و کلام خداوند بر من نازل شده، گفت: | ۱ 1 |
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: |
«ای پسر انسان درخت مو در میان سایر درختان چیست و شاخه مو در میان درختان جنگل چه میباشد؟ | ۲ 2 |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بە بەراورد لەگەڵ لقی هەر دارێک لەو دارانەی لە دارستاندان، لقی دار مێو چییە؟ |
آیا چوب از آن برای کردن هیچ کاری گرفته میشود؟ یا میخی از آن برای آویختن هیچ ظرفی میگیرند؟ | ۳ 3 |
ئایا دار لەم لقە دەبردرێت بۆ دروستکردنی هەر شتێک لە هەر کارێک، یان سنگۆلکەی دیواری لێ دروستبکەن بۆ ئەوەی کەلوپەلێکی پێدا هەڵبواسن؟ |
هان آن را برای هیزم در آتش میاندازند و آتش هر دو طرفش رامی سوزاند و میانش نیمسوخته میشود پس آیابرای کاری مفید است؟ | ۴ 4 |
دوای ئەوەی دەبێت بە خۆراکی ئاگر و ئاگر لە هەردوو سەرەوە دەیخوات و ناوەڕاستەکەی دەسووتێنێت، ئایا ئیتر بە کەڵکی هیچ شتێک دێت؟ |
اینک چون تمام بودبرای هیچ کار مصرف نداشت. چند مرتبه زیاده وقتی که آتش آن را سوزانیده و نیمسوخته باشد، دیگر برای هیچ کاری مصرف نخواهد داشت.» | ۵ 5 |
ئەو کاتەی کە ساغ بوو بە کەڵکی هیچ نەدەهات، دوای ئەوەی ئاگر خواردی و سووتا ئیتر چۆن بە کەڵک دێت؟ |
بنابراین خداوند یهوه چنین میگوید: «مثل درخت مو که آن را از میان درختان جنگل برای هیزم و آتش تسلیم کردهام، همچنان سکنه اورشلیم را تسلیم خواهم نمود. | ۶ 6 |
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: وەک لقی دار مێو لەنێو لقەکانی دارستان، ئەوەی کردم بە خۆراکی ئاگر، ئاواش لە دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەکەم. |
و نظر خود را برایشان خواهم دوخت. از یک آتش بیرون میآیندو آتشی دیگر ایشان را خواهد سوزانید. پس چون نظر خود را بر ایشان دوخته باشم، خواهیددانست که من یهوه هستم.» | ۷ 7 |
ڕووی خۆم لەوان وەردەگێڕم. هەرچەندە لە ئاگر هاتوونەتە دەرەوە، بەڵام ئاگرەکە دەیانخوات. کاتێک ڕووی خۆم لەوان وەردەگێڕم، ئەوا ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. |
و خداوند یهوه میگوید: «بهسبب خیانتی که ورزیدهاند زمین را ویران خواهم ساخت.» | ۸ 8 |
خاکەکە وێران دەکەم، چونکە ناپاکییان لەگەڵ کردم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» |