو پیاوانەی کە لەگەڵیدا بوون بەیانی زوو هەستان و لەتەنیشت کانی حەرۆد چادریان هەڵدا. ئۆردوگای میدیانییەکانیش لە باکووریانەوە بوون لەلای گردی مۆرە لە دۆڵەکە. |
و خداوند به جدعون گفت: «قومی که با توهستند، زیاده از آنند که مدیان را بهدست ایشان تسلیم نمایم، مبادا اسرائیل بر من فخر نموده، بگویند که دست ما، ما را نجات داد. | ۲ 2 |
ئینجا خودا بە گدعۆنی فەرموو: «ئەو پیاوانەی کە لەگەڵتدان بەلای منەوە زۆرن بۆ ئەوەی میدیانییەکان بدەمە دەستیان، نەوەک ئیسرائیل شانازی لەسەر من بکات و بڵێت:”هێزی خۆم ڕزگاری کردم.“ |
پس الان به گوش قوم ندا کرده، بگو: هر کس که ترسان وهراسان باشد از کوه جلعاد برگشته، روانه شود.» وبیست و دو هزار نفر از قوم برگشتند و ده هزارباقی ماندند. | ۳ 3 |
ئێستاش بانگەواز بۆ پیاوەکان بکە:”ئەوەی دەترسێت و تۆقیوە با بگەڕێتەوە و کێوی گلعاد بەجێبهێڵێت.“» ئیتر بیست و دوو هەزار کەس لە پیاوەکان گەڕانەوە و دە هەزار کەس مانەوە. |
و خداوند به جدعون گفت: «باز هم قوم زیادهاند، ایشان را نزد آب بیاور تا ایشان را آنجابرای تو بیازمایم، و هرکه را به تو گویم این با توبرود، او همراه تو خواهد رفت، و هرکه را به تو گویم این با تو نرود، او نخواهد رفت.» | ۴ 4 |
ئینجا یەزدان بە گدعۆنی فەرموو: «هێشتا پیاوەکان زۆرن. بیانبەرە خوارەوە بۆ سەر ئاوەکە بۆ ئەوەی لەوێ لە بێژنگیان بدەم بۆت. ئیتر ئەوەی کە پێت بڵێم:”ئەمە لەگەڵت دێت“ئەوە لەگەڵت دێت، بەڵام بۆ هەر یەکێکیش پێت بڵێم:”ئەمە لەگەڵت نایەت،“ئەوا نایەت.» |
و چون قوم را نزد آب آورده بود، خداوند به جدعون گفت: «هرکه آب را به زبان خود بنوشد چنانکه سگ مینوشد او را تنها بگذار، و همچنین هرکه بر زانوی خود خم شده، بنوشد.» | ۵ 5 |
گدعۆنیش پیاوەکانی بردە خوارەوە بۆ سەر ئاوەکە. ئینجا یەزدان بە گدعۆنی فەرموو: «هەرکەسێک لەسەر لەپی دەستی بە زمان لە ئاوەکەی خواردەوە وەک چۆن سەگ ئاو دەخواتەوە جیای بکەرەوە، هەروەها هەرکەسێک بۆ ئاو خواردنەوە بەسەر چۆکدا بکەوێت جیای بکەرەوە.» |
و عدد آنانی که دست به دهان آورده، نوشیدند، سیصد نفر بودو جمیع بقیه قوم بر زانوی خود خم شده، آب نوشیدند. | ۶ 6 |
ئیتر ژمارەی ئەوانەی لە ڕێگەی لەپی دەستەوە بە زمان ئاویان خواردەوە سێ سەد پیاو بوون، پیاوەکانی دیکەش هەموویان لەسەر چۆکیان کەوتن بۆ ئاو خواردنەوە. |
و خداوند به جدعون گفت: «به این سیصد نفر که به کف نوشیدند، شما را نجات میدهم، و مدیان را بهدست تو تسلیم خواهم نمود. پس سایر قوم هر کس بهجای خود بروند.» | ۷ 7 |
ئینجا یەزدان بە گدعۆنی فەرموو: «بەو سێ سەد پیاوەی لە ڕێگەی لەپی دەستەوە بە زمان ئاویان خواردەوە ڕزگارتان دەکەم و میدیانییەکان دەخەمە ژێر دەستتەوە، پیاوەکانی دیکە با هەرکەسە و بچێتەوە بۆ شوێنی خۆی.» |
پس آن گروه توشه و کرناهای خود را بهدست گرفتند و هر کس را از سایر مردان اسرائیل به خیمه خود فرستاد، ولی آن سیصد نفر را نگاه داشت. و اردوی مدیان در وادی پایین دست اوبود. | ۸ 8 |
ئیتر گدعۆن هەموو پیاوەکانی دیکەی ئیسرائیلی ناردەوە، هەریەکە و بۆ ماڵەکەی خۆی، بەڵام سێ سەد پیاوەکەی هێشتەوە. ئەوانیش ئازووقە و کەڕەناکانی ئەوانی دیکەیان لەگەڵ خۆیاندا برد. ئۆردوگای میدیانییەکانیش لە دۆڵەکە لە ژێرییەوە بوو. |
