< سەفەنیا 3 >

قوڕبەسەر شاری ستەمکارەکان ئەوەی یاخی بووە و گڵاوە! 1
Woe to her that is rebellious and polluted, The oppressing city!
گوێی لە کەس نەگرت، تەمبێ نەبوو، پشتی بە یەزدان نەبەست، لە خودای خۆی نزیک نەبووەوە. 2
She listeneth to no voice, She receiveth not admonition; She trusteth not in Jehovah, She draweth not near to her God.
میرەکانی ناوەڕاستی شێرن دەنەڕێنن، دادوەرەکانی گورگی ئێوارانن، هیچ بۆ بەیانی ناهێڵنەوە. 3
Her princes within her are roaring lions; Her judges are evening wolves; They reserve nothing for the morning.
پێغەمبەرەکانی لەخۆبایین، خەڵکانێکی ناپاکن، کاهینەکانی پیرۆزگایان گڵاو کردووە، تەوراتیان پێشێل کردووە. 4
Her prophets are vainglorious, Men of treachery; Her priests pollute the sanctuary, They violate the law.
یەزدان لەو شارەدا ڕاستودروستە، ناڕەوایی ئەنجام نادات. بەیانییان دادپەروەرییەکەی پەیڕەو دەکات، کەموکوڕی تێدا نییە، بەڵام ستەمکار واتای سەرشۆڕی نازانێت. 5
But Jehovah is just in the midst of her; He doeth no iniquity. Every morning bringeth he his righteousness to light; he faileth not; Yet the wicked knoweth not shame.
«نەتەوەکانم ڕیشەکێش کرد، قەڵاکانیان وێران بوون، شەقامەکانی ئەوانم چۆڵ کرد، بەبێ ڕێبوارن، شارەکانیان وێران کران، بەبێ مرۆڤن، بێ دانیشتووان. 6
I have cut off nations; their towers are destroyed; I have laid waste their streets so that none passeth through; Their cities are made desolate, without a man, without an inhabitant.
ئینجا فەرمووم:”بێگومان ئیتر لێم دەترسیت و تەمبێ دەبیت!“هەتا نشینگەکەی ڕیشەکێش نەکرێت، هەموو سزای خۆم بەسەریدا ناسەپێنم. بەڵام چالاک بوون لە گەندەڵکردنی هەموو کردەوەکانیان.» 7
Then I said, “Surely thou wilt fear me; thou wilt receive admonition, That thy habitation may not be cut off, As I have commanded concerning thee.” But they were diligent to commit iniquity In all their doings.
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە چاوەڕێم بکەن، هەتا ئەو ڕۆژەی هەڵدەستم بۆ شایەتیدان، چونکە بڕیارم دا نەتەوەکان کۆبکەمەوە، پاشایەتییەکان خڕبکەمەوە، هەتا هەڵچوونم بەسەریاندا هەڵڕێژم، هەموو گڕی تووڕەییم، بە ئاگری ئیرەییم هەموو زەوی هەڵدەلووشێت. 8
Therefore wait for me, saith Jehovah. Until the day when I rise up to the prey. For my purpose is to gather the nations, to assemble the kingdoms, To pour upon them my indignation, Even all the heat of my wrath. For with the fire of mine anger shall all the earth be devoured.
«ئینجا لێوی هەموو گەلان پاک دەکەمەوە، هەتا هەموویان بە ناوی یەزدانەوە نزا بکەن، تاکو هاوشانی یەکتر خزمەتی بکەن. 9
Then will I again bestow upon the nations pure lips, So that they shall all of them call upon the name of Jehovah, And serve him with one consent.
لەوبەری ڕووبارەکانی کوشەوە ئەوانەی دەمپەرستن، گەلە پەرتوبڵاوکراوەکەم، دیارییەکانم پێشکەش دەکەن. 10
From beyond the rivers of Ethiopia My suppliants, the sons of my dispersed ones, shall bring my offering.
