< Iosue 21 >

1 Accesseruntque principes familiarum Levi ad Eleazarum sacerdotem, et Josue filium Nun, et ad duces cognationum per singulas tribus filiorum Israël:
ئەوە بوو گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکان هاتنە لای ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و گەورەی بنەماڵەکانی هۆزەکانی دیکەی نەوەی ئیسرائیل،
2 locutique sunt ad eos in Silo terræ Chanaan, atque dixerunt: Dominus præcepit per manum Moysi, ut darentur nobis urbes ad habitandum, et suburbana earum ad alenda jumenta.
لە شیلۆ لە خاکی کەنعان لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: «یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی داوە کە چەند شارۆچکەیەکمان پێبدرێت بۆ نیشتەجێبوون لەگەڵ لەوەڕگاکانیان بۆ ئاژەڵی ماڵیمان.»
3 Dederuntque filii Israël de possessionibus suis juxta imperium Domini, civitates et suburbana earum.
بەپێی فەرمانی یەزدان نەوەی ئیسرائیلیش لە میراتەکەی خۆیان ئەم شارۆچکانە و لەوەڕگایانەیان دایە لێڤییەکان:
4 Egressaque est sors in familiam Caath filiorum Aaron sacerdotis, de tribubus Juda, et Simeon, et Benjamin, civitates tredecim:
جا تیروپشک بۆ خێڵەکانی قەهاتییەکان کرا، لێڤییەکان کە لە نەوەی هارونی کاهین بوون بە تیروپشک سێزدە شارۆچکەیان بەرکەوت لە هۆزی یەهودا و هۆزی شیمۆن و هۆزی بنیامین.
5 et reliquis filiorum Caath, id est Levitis, qui superfuerant, de tribubus Ephraim, et Dan, et dimidia tribu Manasse, civitates decem.
بۆ پاشماوەی نەوەی قەهاتیش دە شارۆچکە بە تیروپشک لە خێڵەکانی هۆزی ئەفرایم و هۆزی دان و نیوەی هۆزی مەنەشەیان بەرکەوت.
6 Porro filii Gerson egressa est sors, ut acciperent de tribubus Issachar et Aser et Nephthali, dimidiaque tribu Manasse in Basan, civitates numero tredecim.
بۆ نەوەی گێرشۆنیش سێزدە شارۆچکەیان بە تیروپشک بەرکەوت، لە خێڵەکانی هۆزی یەساخار و هۆزی ئاشێر و هۆزی نەفتالی و نیوەی هۆزی مەنەشە لە باشان.
7 Et filiis Merari per cognationes suas de tribubus Ruben et Gad et Zabulon urbes duodecim.
بۆ نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان دوازدە شارۆچکەیان بەرکەوت، لە هۆزی ڕەئوبێن و گاد و زەبولون.
8 Dederuntque filii Israël Levitis civitates et suburbana earum, sicut præcepit Dominus per manum Moysi, singulis sorte tribuentes.
جا نەوەی ئیسرائیل بە تیروپشک ئەم شارۆچکە و لەوەڕگایانەیان بە لێڤییەکان دا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دابوو.
9 De tribubus filiorum Juda et Simeon dedit Josue civitates, quarum ista sunt nomina,
لە هۆزی نەوەی یەهودا و هۆزی نەوەی شیمۆن ئەم شارۆچکانەیان دا کە ئەمانە ناوەکانیان بوون،
10 filiis Aaron per familias Caath Levitici generis (prima enim sors illis egressa est),
جا ئەم شارۆچکانە بۆ نەوەی هارون دیاری کرا لە خێڵەکانی قەهاتییەکان لە نەوەی لێڤی، چونکە تیروپشکی یەکەم بۆ ئەوان بوو:
11 Cariatharbe patris Enac, quæ vocatur Hebron, in monte Juda, et suburbana ejus per circuitum.
قیریەت ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەری،
12 Agros vero et villas ejus dederat Caleb filio Jephone ad possidendum.
بەڵام کێڵگەکان و گوندەکانی دەوروبەری شارەکەیان بە کالێبی کوڕی یەفونە دا وەک موڵکی خۆی.
