در آن زمان ابیا پسر یربعام بیمار شد. | ۱ 1 |
لەو کاتەدا ئەبیای کوڕی یارۆڤعام نەخۆش کەوت. |
و یربعام به زن خود گفت که «الان برخیز و صورت خود را تبدیل نما تا نشناسند که تو زن یربعام هستی، و به شیلوه برو. اینک اخیای نبی که درباره من گفت که براین قوم پادشاه خواهم شد در آنجاست. | ۲ 2 |
یارۆڤعام بە ژنەکەی گوت: «هەستە و شێوەی خۆت بگۆڕە هەتا نەزانن کە تۆ ژنی یارۆڤعامیت و بڕۆ بۆ شیلۆ، ئەوەتا لەوێ ئاحییا پێغەمبەری لێیە، ئەو دەربارەی من گوتی کە دەبمە پاشای ئەم گەلە. |
و در دست خود ده قرص نان وکلیچهها و کوزه عسل گرفته، نزد وی برو و او تورا از آنچه بر طفل واقع میشود، خبرخواهدداد.» | ۳ 3 |
لەگەڵ دەستت دە نان و هەندێک کێک و گۆزەیەک هەنگوین ببە و بڕۆ لای، ئەو پێت ڕادەگەیەنێت کوڕەکە چی لێدێت.» |
پس زن یربعام چنین کرده، برخاست و به شیلوه رفته، به خانه اخیا رسید و اخیانمی توانست ببیند زیرا که چشمانش از پیری تارشده بود. | ۴ 4 |
ژنەکەی یارۆڤعامیش بەو جۆرەی کرد و هەستا و چوو بۆ شیلۆ، چوو بۆ ماڵی ئاحییا. ئاحییاش نەیدەتوانی ببینێت، چونکە بەهۆی پیرییەوە چاوەکانی کز ببوون. |
و خداوند به اخیا گفت: «اینک زن یربعام میآید تا درباره پسرش که بیمار است، چیزی از تو بپرسد. پس به او چنین و چنان بگو وچون داخل میشود به هیات، متنکره خواهدبود.» | ۵ 5 |
یەزدانیش بە ئاحییای فەرموو: «ئەوەتا ژنەکەی یارۆڤعام دێتە لات تاکو شتێکت لەبارەی کوڕەکەیەوە لێ بپرسێت، چونکە نەخۆشە. تۆش لە وەڵامدا ئەمە و ئەوەی پێ بڵێ. کە دێتە ژوورەوە، خۆی بە کەسێکی دیکە نیشان دەدات.» |
و هنگامی که اخیا صدای پایهای او را که به در داخل میشد شنید، گفت: «ای زن یربعام داخل شو. چرا هیات خود را متنکر ساختهای؟ زیرا که من باخبر سخت نزد تو فرستاده شدهام. | ۶ 6 |
ئەوە بوو کە ئاحییا گوێی لە دەنگی پێی بوو لە دەرگاکەوە دەهاتە ژوورەوە، گوتی: «ژنەکەی یارۆڤعام، وەرە ژوورەوە. بۆچی وا شێوەی خۆتت گۆڕیوە؟ من نێردراوی هەواڵێکی ناخۆشم بۆ تۆ. |
برو و به یربعام بگو: یهوه، خدای اسرائیل چنین میگوید: چونکه تو را از میان قوم ممتاز نمودم، وتو را بر قوم خود، اسرائیل رئیس ساختم، | ۷ 7 |
بڕۆ و بە یارۆڤعام بڵێ: یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”لەنێو گەل پایەبەرزم کردیت و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەم. |
وسلطنت را از خاندان داود دریده، آن را به تو دادم، و تو مثل بنده من، داود نبودی که اوامر مرا نگاه داشته، با تمامی دل خود مرا پیروی مینمود، وآنچه در نظر من راست است، معمول میداشت وبس. | ۸ 8 |
پاشایەتییەکەم لە بنەماڵەی داود سەندەوە و دامە تۆ، تۆش وەک داودی بەندەم نەبوویت، ئەوەی کاری بە ڕاسپاردەکانم کرد و ئەوەی بە هەموو دڵییەوە دوام کەوت، بۆ ئەوەی تەنها ئەوەی لەبەرچاومدا ڕاستە بیکات. |
اما تو از همه کسانی که قبل از تو بودندزیاده شرارت ورزیدی و رفته، خدایان غیر وبتهای ریخته شده به جهت خود ساختی و غضب مرا به هیجان آوردی و مرا پشت سر خودانداختی. | ۹ 9 |
بەڵام تۆ لە هەموو ئەوانەی پێش خۆت زیاتر خراپەت کرد و چوویت خودای دیکەت لەگەڵ بتە داڕێژراوەکان بۆ خۆت دروستکرد، تاکو پەستم بکەیت، هەروەها منیشت پشتگوێ خست. |
بنابراین اینک من بر خاندان یربعام بلا عارض میگردانم و از یربعام هر مرد را و هر محبوس و آزاد را که در اسرائیل باشد، منقطع میسازم، و تمامی خاندان یربعام را دور میاندازم چنانکه سرگین را بالکل دور میاندازند. | ۱۰ 10 |
