< Ii Paralipomenon 12 >

1 cumque roboratum fuisset regnum Roboam et confortatum dereliquit legem Domini et omnis Israhel cum eo
ئەوە بوو کە پاشایەتییەکەی ڕەحەڤەعام جێگیر و بەهێز بوو، ئەو و هەموو ئەو ئیسرائیلییانەشی کە لەگەڵیدا بوون، وازیان لە فێرکردنەکانی یەزدان هێنا.
2 anno autem quinto regni Roboam ascendit Sesac rex Aegypti in Hierusalem quia peccaverunt Domino
لە پێنجەمین ساڵی پاشایەتی ڕەحەڤەعام، شیشەقی پاشای میسر هێرشی کردە سەر ئۆرشەلیم، چونکە ناپاکییان لەگەڵ یەزدان کرد.
3 cum mille ducentis curribus et sexaginta milibus equitum nec erat numerus vulgi quod venerat cum eo ex Aegypto Lybies scilicet et Trogoditae et Aethiopes
شیشەق بە هەزار و دوو سەد گالیسکە، شەست هەزار سوار و سەربازێکی بێشوماری لیبی، سوخی و کوشی کە لە میسرەوە لەگەڵی هاتبوون،
4 cepitque civitates munitissimas in Iuda et venit usque Hierusalem
شارە قەڵابەندەکانی یەهودای گرت و هاتە سەر ئۆرشەلیم.
5 Semeias autem propheta ingressus est ad Roboam et principes Iuda qui congregati fuerant in Hierusalem fugientes Sesac dixitque ad eos haec dicit Dominus vos reliquistis me et ego reliqui vos in manu Sesac
پاشان شەمەعیای پێغەمبەر هات بۆ لای ڕەحەڤەعام و ئەو سەرکردانەی یەهودا کە لە ترسی شیشەق لە ئۆرشەلیم کۆببوونەوە و پێی گوتن: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئێوە وازتان لە من هێنا، لەبەر ئەوە منیش لەناو دەستی شیشەقدا وازم لە ئێوە هێنا.“»
6 consternatique principes Israhel et rex dixerunt iustus est Dominus
ئەو کاتە سەرکردەکانی ئیسرائیل و پاشاش خۆیان نزم کردەوە و گوتیان: «یەزدان دادپەروەرە!»
7 cumque vidisset Dominus quod humiliati essent factus est sermo Domini ad Semeiam dicens quia humiliati sunt non disperdam eos daboque eis pauxillum auxilii et non stillabit furor meus super Hierusalem per manum Sesac
کە یەزدان بینی خۆیان نزم کردەوە، فەرمایشتی یەزدان بۆ شەمەعیا هات و فەرمووی: «لەبەر ئەوەی خۆیان نزم کردەوە، لەناویان نابەم، بەڵکو خێرا دەربازیان دەکەم و لەسەر دەستی شیشەق تووڕەییم بەسەر ئۆرشەلیمدا نابارێنم.
8 verumtamen servient ei ut sciant distantiam servitutis meae et servitutis regni terrarum
لەگەڵ ئەوەشدا دەبن بە کۆیلەی ئەو هەتا جیاوازی نێوان خزمەتکردنی من و خزمەتکردنی پاشاکانی خاکەکانی دیکە بزانن.»
9 recessit itaque Sesac rex Aegypti ab Hierusalem sublatis thesauris domus Domini et domus regis omniaque secum tulit et clypeos aureos quos fecerat Salomon
کاتێک شیشەقی پاشای میسر پەلاماری ئۆرشەلیمی دا، گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەرچی هەبوو بردی، قەڵغانە زێڕینەکانیشی برد کە سلێمان دروستی کردبوون.
10 pro quibus fecit rex aeneos et tradidit illos principibus scutariorum qui custodiebant vestibulum palatii
لەبەر ئەوە ڕەحەڤەعام پاشا لە جێی ئەوانە قەڵغانی بڕۆنزی دروستکرد و دایە دەستی سەرکردەی پاسەوانەکانی دەروازەی کۆشکی شاهانە.
11 cumque introiret rex domum Domini veniebant scutarii et tollebant eos iterumque referebant ad armamentarium suum
هەر کاتێک پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دەچوو، پاسەوانەکان قەڵغانەکانیان هەڵدەگرت و لەگەڵیدا دەچوون، پاشان دەیانگەڕاندەوە ژووری پاسەوانەکان.
12 verumtamen quia humiliati sunt aversa est ab eis ira Domini nec deleti sunt penitus siquidem et in Iuda inventa sunt opera bona
لەبەر ئەوەی ڕەحەڤەعام خۆی نزم کردەوە، تووڕەییەکەی یەزدان دامرکایەوە و بە تەواوی لەناوی نەبرد، هەروەها هەندێک کاری چاکیش لە یەهودا بەدی کراوە.
13 confortatus est igitur rex Roboam in Hierusalem atque regnavit quadraginta autem et unius anni erat cum regnare coepisset et decem septemque annis regnavit in Hierusalem urbe quam elegit Dominus ut confirmaret nomen suum ibi de cunctis tribubus Israhel nomenque matris eius Naama Ammanitis
ڕەحەڤەعام پاشا دەسەڵاتی خۆی لە ئۆرشەلیم بەهێز کرد و بەردەوام بوو لە پاشایەتیکردنی، تەمەنی چل و یەک ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا و حەڤدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ئەو شارەی کە یەزدان هەڵیبژارد لەنێو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا هەتا ناوی خۆی تێیدا دابنێت. دایکیشی ناوی نەعمای عەمۆنی بوو.
14 fecit autem malum et non praeparavit cor suum ut quaereret Dominum
ئەو خراپەکاری کرد، چونکە بە هەموو دڵ ڕووی لە خودا نەکردبوو.
15 opera vero Roboam prima et novissima scripta sunt in libris Semeiae prophetae et Addo videntis et diligenter exposita pugnaveruntque adversum se Roboam et Hieroboam cunctis diebus
ڕووداوەکانی پاشایەتی ڕەحەڤەعام لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە تۆمارەکانی شەمەعیا پێغەمبەر و لە بینینەکانی عیدۆ دەربارەی ڕەچەڵەکەکان نووسراون. بەردەوام جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو.
16 et dormivit Roboam cum patribus suis sepultusque est in civitate David et regnavit Abia filius eius pro eo
ئیتر ڕەحەڤەعام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داود بە خاک سپێردرا، ئەبیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

< Ii Paralipomenon 12 >