آنگاه سلیمان، مشایخ اسرائیل و جمیع روسای اسباط و سروران خانه های آبای بنیاسرائیل را نزد سلیمان پادشاه در اورشلیم جمع کرد تا تابوت عهد خداوند را از شهر داودکه صهیون باشد، برآورند. | ۱ 1 |
لەو کاتەدا سلێمان پاشا لە ئۆرشەلیم پیرانی ئیسرائیلی کۆکردەوە، هەموو سەرکردەی هۆزەکان و گەورەی بنەماڵەکانی نەوەی ئیسرائیل، بۆ هێنانی سندوقی پەیمانی یەزدان لە سییۆنەوە، کە بە شاری داود ناسراوە. |
و جمیع مردان اسرائیل در ماه ایتانیم که ماه هفتم است در عیدنزد سلیمان پادشاه جمع شدند. | ۲ 2 |
هەروەها لە جەژنی مانگی ئێتانیم کە لە مانگی حەوتە هەموو گەلی ئیسرائیل لەلای سلێمانی پاشا کۆبوونەوە. |
و جمیع مشایخ اسرائیل آمدند و کاهنان تابوت را برداشتند. | ۳ 3 |
ئیتر هەموو پیرانی ئیسرائیل هاتن و کاهینەکانیش سندوقەکەیان هەڵگرت، |
وتابوت خداوند و خیمه اجتماع و همه آلات مقدس را که در خیمه بود آوردند و کاهنان ولاویان آنها را برآوردند. | ۴ 4 |
سندوقی یەزدان و چادری چاوپێکەوتن و هەموو کەلوپەلە پیرۆزەکانی ناو چادرەکەیان هێنا. کاهین و لێڤییەکان هێنایانە سەرەوە، |
و سلیمان پادشاه وتمامی جماعت اسرائیل که نزد وی جمع شده بودند، پیش روی تابوت همراه وی ایستادند، واینقدر گوسفند و گاو را ذبح کردند که به شمار وحساب نمی آمد. | ۵ 5 |
سلێمانی پاشاش لەگەڵ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل کە لەگەڵی کۆببوونەوە لەبەردەم سندوقەکە بوون، مەڕ و مانگایان سەردەبڕی کە لە زۆریدا نە تۆمار دەکرا و نە دەژمێردرا. |
و کاهنان تابوت عهد خداوندرا به مکانش در محراب خانه، یعنی درقدسالاقداس زیر بالهای کروبیان درآوردند. | ۶ 6 |
ئینجا کاهینەکان سندوقی پەیمانی یەزدانیان هێنایە شوێنەکەی خۆی، بۆ پیرۆزگاکەی ناوەوەی پەرستگاکە، شوێنی هەرەپیرۆز، بۆ ژێر باڵی دوو کەڕوبەکە. |
زیرا کروبیان بالهای خود را بر مکان تابوت پهن میکردند و کروبیان تابوت و عصاهایش را از بالامی پوشانیدند. | ۷ 7 |
کەڕوبەکان باڵەکانیان بەسەر سندوقەکەدا کردبووەوە، سێبەریان بەسەر سندوقەکە و هەردوو داردەستەکەشیدا کردبوو کە بۆ هەڵگرتنیەتی. |
و عصاها اینقدر دراز بود که سرهای عصاها از قدسی که پیش محراب بود، دیده میشد اما از بیرون دیده نمی شد و تا امروزدر آنجا هست. | ۸ 8 |
ئەم داردەستانەش ئەوەندە درێژ بوون کە سەری داردەستەکان لەو دیوی پەردەی شوێنی هەرەپیرۆز دەبینران، بەڵام لە دەرەوەی شوێنە پیرۆزەکەوە نەدەبینران، هەتا ئەمڕۆش هەر لەوێدان. |
و در تابوت چیزی نبود سوای آن دو لوح سنگ که موسی در حوریب در آن گذاشت، وقتی که خداوند با بنیاسرائیل در حین بیرون آمدن ایشان از زمین مصر عهد بست. | ۹ 9 |
ناو سندوقەکەش هیچی تێدا نەبوو، جگە لەو دوو تەختە بەردەی کە موسا لە حۆرێڤ تێیدا داینابوون کاتێک یەزدان لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە میسر پەیمانی لەگەڵ بەستن. |
وواقع شد که چون کاهنان از قدس بیرون آمدند ابر، خانه خداوند را پر ساخت. | ۱۰ 10 |
