< Psalmorum 8 >

1 in finem pro torcularibus psalmus David Domine Dominus noster quam admirabile est nomen tuum in universa terra quoniam elevata est magnificentia tua super caelos
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت. زەبوورێکی داود. ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە! تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.
2 ex ore infantium et lactantium perfecisti laudem propter inimicos tuos ut destruas inimicum et ultorem
بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت، هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.
3 quoniam videbo caelos tuos; opera digitorum tuorum lunam et stellas quae tu fundasti
کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم، کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە، مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،
4 quid est homo quod memor es eius aut filius hominis quoniam visitas eum
مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟ کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟
5 minuisti eum paulo minus ab angelis gloria et honore coronasti eum
کەمێک لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا و تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.
6 et constituisti eum super opera manuum tuarum
دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا، تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:
7 omnia subiecisti sub pedibus eius oves et boves universas insuper et pecora campi
هەموو مەڕ و مانگاکان، هەروەها ئاژەڵی کێوی،
8 volucres caeli et pisces maris qui perambulant semitas maris
باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و هەرچی لەناو دەریادا دەژی.
9 Domine Dominus noster quam admirabile est nomen tuum in universa terra
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!

< Psalmorum 8 >