< ارمیا 34 >

کلامی که از جانب خداوند در حینی که نبوکدنصر پادشاه بابل و تمامی لشکرش و جمیع ممالک جهان که زیر حکم اوبودند و جمیع قومها با اورشلیم و تمامی شهرهایش جنگ می‌نمودند بر ارمیا نازل شده، گفت: ۱ 1
کاتێک نەبوخودنەسری پاشای بابل و هەموو سوپاکەی و هەموو شانشینەکانی ئەو خاکانەی لەژێر دەستی فەرمانڕەوایەتی ئەودا بوون و هەموو گەلان لە دژی ئۆرشەلیم و هەموو شارۆچکەکانی دەجەنگین، یەزدان پەیامی بۆ یەرمیا نارد، فەرمووی:
«یهوه خدای اسرائیل چنین می‌گوید: بروو صدقیا پادشاه یهودا را خطاب کرده، وی را بگوخداوند چنین می‌فرماید: اینک من این شهر را به‌دست پادشاه بابل تسلیم می‌کنم و او آن را به آتش خواهد سوزانید. ۲ 2
«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بڕۆ قسە لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا بکە و پێی بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەم شارە دەدەمە دەست پاشای بابلەوە و بە ئاگر دەیسووتێنێت.
و تو از دستش نخواهی رست. بلکه البته گرفتار شده، به‌دست او تسلیم خواهی گردید و چشمان تو چشمان پادشاه بابل راخواهد دید و دهانش با دهان تو گفتگو خواهدکرد و به بابل خواهی رفت. ۳ 3
تۆش لە دەستی دەرباز نابیت، بەڵکو بەگرتن دەگیرێیت و دەدرێیتە دەستی ئەوەوە، چاوەکانت چاوەکانی پاشای بابل دەبینێت، ڕووبەڕوو قسەت لەگەڵ دەکات. پاشان دەچیتە بابل.
لیکن‌ای صدقیاپادشاه یهودا کلام خداوند را بشنو. خداونددرباره تو چنین می‌گوید: به شمشیر نخواهی مرد، ۴ 4
«”ئەی سدقیای پاشای یەهودا، گوێ لە بەڵێنی یەزدان بگرە، یەزدان ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بە تۆ: بە شمشێر نامریت،
بلکه بسلامتی خواهی مرد. و چنانکه برای پدرانت یعنی پادشاهان پیشین که قبل از تو بودند(عطریات ) سوزانیدند، همچنان برای تو خواهندسوزانید و برای تو ماتم گرفته، خواهند گفت: آه‌ای آقا. زیرا خداوند می‌گوید: من این سخن راگفتم.» ۵ 5
بە ئاشتی دەمریت. وەک چۆن خەڵکی بۆ ڕێزگرتن لە باوباپیرانی پاشاکانی پێش تۆ بخووریان دەسووتاند، ئاوا بۆ ڕێزگرتن لە تۆ بخوور دەسووتێنن، بە’گەورە ڕۆ!‘بۆت دەلاوێنەوە. یەزدان دەفەرموێت: من ئەو بەڵێنە دەدەم.“»
پس ارمیا نبی تمامی این سخنان را به صدقیاپادشاه یهودا در اورشلیم گفت، ۶ 6
جا یەرمیای پێغەمبەر لە ئۆرشەلیم هەموو ئەم قسانەی بە سدقیای پاشای یەهودا گوت،
هنگامی که لشکر پادشاه بابل با اورشلیم و با همه شهرهای باقی یهود یعنی با لاکیش و عزیقه جنگ می‌نمودند. زیرا که این دو شهر از شهرهای حصاردار یهودا فقط باقی‌مانده بود. ۷ 7
لەو کاتەی سوپاکەی پاشای بابل کەوتە جەنگەوە لە دژی ئۆرشەلیم و ئەو شارانەی دیکەی یەهودا کە مابوونەوە، لە دژی لاخیش و عەزێقا، لە شارە قەڵابەندەکانی یەهودا تەنها ئەمانە مابوونەوە.