ئەوە بوو بە هاتنە دەرەوەی کاهینەکان لە شوێنە پیرۆزەکە، هەورێک پیرۆزگای یەزدانی پڕکردەوە. |
و کاهنان بهسبب ابر نتوانستند به جهت خدمت بایستند، زیرا که جلال یهوه، خانه خداوند را پر کرده بود. | ۱۱ 11 |
کاهینەکانیش لەبەر هەورەکە نەیانتوانی خزمەت بکەن، چونکە شکۆی یەزدان پیرۆزگاکەی پڕکرد. |
آنگاه سلیمان گفت: «خداوند گفته است که در تاریکی غلیظ ساکن میشوم. | ۱۲ 12 |
ئینجا سلێمان گوتی: «یەزدان فەرموویەتی، کە لەناو هەوری تاردا نیشتەجێ دەبێت. |
فی الواقع خانهای برای سکونت تو و مکانی را که در آن تا به ابد ساکن شوی بنا نمودهام.» | ۱۳ 13 |
ئەوەتا پەرستگایەکی شکۆدارم بۆ بنیاد نایت، شوێنێک هەتاهەتایە بۆ نیشتەجێبوونت.» |
و پادشاه روی خود را برگردانیده، تمامی جماعت اسرائیل را برکت داد و تمامی جماعت اسرائیل بایستادند. | ۱۴ 14 |
کاتێک هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل ڕاوەستا بوون، پاشا ڕووی خۆی وەرگێڕا و داوای بەرەکەتی بۆ هەموویان کرد. |
پس گفت: «یهوه خدای اسرائیل متبارک باد که به دهان خود به پدر من داود وعده داده، و بهدست خود آن را بهجاآورده، گفت: | ۱۵ 15 |
ئینجا گوتی: «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەوەی بە دەمی خۆی بەڵێنی بە داودی باوکم دا و بە دەستی خۆی بەجێی هێنا، هەروەک فەرمووی: |
از روزی که قوم خود اسرائیل رااز مصر برآوردم، شهری از جمیع اسباط اسرائیل برنگزیدم تا خانهای بنا نمایم که اسم من در آن باشد، اما داود را برگزیدم تا پیشوای قوم من اسرائیل بشود. | ۱۶ 16 |
”لەو ڕۆژەوەی ئیسرائیلی گەلی خۆمم لە میسرەوە هێناوەتە دەرەوە، هیچ شارێکم لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هەڵنەبژاردووە بۆ ئەوەی پەرستگایەک بنیاد بنێن هەتا ناوەکەم لەوێ بێت، بەڵکو داودم هەڵبژاردووە تاکو فەرمانڕەوایەتی ئیسرائیلی گەلی من بکات.“ |
و در دل پدرم، داود بود که خانهای برای اسم یهوه، خدای اسرائیل، بنانماید. | ۱۷ 17 |
«لە دڵی داودی باوکیشمدا بوو پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێت. |
اما خداوند به پدرم داود گفت: چون دردل تو بود که خانهای برای اسم من بنا نمایی، نیکوکردی که این را در دل خود نهادی. | ۱۸ 18 |
بەڵام یەزدان بە داودی باوکمی فەرموو:”بێگومان باشت کرد کە لە دڵی خۆتدا نیازت هەبووە پەرستگایەک بۆ ناوەکەم بنیاد بنێیت. |
لیکن توخانه را بنا نخواهی نمود بلکه پسر تو که از صلب تو بیرون آید، او خانه را برای اسم من بنا خواهدکرد. | ۱۹ 19 |
لەگەڵ ئەوەشدا تۆ پەرستگاکە بنیاد نانێیت، بەڵکو کوڕەکەت، ئەوەی لە خوێنی خۆتە، ئەو پەرستگاکە بۆ ناوی من بنیاد دەنێت.“ |
پس خداوند کلامی را که گفته بود ثابت گردانید، و من بهجای پدر خود داود برخاسته، وبر وفق آنچه خداوند گفته بود بر کرسی اسرائیل نشستهام، و خانه را به اسم یهوه، خدای اسرائیل، بنا کردهام. | ۲۰ 20 |
