و یوشع پیر و سالخورده شد، و خداوندبه وی گفت: «تو پیر و سالخورده شدهای و هنوز زمین بسیار برای تصرف باقی میماند. | ۱ 1 |
کاتێک یەشوع پیر بوو و چووە ساڵەوە، یەزدانیش پێی فەرموو: «تۆ پیر بوویت و چوویتە ساڵەوە، هێشتا چەند خاکێکی زۆریش ماوە دەستی بەسەردا بگیردرێت. |
و این است زمینی که باقی میماند، تمامی بلوک فلسطینیان و جمیع جشوریان. | ۲ 2 |
«ئەمە ئەو خاکەیە کە ماوەتەوە: «هەموو ناوچەکانی فەلەستی و گەشوورییەکان، |
ازشیحور که در مقابل مصر است تا سرحد عقرون به سمت شمال که از کنعانیان شمرده میشود، یعنی پنج سردار فلسطینیان از غزیان و اشدودیان و اشقلونیان و جتیان و عقرونیان و عویان. | ۳ 3 |
لە ڕووباری شیحۆرەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی میسرە هەتا سنووری عەقرۆن لە باکوور کە سەر بە کەنعانییەکانە، سنووری پێنج ڕابەرە فەلەستییەکان، لە غەزە، ئەشدۆد، ئەسقەلان، گەت و عەقرۆن، عەقرۆنی خاکی عەڤییەکان. |
و ازجنوب تمامی زمین کنعانیان و مغارهای که ازصیدونیان است تا افیق و تا سرحد اموریان. | ۴ 4 |
لە باشوورەوە هەموو، خاکی کەنعانییەکان و عارا کە هی سەیدائییەکانە هەتا ئەفێق و سنووری ئەمۆرییەکان، |
وزمین جبلیان و تمامی لبنان به سمت مطلع آفتاب از بعل جاد که زیر کوه حرمون است تا مدخل حمات. | ۵ 5 |
خاکی جوبەیلییەکان و هەموو ناوچەکانی لوبنان بەرەو ڕۆژهەڵات، لە بەعلگاد بناری چیای حەرمۆنەوە هەتا دەروازەی حەمات. |
تمامی ساکنان کوهستان از لبنان تامصرفوت مایم که جمیع صیدونیان باشند، من ایشان را از پیش بنیاسرائیل بیرون خواهم کرد، لیکن تو آنها را به بنیاسرائیل به ملکیت به قرعه تقسیم نما چنانکه تو را امر فرمودهام. | ۶ 6 |
«من خۆم هەموو دانیشتووانی چیا لە لوبنانەوە هەتا میسرەفۆت مەیم، هەموو سەیدائییەکان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیلدا دەردەکەم. دەبێت تۆش ئەم خاکانە بە تیروپشک بە میرات بۆ ئیسرائیل دابەش بکەیت، بەو شێوەیەی فەرمانم پێ کردیت، |
پس الان این زمین را به نه سبط و نصف سبط منسی برای ملکیت تقسیم نما.» | ۷ 7 |
ئێستاش بەسەر نۆ هۆز و نیوەی هۆزی مەنەشەدا بە میرات دابەشی بکە.» |
با او روبینیان و جادیان ملک خود را گرفتندکه موسی در آن طرف اردن به سمت مشرق به ایشان داد، چنانکه موسی بنده خداوند به ایشان بخشیده بود. | ۸ 8 |
ڕەئوبێنی و گادییەکان بەشی خۆیان لەگەڵ نیوەکەی دیکەی مەنەشە وەرگرت کە موسای بەندەی یەزدان بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونی پێدابوون. |
از عروعیر که بر کناره وادی ارنون است، و شهری که در وسط وادی است، و تمامی بیابان میدبا تا دیبون. | ۹ 9 |
لە عەرۆعێرەوە کە لە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە و لە شارۆچکەکەی ناوەڕاستی دەربەندەکەوە، هەموو دەشتە بەرزەکەی مادەبا هەتا دیڤۆن، |
و جمیع شهرهای سیهون ملک اموریان که در حشبون تا سرحد بنی عمون حکمرانی میکرد. | ۱۰ 10 |
هەموو شارۆچکەکانی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان کە لە حەشبۆنەوە هەتا سنووری عەمۆنییەکان فەرمانڕەوایەتی دەکرد. |