کلامی که ازجانب خداوند بر ارمیا نازل شد بعد از آنکه صدقیا پادشاه با تمامی قومی که در اورشلیم بودند عهد بست که ایشان به آزادی ندا نمایند، ۸ 8
ئەو پەیامەی لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، دوای ئەوەی سدقیای پاشا پەیمانی لەگەڵ هەموو گەل بەست کە لە ئۆرشەلیم بوون بۆ ڕاگەیاندنی ئازادکردنی کۆیلە.
تا هر کس غلام عبرانی خود و هر کس کنیزعبرانیه خویش را به آزادی رها کند و هیچکس برادر یهود خویش را غلام خود نسازد. ۹ 9
هەرکەسە کۆیلە عیبرانییەکەی و کەنیزە عیبرانییەکەی خۆی ئازاد بکات، بۆ ئەوەی کەس ئەو برا و خوشکە جولەکەیەی نەکات بە کۆیلە.
پس جمیع سروران و تمامی قومی که داخل این عهدشدند اطاعت نموده، هر کدام غلام خود را و هرکدام کنیز خویش را به آزادی رها کردند و ایشان را دیگر به غلامی نگاه نداشتند بلکه اطاعت نموده، ایشان را رهایی دادند. ۱۰ 10
پیاوە گەورەکان و هەموو گەل هاتنە ناو پەیمانەکەوە و ڕازی بوون بەوەی هەرکەسە و دەبێت کۆیلە و کەنیزەکەی خۆی ئازاد بکات و ئیتر کەس نەیانکات بە کۆیلە، گوێڕایەڵ بوون و بەڕەڵایان کردن.
لکن بعد از آن ایشان برگشته، غلامان و کنیزان خود را که به آزادی رها کرده بودند، باز آوردند و ایشان را به عنف به غلامی و کنیزی خود گرفتند. ۱۱ 11
بەڵام پاشان گەڕانەوە، ئەو کۆیلە و کەنیزانەی ئازادیان کردبوون جارێکی دیکە کردیاننەوە بە کۆیلە و کەنیزە.
و کلام خداوند بر ارمیا از جانب خداوندنازل شده، گفت: ۱۲ 12
ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات:
«یهوه خدای اسرائیل چنین می‌گوید: من با پدران شما در روزی که ایشان را اززمین مصر از خانه بندگی بیرون آوردم عهد بسته، گفتم ۱۳ 13
«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من لەگەڵ باوباپیرانتان پەیمانم بەست، ئەو ڕۆژەی لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان لە خاکی کۆیلایەتییەوە، فەرمووم:
که در آخر هر هفت سال هر کدام از شمابرادر عبرانی خود را که خویشتن را به تو فروخته باشد رها کنید. و چون تو را شش سال بندگی کرده باشد، او را از نزد خود به آزادی رهایی دهی. اما پدران شما مرا اطاعت ننمودند و گوش خود را به من فرا نداشتند. ۱۴ 14
”لە کۆتایی حەوت ساڵدا هەرکەسە و دەبێت ئەو عیبرانییە ئازاد بکات و بەڕەڵا بکات کە خۆی بە ئێوە فرۆشتووە و شەش ساڵ خزمەتی کردوون.“بەڵام باوکانتان گوێیان لێ نەگرتم و گوێیان شل نەکرد.
و شما در این زمان بازگشت نمودید و آنچه در نظر من پسند است بجا آوردید. و هر کس برای همسایه خود به آزادی ندا نموده، در خانه‌ای که به اسم من نامیده شده است عهد بستید. ۱۵ 15
ئەمڕۆ ئێوە تۆبەتان کرد و ئەوەی لەبەرچاوی من ڕاست بوو کردتان، هەرکەسە و ئازادکردنی بۆ هاونیشتیمانییەکەی ڕاگەیاند، لەو ماڵەی ناوی منی هەڵگرتووە پەیمانتان بەست.