«یەزدان بەڵێنی خۆی بردەسەر، ئەوەی کە فەرمووی. منیش شوێنی داودی باوکمم گرتەوە و لەسەر تەختی ئیسرائیل دانیشتم، هەروەک یەزدان فەرمووی. پەرستگاکەشم بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد نا. |
و در آن، مکانی مقرر کردهام برای تابوتی که عهد خداوند در آن است که آن را باپدران ما حین بیرون آوردن ایشان از مصر بسته بود.» | ۲۱ 21 |
لەوێشدا شوێنێکم بۆ ئەو سندوقە دانا، ئەوەی ئەو پەیمانەی یەزدانی تێیدایە کە لەگەڵ باوباپیرانماندا بەستی، کاتێک لە خاکی میسری هێنانە دەرەوە.» |
و سلیمان پیش مذبح خداوند به حضورتمامی جماعت اسرائیل ایستاده، دستهای خودرا به سوی آسمان برافراشت | ۲۲ 22 |
ئینجا سلێمان لەبەردەم قوربانگای یەزدان بەرامبەر بە هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل ڕاوەستا و دەستی بۆ ئاسمان بەرز کردەوە، |
و گفت: «ای یهوه، خدای اسرائیل، خدایی مثل تو نه بالا درآسمان و نه پایین بر زمین هست که با بندگان خودکه به حضور تو به تمامی دل خویش سلوک مینمایند، عهد و رحمت را نگاه میداری. | ۲۳ 23 |
گوتی: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، هیچ خودایەک لە ئاسمان لە سەرەوە و لەسەر زەوی لە خوارەوە لە وێنەی تۆ نییە، پەیمانی خۆشەویستییەکەت بۆ خزمەتکارەکانت دەبەیتەسەر، ئەوانەی لەبەردەمی تۆ بە دڵسۆزییەوە ڕەفتار دەکەن. |
وآن وعدهای که به بنده خود، پدرم داود دادهای، نگاه داشتهای زیرا به دهان خود وعده دادی و بهدست خود آن را وفا نمودی چنانکه امروز شده است. | ۲۴ 24 |
تۆ بەڵێنی خۆتت بۆ بەندەکەت، بۆ داودی باوکم هێنایە دی. ئەوەی بە دەمت بەڵێنت پێدا، ئەمڕۆ بە دەستی خۆتت هێنایە دی. |
پس الانای یهوه، خدای اسرائیل، بابنده خود، پدرم داود، آن وعدهای را نگاه دار که به او داده و گفتهای کسیکه بر کرسی اسرائیل بنشیند برای تو به حضور من منقطع نخواهد شد، به شرطی که پسرانت طریق های خود را نگاه داشته، به حضور من سلوک نمایند چنانکه تو به حضورم رفتار نمودی. | ۲۵ 25 |
«ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەو بەڵێنەی کە تۆ بە بەندەکەی خۆت، بە داودی باوکی منت دا، بۆی بهێنە دی، کە فەرمووت:”پیاو لە تۆ نابڕێت لەبەردەمم بۆ دانیشتن لەسەر تەختی ئیسرائیل، تەنها ئەگەر کوڕانت ئاگاداری ئەوە بن کە بە دڵسۆزییەوە دۆستایەتیم بکەن، هەروەک چۆن تۆ بە دڵسۆزییەوە دۆستایەتیت کردم.“ |
و الانای خدای اسرائیل تمنا اینکه کلامی که به بنده خود، پدرم داود گفتهای، ثابت بشود. | ۲۶ 26 |
ئێستاش ئەی خودای ئیسرائیل، با ئەو بەڵێنەت بێتە دی کە بەڵێنت بە داودی باوکم دا کە بەندەی تۆیە. |
«اما آیا خدا فی الحقیقه بر زمین ساکن خواهد شد؟ اینک فلک و فلک الافلاک تو راگنجایش ندارد تا چه رسد به این خانهای که من بناکردهام. | ۲۷ 27 |
«بەڵام ئایا بەڕاستی خودا لەسەر زەوی نیشتەجێ دەبێت؟ ئەوەتا ئاسمان و ئاسمانی ئاسمانەکان جێی تۆیان تێدا نابێتەوە، ئیتر چۆن ئەم پەرستگایە کە من بنیادم ناوە! |