13 Dedit ergo filiis Aaron sacerdotis Hebron confugii civitatem, ac suburbana ejus: et Lobnam cum suburbanis suis:
ئەم شارۆچکانە بە لەوەڕگاکانیانەوە درانە نەوەی هارونی کاهین: حەبرۆن، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ لیڤنا،
14 et Jether, et Esthemo,
یەتیر، ئەشتەمۆع،
15 et Holon, et Dabir,
حۆلۆن، دەڤیر،
16 et Ain, et Jeta, et Bethsames, cum suburbanis suis: civitates novem de tribubus, ut dictum est, duabus.
عەین، یوتا و بێت‌شەمەش، واتە نۆ شارۆچکە لەم دوو هۆزە.
17 De tribu autem filiorum Benjamin, Gabaon, et Gabæ,
لە هۆزی بنیامینیش گبعۆن، گەڤەع،
18 et Anathoth et Almon, cum suburbanis suis: civitates quatuor.
عەناتۆت و عەلمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.
19 Omnes simul civitates filiorum Aaron sacerdotis, tredecim, cum suburbanis suis.
هەموو شارۆچکەکانی نەوەی هارون کە کاهینەکانن، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە.
20 Reliquis vero per familias filiorum Caath Levitici generis, hæc est data possessio.
پاشماوەی خێڵەکانی قەهات لە لێڤییەکان، بە تیروپشک ئەم شارۆچکانەیان لە هۆزی ئەفرایم بەرکەوت:
21 De tribu Ephraim urbes confugii, Sichem cum suburbanis suis in monte Ephraim, et Gazer
لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شارۆچکەی شەخەمیان پێدرا، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ گەزەر،
22 et Cibsaim et Beth-horon, cum suburbanis suis, civitates quatuor.
قیڤچەیم و بێت‌حۆرۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.
23 De tribu quoque Dan, Eltheco et Gabathon,
لە هۆزی دانیش ئەمانەیان وەرگرت: ئەلتەقێ و گیبەتۆن و
24 et Ajalon et Gethremmon, cum suburbanis suis, civitates quatuor.
ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.
25 Porro de dimidia tribu Manasse, Thanach et Gethremmon, cum suburbanis suis, civitates duæ.
لە نیوەی هۆزی مەنەشەش ئەمانەیان وەرگرت: تەعنەک و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە دوو شارۆچکە.
26 Omnes civitates decem, et suburbana earum, datæ sunt filiis Caath inferioris gradus.
هەموو شارۆچکەکان دە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە بۆ پاشماوەی خێڵەکانی نەوەی قەهات بوو.
27 Filiis quoque Gerson Levitici generis dedit de dimidia tribu Manasse confugii civitates, Gaulon in Basan, et Bosram, cum suburbanis suis, civitates duas.
بۆ نەوەی گێرشۆنیش لە خێڵەکانی لێڤییەکان: لە نیوەی هۆزی مەنەشەوە: گۆلان و لەوەڕگاکانی پێدرا لە باشان، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ بەعەشتەرا و لەوەڕگاکانی، واتە دوو شارۆچکە.
28 Porro de tribu Issachar, Cesion, et Dabereth,
لە هۆزی نەوەی یەساخاریش ئەمانەیان وەرگرت: قیشیۆن و داڤەرەت و
29 et Jaramoth, et Engannim, cum suburbanis suis, civitates quatuor.
یەرموت و کانی گەنیم، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.
30 De tribu autem Aser, Masal et Abdon,
لە هۆزی نەوەی ئاشێریش ئەمانەیان وەرگرت: میشال و عەبدۆن و
31 et Helcath, et Rohob, cum suburbanis suis, civitates quatuor.
