< Ījaba 11 >

1 Tad Cofars no Naēmas atbildēja un sacīja:
چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:
2 Vai uz tik daudz vārdiem nebūs atbildēt, vai mutīgam cilvēkam lai paliek taisnība?
«ئایا ئەم هەموو قسانە شایانی وەڵام نین، یاخود پیاوی زۆربڵێ ئەستۆپاک دەبێت؟
3 Vai tad citiem uz tavām blēņām būs klusu ciest, ka tu mēdi, un neviens tevi neapkauno,
ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات، یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟
4 Un saki: mana mācība ir skaidra, un es esmu šķīsts priekš Tavām acīm, (ak Dievs!)
بە خودا دەڵێیت”باوەڕم بێگەردە و من لەبەرچاوی تۆدا پاکم،“
5 Bet tiešām, kaut Dievs runātu un atdarītu Savas lūpas pret tevi
بەڵام خۆزگە خودا دەدوا و لێوەکانی بەرامبەر بە تۆ دەکردەوە و
6 Un tev stāstītu to apslēpto gudrību, kas ir gudrība pār gudrību, tad tu zinātu, ka Dievs nemaz vēl visus tavus noziegumus nepiemin.
نهێنییەکانی دانایی بۆت ئاشکرا دەکرد، چونکە دانایی لایەکی ئاشکرا و لایەکی شاردراوەشی هەیە، جا دەتزانی کە خودا لە تاوانەکەی خۆت کەمتر سزای داویت.
7 Vai tu Dieva apslēptos padomus vari atrast, vai attapt tā Visuvarenā pilnību?
«ئایا دەتوانیت لە نهێنییەکانی خودا بگەیت؟ ئایا دەتوانیت بگەیتە سنووری خودای هەرە بەتوانا؟
8 Viņa ir augstāka nekā debesis, - ko tu vari darīt? Dziļāka nekā elle, - ko tu vari zināt? (Sheol h7585)
ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت، لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟ (Sheol h7585)
9 Garāka nekā zeme savā mērā, un platāka nekā jūra!
پێوانەکەی لە زەوی درێژترە و لە دەریاش پانترە.
10 Kad Viņš uzbrūk un gūsta, priekš tiesas stāda, kas Viņam to liegs?
«ئەگەر هات و تۆی خستە بەندیخانەوە و تۆی بردە دادگا، کێ ڕێی لێ دەگرێت؟
11 Jo Viņš pazīst neliešus, Viņš redz negantību, vai vērā nelikdams.
بێگومان ئەو دەزانێت خراپەکاران کێن و خراپەکاری دەبینێت، وا دەزانیت ئاگای لێ نییە؟
12 Bet pirms ģeķis nāk pie gudrības, tad meža lops paliek par cilvēku.
بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتوو هەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت.
13 Ja tu pacelsi savu sirdi un izplētīsi savas rokas uz Viņu, -
«ئەگەر تۆ دڵی خۆت ئامادە بکەیت و دەستی خۆتی بۆ پان بکەیتەوە،
14 Ja tu to ļaunumu, kas tavā rokā, tālu atmetīsi, un netaisnībai neļausi mājot savā dzīvoklī,
ئەگەر ئەو خراپەیەی لەناو دەستتە دووری بخەیتەوە و نەهێڵیت ستەم لەناو چادرەکەت نیشتەجێ بێت،
15 Tad tu savu vaigu varēsi pacelt bez vainas un varēsi pastāvēt un nebūs jābīstas.
ئەو کاتە بەبێ کەموکوڕی شەرم ناکەیت و چەسپاو دەبیت و ناترسیت.
16 Tad tu bēdas varēsi aizmirst, un tās tā pieminēt, kā ūdeni, kas aizskrien.
چەرمەسەری لەبیر دەکەیت و وەک ئاوێکی تێپەڕیو یادی دەکەیتەوە.
17 Un tavs mūžs stāvēs spožāks nekā dienas vidus, un pat tumsa būs kā rīta gaisma.
ژیانت لە نیوەڕۆ ڕۆشنتر دەبێت و تاریکی وەک ڕووناکی بەیانی لێدێت.
18 Un tu varēsi ticēt, ka vēl ir cerība, un redzēsi, ka vari mierā dusēt.
دڵنیا دەبیت، چونکە ئومێدت هەیە، دەوروبەرەکەت دەپشکنیت و بە ئاسوودەییەوە پشوو دەدەیت.
19 Un varēsi apgulties, un neviens tevi neizbiedēs, un daudzi vēl tevi godinās.
خۆت مات دەکەیت و کەس نییە هەراسانت بکات و زۆر کەس لە ڕووی تۆ دەپاڕێنەوە.
20 Bet bezdievīgo acis izīgst un viņu patvērums iet bojā, un viņu cerība iznīks kā pēdīgā dvaša.
بەڵام چاوی بەدکاران کوێر دەبن و پەناگا نامێنێت بۆ دەربازبوون؛ ئاواتیان ڕۆح سپاردنە.»

< Ījaba 11 >