و در همان شب خداوند وی را گفت: «برخیزو به اردو فرود بیا زیرا که آن را بهدست تو تسلیم نمودهام. | ۹ 9 |
ئینجا لەو شەوەدا یەزدان بە گدعۆنی فەرموو: «هەستە و هێرش بکە سەر ئۆردوگاکە، چونکە خستوومەتە ژێر دەستتەوە. |
لیکن اگر از رفتن میترسی، با خادم خود فوره به اردو برو. | ۱۰ 10 |
ئەگەر لە هێرشبردن دەترسیت، ئەوا خۆت و پورای خزمەتکارت بچنە خوارەوە بۆ ئۆردوگاکە، |
و چون آنچه ایشان بگویند بشنوی، بعد از آن دست تو قوی خواهدشد، و به اردو فرود خواهی آمد.» پس او وخادمش، فوره به کناره سلاح دارانی که در اردوبودند، فرود آمدند. | ۱۱ 11 |
گوێت لە قسەکانیان دەبێت و ورەت بەرزدەبێتەوە و هێرش دەبەیتەسەر ئۆردوگاکە.» ئیتر خۆی و پورای خزمەتکاری بەرەو خوار چوون تاکو لە ڕیزەکانی دواوەی چەکدارەکانی ئۆردوگاکە نزیک بوونەوە. |
و اهل مدیان و عمالیق وجمیع بنی مشرق مثل ملخ، بیشمار در وادی ریخته بودند، و شتران ایشان را مثل ریگ که برکناره دریا بیحساب است، شمارهای نبود. | ۱۲ 12 |
میدیانی و عەمالێقییەکان و هەموو کوڕانی ڕۆژهەڵات لە زۆریدا وەک کوللە وابوون و لە دۆڵەکە بوون، وشترەکانیشیان بێشومار بوون لە زۆریدا وەک ئەو لمەی لەسەر کەناری دەریادایە. |
پس چون جدعون رسید، دید که مردی به رفیقش خوابی بیان کرده، میگفت که «اینک خوابی دیدم، و هان گردهای نان جوین در میان اردوی مدیان غلطانیده شده، به خیمهای برخوردو آن را چنان زد که افتاد و آن را واژگون ساخت، چنانکه خیمه بر زمین پهن شد.» | ۱۳ 13 |
ئینجا گدعۆن هات و بینی پیاوێک خەونێک بۆ هاوڕێکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: «بەڕاستی خەونێکم بینیوە، لە خەونەکە کولێرەیەکی جۆ گلۆربووەوە بۆ ئۆردوگای میدیانییەکان و هاتە چادرەکە و لێیدا، ئیتر کەوت و سەرەوژێری کرد، چادرەکەی تەخت کرد.» |
رفیقش درجواب وی گفت که «این نیست جز شمشیرجدعون بن یوآش، مرد اسرائیلی، زیرا خدامدیان و تمام اردو را بهدست او تسلیم کرده است.» | ۱۴ 14 |
هاوڕێکەشی وەڵامی دایەوە: «ئەوە لە شمشێرەکەی گدعۆنی کوڕی یۆئاشی پیاوی ئیسرائیل زیاتر بەولاوە هیچی دیکە نییە. خودا میدیانییەکان و هەموو سوپاکەی خستووەتە ژێر دەستیەوە.» |
و چون جدعون نقل خواب و تعبیرش راشنید، سجده نمود، و به لشکرگاه اسرائیل برگشته، گفت: «برخیزید زیرا که خداوند اردوی مدیان را بهدست شما تسلیم کرده است.» | ۱۵ 15 |
ئیتر کاتێک گدعۆن گوێی لە هەواڵی خەونەکە و لێکدانەوەکەی بوو، کڕنۆشی بۆ خودا برد. پاشان گەڕایەوە ئۆردوگاکەی ئیسرائیل و گوتی: «هەستن، چونکە خودا سوپای میدیانییەکانی خستووەتە ژێر دەستتانەوە.» |
و آن سیصد نفر را به سه فرقه منقسم ساخت، و بهدست هر یکی از ایشان کرناها و سبوهای خالی داد و مشعلها در سبوها گذاشت. | ۱۶ 16 |
ئینجا سێ سەد پیاوەکەی دابەش کرد بۆ سێ تیپ و کەڕەنای دایە دەستی هەموویان لەگەڵ گۆزەی بەتاڵ و چرای خستە ناو گۆزەکانەوە. |
و به ایشان گفت: «بر من نگاه کرده، چنان بکنید. پس چون به کنار اردو برسم، هرچه من میکنم، شما هم چنان بکنید. | ۱۷ 17 |
پێی گوتن: «سەیری من بکەن و وەک من بکەن، ئەوەتا من دەچمە نزیک ئۆردوگاکە، ئیتر من چی دەکەم ئێوەش وا بکەن. |
و چون من و آنانی که با من هستند کرناهارا بنوازیم، شما نیز از همه اطراف اردو کرناها رابنوازید و بگویید (شمشیر) خداوند و جدعون.» | ۱۸ 18 |
