ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی، |
لەگەڵ زروبابل، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا): ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل: |
نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛ |
نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛ |
نەوەی ئارەح، حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛ |
نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛ |
نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ |
نەوەی زەتو، نۆ سەد و چل و پێنج؛ |
نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛ |
نەوەی بانی، شەش سەد و چل و دوو؛ |
نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و سێ؛ |
نەوەی عەزگاد، هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛ |
نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و شەش؛ |
نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و پەنجا و شەش؛ |
نەوەی عادین، چوار سەد و پەنجا و چوار؛ |
نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛ |
نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و سێ؛ |
نەوەی یۆرا، سەد و دوازدە؛ |
نەوەی حاشوم، دوو سەد و بیست و سێ؛ |
نەوەی گیبار، نەوەد و پێنج. |
پیاوانی بێتلەحم، سەد و بیست و سێ؛ |
پیاوانی نەتۆفا، پەنجا و شەش؛ |
پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛ |
پیاوانی عەزماڤێت، چل و دوو؛ |
پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛ |
پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛ |
پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛ |
پیاوانی بێتئێل و عای، دوو سەد و بیست و سێ؛ |
پیاوانی نەبۆ، پەنجا و دوو؛ |
پیاوانی مەگبیش، سەد و پەنجا و شەش؛ |
پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛ |
پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛ |
پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و پێنج؛ |
پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛ |
پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و شەش سەد و سی. |
کاهینەکان: نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ. |
نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو. |
نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت. |
نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە. |
لێڤییەکان: نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار. |
گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت. |
نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ. |
خزمەتکارانی پەرستگا: نەوەکانی چیحا، حەسوفا، تەباعۆت، |
قێرۆس، سیعەها، پادۆن، |
لەڤانا، حەگاڤا، عەقوڤ، |
حاگاڤ، شەلمای، حانان، |
گیدێل، گەحەر، ڕەئایا، |
ڕەچین، نەقۆدا، گەزام، |
عوزە، پاسێیەح، بێسەی، |
ئەسنا، مەعونیم، نەفوسیم، |
بەقبوق، حەقوفا، حەرحور، |
بەچلوت، مەحیدا، حەرشا، |
بەرقۆس، سیسرا، تەمەح، |
نەچیەح و حەتیفا. |
نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان: نەوەکانی سۆتەی، هەسۆفەرەت، پەرودا، |
یەعلا، دەرکۆن، گیدێل، |
شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامی. |
سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون. |
ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن: |
نەوەکانی دەلایا، تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و پەنجا و دوو. |
لە نەوەی کاهینەکانیش: نەوەکانی حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا. |
ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران. |
پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت. |
هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون، |
جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو. |
حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر، |
چوار سەد و سی و پێنج وشتر و شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژیشیان لەگەڵدا بوو. |
هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم، بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان، بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی. |
بەپێی توانای خۆیان بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکەیان بەخشی، شەست و یەک هەزار درهەمی زێڕ و پێنج هەزار مەنای زیو، لەگەڵ سەد کراس بۆ کاهینەکان. |
کاهین، لێڤی، گۆرانیبێژ، دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە، لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانی خۆیان نیشتەجێ بوون. |