< Psalmorum 67 >

1 in finem in hymnis psalmus cantici Deus misereatur nostri et benedicat nobis inluminet vultum suum super nos et misereatur nostri diapsalma
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک. با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات، ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،
2 ut cognoscamus in terra viam tuam in omnibus gentibus salutare tuum
تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت، ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.
3 confiteantur tibi populi Deus confiteantur tibi populi omnes
ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
4 laetentur et exultent gentes quoniam iudicas populos in aequitate et gentes in terra diriges diapsalma
با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن، چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.
5 confiteantur tibi populi Deus confiteantur tibi populi omnes
ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
6 terra dedit fructum suum benedicat nos Deus Deus noster
ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات، خودا، خودای من، بەرەکەتدارمان دەکات.
7 benedicat nos Deus et metuant eum omnes fines terrae
خودا بەرەکەتدارمان دەکات، سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

< Psalmorum 67 >