< Psalmorum 58 >

1 In finem, ne disperdas. David in tituli inscriptionem. [Si vere utique justitiam loquimini, recta judicate, filii hominum.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داود. ئەی فەرمانڕەوایان، ئایا لە ڕاستیدا بە ڕاستودروستی بڕیار دەدەن؟ ئایا دادپەروەرانە حوکمی ئادەمیزاد دەکەن؟
2 Etenim in corde iniquitates operamini; in terra injustitias manus vestræ concinnant.
بەڵکو ئێوە لە دڵەوە کار بە خراپە دەکەن، هەروەها دەستتان توندوتیژی لەسەر زەوی ئەنجام دەدات.
3 Alienati sunt peccatores a vulva; erraverunt ab utero: locuti sunt falsa.
بەدکاران لە کاتی لەدایکبوونەوە گومڕان، لە سکی دایکیانەوە درۆ دەکەن.
4 Furor illis secundum similitudinem serpentis, sicut aspidis surdæ et obturantis aures suas,
ژەهریان وەک ژەهری مارە، وەک ماری کۆبرا کە کەڕە و گوێی خۆی داخستووە،
5 quæ non exaudiet vocem incantantium, et venefici incantantis sapienter.
کە ئاوازی ئەفسونگەران نابیستێت، هەرچەندە بە شارەزاییش ئەفسون بکەن.
6 Deus conteret dentes eorum in ore ipsorum; molas leonum confringet Dominus.
ئەی خودایە، ددانیان لە دەمیان بشکێنە، ئەی یەزدان، کەڵبەی شێران وردوخاش بکە!
7 Ad nihilum devenient tamquam aqua decurrens; intendit arcum suum donec infirmentur.
با بتوێنەوە و وەک ئاو بڕۆن، با تیرەکانیان بشکێت کاتێک کەوان ڕادەکێشن.
8 Sicut cera quæ fluit auferentur; supercecidit ignis, et non viderunt solem.
وەک لولپێچ کە دەتوێتەوە کاتێک دەڕوات، وەک منداڵی لەبارچوو، با خۆر نەبینن.
9 Priusquam intelligerent spinæ vestræ rhamnum, sicut viventes sic in ira absorbet eos.
پێش ئەوەی مەنجەڵەکانتان هەست بە ئاگری دڕکەکان بکەن، چ تەڕ بن چ وشک بن، خراپەکانیان ڕادەماڵرێت.
10 Lætabitur justus cum viderit vindictam; manus suas lavabit in sanguine peccatoris.
کەسی ڕاستودروست کە تۆڵە دەبینێت شاد دەبێت، پێی خۆی بە خوێنی خراپەکار دەشوا.
11 Et dicet homo: Si utique est fructus justo, utique est Deus judicans eos in terra.]
ئینجا خەڵکی دەڵێن: «بێگومان کەسی ڕاستودروست پاداشتی هەیە، بێگومان خودایەک هەیە کە دادگایی زەوی دەکات.»

< Psalmorum 58 >