لیکنای یهوه، خدای من، به دعا وتضرع بنده خود توجه نما و استغاثه و دعایی راکه بنده ات امروز به حضور تو میکند، بشنو، | ۲۸ 28 |
بەڵام ئەی یەزدان، خودای من، ئاوڕ لە نوێژ و لە داواکارییەکانی بەندەکەت بدەوە و گوێ لە هاوار و ئەو نوێژە بگرە کە بەندەکەت ئەمڕۆ لەبەردەمت دەیکات. |
تاآنکه شب و روز چشمان تو بر این خانه باز شود وبر مکانی که دربارهاش گفتی که اسم من در آنجاخواهد بود و تا دعایی را که بنده ات به سوی این مکان بنماید، اجابت کنی. | ۲۹ 29 |
با شەو و ڕۆژ چاوەکانت کراوە بن لەسەر ئەم پەرستگایە، لەسەر ئەو شوێنەی کە فەرمووت:”ناوی من لەوێ دەبێت،“هەتا گوێت لەو نوێژە بێت کە بەندەکەت بەرەو ئەم شوێنە دەیکات. |
و تضرع بنده ات و قوم خود اسرائیل را که به سوی این مکان دعامی نمایند، بشنو و از مکان سکونت خود، یعنی ازآسمان بشنو و چون شنیدی عفو نما. | ۳۰ 30 |
هەروەها گوێ لە پاڕانەوەی بەندەکەت و ئیسرائیلی گەلت بگرە، ئەوانەی بەرەو ئەم شوێنە نوێژ دەکەن، تۆش لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە بیبیستە، جا کە بیستت لێمان خۆشبە. |
«اگر کسی به همسایه خود گناه ورزد وقسم بر او عرضه شود که بخورد و او آمده پیش مذبح تو در این خانه قسم خورد، | ۳۱ 31 |
«ئەگەر یەکێک گوناهی دەرهەق بە هاوڕێکەی کرد و سوێندخواردنی بەسەردا سەپێنرا و هات بۆ ئەوەی لەبەردەم قوربانگاکەت لەم پەرستگایە سوێندەکەی بخوات، |
آنگاه ازآسمان بشنو و عمل نموده، به جهت بندگانت حکم نما و شریران را ملزم ساخته، راه ایشان را بهسر ایشان برسان و عادلان را عادل شمرده، ایشان را برحسب عدالت ایشان جزا ده. | ۳۲ 32 |
تۆ لە ئاسمانەوە گوێ بگرە و دەستبەکار بە. دادوەری لەنێوان خزمەتکارەکانت بکە، حوکم بدە بەسەر تاوانباردا بەوەی ڕێگای خۆی بەسەر خۆیدا بهێنەرەوە، ئەستۆپاکی کەسی بێتاوان دەربخە و بەگوێرەی بێتاوانییەکەی پێی ببەخشە. |
«و هنگامی که قوم تو اسرائیل بهسبب گناهی که به تو ورزیده باشند به حضور دشمنان خود مغلوب شوند اگر به سوی تو بازگشت نموده، اسم تو را اعتراف نمایند و نزد تو در این خانه دعا و تضرع نمایند، | ۳۳ 33 |
«کاتێک ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت بەهۆی ئەو گوناهەی بەرامبەرت دەیکەن، لەبەردەم دوژمنەکانیان تێکدەشکێن، ئەگەر گەڕانەوە بۆ لات و دانیان نایەوە بە ناوی تۆ، لەم پەرستگایەدا نزا و نوێژیان کرد و لێت پاڕانەوە، |
آنگاه از آسمان بشنوو گناه قوم خود، اسرائیل را بیامرز و ایشان را به زمینی که به پدران ایشان دادهای بازآور. | ۳۴ 34 |
تۆش لە ئاسمانەوە گوێ بگرە و لە گوناهی ئیسرائیلی گەلت خۆشبە و بیانگەڕێنەوە ئەو خاکەی کە بە باوباپیرانیانت داوە. |
«هنگامی که آسمان بسته شود و بهسبب گناهی که به تو ورزیده باشند باران نبارد، اگر به سوی این مکان دعا کنند و اسم تو را اعتراف نمایند و بهسبب مصیبتی که به ایشان رسانیده باشی از گناه خویش بازگشت کنند، | ۳۵ 35 |
