< Proverbiorum 10 >

1 parabolae Salomonis filius sapiens laetificat patrem filius vero stultus maestitia est matris suae
پەندەکانی سلێمان: کوڕی دانا باوکی شاد دەکات، بەڵام کوڕی گێل دڵتەنگییە بۆ دایکی.
2 non proderunt thesauri impietatis iustitia vero liberabit a morte
بێ سوودە گەنجینەی داهاتی ناڕەوایی، بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن.
3 non adfliget Dominus fame animam iusti et insidias impiorum subvertet
یەزدان ناهێڵێت ڕاستودروستان تووشی برسیێتی بن، بەڵام ئارەزووی بەدکاران بەتاڵ دەکاتەوە.
4 egestatem operata est manus remissa manus autem fortium divitias parat
دەستی تەمبەڵ دەبێتە هۆی هەژاری، بەڵام دەستی کۆڵنەدەر دەوڵەمەندی بەدواوەیە.
5 qui congregat in messe filius sapiens est qui autem stertit aestate filius confusionis
ئەوەی لە هاوین کۆدەکاتەوە، کوڕێکی وریایە، بەڵام ئەو کوڕەی لە کاتی دروێنەدا دەخەوێت، مایەی شەرمەزارییە.
6 benedictio super caput iusti os autem impiorum operit iniquitatem
بەرەکەت بۆ سەر ڕاستودروستانە، بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.
7 memoria iusti cum laudibus et nomen impiorum putrescet
یادکردنەوەی ڕاستودروستان بۆ بەرەکەتە، بەڵام ناوی بەدکاران دەڕزێت.
8 sapiens corde praecepta suscipiet stultus caeditur labiis
ئەوەی دڵی دانا بێت فەرمان وەردەگرێت، بەڵام گێلی زۆربڵێ وێران دەبێت.
9 qui ambulat simpliciter ambulat confidenter qui autem depravat vias suas manifestus erit
ئەوەی ڕێگای ڕاست بگرێت ئاسوودە دەبێت، بەڵام ئەوەی ڕێگای خوار بگرێت لێی ئاشکرا دەبێت.
10 qui annuit oculo dabit dolorem stultus labiis verberabitur
چاوقوچان دەبێتە هۆی ئازار، گێلی زۆربڵێش دەکەوێت.
11 vena vitae os iusti et os impiorum operiet iniquitatem
دەمی کەسی ڕاستودروست سەرچاوەی ژیانە، بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.
12 odium suscitat rixas et universa delicta operit caritas
ڕق ناکۆکی دەوروژێنێت، بەڵام خۆشەویستی هەموو یاخیبوونێک دادەپۆشێت.
13 in labiis sapientis invenietur sapientia et virga in dorso eius qui indiget corde
لە لێوەکانی تێگەیشتوو دانایی هەیە، کوتەکیش بۆ پشتی تێنەگەیشتووانە.
14 sapientes abscondunt scientiam os autem stulti confusioni proximum est
داناکان زانیاری کۆدەکەنەوە، بەڵام دەمی گێل فەوتانێکی نزیکە.
15 substantia divitis urbs fortitudinis eius pavor pauperum egestas eorum
سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی، بەڵام فەوتانی هەژاران نەدارییانە.
16 opus iusti ad vitam fructus impii ad peccatum
کرێی کەسی ڕاستودروست ژیانە، بەڵام داهاتی بەدکار گوناهە.
17 via vitae custodienti disciplinam qui autem increpationes relinquit errat
ئەوەی چاوی لە تەمبێکردنە لەسەر ڕێچکەی ژیانە، بەڵام ئەوەی واز لە سەرزەنشت بهێنێت گومڕا دەبێت.
18 abscondunt odium labia mendacia qui profert contumeliam insipiens est
ئەوەی ڕق بشارێتەوە لێوەکانی درۆ دەکەن، ئەوەی بوختان بڵاو بکاتەوە گێلە.
19 in multiloquio peccatum non deerit qui autem moderatur labia sua prudentissimus est
قسەی زۆر بێ گوناه نابێت، بەڵام ئەوەی زمانی خۆی بگرێت وریایە.
20 argentum electum lingua iusti cor impiorum pro nihilo
زمانی کەسی ڕاستودروست زیوی پوختەکراوە، بەڵام دڵی بەدکاران کەم بەهایە.
21 labia iusti erudiunt plurimos qui autem indocti sunt in cordis egestate morientur
لێوەکانی کەسی ڕاستودروست ڕابەرایەتی زۆر کەس دەکەن، بەڵام گێلەکان بە تێنەگەیشتوویی دەمرن.
22 benedictio Domini divites facit nec sociabitur ei adflictio
بەرەکەتی یەزدان دەوڵەمەندی بەدواوەیە و هیچ زەحمەتێکیش ناخاتە پاڵی.
23 quasi per risum stultus operatur scelus sapientia autem est viro prudentia
وەک پێکەنینە بۆ گێل بەدکاری کردن، بەڵام دانایی بۆ کەسی تێگەیشتوو.
24 quod timet impius veniet super eum desiderium suum iustis dabitur
ئەوەی بەدکار لێی دەترسێت، بەسەری دێت، ئەوەی ڕاستودروستانیش ئارەزووی دەکەن، پێیان دەبەخشرێت.
25 quasi tempestas transiens non erit impius iustus autem quasi fundamentum sempiternum
وەک تێپەڕبوونی گەردەلوول خراپەکاریش ئاوا نامێنێت، بەڵام کەسی ڕاستودروست هەتاهەتایە جێگیر دەبێت.
26 sicut acetum dentibus et fumus oculis sic piger his qui miserunt eum
وەک سرکە بۆ ددان و دووکەڵ بۆ چاو، کەسی تەمبەڵیش بۆ ئەوانەی دەینێرن ئاوایە.
27 timor Domini adponet dies et anni impiorum breviabuntur
لەخواترسی ڕۆژانی ژیانت زیاد دەکات، بەڵام ساڵانی بەدکاران کورت دەبێت.
28 expectatio iustorum laetitia spes autem impiorum peribit
هیوای ڕاستودروستان خۆشییە، بەڵام ئاواتی بەدکاران لەناودەچێت.
29 fortitudo simplicis via Domini et pavor his qui operantur malum
ڕێگای یەزدان پەناگایە بۆ ئەوانەی ڕێگای ڕاست بگرن، بەڵام لەناوچوونە بۆ ئەوانەی خراپە دەکەن.
30 iustus in aeternum non commovebitur impii autem non habitabunt in terram
کەسی ڕاستودروست هەرگیز نالەقێت، بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە نیشتەجێ نابن.
31 os iusti parturiet sapientiam lingua pravorum peribit
دەمی کەسی ڕاستودروست دانایی لێ دەڕوێت، بەڵام زمانی درۆودەلەسە دەبڕدرێتەوە.
32 labia iusti considerant placita et os impiorum perversa
لێوەکانی کەسی ڕاستودروست پەسەندیی دەزانن، بەڵام دەمی بەدکاران درۆودەلەسە.

< Proverbiorum 10 >