حەلقەت و ڕەحۆڤ، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.
32 De tribu quoque Nephthali civitates confugii, Cedes in Galilæa, et Hammoth Dor, et Carthan, cum suburbanis suis, civitates tres.
لە هۆزی نەفتالیش ئەمانەیان وەرگرت: قەدەش لە جەلیل، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ حەمۆت دۆر و قەرتان بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە سێ شارۆچکە.
33 Omnes urbes familiarum Gerson, tredecim, cum suburbanis suis.
هەموو شارۆچکەکانی گێرشۆنییەکان بەگوێرەی خێڵەکانیان، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە.
34 Filiis autem Merari Levitis inferioris gradus per familias suas data est de tribu Zabulon, Jecnam, et Cartha
بۆ خێڵەکانی نەوەی مەراریش کە پاشماوەی لێڤییەکانن: لە هۆزی زەبولون ئەمانەیان پێدان: یۆقنەعام و قەرتا و
35 et Damna et Naalol, civitates quatuor cum suburbanis suis.
دیمنا و نەهەلال، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.
36 De tribu Ruben ultra Jordanem contra Jericho civitates refugii, Bosor in solitudine, Misor et Jaser et Jethson et Mephaath, civitates quatuor cum suburbanis suis.
لە هۆزی ڕەئوبێنیش ئەمانەیان پێدان: بەچەر و یەهەچ و
37 De tribu Gad civitates confugii, Ramoth in Galaad, et Manaim et Hesebon et Jazer, civitates quatuor cum suburbanis suis.
قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.
لە هۆزی گادیش ئەمانەیان وەرگرت: ڕامۆت لە گلعاد، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ مەحەنەیم و
حەشبۆن و یەعزێر، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.
40 Omnes urbes filiorum Merari per familias et cognationes suas, duodecim.
جا هەموو ئەو شارۆچکانەی بۆ نەوەی مەراری بوون بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەوانەی لە خێڵەکانی لێڤییەکان مابوونەوە، تیروپشکەکەشیان دوازدە شارۆچکە بوو.
41 Itaque civitates universæ Levitarum in medio possessionis filiorum Israël fuerunt quadraginta octo
هەموو شارۆچکەکانی لێڤییەکان لەناو ئەو موڵکەی نەوەی ئیسرائیل خاوەنی بوون، چل و هەشت شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە.
42 cum suburbanis suis, singulæ per familias distributæ.
ئەم شارۆچکانەش شار بە شار بوون و لەوەڕگاکانیشیان بە چواردەوریاندا بوو، هەموو ئەم شارۆچکانە وابوون.
43 Deditque Dominus Deus Israëli omnem terram, quam traditurum se patribus eorum juraverat: et possederunt illam, atque habitaverunt in ea.
جا یەزدان هەموو ئەو زەوییەی دایە نەوەی ئیسرائیل کە سوێندی خواردبوو بیداتە باوباپیرانیان، ئەوانیش دەستیان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون.
44 Dataque est ab eo pax in omnes per circuitum nationes: nullusque eis hostium resistere ausus est, sed cuncti in eorum ditionem redacti sunt.
هەروەها یەزدان لە دەوروبەرەکەیان ئاسوودەی کردن بەپێی ئەو سوێندەی بۆ باوباپیرانی ئەوانی خوارد، تەنها پیاوێکیش لە هەموو دوژمنەکانیان بەرامبەریان نەوەستا، بەڵکو یەزدان هەموو دوژمنەکانی ئەوانی دایە دەستیان.
45 Ne unum quidem verbum, quod illis præstiturum se esse promiserat, irritum fuit, sed rebus expleta sunt omnia.
هیچ بەڵێنێک لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان بە بنەماڵەی ئیسرائیلی فەرمووبوو نەشکاوە، بەڵکو هەمووی هاتە دی.

< Iosue 21 >