< Psalmorum 108 >

1 canticum psalmi David paratum cor meum Deus paratum cor meum cantabo et psallam in gloria mea
گۆرانییەک. زەبوورێکی داود. ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، بە هەموو گیانم سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.
2 exsurge psalterium et cithara exsurgam diluculo
ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم.
3 confitebor tibi in populis Domine et psallam tibi in nationibus
ئەی یەزدان، لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،
4 quia magna super caelos misericordia tua et usque ad nubes veritas tua
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، لە ئاسمان بەرزترە، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان.
5 exaltare super caelos Deus et super omnem terram gloria tua
ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.
6 ut liberentur dilecti tui salvum fac dextera tua et exaudi me
بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە، بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.
7 Deus locutus est in sancto suo exaltabor et dividam Sicima et convallem tabernaculorum dimetiar
خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی: «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و دۆڵی سوکۆت دەپێوم.
8 meus est Galaad et meus est Manasse et Effraim susceptio capitis mei Iuda rex meus
گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە، ئەفرایم کڵاوی منە، یەهودا داری دەسەڵاتی منە.
9 Moab lebes spei meae in Idumeam extendam calciamentum meum mihi alienigenae amici facti sunt
مۆئاب دەستشۆرمە، پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم، لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»
10 quis deducet me in civitatem munitam quis deducet me usque in Idumeam
کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟ کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟
11 nonne tu Deus qui reppulisti nos et non exibis Deus in virtutibus nostris
ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟
12 da nobis auxilium de tribulatione quia vana salus hominis
یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە، چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.
13 in Deo faciemus virtutem et ipse ad nihilum deducet inimicos nostros
لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.

< Psalmorum 108 >