< Psalmorum 26 >

1 Psalmus David. Iudica me Domine, quoniam ego in innocentia mea ingressus sum: et in Domino sperans non infirmabor.
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، پشتم بە یەزدان بەستووە، بەبێ دوودڵی.
2 Proba me Domine, et tenta me: ure renes meos et cor meum.
ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە، مێشک و دڵم بپشکنە،
3 Quoniam misericordia tua ante oculos meos est: et complacui in veritate tua.
چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە، بە ڕاستیی تۆ ڕەفتار دەکەم.
4 Non sedi cum concilio vanitatis: et cum iniqua gerentibus non introibo.
لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم، تێکەڵی دووڕووان نابم.
5 Odivi ecclesiam malignantium: et cum impiis non sedebo.
ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە و لەگەڵ خراپەکار دانانیشم.
6 Lavabo inter innocentes manus meas: et circumdabo altare tuum Domine:
دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم، ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و
7 Ut audiam vocem laudis tuae, et enarrem universa mirabilia tua.
بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم و هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.
8 Domine dilexi decorem domus tuae, et locum habitationis gloriae tuae.
ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت، ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە.
9 Ne perdas cum impiis Deus animam meam, et cum viris sanguinum vitam meam:
گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە، ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان،
10 In quorum manibus iniquitates sunt: dextera eorum repleta est muneribus.
ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە، ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە.
11 Ego autem in innocentia mea ingressus sum: redime me, et miserere mei.
بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە.
12 Pes meus stetit in directo: in ecclesiis benedicam te Domine.
پێم لەسەر زەوییەکی تەختە، لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم.

< Psalmorum 26 >