< Salmenes 126 >

1 En sang ved festreisene. Da Herren lot Sions fanger vende tilbake, var vi som drømmende;
گۆرانی گەشتیاران. کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە، وامان لێهات وەک خەون ببینین.
2 da fyltes vår munn med latter, og vår tunge med jubel, da sa de iblandt hedningene: Store ting har Herren gjort imot disse.
ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و زمانمان پڕ هەلهەلە بوو، ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان: «یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»
3 Store ting har Herren gjort imot oss; vi blev glade.
یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد، شادمان بووین.
4 Herre, la våre fanger vende tilbake likesom bekker i sydlandet!
ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە، وەک جۆگەکانی نەقەب.
5 De som sår med gråt, skal høste fryderop.
ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن، بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.
6 De går gråtende og bærer den de strør ut; de kommer hjem fryderop og bærer sine kornbånd.
ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و تۆو بۆ چاندن بار دەکات، بە هەلهەلەوە دێتەوە و بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.

< Salmenes 126 >