اما از آن روتافته اسم مرا بی‌عصمت کردید و هر کدام از شما غلام خودرا و هر کس کنیز خویش را که ایشان را برحسب میل ایشان به آزادی رها کرده بودید، باز آوردید و ایشان را به عنف به غلامی و کنیزی خودگرفتید. ۱۶ 16
بەڵام پاشان هەڵگەڕانەوە و ناوی منتان زڕاند، هەریەکەتان کۆیلە و کەنیزەکەی گەڕاندەوە، ئەوانەی ئازادتان کردبوون چییان بوێ بۆ خۆیان بیکەن، ناچارتان کردن ببنەوە کۆیلە و کەنیزەتان.
بنابراین خداوند چنین می‌گوید: چونکه شما مرا اطاعت ننمودید و هر کس برای برادر خود و هر کدام برای همسایه خویش به آزادی ندا نکردید، اینک خداوند می‌گوید: من برای شما آزادی را به شمشیر و وبا و قحط ندامی کنم و شما را در میان تمامی ممالک جهان مشوش خواهم گردانید. ۱۷ 17
«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون بۆ ئەوەی هەرکەسە و ئازادکردنی هاونیشتیمانییەکەی ڕابگەیەنێت، من”ئازادی“بۆ ئێوە ڕادەگەیەنم،”ئازادی“بۆ ئەوەی بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناوبچن. وا دەکەم هەموو شانشینەکانی زەوی لێتان بتۆقن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
و تسلیم خواهم کردکسانی را که از عهد من تجاوز نمودند و وفاننمودند به کلام عهدی که به حضور من بستند، حینی که گوساله را دو پاره کرده، در میان پاره هایش گذاشتند. ۱۸ 18
ئەو کەسانەی کە پەیمانەکەی منیان شکاند، ئەوانەی بەندەکانی ئەو پەیمانەیان جێبەجێ نەکرد کە لەبەردەمی من بەستیان، وەک ئەو گوێرەکەیەیان لێدەکەم کە دوو لەتیان کرد و بەناو دوو لەتەکەیدا تێپەڕین.
یعنی سروران یهودا وسروران اورشلیم و خواجه‌سرایان و کاهنان وتمامی قوم زمین را که در میان پاره های گوساله گذر نمودند. ۱۹ 19
پیاوە گەورەکانی یەهودا و پیاوە گەورەکانی ئۆرشەلیم و کاربەدەستان و کاهینان و هەموو گەلی خاکەکە، ئەوانەی بەناو دوو لەتی جوانەگادا تێپەڕین،
و ایشان را به‌دست دشمنان ایشان و به‌دست آنانی که قصد جان ایشان دارند، خواهم سپرد و لاشهای ایشان خوراک مرغان هواو حیوانات زمین خواهد شد. ۲۰ 20
دەیاندەمە دەست دوژمنەکانیان کە دەیانەوێ بیانکوژن. تەرمەکانیان دەبێت بە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی.
و صدقیا پادشاه یهودا و سرورانش را به‌دست دشمنان ایشان و به‌دست آنانی که قصد جان ایشان دارند و به‌دست لشکر پادشاه بابل که از نزد شما رفته‌اند تسلیم خواهم کرد. ۲۱ 21
«سدقیای پاشای یەهودا و پیاوە گەورەکانیشی دەدەمە دەست دوژمنەکانیان کە دەیانەوێ بیانکوژن، دەیاندەمە دەست سوپاکەی پاشای بابل، ئەوانەی لە کۆڵتان بوونەتەوە.
اینک خداوند می‌گوید من امرمی فرمایم و ایشان را به این شهر باز خواهم آوردو با آن جنگ کرده، آن را خواهند گرفت و به آتش خواهند سوزانید و شهرهای یهودا را ویران وغیرمسکون خواهم ساخت.» ۲۲ 22
من فەرمان دەدەم بابلییەکان بگەڕێنەوە ئەم شارە و لە دژی بجەنگن. ئەم شارە دەگرن و بە ئاگر دەیسووتێنن، شارۆچکەکانی یەهوداش وێران دەکەم و ئاوەدانی تێدا نامێنێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

< ارمیا 34 >