«ئەگەر ئاسمان داخرا و باران نەباری بەهۆی ئەوەی گەلەکەت گوناهیان دەرهەق بە تۆ کرد، پاشان نوێژیان ڕووەو ئەم شوێنە کرد و دانیان بە ناوەکەتدا نا و لە گوناهەکەیان پاشگەز بوونەوە، چونکە گرفتارت کردن، |
آنگاه ازآسمان بشنو و گناه بندگانت و قوم خود اسرائیل را بیامرز و ایشان را به راه نیکو که در آن باید رفت، تعلیم ده و به زمین خود که آن را به قوم خویش برای میراث بخشیدهای، باران بفرست. | ۳۶ 36 |
تۆش لە ئاسمانەوە گوێ بگرە و لە گوناهی خزمەتکارەکانت و ئیسرائیلی گەلی خۆت خۆشبە، فێری ئەو ڕێگا باشەیان بکە کە دەبێت پێیدا بڕۆن و باران بەسەر خاکەکەتدا ببارێنە، ئەوەی بە میرات داوتە بە گەلەکەت. |
«اگر در زمین قحطی باشد و اگر وبا یا بادسموم یا یرقان باشد و اگر ملخ یا کرم باشد و اگردشمنان ایشان، ایشان را در شهرهای زمین ایشان محاصره نمایند، هر بلایی یا هر مرضی که بوده باشد، | ۳۷ 37 |
«هەر کاتێک قاتوقڕی، پەتا، بای گەرمەسێر، کوللە یان سن لە خاکەکە دەدات؛ یان هەر کاتێک دوژمن لە شارەکانیان گەمارۆیان دەدات؛ یان هەر بەڵا و دەردێک دێت؛ |
آنگاه هر دعا و هر استغاثهای که از هرمرد یا از تمامی قوم تو، اسرائیل، کرده شود که هریک از ایشان بلای دل خود را خواهند دانست، و دستهای خود را به سوی این خانه دراز نمایند، | ۳۸ 38 |
ئیتر کاتێک هەرکەسێکی ئیسرائیلی گەلی خۆت نوێژ یان داواکارییەک لە تۆ بکات، لەلایەن ئەوەی کە دەردی دڵی خۆی دەزانێت و دەستی بەرامبەر بەم پەرستگایە بەرز دەکاتەوە، |
آنگاه از آسمان که مکان سکونت تو باشد بشنوو بیامرز و عمل نموده، به هر کس که دل او رامی دانی به حسب راههایش جزا بده، زیرا که تو به تنهایی عارف قلوب جمیع بنی آدم هستی. | ۳۹ 39 |
ئەوا تۆ لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە گوێ بگرە. لێی خۆشبە و دەستبەکار بە. لەبەر ئەوەی تەنها تۆ دڵی هەموو ئادەمیزادان دەناسیت، بۆ هەرکەسێک بەگوێرەی هەڵسوکەوتەکانی کاردانەوەت هەبێت، |
تاآنکه ایشان در تمام روزهایی که به روی زمینی که به پدران ما دادهای زنده باشند، از توبترسند. | ۴۰ 40 |
بۆ ئەوەی بە درێژایی ڕۆژانی ژیانیان لەم خاکەی بە باوباپیرانی ئێمەت داوە لێت بترسن. |
«و نیز غریبی که از قوم تو، اسرائیل، نباشدو بهخاطر اسم تو از زمین بعید آمده باشد، | ۴۱ 41 |
«هەروەها ئەو بیانییەی کە لە ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت نییە و لە پێناوی ناوی تۆ لە خاکێکی دوورەوە هاتووە، |
زیراکه آوازه اسم عظیمت و دست قویت و بازوی دراز تو را خواهند شنید، پس چون بیاید و به سوی این خانه دعا نماید، | ۴۲ 42 |
چونکە دەربارەی ناوی مەزنی تۆ و دەستی پۆڵایین و بازووی بەهێزت دەبیستن، جا کە هات و بەرەو ئەم پەرستگایە نوێژی کرد، |
آنگاه از آسمان که مکان سکونت توست بشنو و موافق هرچه آن غریب از تو استدعا نماید به عمل آور تا جمیع قومهای جهان اسم تو را بشناسند و مثل قوم تو، اسرائیل، از تو بترسند و بدانند که اسم تو بر این خانهای که بنا کردهام، نهاده شده است. | ۴۳ 43 |