«”لەبەر ئەوە، بنەماڵەی یارۆڤعام تووشی کارەسات دەکەم. هەموو نێرینەیەکی بنەماڵەی یارۆڤعام لە ئیسرائیل بنبڕ دەکەم، جا کۆیلە بێت یان ئازاد. پاشماوەی بنەماڵەی یارۆڤعام دەسووتێنم، هەروەک چۆن تەپاڵە هەتا تەواو دەبێت دەسووتێنرێت. |
هرکه از یربعام در شهر بمیرد، سگان بخورند و هرکه درصحرا بمیرد، مرغان هوا بخورند، زیرا خداونداین را گفته است. | ۱۱ 11 |
هەرکەسێکی یارۆڤعام لەناو شار بمرێت سەگ دەیخوات و هەرکەسێکیش لە دەشتودەر بمرێت باڵندەی ئاسمان دەیخوات. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە!“ |
پس تو برخاسته به خانه خودبرو و به مجرد رسیدن پایهایت به شهر، پسرخواهد مرد. | ۱۲ 12 |
«تۆش هەستە و بگەڕێوە ماڵەکەت، کە پێ دەخەیتە ناو شارەکە کوڕەکەت دەمرێت. |
و تمامی اسرائیل برای او نوحه نموده، او را دفن خواهند کرد زیرا که او تنها ازنسل یربعام به قبر داخل خواهد شد، به علت اینکه با او چیز نیکو نسبت به یهوه، خدای اسرائیل در خاندان یربعام یافت شده است. | ۱۳ 13 |
هەموو ئیسرائیلیش شیوەنی بۆ دەگێڕن و دەینێژن، چونکە تەنها ئەم لە نەوەی یارۆڤعام دەچێتە ناو گۆڕ، لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە هەموو بنەماڵەی یارۆڤعام تەنها لە ئەودا چاکەی بینی. |
وخداوند امروز پادشاهی بر اسرائیل خواهدبرانگیخت که خاندان یربعام را منقطع خواهدساخت و چه (بگویم ) الان نیز (واقع شده است ). | ۱۴ 14 |
«یەزدان خۆی پاشایەک بۆ ئیسرائیل دادەنێت کە ماڵی یارۆڤعام بنبڕ دەکات. ئەمە ڕۆژەکەیە! بەڵێ، ئەمە ڕۆژەکەیە. |
و خداوند اسرائیل را خواهد زد مثل نیای که در آب متحرک شود، و ریشه اسرائیل را از این زمین نیکو که به پدران ایشان داده بود، خواهد کندو ایشان را به آن طرف نهر پراکنده خواهدساخت، زیرا که اشیریم خود را ساخته، خشم خداوند را به هیجان آوردند. | ۱۵ 15 |
یەزدان لە ئیسرائیلیش دەدات، وەک قامیشێک کە چۆن لەناو ئاو دەلەرێتەوە. ئیسرائیل لەم زەوییە چاکە ڕیشەکێش دەکات کە داویەتییە باوباپیرانیان و بۆ ئەوبەری ڕووباری فورات پەرتەوازەیان دەکات، لەبەر ئەوەی ستوونە ئەشێراکانیان دروستکرد و یەزدانیان پەست کرد. |
و اسرائیل را بهسبب گناهانی که یربعام ورزیده، و اسرائیل را به آنها مرتکب گناه ساخته است، تسلیم خواهدنمود.» | ۱۶ 16 |
خودا ئیسرائیل ڕادەست دەکات بەهۆی گوناهەکانی یارۆڤعام و گوناهەکانی ئیسرائیل کە ئەو هۆکاری ئەنجامدانیان بوو.» |
پس زن یربعام برخاسته، و روانه شده، به ترصه آمد و به مجرد رسیدنش به آستانه خانه، پسر مرد. | ۱۷ 17 |
ئینجا ژنەکەی یارۆڤعام هەستا و ڕۆیشت، چوو بۆ تیرزە. کاتێک گەیشتە بەردەرگای ماڵ کوڕەکە مرد. |
و تمامی اسرائیل او را دفن کردند وبرایش ماتم گرفتند، موافق کلام خداوند که به واسطه بنده خود، اخیای نبی گفته بود. | ۱۸ 18 |
ناشتیان و هەموو ئیسرائیل شیوەنی بۆ گێڕا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی بەندەی خۆی، ئاحییای پێغەمبەرەوە فەرمووی. |
و بقیه وقایع یربعام که چگونه جنگ کرد و چگونه سلطنت نمود اینک در کتاب تواریخ ایام پادشاهان اسرائیل مکتوب است. | ۱۹ 19 |
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یارۆڤعامیش کە چۆن جەنگاوە و چۆن پاشایەتی کردووە، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. |
و ایامی که یربعام سلطنت نمود، بیست و دو سال بود. پس باپدران خود خوابید و پسرش ناداب بهجایش پادشاه شد. | ۲۰ 20 |
یارۆڤعام بیست و دوو ساڵ پاشایەتی کرد، ئینجا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. ئیتر نادابی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. |
