< Proverbiorum 17 >

1 Melior est buccella sicca cum gaudio, quam domus plena victimis cum iurgio.
باشترە پارووێکی وشک بە ئارامییەوە لە ماڵێکی پڕ لە خوانی ئامادەکراو، بە ناکۆکی.
2 Servus sapiens dominabitur filiis stultis, et inter fratres hereditatem dividet.
بەندەی وریا بەسەر کوڕی شەرمەزاردا زاڵ دەبێت و لەگەڵ برایانی میرات بەشدەکات.
3 Sicut igne probatur argentum, et aurum camino: ita corda probat Dominus.
بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ، یەزدانیش دڵ تاقی دەکاتەوە.
4 Malus obedit linguae iniquae: et fallax obtemperat labiis mendacibus.
بەدکار گوێ لە لێوی خراپ دەگرێت، درۆزنیش گوێ دەداتە زمانی گرفتخواز.
5 Qui despicit pauperem, exprobrat factori eius: et qui ruina laetatur alterius, non erit impunitus.
ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات، ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرناچێت.
6 Corona senum filii filiorum: et gloria filiorum patres eorum.
منداڵی منداڵ تاجی پیرانە، شانازی کوڕانیش دایک و باوکانن.
7 Non decent stultum verba composita: nec principem labium mentiens.
قسەی نەستەق لە گێل ناوەشێتەوە، لەوەش زیاتر قسەی درۆ لە میر.
8 Gemma gratissima, expectatio praestolantis: quocumque se vertit, prudenter intelligit.
بەرتیل بەردی گرانبەهایە لەبەرچاوی خاوەنەکەی، ڕوو لە هەر لایەک بکات سەردەکەوێت.
9 Qui celat delictum, quaerit amicitias: qui altero sermone repetit, separat foederatos.
ئەوەی تاوان دادەپۆشێت پەرە بە خۆشەویستی دەدات، بەڵام ئەوەی باسی بابەتەکە بکاتەوە دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.
10 Plus proficit correptio apud prudentem, quam centum plagae apud stultum.
سەرزەنشتکردنێک بۆ تێگەیشتوو قووڵترە لە سەد جار دارکاریکردن بۆ گێل.
11 Semper iurgia quaerit malus: angelus autem crudelis mittetur contra eum.
کەسی خراپ تەنها داواکاری یاخی بوونە، لەبەر ئەوە نێردراوێکی دڵڕەقی بۆ دەنێردرێت.
12 Expedit magis ursae occurrere raptis foetibus, quam fatuo confidenti in stultitia sua.
باشترە تووشی دەڵەورچێکی سک سووتاو بیت، نەک گێلێک لە گێلایەتییەکەی خۆی.
13 Qui reddit mala pro bonis, non recedet malum de domo eius.
ئەوەی پاداشتی چاکە بە خراپە بداتەوە، خراپە ماڵی بەرنادات.
14 Qui dimittit aquam, caput est iurgiorum: et antequam patiatur contumeliam, iudicium deserit.
دەستپێکردنی ناکۆکی وەک تەقینی بەنداوە، جا پێش ئەوەی ناکۆکییەکە بتەقێتەوە وازی لێبهێنە.
15 Qui iustificat impium, et qui condemnat iustum, abominabilis est uterque apud Deum.
بێتاوانکردنی خراپەکار و تاوانبارکردنی ڕاستودروست، هەردووک قێزەونن لەلای یەزدان.
16 Quid prodest stulto habere divitias, cum sapientiam emere non possit? Qui altum facit domum suam, quaerit ruinam: et qui evitat discere, incidet in mala.
بۆچی پارە بکەوێتە دەست پیاوی گێل؟ کە ئارەزووی نییە بۆ کڕینی دانایی!
17 Omni tempore diligit qui amicus est: et frater in angustiis comprobatur.
برادەر هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت، براش بۆ تەنگانە لەدایک دەبێت.
18 Stultus homo plaudet manibus cum spoponderit pro amico suo.
کەسی تێنەگەیشتوو تەوقە دەکات و بە تەواوی دەبێتە کەفیلی دراوسێکەی.
19 Qui meditatur discordias, diligit rixas: et qui exaltat os suum, quaerit ruinam.
ئەوەی حەز لە ناکۆکی بکات حەز لە گوناه دەکات، ئەوەی دەرگای خۆی بڵند بکات داوای شکان دەکات.
20 Qui perversi cordis est, non inveniet bonum: et qui vertit linguam, incidet in malum.
ئەوەی دڵخراپ بێت چاکە نایەتە ڕێی، ئەوەی زمان خوار بێت تووشی خراپە دەبێت.
21 Natus est stultus in ignominiam suam: sed nec pater in fatuo laetabitur.
ئەوەی گێلی ببێت تووشی خەفەت دەبێت، باوکی ڕۆڵەی دەبەنگیش دڵخۆشی نابینێت.
22 Animus gaudens aetatem floridam facit: spiritus tristis exiccat ossa.
دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت، بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات.
23 Munera de sinu impius accipit, ut pervertat semitas iudicii.
بەدکار بە نهێنی بەرتیل وەردەگرێت تاکو ڕێچکەی دادپەروەری خوار بکاتەوە.
24 In facie prudentis lucet sapientia: oculi stultorum in finibus terrae.
کەسی تێگەیشتوو چاوی لەسەر داناییە، بەڵام گێل چاودەبڕێتە ئەوپەڕی زەوی.
25 Ira patris, filius stultus: et dolor matris quae genuit eum.
کوڕی گێل خەمە بۆ باوکی و تاڵییە بۆ ئەو دایکەی لێی بووە.
26 Non est bonum, damnum inferre iusto: nec percutere principem, qui recta iudicat.
پێبژاردن بە کەسی ڕاستودروست باش نییە، هەروەها دارکاریکردنی کەسی خانەدان لەبەر دەستپاکی.
27 Qui moderatur sermones suos, doctus et prudens est: et pretiosi spiritus vir eruditus.
ئەوەی قسەی خۆی ڕاگرێت خاوەن زانیارییە، ئەوەی ڕۆح ئارام بێت پیاوی تێگەیشتنە.
28 Stultus quoque si tacuerit, sapiens reputabitur: et si compresserit labia sua, intelligens.
تەنانەت گێلیش کە بێدەنگ بێت بە دانا دادەنرێت، ئەوەی لێویشی لێک نەکاتەوە بە تێگەیشتوو.

< Proverbiorum 17 >