تۆ لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە و بەپێی هەموو ئەوەی ئەم بیانییە لێت دەپاڕێتەوە بۆی بەجێبهێنە، تاکو هەموو گەلانی زەوی بە ناوی تۆ ئاشنا بن و وەک ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت لێت بترسن، هەروەها بۆ ئەوەی بزانن ئەم ماڵەی کە بنیادم ناوە هەڵگری ناوی تۆیە. |
«اگر قوم تو برای مقاتله با دشمنان خود به راهی که ایشان را فرستاده باشی بیرون روند وایشان به سوی شهری که تو برگزیدهای و خانهای که به جهت اسم تو بنا کردهام، نزد خداوند دعانمایند، | ۴۴ 44 |
«کاتێک گەلەکەت بۆ جەنگ لە دژی دوژمنەکەی دەچێت، بۆ هەرکوێ کە دەیاننێریت، کە نوێژیان کرد بۆ یەزدان ڕووەو ئەو شارەی کە هەڵتبژاردووە و ئەو پەرستگایەی بۆ ناوەکەت بنیادم ناوە، |
آنگاه دعا و تضرع ایشان را از آسمان بشنو و حق ایشان را بجا آور. | ۴۵ 45 |
تۆ لە ئاسمانەوە گوێ لە نوێژ و داواکارییەکانیان بگرە و دادوەرییان بۆ بکە. |
«و اگر به تو گناه ورزیده باشند زیرا انسانی نیست که گناه نکند و تو بر ایشان غضبناک شده، ایشان را بهدست دشمنان تسلیم کرده باشی واسیرکنندگان ایشان، ایشان را به زمین دشمنان خواه دور و خواه نزدیک به اسیری ببرند، | ۴۶ 46 |
«کەس نییە گوناه نەکات، بەڵام کاتێک گوناهت بەرامبەر دەکەن و تۆش لێیان تووڕە دەبیت و دەیاندەیتە دەست دوژمن کە بە دیلیان دەگرن و بۆ خاکی خۆیان ڕاپێچیان دەکەن، جا دوور بێت یان نزیک، |
پس اگر ایشان در زمینی که در آن اسیر باشند به خودآمده، بازگشت نمایند و در زمین اسیری خود نزدتو تضرع نموده، گویند که گناه کرده، و عصیان ورزیده، و شریرانه رفتار نمودهایم، | ۴۷ 47 |
لەدوای ئەمە ئەگەر لەو خاکەی بۆی ڕاپێچ دەکرێن هاتنەوە هۆش خۆیان، لە خاکی ڕاپێچکەرانیان تۆبەیان کرد و لێت پاڕانەوە و گوتیان:”گوناه و تاوان و خراپەمان کرد،“ |
و در زمین دشمنانی که ایشان را به اسیری برده باشند به تمامی دل و به تمامی جان خود به تو بازگشت نمایند، و به سوی زمینی که به پدران ایشان دادهای و شهری که برگزیده و خانهای که برای اسم تو بنا کردهام، نزد تو دعا نمایند، | ۴۸ 48 |
ئیتر بە هەموو دڵ و گیانیانەوە گەڕانەوە لات لە خاکی دوژمنەکانیانەوە کە ڕاپێچیان کردوون، هەروەها نوێژیان بۆ کردیت ڕووەو ئەو خاکەی داوتە بە باوباپیرانیان و ئەو شارەی هەڵتبژاردووە و بۆ ئەو پەرستگایەی بۆ ناوی تۆ بنیادم ناوە، |
آنگاه ازآسمان که مکان سکونت توست، دعا و تضرع ایشان را بشنو و حق ایشان را بجا آور. | ۴۹ 49 |
ئەوا تۆ لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە گوێ لە نوێژ و داواکارییان بگرە و دادوەرییان بۆ بکە. |
و قوم خود را که به تو گناه ورزیده باشند، عفو نما وتمامی تقصیرهای ایشان را که به تو ورزیده باشندبیامرز و ایشان را در دل اسیرکنندگان ایشان ترحم عطا فرما تا بر ایشان ترحم نمایند. | ۵۰ 50 |
هەروەها لە گەلەکەت خۆشبە، لەو گوناهانەی بەرامبەرت کردوویانە و لە هەموو یاخیبوونەکانیان کە لە دژی تۆ پێی یاخی بوون، بەزەییان پێ ببەخشە لەبەردەم ڕاپێچکەرانیان هەتا بەزەییان پێیاندا بێتەوە، |