ئینجا من و هەموو ئەوانەی لەگەڵمدان کە کەڕەنامان لێدا، ئێوەش بە دەوری هەموو ئۆردوگاکەدا کەڕەنا لێ بدەن و بڵێن:”بۆ یەزدان و بۆ گدعۆن!“» |
پس جدعون و صد نفر که با وی بودند درابتدای پاس دوم شب به کنار اردو رسیدند و درهمان حین کشیکچیای تازه گذارده بودند، پس کرناها را نواختند و سبوها را که در دست ایشان بود، شکستند. | ۱۹ 19 |
ئیتر گدعۆن و سەد پیاوەکەی کە لەگەڵیدا بوون لە سەرەتای نیوە شەودا هاتن بۆ کەناری ئۆردوگاکە و لەو کاتەدا پاسەوانەکانیان گۆڕی بوو، ئینجا کەڕەنایان لێدا و ئەو گۆزانەی لە دەستیان بوو شکاندیانن. |
و هر سه فرقه کرناها را نواختندو سبوها را شکستند و مشعلها را بهدست چپ وکرناها را بهدست راست خود گرفته، نواختند، وصدا زدند شمشیر خداوند و جدعون. | ۲۰ 20 |
سێ تیپەکە کەڕەنایان لێدا و گۆزەکانیان شکاند و چراکانیان بە دەستی چەپیانەوە گرت و کەڕەناکانیان بە دەستی ڕاست بۆ ئەوەی لێی بدەن، هاواریان کرد: «شمشێرێک بۆ یەزدان و بۆ گدعۆن!» |
و هرکس بهجای خود به اطراف اردو ایستادند وتمامی لشکر فرار کردند و ایشان نعره زده، آنها رامنهزم ساختند. | ۲۱ 21 |
ئیتر هەریەکە و لە شوێنی خۆیان بە دەوری ئۆردوگاکەدا ڕاوەستان. ئینجا هەموو میدیانییەکان ڕایانکرد و هاواریان کرد و هەڵاتن. |
و چون آن سیصد نفر کرناها را نواختند، خداوند شمشیر هر کس را بر رفیقش وبر تمامی لشکر گردانید، و لشکر ایشان تابیت شطه به سوی صریرت و تا سر حد آبل محوله که نزد طبات است، فرار کردند. | ۲۲ 22 |
کاتێک سێ سەد کەسەکە کەڕەنایان لێدا، یەزدان کارێکی کرد لە پیاوانی سەراپای ئۆردوگاکە کە هەریەکە بە شمشێرەکەی لە هاوڕێکەی خۆی بدات، ئیتر سوپاکە هەڵات بۆ بێتشیتا بەرەو چەرێرا هەتا دەگاتە سنووری ئابێل مەحۆلا نزیک تەبات. |
و مردان اسرائیل از نفتالی و اشیر و تمامی منسی جمع شده، مدیان را تعاقب نمودند. | ۲۳ 23 |
ئیتر پیاوانی ئیسرائیل لە هۆزەکانی نەفتالی و ئاشێر و هەموو مەنەشە بانگ کران و بەدوای میدیانییەکان کەوتن. |
و جدعون به تمامی کوهستان افرایم، رسولان فرستاده، گفت: «به جهت مقابله با مدیان به زیر آیید و آبها را تا بیت باره و اردن پیش ایشان بگیرید.» پس تمامی مردان افرایم جمع شده، آبهارا تا بیت باره و اردن گرفتند. | ۲۴ 24 |
ئینجا گدعۆن نێردراوی نارد بۆ هەموو ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و گوتی: «دابەزن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میدیانییەکان و سەرچاوەی ئاوەکانیان لێ بستێنن هەتا دەگاتە بێتبارا و ڕووباری ئوردون.» ئیتر هەموو پیاوانی ئەفرایم کۆبوونەوە و سەرچاوەی ئاوەکانیان لێسەندن هەتا دەگاتە بێتبارا و ڕووباری ئوردون. |
و غراب و ذئب، دو سردار مدیان را گرفته، غراب را بر صخره غراب و ذئب را در چرخشت ذئب کشتند، ومدیان را تعاقب نمودند، و سرهای غراب و ذئب را به آن طرف اردن، نزد جدعون آوردند. | ۲۵ 25 |
دوو سەرکردەی میدیانییەکانیشیان گرت، عۆرێڤ و زئێڤ. عۆرێڤیان لەسەر تاشەبەردی عۆرێڤ کوشت، بەڵام زئێڤیان لەناو گوشەری زئێڤدا کوشت. هەروەها دوای میدیانییەکان کەوتن و کەللەسەری عۆرێڤ و زئێڤیان لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە هێنا بۆ گدعۆن. |