و رحبعام بن سلیمان در یهودا سلطنت میکرد، و رحبعام چون پادشاه شد چهل و یک ساله بود و در اورشلیم، شهری که خداوند از تمام اسباط اسرائیل برگزید تا اسم خود را در آن بگذارد، هفده سال پادشاهی کرد. و اسم مادرش نعمه عمونیه بود. | ۲۱ 21 |
ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمان، کە نەعمای عەمۆنی دایکی بوو، لە تەمەنی چل و یەک ساڵی لە یەهودا بوو بە پاشا. حەڤدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ئەو شارەی یەزدان لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هەڵیبژارد هەتا ناوی خۆی تێدا دابنێت. |
و یهودا در نظر خداوندشرارت ورزیدند، و به گناهانی که کردند، بیشتر ازهرآنچه پدران ایشان کرده بودند، غیرت او را به هیجان آوردند. | ۲۲ 22 |
گەلی یەهوداش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد، ئینجا بەو گوناهانەی کە کردیان لە باوباپیرانیان زیاتر ئیرەیی یەزدانیان وروژاند. |
و ایشان نیز مکانهای بلند وستونها و اشیریم بر هر تل بلند و زیر هر درخت سبز بنا نمودند. | ۲۳ 23 |
هەروەها ئەوانیش نزرگەی سەر بەرزایی و بەردی تەرخانکراو و ستوونە ئەشێراکانیان لەسەر هەر گردێکی بەرز و لەژێر هەر دارێکی سەوز بۆ خۆیان دامەزراند. |
و الواط نیز در زمین بودند وموافق رجاسات امتهایی که خداوند از حضوربنیاسرائیل اخراج نموده بود، عمل مینمودند. | ۲۴ 24 |
تەنانەت پیاوی لەشفرۆشیش لە نزرگەکانی خاکەکە هەبوو، هەموو نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەیان کرد کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل وەدەرینان. |
و در سال پنجم رحبعام پادشاه واقع شد که شیشق پادشاه مصر به اورشلیم برآمد. | ۲۵ 25 |
لە پێنجەمین ساڵی پاشایەتی ڕەحەڤەعام، شیشەقی پاشای میسر هێرشی کردە سەر ئۆرشەلیم. |
وخزانه های خانه خداوند و خزانه های خانه پادشاه را گرفت و همهچیز را برداشت و جمیع سپرهای طلایی که سلیمان ساخته بود، برد. | ۲۶ 26 |
گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەرچی هەبوو بردی، هەموو قەڵغانە زێڕینەکانیشی برد، کە سلێمان دروستی کردبوون. |
و رحبعام پادشاه به عوض آنها سپرهای برنجین ساخت وآنها را بهدست سرداران شاطرانی که در خانه پادشاه را نگاهبانی میکردند، سپرد. | ۲۷ 27 |
لەبەر ئەوە ڕەحەڤەعام پاشا لە جێی ئەوانە قەڵغانی بڕۆنزی دروستکرد و دایە دەستی سەرکردەی پاسەوانەکانی دەروازەی کۆشکی شاهانە. |
و هر وقتی که پادشاه به خانه خداوند داخل میشد، شاطران آنها را برمی داشتند و آنها را به حجره شاطران باز می آوردند. | ۲۸ 28 |
هەر کاتێک پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دەچوو، پاسەوانەکان قەڵغانەکانیان هەڵدەگرت و پاشان دەیانگەڕاندەوە ژووری پاسەوانەکان. |
و بقیه وقایع رحبعام و هرچه کرد، آیا درکتاب تواریخ ایام پادشاهان یهودا مکتوب نیست؟ | ۲۹ 29 |
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ڕەحەڤەعام و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. |
و در میان رحبعام و یربعام درتمامی روزهای ایشان جنگ میبود. | ۳۰ 30 |
بەردەوام جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو. |
ورحبعام با پدران خویش خوابید و در شهر داود باپدران خود دفن شد، و اسم مادرش نعمه عمونیه بود و پسرش ابیام در جایش پادشاهی نمود. | ۳۱ 31 |
ئیتر ڕەحەڤەعام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لەلای ئەوان لە شاری داود بە خاک سپێردرا، نەعمای عەمۆنی دایکی بوو. ئەبیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. |