زیراکه ایشان قوم تو و میراث تو میباشند که ازمصر از میان کوره آهن بیرون آوردی. | ۵۱ 51 |
چونکە ئەوان گەل و میراتی تۆن، ئەوەی لە میسرەوە لەناو کوورەی ئاسنەوە دەرتهێنان. |
تاچشمان تو به تضرع بنده ات و به تضرع قوم تواسرائیل گشاده شود و ایشان را در هرچه نزدتو دعا نمایند، اجابت نمایی. | ۵۲ 52 |
«با چاوەکانت لەسەر داواکارییەکانی بەندەکەت و داواکارییەکانی ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت کراوە بن هەتا گوێیان لێ بگریت لە هەموو ئەوەی بانگت دەکەن بۆی، |
زیرا که توایشان را از جمیع قومهای جهان برای ارثیت خویش ممتاز نمودهای چنانکه به واسطه بنده خود موسی وعده دادی هنگامی که توای خداوند یهوه پدران ما را از مصر بیرون آوردی.» | ۵۳ 53 |
چونکە تۆ ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوانت لەنێو هەموو گەلانی زەویدا بە میرات بۆ خۆت جیا کردەوە، وەک چۆن لەسەر دەستی موسای بەندەت فەرمووت، کاتێک باوباپیرانی ئێمەت لە میسرەوە هێنایە دەرەوە.» |
و واقع شد که چون سلیمان از گفتن تمامی این دعا و تضرع نزد خداوند فارغ شد، از پیش مذبح خداوند از زانو زدن و دراز نمودن دستهای خود به سوی آسمان برخاست، | ۵۴ 54 |
کاتێک سلێمان لەم هەموو نوێژ و پاڕانەوەیە بووەوە بۆ یەزدان، لەبەردەم قوربانگای یەزدان هەستا کە لەسەر هەردوو ئەژنۆی بەچۆکدا کەوتبوو، دەستەکانی ڕووەو ئاسمان بەرز کردبووەوە. |
و ایستاده، تمامی جماعت اسرائیل را به آواز بلند برکت دادو گفت: | ۵۵ 55 |
ڕاوەستا و بە دەنگێکی بەرز داوای بەرەکەتی بۆ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل کرد و گوتی: |
«متبارک باد خداوند که قوم خود، اسرائیل را موافق هرچه وعده کرده بود، آرامی داده است زیرا که از تمامی وعده های نیکو که به واسطه بنده خود، موسی داده بود، یک سخن به زمین نیفتاد. | ۵۶ 56 |
«ستایش بۆ یەزدان، ئەوەی هەروەک بەڵێنی دابوو ئیسرائیلی گەلی خۆی حەساندەوە. تەنانەت یەک وشەش لە هەموو ئەو بەڵێنە باشانە نەشکا کە یەزدان لە ڕێگەی موسای بەندەیەوە دابووی. |
یهوه خدای ما با ما باشد چنانکه با پدران مامی بود و ما را ترک نکند و رد نماید. | ۵۷ 57 |
با یەزدانی پەروەردگارمان لەگەڵمان بێت هەروەک چۆن لەگەڵ باوباپیرانمان بوو، وازمان لێ نەهێنێت و فەرامۆشمان نەکات، |
و دلهای مارا به سوی خود مایل بگرداند تا در تمامی طریق هایش سلوک نموده، اوامر و فرایض واحکام او را که به پدران ما امر فرموده بود، نگاه داریم. | ۵۸ 58 |
دڵمان بۆ لای خۆی گۆش بکات هەتا گوێڕایەڵی بین و چاومان لە فەرمان و فەرز و حوکمەکانی بێت، ئەو فەرمانانەی بە باوباپیرانی ئێمەی کرد. |
و کلمات این دعایی که نزد خداوندگفتهام، شب و روز نزدیک یهوه خدای ما باشد تاحق بنده خود و حق قوم خویش اسرائیل را برحسب اقتضای هر روز بجا آورد. | ۵۹ 59 |
