< Pirmā Laiku 14 >

1 Un Īrams, Tirus ķēniņš, sūtīja vēstnešus pie Dāvida un ciedru kokus un mūrniekus un būvmeistarus, viņam uztaisīt namu.
پاشان حیرامی پاشای سور چەند نێردراوێکی بۆ لای داود نارد لەگەڵ داری ئورز و نەقاڕ و دارتاش بۆ ئەوەی کۆشکێکی بۆ دروستبکەن.
2 Un Dāvids manīja, ka Tas Kungs viņu bija apstiprinājis par ķēniņu pār Israēli; jo viņa valstība tapa varen paaugstināta viņa Israēla ļaužu labad.
ئینجا داود زانی کە یەزدان وەک پاشای ئیسرائیل جێگیری کردووە، پاشایەتییەکەشی لە پێناوی ئیسرائیلی گەلەکەیدا زۆر پایەدار کردووە.
3 Un Dāvids ņēma vēl vairāk sievu Jeruzālemē un Dāvidam dzima vēl vairāk dēlu un meitu.
هەروەها داود چەند ژنێکی دیکەی لە ئۆرشەلیم هێنا، ئینجا کوڕ و کچی دیکەی داود لەدایک بوون.
4 Un šie ir to bērnu vārdi, kas viņam piedzima Jeruzālemē: Šamuūs un Zobabs, Nātans un Salamans.
ئەمەش ناوی ئەو منداڵانەیەتی کە لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون: شەموع، شۆڤاڤ، ناتان، سلێمان،
5 Un Jebears un Elizuūs un Elvalets
ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلپەلەت،
6 Un Nogus un Nevegs un Japius
نۆگە، نەفەگ، یافیع،
7 Un Elišamus un BaelJadus un Elivalets.
ئەلیشاماع، بەعەلیاداع و ئەلیفەلەت.
8 Kad nu Fīlisti dzirdēja, ka Dāvids bija svaidīts par ķēniņu pār visu Israēli, tad visi Fīlisti nāca, Dāvidu meklēt. Un kad Dāvids to dzirdēja, tad viņš tiem izgāja pretī.
کاتێک فەلەستییەکان بیستیانەوە کە داود بە پاشای هەموو ئیسرائیل دەستنیشان کراوە، هەموویان هاتن بۆ ئەوەی بەدوای داوددا بگەڕێن، بەڵام داود ئەمەی بیستەوە و دابەزی بۆ بەرەنگاربوونەوەیان.
9 Un Fīlisti nāca un izplētās Refaīm ielejā.
ئەو کاتە فەلەستییەکان هاتبوون و دەستیان کردبوو بە تاڵانکردنی دۆڵی ڕفایم.
10 Tad Dāvids vaicāja Dievam un sacīja: vai man būs iet pret Fīlistiem, un vai tu tos dosi manā rokā? Un Tas Kungs tam sacīja: celies, jo es tos došu tavā rokā.
داودیش پرسیاری لە خودا کرد و گوتی: «ئایا بچم بۆ پەلاماردانی فەلەستییەکان؟ ئایا دەیاندەیتە دەستم؟» یەزدانیش بە داودی فەرموو: «بڕۆ، دەیاندەمە دەستت.»
11 Un tie gāja uz BaālPracim, un Dāvids tos tur sakāva, un Dāvids sacīja: Dievs aizrāvis manus ienaidniekus caur manu roku, tā kā ūdens rauj. Tādēļ tie nosauca to vietu BaālPracim (rāveju vieta).
ئینجا داود و پیاوەکانی چوونە بەعل‌پراچیم و لەوێ دوژمنەکانی بەزاند و گوتی: «خودا بە دەستی من دڕی بە دوژمنەکانم دا وەک دڕپێدادانی ئاو.» لەبەر ئەوە ئەو شوێنە بە بەعل‌پراچیم ناو برا.
12 Un tie tur pameta savus dievus; un Dāvids pavēlēja, tos sadedzināt ar uguni.
فەلەستییەکان لەوێدا بتەکانیان بەجێهێشت و داود فەرمانی دا کە لەنێو ئاگردا بیانسووتێنن.
13 Bet Fīlisti atkal nāca un apmetās ielejā.
دووبارە فەلەستییەکان هاتنەوە و دەستیان کردەوە بە تاڵانکردن لە دۆڵەکە،
14 Tad Dāvids atkal vaicāja Dievam, un Dievs uz to sacīja: neej aiz viņiem bet ej apkārt ap viņiem, un ej tiem virsū pret tiem raudu kokiem.
داودیش پرسیاری لە خودا کرد، خوداش پێی فەرموو: «بەدوایاندا مەڕۆ، بەڵکو بسووڕێوە بۆ پشتیان و بەرامبەر بە دار بەلسەمەکان پەلاماریان بدە.
15 Un kad tu dzirdēsi soļus rībam raudu koku galotnēs, tad izej uz kaušanos, jo Dievs iziet tavā priekšā, kaut Fīlistu karaspēku.
کاتێک لەسەر دار بەلسەمەکانەوە گوێت لە دەنگی پێ بوو، لەو کاتەدا وەرە دەرەوە بۆ جەنگ، چونکە خودا بۆ لێدانی ئۆردوگای فەلەستییەکان لەپێشتەوە ڕۆیشتووە.»
16 Un Dāvids darīja, kā Dievs tam bija pavēlējis; un tie kāva Fīlistu karaspēku no Gibeonas līdz Gazerai.
داودیش بەو جۆرەی کرد کە خودا فەرمانی پێ کرد و لە گبعۆنەوە هەتا گەزەر لە سوپای فەلەستییەکانیان دا.
17 Tā Dāvida slava izpaudās pa visām zemēm, un Tas Kungs lika bailēm no viņa uziet visiem pagāniem.
بەو شێوەیە ناوبانگی داود بەناو هەموو خاکەکاندا بڵاو بووەوە و یەزدانیش ترسی ئەوی خستە ناو دڵی هەموو نەتەوەکانەوە.

< Pirmā Laiku 14 >