و جلعاد و سرحدجشوریان و معکیان و تمامی کوه حرمون وتمامی باشان تا سلخه. | ۱۱ 11 |
هەروەها گلعاد و سنوورەکانی گەشووری و مەعکائییەکان، هەموو چیای حەرمۆن، هەموو باشان هەتا سەلخە لەخۆ دەگرت، |
و تمامی ممالک عوج در باشان که در اشتاروت و ادرعی حکمرانی میکرد، و او از بقیه رفائیان بود. پس موسی ایشان را شکست داد و بیرون کرد. | ۱۲ 12 |
واتە هەموو شانشینی عۆگ لە باشان کە لە عەشتارۆت و ئەدرەعی پاشایەتی دەکرد، ئەویش لە پاشماوەی ڕفائییەکان مابووەوە کە موسا کاتی خۆی لێیدان و دەریکردن. |
اما بنیاسرائیل جشوریان و معکیان را بیرون نکردند، پس جشور و معکی تا امروز در میان اسرائیل ساکنند. | ۱۳ 13 |
نەوەی ئیسرائیل گەشوورییەکان و مەعکائییەکانیان دەرنەکرد، ئیتر هەتا ئەمڕۆش گەشووری و مەعکائی لەنێو ئیسرائیلدا نیشتەجێن. |
لیکن به سبط لاوی هیچ ملکیت نداد، زیراهدایای آتشین یهوه خدای اسرائیل ملکیت وی است چنانکه به او گفته بود. | ۱۴ 14 |
بەڵام موسا میراتی بە هۆزی لێڤی نەدا، لەبەر ئەوەی قوربانییە بە ئاگرەکانی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل میراتی ئەوانە، هەروەک یەزدان بە موسای فەرموو. |
و موسی به سبط بنی روبین برحسب قبیله های ایشان داد. | ۱۵ 15 |
ئەو خاکانەی موسا بە هۆزی نەوەی ڕەئوبێنی دابوو، بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەمانە بوون: |
و حدود ایشان از عروعیربود که به کنار وادی ارنون است و شهری که دروسط وادی است و تمامی بیابان که پهلوی میدبااست. | ۱۶ 16 |
سنووریان لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر کەناری دەربەندی ئەرنۆنە و لە شارۆچکەکەی ناوەڕاستی دەربەندەکەوە، هەموو دەشتە بەرزەکە لە مادەبایەوە |
حشبون و تمامی شهرهایش که در بیابان است و دیبون و باموت بعل و بیت بعل معون. | ۱۷ 17 |
هەتا شاری حەشبۆن و هەموو شارۆچکەکانی کە لە دەشتە بەرزەکەیە، کە دیڤۆن، بامۆتبەعل، بێتبەعلمەعۆن، |
ویهصه و قدیموت و میفاعت. | ۱۸ 18 |
یەهەچ، قەدێمۆت، مێفەعەت، |
و قریتایم و سبمه و سارت شحر که در کوه دره بود. | ۱۹ 19 |
قیریاتەیم، سیڤما، چەرەت شەحەر لەسەر کێوەکەی نێو دۆڵەکە، |
و بیت فغورو دامن فسجه و بیت یشیموت. | ۲۰ 20 |
بێتپەعۆر، بنارەکانی پسگە، بێتیەشیمۆت لەخۆ دەگرێت، |
و تمامی شهرهای بیابان و تمامی ممالک سیهون، ملک اموریان، که در حشبون حکمرانی میکرد، وموسی او را با سرداران مدیان یعنی اوی و راقم وصور و حور و رابع، امرای سیهون، که در آن زمین ساکن بودند، شکست داد. | ۲۱ 21 |
هەموو شارۆچکەکانی دەشتە بەرزەکە و هەموو شانشینی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوایەتی دەکرد. موسا کاتی خۆی سیحۆنی لەگەڵ سەرۆکەکانی میدیاندا شکاندبوو، واتە ئاڤی، ڕاقەم، چوور، حوور و ڕێڤەع، میرە هاوپەیمانەکانی سیحۆن کە لەو خاکەدا دەژیان. |
و بلعام بن بعور فالگیر را بنیاسرائیل در میان کشتگان به شمشیرکشتند. | ۲۲ 22 |
نەوەی ئیسرائیل بەلعامی کوڕی بەعۆری فاڵگرەوەشیان بە شمشێر لەگەڵ کوژراوەکانیان کوشت. |