با ئەو وشانەی کە پێی لە یەزدان پاڕامەوە، شەو و ڕۆژ لە یەزدانی پەروەردگارمان نزیک بێت، بۆ ئەوەی دادوەری بۆ بەندەکەی و ئیسرائیلی گەلەکەی خۆی پەیڕەو بکات، بەگوێرەی پێویستی ڕۆژانەی، |
تا تمامی قوم های جهان بدانند که یهوه خداست و دیگری نیست. | ۶۰ 60 |
تاکو هەموو گەلانی زەوی بزانن کە یەزدان خودایە و هیچ خودایەکی دیکە نییە. |
پس دل شما با یهوه خدای ما کامل باشد تا در فرایض او سلوک نموده، اوامر او رامثل امروز نگاه دارید.» | ۶۱ 61 |
بەڵام با دڵتان تەواو لەلای یەزدانی پەروەردگارمان بێت، هەتا فەرزەکانی بەجێبهێنن و چاوتان لە فەرمانەکانی بێت، وەک ئەمڕۆ.» |
پس پادشاه و تمامی اسرائیل با وی به حضور خداوند قربانیها گذرانیدند. | ۶۲ 62 |
ئینجا پاشا و هەموو ئیسرائیلیش لەگەڵی قوربانییان لەبەردەم یەزدان سەربڕی. |
و سلیمان به جهت ذبایح سلامتی که برای خداوند گذارنید، بیست و دو هزار گاو و صد و بیست هزار گوسفندذبح نمود و پادشاه و جمیع بنیاسرائیل، خانه خداوند را تبریک نمودند. | ۶۳ 63 |
سلێمان قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان کرد، بیست و دوو هەزار مانگا و سەد و بیست هەزار مەڕ و بزنی سەربڕی. ئیتر پاشا و هەموو نەوەی ئیسرائیل پەرستگای یەزدانیان تەرخان کرد. |
و در آن روز پادشاه وسط صحن را که پیش خانه خداوند است تقدیس نمود زیرا چونکه مذبح برنجینی که به حضور خداوند بود به جهت گنجایش قربانی های سوختنی و هدایای آردی و پیه قربانی های سلامتی کوچک بود، از آن جهت قربانی های سوختنی و هدایای آردی و پیه ذبایح سلامتی را در آنجا گذرانید. | ۶۴ 64 |
لەو ڕۆژەدا پاشا ناوەڕاستی حەوشەکەی بەردەم پیرۆزگاکەی یەزدانی تەرخان کرد و لەوێدا قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی پێشکەش کرد، چونکە قوربانگا بڕۆنزییەکەی بەردەم یەزدان بچووکتر بوو لەوەی جێگای قوربانی سووتاندنەکان و دانەوێڵە پێشکەشکراوەکان و پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی تێیدا ببێتەوە. |
و در آن وقت سلیمان و تمامی اسرائیل باوی عید را نگاه داشتند و آن انجمن بزرگ ازمدخل حمات تا وادی مصر هفت روز و هفت روز یعنی چهارده روز به حضور یهوه، خدای مابودند. | ۶۵ 65 |
لەو کاتە سلێمان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ئاهەنگی بۆ جەژنەکە گێڕا، هەموو ئیسرائیلیش لەگەڵی بوون، هەموو خەڵکی نێوان دەروازەی حەمات هەتا دۆڵی میسر، کۆمەڵێکی گەورە، لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارمان جەژنەکەیان گێڕا، پاشان حەوت ڕۆژی دیکەش، واتە چواردە ڕۆژ. |
و در روز هشتم، قوم را مرخص فرمودو ایشان برای پادشاه برکت خواسته، و با شادمانی و خوشدلی بهسبب تمامی احسانی که خداوند به بنده خود، داود و به قوم خویش اسرائیل نموده بود، به خیمه های خود رفتند. | ۶۶ 66 |
ڕۆژی دواتر خەڵکەکەی بەڕێکرد، جا داوای بەرەکەتیان بۆ پاشاکە کرد و بە شادمانی و دڵخۆشییەوە چوونەوە ماڵەکانیان، بەهۆی ئەو هەموو چاکەیەی کە یەزدان لەگەڵ داودی بەندەی و ئیسرائیلی گەلی خۆی کردی. |