< سەفەنیا 2 >

ئەی نەتەوە بێ شەرمەکە، خۆت کۆبکەرەوە، خۆت کۆبکەرەوە، 1
Assemble yourselves together, be gathered together, O nation not worthy to be loved:
بەر لەوەی کاتی دیاریکراوتان لەدەست بچێت، بەر لەوەی ئێوە وەک پوشوپەڵاشی بەردەم باتان بەسەربێت، پێش ئەوەی گڕی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان، پێش ئەوەی ڕۆژی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان. 2
Before the decree bring forth the day as dust passing away, before the fierce anger of the Lord come upon you, before the day of the Lord’s indignation come upon you.
ئەی هەموو بێفیزەکانی سەر زەوی، ڕوو لە یەزدان بکەن، ئێوە ئەوانەی حوکمەکانی ئەو جێبەجێ دەکەن. داوای ڕاستودروستی بکەن، داوای بێفیزی بکەن، بەڵکو لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان دابپۆشرێن. 3
Seek the Lord, all ye meek of the earth, you that have wrought his judgment: seek the just, seek the meek: if by any means you may be hid in the day of the Lord’s indignation.
غەزە چۆڵ دەکرێت و ئەسقەلان وێران دەبێت، ئەشدۆد لە نیوەڕۆدا کاول دەکرێت و عەقرۆنیش ڕیشەکێش دەکرێت. 4
For Gaza shall be destroyed, and Ascalon shall be a desert, they shall cast out Azotus at noonday, and Accaron shall be rooted up.
قوڕبەسەر دانیشتووانی کەناری دەریا، نەتەوەی کریتییەکان! فەرمایشتی یەزدان لە دژی ئێوەیە، ئەی کەنعان، خاکی فەلەستییەکان، یەزدان دەفەرموێت: «لەناوت دەبەم، کەست ناهێڵمەوە.» 5
Woe to you that inhabit the sea coast, O nation of reprobates: the word of the Lord upon you, O Chanaan, the land of the Philistines, and I will destroy thee, so that there shall not be an inhabitant.
کەناری دەریاش دەبێتە لەوەڕگا، دەبێتە شوێنی شوانەکان، بۆ پشتیری مەڕ. 6
And the sea coast shall be the resting place of shepherds, and folds for cattle:
دەبێتە موڵکی پاشماوەی بنەماڵەی یەهودا، لەسەری دەلەوەڕێنن، ئێواران لە ماڵەکانی ئەسقەلان لادەدەن، چونکە یەزدانی پەروەردگاریان بەسەریان دەکاتەوە، ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنێتەوە. 7
And it shall be the portion of him that shall remain of the house of Juda, there they shall feed: in the houses of Ascalon they shall rest in the evening: because the Lord their God will visit them, and bring back their captivity.
«گوێم لە جنێوەکانی مۆئاب و قەشمەرییەکانی عەمۆنییەکان بوو، ئەوانەی جنێویان بە گەلەکەم دا و هەڕەشەیان لە خاکەکەیان کرد.» 8
I have heard the reproach of Moab, and the blasphemies of the children of Ammon, with which they reproached my people, and have magnified themselves upon their borders.
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم، لەبەر ئەوە بێگومان مۆئاب وەک سەدۆمی لێدێت، عەمۆنییەکانیش وەک عەمۆرا، هەتاهەتایە دەبێتە شوێنی گەزگەزکە و چاڵی خوێ و وێرانییە. پاشماوەی گەلەکەم تاڵانیان دەکەن و پاشماوەی نەتەوەکەم دەبنە میراتگری خاکەکەیان.» 9
Therefore as I live, saith the Lord of hosts the God of Israel, Moab shall be as Sodom, and the children of Ammon as Gomorrha, the dryness of thorns, and heaps of salt, and a desert even for ever: the remnant of my people shall make a spoil of them, and the residue of my nation shall possess them.
لە بەرامبەر لووتبەرزییان ئەمەیان بەسەردێت، لەبەر جنێودان و سووکایەتییان بە گەلی یەزدانی سوپاسالار. 10
This shall befall them for their pride: because they have blasphemed, and have been magnified against the people of the Lord of hosts.
یەزدان ترسناک دەبێت بۆیان، چونکە هەموو خوداوەندەکانی سەر زەوی تێکدەشکێنێت. هەموو خەڵک هەریەکە و لە شوێنی خۆیەوە کڕنۆشی بۆ دەبەن، هەریەکە و لە خاکەکەی خۆی. 11
The Lord shall be terrible upon them, and shall consume all the gods of the earth: and they shall adore him every man from his own place, all the islands of the Gentiles.
«ئێوەش ئەی کوشییەکان، بە شمشێری من دەکوژرێن.» 12
You Ethiopians, also shall be slain with my sword.
دەستی بۆ باکوور درێژ دەکات و ئاشوریش لەناودەبات، نەینەوا وێران دەکات وەک بیابان وشک دەبێت. 13
And he will stretch out his hand upon the north, and will destroy Assyria: and he will make the beautiful city a wilderness, and as a place not passable, and as a desert.
ئینجا لەوێدا مێگەلەکان خۆیان دەکێشنەوە، هەموو جۆرە ئاژەڵێک. هەم کوندەپەپووی بیابان و هەم بایەقووش، لەسەر ستوونەکانی شەو بەسەردەبەن، لە پەنجەرەکانیەوە دەنگیان دێت، کاول بوون لە بەردەرگایە، چونکە دار ئورزەکانی ڕووت کراونەتەوە. 14
And flocks shall lie down in the midst thereof, all the beasts of the nations: and the bittern and the urchin shall lodge in the threshold thereof: the voice of the singing bird in the window, the raven on the upper post, for I will consume her strength.
ئەمە شارە دڵخۆشەکەیە کە لە ئاسوودەییدا دەژیا. ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەیگوت: «تەنها من، کەسی دیکە هاوتای من نییە.» ئاخ، چۆن وێران بوو، لانەی گیانلەبەران! هەموو ئەوانەی بەلایدا تێدەپەڕن گاڵتەی پێ دەکەن و فیکە لێدەدەن. 15
This is the glorious city that dwelt in security: that said in her heart: I am, and there is none beside me: how is she become a desert, a place for beasts to lie down in? every one that passeth by her, shall hiss, and wag his hand.

< سەفەنیا 2 >