و سرحد بنی روبین اردن و کنارهاش بود. این ملکیت بنی روبین برحسب قبیله های ایشان بود یعنی شهرها و دهات آنها. | ۲۳ 23 |
جا سنووری نەوەی ڕەئوبێن کەناری ڕووباری ئوردون بوو. ئەمە میراتی نەوەی ڕەئوبێنە بەگوێرەی خێڵەکانیان، شارۆچکە و گوندەکانیان. |
و موسی به سبط جاد یعنی به بنی جادبرحسب قبیله های ایشان داد. | ۲۴ 24 |
ئەو خاکانەی موسا بە هۆزی نەوەی گادی دابوو، بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەمانە بوون: |
و سرحد ایشان یعزیز بود و تمامی شهرهای جلعاد و نصف زمین بنی عمون تا عروعیر که در مقابل ربه است. | ۲۵ 25 |
سنوورەکانیان یەعزێر و هەموو شارۆچکەکانی گلعاد و نیوەی خاکی عەمۆنییەکان هەتا عەرۆعێر کە لە نزیک ڕەبەیە، |
واز حشبون تا رامت مصفه و بطونیم و از محنایم تاسرحد دبیر. | ۲۶ 26 |
لە شاری حەشبۆنەوە هەتا ڕامای میچپا و بەتۆنیم، لە مەحەنەیمەوە هەتا سنووری دەڤیر، |
و در دره بیت هارام و بیت نمره وسکوت و صافون و بقیه مملکت سیهون، ملک حشبون، و اردن و کناره آن تا انتهای دریای کنرت در آن طرف اردن به سمت مشرق. | ۲۷ 27 |
لە دۆڵەکەش بێتهارام، بێتنیمرا، سوکۆت و چافۆن، پاشماوەکەی شانشینی سیحۆنی پاشای حەشبۆن، بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون کە سنوورەکانی هەتا قەراغی دەریاچەی جەلیلە. |
این است ملکیت بنی جاد برحسب قبیله های ایشان یعنی شهرها و دهات آنها. | ۲۸ 28 |
ئەمە میراتی نەوەی گادە بەگوێرەی خێڵەکانیان، شارۆچکە و گوندەکانیان. |
و موسی به نصف سبط منسی داد و برای نصف سبط بنی منسی برحسب قبیله های ایشان برقرار شد. | ۲۹ 29 |
ئەو خاکانەی موسا دابوویە نیوەی هۆزی مەنەشە، واتە بۆ نیوەی نەوەی مەنەشە، بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەمانە بوون: |
و حدود ایشان از محنایم تمامی باشان یعنی تمامی ممالک عوج، ملک باشان وتمامی قریه های یائیر که در باشان است، شصت شهر بود. | ۳۰ 30 |
سنوورەکەیان لە مەحەنەیمەوە هەموو باشان، هەموو شانشینی عۆگی پاشای باشان، هەموو ئاوەدانییەکانی یائیر کە لە باشانە، شەست شارۆچکە و |
و نصف جلعاد و عشتاروت و ادرعی شهرهای مملکت عوج در باشان برای پسران ماکیر بن منسی یعنی برای نصف پسران ماکیربرحسب قبیله های ایشان بود. | ۳۱ 31 |
نیوەی گلعاد و عەشتارۆت و ئەدرەعی، شارەکانی شانشینی عۆگ لە باشان بۆ نەوەی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون، بۆ نیوەی نەوەی ماکیر بەگوێرەی خێڵەکانیان. |
اینهاست آنچه موسی در عربات موآب درآن طرف اردن در مقابل اریحا به سمت مشرق برای ملکیت تقسیم کرد. | ۳۲ 32 |
ئەمە ئەوە بوو کە موسا لە دەشتەکانی مۆئاب لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا کردی بە میرات. |
لیکن به سبط لاوی، موسی هیچ نصیب نداد زیرا که یهوه، خدای اسرائیل، نصیب ایشان است چنانکه به ایشان گفته بود. | ۳۳ 33 |
بەڵام موسا میراتی نەدا بە هۆزی لێڤی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل میراتی ئەوان بوو، هەروەک بەڵێنی پێدابوون. |