لەو ڕۆژەدا بەهۆی کردەوەکانت سەرشۆڕ نابیت کە پێیان لە من یاخی بوویت، چونکە من لەم شارە دایاندەماڵم، ئەوانەی بە لووتبەرزییان دڵخۆشن. ئیتر ناگەڕێیتەوە بۆ سەر لووت بەرزی لە کێوی پیرۆزم. 11
In that day thou shalt not be ashamed For all thy doings, wherein thou hast transgressed against me; For I will take away from the midst of thee thy proud exulters, And thou shalt no more exalt thyself upon my holy mountain.
بەڵام گەلێکت تێدا دەهێڵمەوە سادە و ساکار، پشت بە ناوی یەزدان دەبەستێت. 12
I will leave in the midst of thee a humble and lowly people, Who trust in the name of Jehovah.
پاشماوەی ئیسرائیلیش چیدی خراپە ناکەن، درۆ ناکەن، لە دەمیاندا زمانی هەڵخەڵەتێنەر نامێنێت، چونکە بە ئاسوودەیی دەخۆن و ڕادەکشێن، کەسیش نییە بیانترسێنێت.» 13
The residue of Israel shall not do iniquity, nor speak falsehood; Neither shall a deceitful tongue be found in their mouth; Therefore shall they feed and lie down, and none shall make them afraid.
ئەی سییۆنی کچ، گۆرانی بڵێ، ئەی ئیسرائیل، هاواری خۆشی بکە! بە هەموو دڵتەوە شادمان و دڵخۆشبە، ئەی ئۆرشەلیمی کچ! 14
Sing, O daughter of Zion! Shout, O Israel! Rejoice and exult with all thy heart, O daughter of Jerusalem!
یەزدان سزاکەی تۆی داماڵی، دوژمنەکەت کشایەوە. یەزدان، پاشای ئیسرائیل، لەگەڵ تۆیە، جارێکی دیکە لە خراپە ناترسیت. 15
Jehovah hath taken away thy punishments; He hath removed thine enemies. The king of Israel, Jehovah, is in the midst of thee; Thou shalt see evil no more.
لەو ڕۆژەدا بە ئۆرشەلیم دەگوترێت: «ئەی سییۆن مەترسە، دەستت شل مەکە. 16
In that day shall it be said to Jerusalem, Fear not! And to Zion, Let not thy hands hang down!
یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتدایە، لە ڕزگارکردن قارەمانە. بە شادییەوە پێت دڵخۆش دەبێت، لەناو خۆشەویستییەکەی دەتبووژێنێتەوە، بە گۆرانییەوە پێت شاد دەبێت.» 17
Jehovah thy God will be in the midst of thee; The mighty one will save thee. He will rejoice over thee with gladness; He will pardon thee in his love; He will exult over thee with singing.
«ئەوانەی بۆ نەمانی جەژن دەگریێن لە تۆ دایاندەماڵم، لەمەودوا شەرمەزاری هەڵناگریت. 18
I will gather them that mourn, far from the solemn assembly, They were far from thee; the reproach was a burden upon thee.
لەو کاتەدا من سزایان دەدەم هەموو ئەوانەی زەلیلیان کردیت؛ شەلەکە ڕزگار دەکەم و ئەوانەی دوورخراوبوونەوە کۆیان دەکەمەوە. ستایش و ناوبانگیان پێ دەبەخشم لە هەموو خاکێک کە شەرمەزار بوون. 19
Behold, at that time I will destroy all that afflict thee; And I will save the halting, and gather the scattered, And I will make them a praise and a name In every land where they have been put to shame.
لەو کاتەدا کۆتان دەکەمەوە، لەو کاتەدا دەتانگەڕێنمەوە خاکی خۆتان. ستایش و ناوبانگتان پێ دەبەخشم لەنێو هەموو گەلانی زەوی، کاتێک ڕاپێچکراوەکانتان و بەختیاریتان لەبەرچاوتان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 20
At that time I will bring you back, And at that time I will gather you; For I will make you a name and a praise among all the nations of the earth, When I bring back your captives before your eyes, saith Jehovah.

< سەفەنیا 3 >